.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










تکایە ژیاننامەی پێغەممبەر(د.خ)م ئەوێت بە کتێب بە کوردی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





18- ڕیکلام کردن بۆ مه‌کۆ یان بۆ ماڵپه‌ڕی کوردیی له ناو بابه‌ته‌کانی یانه یان له‌سه‌ر وێنه‌ی واژۆ و وێنه‌کانی تر و ( دانای
به‌سته‌رو ماڵپه‌ڕ له واژۆ و وێبگه ) نایاساییه و به هیچ جۆرێک ڕێگه پێدراو نییه .
به‌ڕێزم لینكی ماڵپه‌ڕو یانه‌ی كوردی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراو نیه ...له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن بێستون (2011-08-22 13:17:27)

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه ،له ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ئاخر زۆرم پێویستە تکایە بە پۆستی تایبەتی بینێرە تکایە
له‌سه‌ر هێڵ نییه





پێم وانيه كه ئه‌م دانانی به‌سته‌ره له‌گه‌ڵ ياساكان بێت ...چونكه ئه‌مه وه‌كو هاوكاريه ته‌نها يه‌ك كه‌سيش سوودی لێدهبينێت ئيتر نازانم بۆچی ڕێكلام ..
به‌ڕێزم بڕؤ گوگڵ بنووسه (ژيان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ) چه‌ند ڤيديۆ و سايتی به‌سوودت ئهياتێ ..سه‌ركه‌وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستخۆش برا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









