.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ژووان
بەئەسپایى چاوهەڵبێنە بۆ نیگایەک پەشێواوم
خۆشەویستى تۆ دەریایەو لەکەناریا ڕاوەستاوم
لەدوورەوە بۆت ئەڕوانم تۆ هەڵاڵەو منیش باران
وەکو وەرزى دەمەو بەهار پڕ تەماشاین بۆ لێکئاڵان
من وڵاتى خۆشەویستیم هێندەى ئاسمان بێ سنوورە
بەچاوى تۆ چاو هەڵدێنم شەوانیشم پڕ لە نورە
خۆزگە جارێک بایەک ئەبووم تاوێ زوڵفت بژاکێنم
پەنجەم ئەکرد بەشانەیەک کەزیەکانتى پێ دابێنم
لێوت لێوى لێوانێکە تینووى ناخم بۆ ئەشکێنێ
تەماشایەک لاى تۆوە بێ ڕۆح و جەستەم ئەتاسێنێ
وامەزانە وەک ئەستێرە لەدوورەوە بۆت ئەڕوانم
لەخەونیشا لەگەڵ تۆدام خەویش بەجێژوان ئەزانم
هۆنراوه‌ی ئهحمدمحمد

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک به‌رهه‌م بۆدانای ئه هۆنراوه جوانه
وه ده‌ستی نوسه‌ره‌که‌شی خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت رۆشنا خان ده‌ستی تۆش خۆش
سوپاس به ناوی نوسهریشهوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه