❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ڵه‌می راست گۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-17 09:15:32

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

قه‌ڵه‌می راست گۆ

چه‌ند خودكارێكی ره‌نگاو ره‌نگ
خرِ بوونه‌وه‌ له‌ په‌رداخێك
به‌ شێوه‌و ره‌نگ
سه‌رزاره‌كی
بۆ كردارێك
بوون به‌ یه‌ك ده‌نگ ..
به‌ڵام پێنووسێكی خۆشنووسی سپی نووس
نه‌خاپاو هه‌ڵنه‌زه‌لی
به‌ وێنه‌ی حه‌مرین
بوو به‌ قه‌ندیل
نه‌ك هه‌ر قه‌ندیلی به‌ مه‌ندیل
بوو به‌ كێوی ئاسنگه‌ران
بوو به‌ لوتكه‌ی سه‌ختی شنوور
بوو به‌ سنوور
سنووری كاڵاو به‌رگ سوور
ده‌پرسن له‌و
خامه‌ روخام و
خاوه‌ن فام و
قامه‌ی ..
چییه‌و كێیه‌ ؟
خه‌ڵكی كوێیه‌ ؟!
په‌ساپۆرتی
كام ئاسمانی له‌ چاو وون و
كام ئۆقیانووسی بێ بن و
كام ده‌ربه‌ندی
هه‌زارو یانزه‌ مانگ كون و
كام رێگه‌و
كێهه‌ جێگه‌و
كامه‌ دورگه‌
سێ سه‌دو شه‌ست بت و رووگه‌
كام ئاوایی ره‌ش ره‌نگ و
كامه‌ دێهات
لاپه‌رِگه‌ی له‌ هه‌گبێییه‌ ؟!
پاشان له‌ وه‌ڵامدا كۆساری ده‌ڵێ كه‌ قه‌ڵه‌می داربه‌رِوویه‌كی ره‌سه‌نه‌ ئینجا ده‌ڵێ :
چوارده‌ سه‌ده‌ تێپه‌رِیووه‌
ره‌گی به‌رِووی برِوا دارم
له‌ قه‌مچیی پانیه‌ی زۆزانێ
داچه‌قیووه‌و ، لاق چه‌قیووه‌ ..
به‌ كزه‌ی بای
له‌ بای شه‌وبای
ساوی هه‌ساوی ساوێنێ
چاوی چرۆی خوا پێداوی
نه‌ترساوی
هه‌ڵهێناون ..
ئه‌وه‌تی هه‌م
هیچ جار نه‌م كرد
ده‌ستی ته‌وقه‌ی موتوربه‌
بخه‌مه‌ ناو له‌پی لقی هیچ داره‌ژه‌هرێ
هیچ خائینێ ..
من شیعری نوسراوی نووكی
ئه‌و قه‌ڵه‌ داره‌
بێداره‌
برِواداره‌ وه‌فاداره‌م ..
بۆو رێبازه‌
ئه‌و كورده‌ كورته‌ رێبواره‌م
باوكی به‌رِووم
قه‌دو باڵای
له‌ كوردستانی پرِ ئازارا روواوه‌ ..
ده‌مارو رێی
به‌ سروشتی به‌دیهێنه‌ر
گۆش كراوه‌ ..
كرۆك و ره‌گی
به‌عومری خۆی
به‌ زۆنگاوی عه‌لمانیه‌ت
به‌ چڵكاوی خۆفرۆشی
ئاو نه‌دراوه‌ ..
شه‌هید كۆسرای

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-17 15:36:44

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPFirefox

Re: قه‌ڵه‌می راست گۆ

هؤرنراوةيةكى زؤربةماناية دةست خؤش كاك سؤران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-17 18:51:47

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: قه‌ڵه‌می راست گۆ

هؤنراوةيةكى جوانه
دةستةكانت خؤش بيت كاك سؤران
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-18 06:44:00

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: قه‌ڵه‌می راست گۆ

زۆرسووپاس كاكه‌ هه‌واری خاڵی برای ئازیزی منی
زۆرسووپاس داده‌ هۆلیا كامه‌ران بیت خوشكه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net