.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








با بەیەكەوە سەرنج لەم چیرۆكه بده‌ین و هەڵوێستی مناڵێكی هەست ناسك‌و دڵپاك بزانین... تا وانەیەكی بەرزی لێوە فێر بین:
مێرد منداڵێك لەگەڵ باوك‌و دایكی‌دا دەچنە نوێژی هەینی‌و لە وتاری هەینیدا مامۆستا باس لە بەخشینو پاداشتی بەخشندەیی دەكات، ئەمیش زۆر ئارەزوو دەكات كە بیتوانیایە پارەو سامانی بە هەژارانو لێقەوماوان ببەخشیایە، لەبەرئەوە دوای نوێژی هەینی لە مامۆستای وتاربێژ نزیك بووەوەو بە خەمبارییەوە لێی پرسی: مامۆستا گیان من زۆر حەز دەكەم یارمەتی هەژاران بدەم، بەڵام هیچ پارەیەكم نییە. مامۆستاش بەوپەڕی رێز‌و خۆشەویستییەوە رووی تێكردو پێی گوت: رۆڵەی شیرینم بەخشین تەنها بە پارە نابێت، بەڵكو دەتوانیت بەشێك لە كاتەكانت ببەخشی بۆ جێبەجێكردنی كاروپێداویستییەكانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێتە. تەنانەت بەخشینی خەندەیەك بەخێرو بەخشین دەژمێردرێت. مێرد منداڵەكە بەم قسانە دڵخۆشبوو، یەكسەر دەستی دایك‌و باوكی گرت‌و وتی: دایە گیان بابە گیان چی بكەین؟ باوكی گوتی: دەچین بۆ نەخۆشخانەكانو سەردانی نەخۆشەكان دەكەین‌و هەواڵیان دەپرسینو دڵخۆشیان دەكەین. هاوكات هەر سێكیان چوونە نەخۆشخانەیەك لە وێدا چاویان بە پیرەژنێكی نەخۆش كەوت كە تەمەنی (92) ساڵ بوو، شێرپەنجە بە هەموو لاشەیدا بڵاو ببۆوە، كاتێك چاوی هەڵهێناو ئەمانی بینی گوتی: من (8) مانگە لەم نەخۆشخانەیەمو (14) ساڵە لەم نەخۆشخانە بۆ ئەو نەخۆشخانە دەمگوازنەوە! زۆربەی نەخۆشەكانی دەوروبەرم مردن‌و تەنها من ماومەتەوە، تاڵاویی نەخۆشیو تەنیایی دەنۆشمو هەمیشە لە خودا دەپاڕامەوە كە كەسێك بێتە لام، خۆشی بوێمو خۆشم بووێتو هەواڵم بپرسێو لەم تەنیاییە رزگارم بكات، تا ئێستاش كەس سەردانی نەكردوومو لێی نەپرسیومەتەوە! زۆر سوپاسی تۆ دەكەم‌و تا دوا هەناسە دوعای خێرت بۆ دەكەم. مێرد منداڵەكە پێی گوت: ئیتر هەموو رۆژێك دێم بۆ لات، سبەینێ هەمان كات دێم بۆ لات‌و سەردانت دەكەم. سبەینێ كاتێك هات بۆ سەردانی پیرێژنەكە بینی قەرەوێڵەكەی چۆڵەو كۆچی دوایی كردووە، تەنها پارچە كاغەزێكی بینی كە لەسەر چەرچەفە سپییەكەی بەجێی هێشتبوو، تیایدا نووسرابوو (هەر چییەك بڵێم ناتوانم سوپاست بكەم، ئەوەندە دەڵێم سوپاس بۆ خودا بە ڕاستی لە ناخی دڵمەوە خۆشم دەوێیت، من لەم دنیایەدا كەسم نییە لەبەرئەوە بڕیارمدا هەموو سەروەتەكەم دوای خۆم ببەخشم بە تۆ، كە بریتییە لە (2) ملیۆن دۆلار!). خۆشەویستانم ئەمە تەنها لە پاداشتی ووته‌و په‌یامێكی به‌خشینی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ، چی دەبێت ئەگەر هیچمان لە توانادا نەبوو بۆئەوەی بیبەخشین، وشە جوانەكانمان بكەینە خەڵات‌و گوڵ پرژێنی دڵەكانی پێ بكەین!! كاتێك ئه‌بینین ئه‌م مناڵه ئه‌و پاداشته مه‌زنه‌ی پێشكه‌ش كرا ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ڕوانگه‌ی ئیمان و په‌یامداریی یه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی بكات و ئامۆژگاری خێریان بكات و له جه‌نگه‌ڵێ دووربوون له خوا‌و خه‌م ڕزگاریان بكه‌ن ئه‌بێت پاداشتی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره چه‌ند مه‌زنتر بێت له‌م پاداشته دونیایی یه كاتیی یه ..!
*فێربووین....
1-هه‌میشه تۆ ئه‌توانیت ببیته هۆی به‌خته‌وه‌ری كه‌سانی دی گه‌ر هێزو كاریگه‌ری ووشه به‌نرخه‌كان و خه‌نده پاكهكان تێگه‌شتیت.
2- هه‌وڵ بده له دونیادا مرۆڤێك بیت ببه‌خشیت كاتێكیش ئه‌به‌خشیت بۆ پاداشت نه‌بێت به‌ڵكو بۆ ئاسووده‌بوون و بونیادنانی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی به‌رزت بێت.
3- به‌خشین ئه‌گه‌ر پاداشته‌كه‌ی سوپاسێك بێت لای په‌روه‌ردگار تكای چوونه به‌هه‌شتت بۆ ئه‌كات.
4- به‌به‌خشین ئه‌توانین وابكه‌ین مه‌لی ئاسووده‌یی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر دڵمان بنیشێته‌وه.
5- هه‌ركاتێك یارمه‌تی كه‌سانێكت دا چاوه‌ڕێی سوپاس و به‌رامبه‌ر مه‌كه.
6- ئه‌م ئایه‌ته جوانه‌ی گوڵستان و نورستانی قورئان با به‌رنامه‌ی ژیانت بێت ا(ا ن أجري إلا على الله) پاداشتی ئێمه ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره.
س-فه يسبوك
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nabaz Garmiany (2011-08-20 10:56:35)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت كاك نةبةز
بةراستى جرؤكيكى زؤر زؤر جوان و كاريكةره
زؤر راسته, بةخشين تةنها به سةروةت و سامان نييه
سةركةوتوو بيت انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بن
چیرۆکێکی زۆر خۆش بوو
ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس بوبه يامه كه ت هولياخان هيوام وايه سودله م جيروكانه وه ركرين
سوباس بوتوش كاكه هاوبيرهيوام سه ركه وتنته به ريزم ده ستى توش خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
