.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بۆ هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ ڕۆژ و شه‌و بۆ به‌ڕێکردنی کاروانی ژیان پێویستت به هاوڕێ و هاوده‌م هه‌یه ده‌ستخستنی هاوڕێش شوێنی زۆری هه‌یه وه‌ک (قوتابخانه و زانکۆ و فه‌رمانگه‌کان هه‌روه‌ها له نێو بۆنه و شوێنه گشتیه‌کانیشدا...هتد)به‌لام گرنگه بزانیت کێ ده‌کیت به هاوڕێت ئه‌و هاوڕێیه‌ی که نهێنیه‌کانتی لایه و ده‌یپارێزیت که‌سی ڕۆژی ته‌نگانه‌یه به خۆشیه‌کانت خۆشحاله و به ئازاره‌کانت نیگه‌رانه چونکه کاتێک بونه دۆست و هاوڕێ یه‌کتری هه‌ولده‌ده‌ن له‌ناو دڵه بچکۆلانه‌که‌ی یه‌کتری جێگا بۆ یه‌کدی بکه‌نه‌وه ئه‌م کاره‌ش گه‌وره‌ترین خه‌ڵات و به‌خشینه بۆ یه‌کتری ئه‌گه‌ر توانیتان وابکه‌ن چونکه دڵ مه‌لبه‌ندی خۆشه‌ویستییه و به‌بونی خاوه‌ن خوێن هه‌موو ساتێک به‌به‌رده‌وامی له‌و ڕۆژه‌ی که دروست بوه سه‌ردانی گشت ئه‌ندامه‌کان ده‌کات به‌بێ ماندوبون جۆری هاوڕێیه‌تییه‌که و توندوتۆڵی نێوانتان ده‌گه‌ڕێتوه سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندیه‌کانتان و ڕێژه‌ی هاریکاری و سه‌ردان و به‌یه‌که‌وه‌بونتان..

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ت گفتوگۆتان کرد ده‌رباره‌ی بابه‌تێک ته‌نها مه‌ڵێ به‌ڵێ و سه‌ری بۆ بله‌قێنی له‌کاتێکدا باوه‌ڕت به بۆچونه‌که‌ی نی‌یه پاشان له‌شوێنی تر باسی بکه‌یت و گاڵته به‌بۆچونه‌که‌ی بکه‌یت بزانه هه‌رچه‌ند هه‌ڵه بێت له‌تۆ باشتره چونکه ئه‌و توانی بیروبۆچونی خۆی ده‌رببڕێت به‌ڵام تۆ چیت کرد ؟! یان وا بیرمه‌که‌ره‌وه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت ئه‌و پێی ڕازی بێت ئه‌گه‌ر بویت به هاوڕێی که‌سێک که له‌گه‌ڵ پیشه‌که‌ت جیواز بو هه‌وڵمه‌ده له‌گه‌ڵی بچیته هه‌موو شوێنێک که هیچ په‌وه‌ندیه‌کی به‌تۆوه نه‌بێت چونکه ئ‌وان که گه‌یشت به‌یه‌ک ده‌رباره‌پیشه‌ی خۆیان گفتوگۆ ده‌که‌ن به‌زمانی کاره‌کانی خۆیان ده‌دوێن تۆش هیچ تێناگه‌یت به‌ڵکو که پێکه‌نین تۆش پێده‌که‌نیت یان بانگێشت کرابو بۆ ئاهه‌نگێک یان چێشتخانه یان ماڵێک له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌کانی ئه‌گه‌ر پێشی وتی وه‌ره له‌گه‌ڵمان هه‌وڵبده نه‌ڕۆیت له‌گه‌ڵی چونکه دوباره تۆ ده‌بیت به که‌سێکی که‌ڕوڵاڵ نه تێده‌گه‌یت نه ده‌شزانی وه‌ک ئه‌وان بدوێیت ئه‌گه‌ر هاتو سه‌فه‌ری کرد بۆ هه‌ر شوێنێک که پێت ده‌ڵێط چیت پێویسته؟ تۆ به‌بێ هۆ یان به‌بێ پێویستی مه‌ڵه فڵانه شتم بۆ بێنه ئه‌گه‌ر بویته هاوڕێی هه‌رکه‌سێک هه‌وڵبده به‌پێی توانای ئه‌و داوای شتی لێبکه‌یت نه‌ک کارێک که له توانایدا نه‌بێت تۆ داوای لێبکه‌یت هه‌وڵیش مه‌ده هه‌موو سکاڵایه‌کی حاڵی خۆتی بۆ بکه‌یت چونکه له‌وانه‌یه له‌به‌رده‌می تۆ هه‌وڵێک بدات بۆت چاره‌سه‌ر بکات و په‌وه‌ندی به‌چه‌ند که‌سێکه‌وه بکات و لێیان ده‌پرسێت به‌ڵام له‌کۆتایدا هیچ ئه‌نجامێک نادات به ده‌سته‌وه چونکه له‌توانای ئه‌ودا نه‌بوه

ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕۆیشتن مه‌رجیش نی‌یه هه‌موو کاته‌کانی به‌یه‌که‌وه بون خۆشی بێت یان له‌یه‌ک ڕازیبوون بێت چونکه زۆرجار بوه دوو که‌س له‌سه‌ر وشه‌یه‌کی که‌م یان ڕوداوێک لێک ده‌ڕه‌نجێن بێئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ یادگاریه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوو بکه‌ن هه‌ریه‌که‌یان له ئاست خۆی دڵی پڕ خه‌م ده‌کات و ده‌موچاوی پڕلۆچ ده‌کات هه‌ریه‌که‌یان له‌ناخی خۆیدا له‌یه‌کتر په‌شیمان ده‌بنه‌وه جا زۆرجار ئه‌وه‌ی کارێکی بۆ کراوه له‌لایه‌ن هاوڕێکه‌یه‌وه یان یارمه‌تیدراوه هه‌رده‌م خۆی به شه‌رمه‌زار ده‌زانێت به‌رامبه‌ری و خۆزگه ده‌خوازێت که هیچ دوایه‌کی لێنه‌کردایه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئاوا خۆی به‌شه‌رمه‌زار نه‌هاتبایه به‌رچاو هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌شی هه‌ڵه‌ی هه‌بێط و سته‌می لێبکات و مافی بخوات ناتوانێت هیچ قسه‌یه‌کی وای پێ بڵێت که خۆی له‌سه‌ر حه‌قه چونکه هه‌رده‌م ئه‌و ڕۆژه‌ی دێته‌وه پێش چاو که به‌رامبه‌ره‌که‌ی فڵانه ڕۆژیان فڵانه جار ئه‌و یارمه‌تییه‌ی داوه یان کارێکی بۆ کردووه‌له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی تر به قه‌رزار ده‌زانێت و په‌شیمانه که یارمه‌تی داوه که له‌کاتێکدا پێی ده‌گوت چیت ده‌وێت له خزمه‌تتدام هیچ منه‌تی تیا نی‌یه له‌به‌رئه‌وه بزانه ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌یت به هاوڕێی دڵسۆزت تاچه‌ند له‌کاتی پێویستدا به‌هاناته‌وه دێط بێئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی پاداشت و پیا هه‌ڵدان بیت چونکه ژیان هه‌زاران به‌رزی و نزمی تێدایه تۆش ده‌بێت ئه‌و ڕۆژانه‌ت له‌پێش چاو بێت ئه‌گه‌ر نێوانتان تێکچو ....چی..؟؟

هه‌وڵمه‌ده گومانی خراپی پێببه‌یت و هه‌ڵه بچوکه‌کانیشی لێگه‌وره مه‌که و هه‌رده‌م بۆی له‌بۆسه‌دا مه‌به هه‌رکه هه‌ڵه‌یه‌کی کرد لێی بکه‌یت به هه‌ڵا چونکه بنیاتنانی هاوڕێیه‌تی چاک و دڵسۆز ئاسان نی‌یه به‌ڵام تێکدانی ئاسانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به یه‌ک ئیشاره‌تیش بێت
بۆیه هه‌وڵ بده هه‌رده‌م بۆ هاوڕێکه‌ت هاوڕێی چاکبه خۆت به هه‌ڵه‌کانییه‌وه خه‌ریک مه‌که چونکه چاکه‌ی زۆری له‌گه‌ڵدا کردویت گرنگترینیان توانیویه‌تی له‌نێو ئه‌و دله بچکۆلانه‌یه‌ی خۆی که مه‌ڵبه‌ندی خۆشه‌ویستییه جێگایه‌ک بۆ تۆ دابنێت گوێچکه‌کانی به ئاوازی ده‌نگی تۆ پڕبکات و زوبانی چه‌ندان جار ناوی تۆی هێناوه‌و مه‌دح و سه‌نای تۆی پێکردووه ئا ئه‌م چاکنه ئاسان نین که‌سێک بتوانێت له‌نێو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا تۆ هه‌ڵبژێرێت ژیان چه‌نده‌ی به‌خۆشی بژی ئه‌وه‌نده‌ی خۆشه بۆ سامانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیش هاوڕێیه‌تی یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌گه‌ر بتوانیت به‌ده‌ست بهێنیت و بیپارێزیت و به ئاسانی له‌ده‌ستی نه‌ده‌یت چونکه ده‌ستکه‌وتنی گه‌نجینه به‌نرخه‌کان و پڕبه‌هاکان ماندوبونێکی زۆری ده‌وێت به‌ڵام به‌هه‌ده‌ردانیان یه‌ک چاوتروکاندنی ده‌وێت

ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی زۆر به‌رێز خاتوو یوجین
شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوان و بابه‌تێکی پڕ مانات ئاماده کردووه
بنیاتنانی هاوڕێیه‌تی چاک و دڵسۆز ئاسان نی‌یه به‌ڵام تێکدانی ئاسانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به یه‌ک ئیشاره‌تیش بێت
هیوام وایه هه‌میشه به‌رده‌وام بیت له بابه‌ته جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت
سه‌ربه‌رز بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکه خه‌مه گیان
ده‌ست و چاوی تۆش خۆشبێت
خۆشحاڵم که بابه‌ته‌که جێگای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتان بوه
ته‌مه‌ندرێژبیت گیان
بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه