.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دوا لاپه‌ڕه‌ی یاداشتی دڵدارێک
به‌ڵێن بده:
كه تاریكیم بۆ رانهخهیت
به‌ڵێن بده :
...كه شه خته به‌ند نا كه یته به‌ر پێم
منیش .. به‌ڵینت پێ ده‌ده‌م
دان به رابردووما بنێم !
پێش چاوی تۆ ...
له په‌رداخی، وه‌نه‌وشه‌یی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه
پێش نامه‌ی تۆ ...
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه !
پێش سنگی تۆ ...
زۆر سنگی تر ،
چه‌پکه گوڵی، ته‌زوی سوریان، بۆ چنیوم
پێش ژوانی تۆ
زۆر ژوانی تر، رێگای دووریان، پێ بریوم
شاعرێك بووم ...
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاوا وێل بوو
بۆ بارانی، هه‌ر ئاسمانێك نوشتامه‌وه ،
ئاوی لێڵ بووم ،
گه‌ر ئه‌ته‌وێ...
خوێنی ده‌ماری شیعرم بیت
داستانێك بیت...بێ كۆتایی
گه‌ر ئه‌ته‌وێ ..
خۆشه‌ویستیت،
به دوای دا نێت، ماچی ساردی ماڵئاوایی
به‌لێن بده :
هه‌ناسه‌م بیت .. سێبه‌رم بیت ...بارانم بیت
تاكو منیش شانۆی كۆنم جێ بهێلم
ده‌مامكی رووم، فرێ فدهم ..
دوو باڵی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ ده‌م !
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
10/11/1971


له‌سه‌ر هێڵ نییه