محمد (صلى الله علیه وسلم)
نوسینی/ همداد خالد
ئه‌م ره‌وشته جوانانه‌ی كه باسی ده‌كه‌م ته‌نها دلۆپێكه له ده‌ریای بێ بنی ره‌وشت وكردارهجوانهكانی سه‌روه‌رمان (محمد) (درودی خوای لێبێت) به هیوای ئه‌وه‌ی له یادی له دایك بونیدا په‌یمانمان نوێكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ند بونی زیاتر به سونه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌روه‌ره .
- محمد( صلى الله علیه وسلم) هه‌ركه‌سێك قسه‌ی بۆ بكردابایه جوان گوێی بۆ راده‌گرت و هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌قسه‌ی بۆ ده‌كرد وای ده‌زانی خۆشه‌ویسترین كه‌سه له‌لای.
محمد( صلى الله علیه وسلم) له گه‌ل هه‌ژاران داده‌نیشت وگفتوگۆی ده‌كرد.
محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌ست بلاوترین كه‌س بوو بۆ یارمه‌تی دان.
. محمد (ێلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام له‌ژیانیدا شه‌ونوێژی ده‌كرد وسونه‌ته‌كانی پاش وپێش نوێژه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ نه‌ده‌خست. محمد (صلى الله علیه وسلم) بگه‌یشتبایه هه‌ر كه‌سێك سه‌ره‌تا خۆی ده‌ستی ده‌كرد بهسلاوكردن . .
محمد (صلى الله علیه وسلم )به‌شه‌رمترین كه‌س بوو.
محمد( صلى الله علیه وسلم) هه‌رشتێكی لێ داوا كرابایه نه‌ی ده‌وت نا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) نه‌رمونیان بوو له‌گه‌ل كه‌سێكی نه‌زان وهئارام گر بوو له‌سه‌ر ئازاره‌كانی.
محمد( صلى الله علیه وسلم) رووی به پێكه‌نین بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه قسه‌ی له‌گه‌ل دا ده‌كرد وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌رخۆیدا نهدهشكاندهوه.
محمد( صلى الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو كه‌سێك له‌به‌ری هه‌لسێته‌وه نه‌هی له‌م جۆره كرده‌وه‌یه ده‌كرد.
محمد(صلى الله علیه وسلم) (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌یی له‌هیچ خواردنێك نه‌كردووه ئه‌گه‌ر به‌دلی بایێ ده‌یخوارد وئه‌گه‌ریش نا وازی لێده‌هێنا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر شتێكی پێ ناخۆش بوایه له‌رووی دا ده‌زانرا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌هیچ كاتێك دابۆ نه‌فسی خۆی تۆله‌ی
نه‌سه‌ندۆته‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر سنوری خوا ببهزێنرابایه ئه‌و كاته بۆ خوا تۆله‌ی ده‌سه‌نده‌وه. محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌كاتی سه‌ركه‌وتن دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌غرور نه‌ده‌بوو خۆ به‌زل زانینی نه‌بوو.
محمد( صلى الله علیه وسلم) كه‌سێكی زاهدولهخوا ترس بوو.
محمد( صلى الله علیه وسلم) زۆر رقی له‌درۆكردن ده‌بویه‌وه.
محمد( صلى الله علیه وسلم) خۆشه‌ویسترین كرده‌وه له‌لای ئه‌وكرده‌وه‌یه بو كه به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.
محمد( ێلى الله علیه وسلم) كاتێك نوێژی بۆ خه‌لك ده‌كرد به شێوه‌یه‌كی كورت ئه‌نجامی ده‌دا وه‌ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا بوایه زۆر ده‌ماوه له‌ناو نوێژه‌كه‌دا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) كاتێك بچوبایه بۆ سه‌رجێگای نوستن ده‌ستی راستی له‌ژێر رومه‌تی دائه‌ناو ویردی نوستنی ئه‌خوێند.
محمد (صلى الله علیه وسلم) بچوبوایه بۆ شوێنێك له‌كۆتایی كۆبۆنهوهكه داده‌نیشت محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر هه‌والێكی خۆشی بۆ بهاتبوایه ئه‌وا یه‌كسه‌ر سوجده‌ی شوكری ده‌برد بۆ خوای گه‌وره
محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دوژمنه‌كانی له‌سه‌ر بوایه ده‌یفه‌رموو(اللهم إنا نجعلك فی نحورهم ونعوژ بك من شرورهم)
محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر شتێكی بدیتبایهو دلی پێ خۆش بایه ده‌یفه‌رموو(الحمد لله الژی بنعمته تتم الێالحات )
محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر له دفن كردنی مردوویه‌ك بوبایه‌وه له‌سه‌ری رادهوهستاو ده‌یفه‌رموو(استغفروا الله لڕخیكم وسلوا له التثبیت فإنه الأن یسال)به‌واتای داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه ئێستا ئه‌و پرسیاری لێده‌كرێت. محمد( صلى الله علیه وسلم) كه ده‌نوست سیواكه‌كه‌ی له‌لای سه‌ری دائه‌نا وكاتێكیش له‌خه‌و هه‌ستابایه یه‌كسه‌ر سیواكی ده‌كرد. محمد( ێلى الله علیه وسلم) هه‌رچه‌ندی له‌توانای دابوایه پێی‌خۆش بوو راسته‌ی به‌كاربهێنێت جالهپێ كردن بوایه یان له‌به‌ر كردن وه له‌هه‌موو ههلسوكهوتهكانیدا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) ئازاترین كه‌س بوو
محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیانی یادی خوای ده‌كرد.
محمد( صلى الله علیه وسلم) رۆژانه نوێژی چێشته‌نگا(ضحى) ئه‌نجام ده‌دا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) رۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه به‌رۆژو ده‌بوو.
محمد( صلى الله علیه وسلم) به‌ژیانێكی ساده‌و ئاسایی رازی بوو له دونیا.
محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌گه‌ل ئه‌وه‌یدا له‌به‌رزترین خورهوشت دابوو له‌هه‌مان كاتدا داوای له‌خوا ده‌كرد كه ره‌وشتی جوانتر بكات وه‌ك ده‌یفه‌رموو(اللهم كما احسنت خلقی فاحسن خلقی)
محمد( صلى الله علیه وسلم) په‌نای به‌خوا ده‌گرت له‌ره‌وشتی خراپ ده‌یفه‌رموو (اللهم إنی ڕعوژ بك من الشقاق والنفاق وسوء الاخلاق )
پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لای خه‌ڵكی (منزلة النبي صلى الله عليه وسلم عند الناس)
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌موو مافێكی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌سه‌لمێنن و دانی پیا ده‌نێن، باوه‌ڕیان وایه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌نده‌و نێرراوی خوایه، هه‌ر ئه‌وانن كه پابه‌ندن به ڕێنومایی و هیدایه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌وانن كه شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و شه‌رع و به‌رنامه‌یه‌ن كه هێناویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك له پله‌و رِێزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و ته‌قدیر بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بڕیار ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه‌كان و پێشینه چاكه‌كان ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان زانیوه‌و له سنوری خۆیدا وه‌ستاوون.
ئه‌هلی سوننه‌ت نه‌كه‌وتونه ئه‌و شتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هی و جڵه‌وگیری لێ كردوون وه‌ك ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر تێی كه‌وتوون، هه‌روه‌ك شێخی ئیسلام ابن تیمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ باسیان ده‌كات و ده‌ڵێت: " أن باب محبة الله ومحبة رسوله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الناس فيها طرفان فطرف أول وهم أشباه اليهود، أما أهل النظر والكلام والمنتسبين إلى العلم جحدوها وكذبوا بتحقيقها، وفريق من أهل التعبد والتصوف والزهد أدخلوا فيها من الاعتقادات والإرادات الفاسدة ما ضاهوا بها المشركين، فالأولون يشبهون المستكبرين وهؤلاء يشبهون المشركين، ولهذا يكون الأول في أشباه اليهود ويكون الثاني في أشباه النصارى "( ده‌روازه‌ی خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)خه‌ڵكی تیایدا دوو كۆمه‌ڵن، كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م هاوشێوه‌ی جووله‌كه‌ن، ئه‌هلی كه‌لام و تێڕوانین و ئه‌وانه‌ی پاڵدراون بۆ لای عیلم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان به درۆخشتۆتهوهو زانیویانه به‌ڵام ملكه‌چی نه‌بوون، وه كۆمه‌ڵێكیش له ئه‌هلی ته‌صه‌وف و دنیانه‌ویستی، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ له بیروباوه‌ڕو ویست و ئیراده‌ی فاسدو بێ كه‌ڵكیان تێكه‌ڵاو به خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كردووه كه پێشی موشریكه‌كانیان پێ داوه‌ته‌وه، جا چینی یه‌كه‌م ئه‌گونجێن به گه‌وره‌و خۆ به زلزانهكان كه له ئه‌نجامی باوه‌ڕبه خۆبوون و ملهوڕییانهوه باوهرِیان به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، چینی دووه‌میش له هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران ئه‌چن، له به‌ر ئه‌وه یه‌كه‌میان له هاوشێوه‌ی جوله‌كه‌ن و دووه‌میشیان هاوشێوه‌یه نهسرانیهكانن) ئه‌مه له ورترین و كۆترین ئه‌و لێكدانه‌وانه‌یه كه له سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه وترابێت.
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ن كه لێكچونێكیان له گه‌ڵ جوله‌كه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه دڵیان ڕه‌قه‌و جگه‌ریان پڕله كینه‌یه، له په‌ڕه‌كانی دڵیانا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)جێگای نه‌بۆته‌وه‌و تێكه‌ڵ نه‌بووه، دڵیان ئارام و به‌خته‌وه‌رو خۆشنوده نه‌بووه به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو دیارده‌ی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامیان له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) بریتیه له ڕق لێبونه‌وه‌و دڵره‌قی و وشكی نواندن له گه‌ڵیدا، ئه‌بینیت كه زۆر كه‌م نه‌بێت باسی ناكه‌ن و یادی ناكه‌نه‌وه، وه ئه‌گه‌ر یادیشیان كرده‌وه‌و باسیشیان كرد دروودو سه‌ڵاواتی بۆ نانێرن.
وه له‌وه‌ش خراپتر‌و توندتر ئه‌وه‌یه كه وازیان له سوننه‌ت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هێناوه، دوژمنایه‌تی شوێنكه‌وتووه‌كانیشی ئه‌كه‌ن، به‌رهه‌ڵستی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌ن، دوژمنه‌كانی ئه‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆیان، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه جوله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان ئه‌كه‌ن دۆست و سه‌رپه‌رشتیكاری خۆیان و به گۆێیان ئه‌كه‌ن و به فه‌رمانیان ئهجوڵێنهوهو شوێن بیروڕاو په‌یڕه‌وو پرۆگرام و ده‌ستورو یاساكانیان ئه‌كه‌ون و ملكه‌چ و گه‌ردن كه‌چ ئه‌بن بۆ هه‌ڵس و كه‌وت و خوو نه‌ریت و ته‌قالیدیان.
ئه‌مانه دورترین كه‌سن له پێغه‌مبه‌رو له خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)، له ڕابوردوی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا به‌شێكی له‌وانه تیا بووه یان نموونه‌یان هه‌بوو، ئه‌وانیش كه فه‌یله‌سوفه‌كان وئه‌هلی كه‌لام ئه‌وانی تریش بوون.
به‌ڵام كاره‌كه له‌م ڕۆژگاره‌دا گه‌شتۆته چڵه پۆپه‌ی و له‌وانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه به ته‌واوی له ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) خۆیان داڕنیوهو گومڕا بوون و شوێن به‌رنامه‌كانی دیكه كه‌وتوون.
قسه كردن له سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه زۆر هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌م وه‌سفانه‌یان به‌سه كه باسمان كردن، به‌سه دڵڕه‌قی و بێ‌ڕێزییان بۆ پێغه‌مبه‌ری خو(صلى الله عليه وسلم)ا، وه پێشێل كردنیان بۆ مه‌قام و پله‌و پایه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر: ئه‌وانه‌ی كه هاوشێوه‌ی نه‌سرانی و موشریكه‌كانن، له ڕاستیدا چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی جیاجیان، وه له گومرابوون و سه‌رلێ شێواویشدا چه‌ند به‌ش وكۆمهڵێكن، وه گشتی مسوڵمانان یان له‌وانن یان شوێن كه‌وته‌ی ئه‌وانن كه داواكارین خوای گه‌وره بیانگێڕێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست، به راستی ئه‌وانه كه‌وتونه‌ته هه‌مان زیاده‌ڕه‌وی له سنوردهرچوونی نه‌سرانیه‌كان به‌رامبه‌ر به عیسا سه‌لامی لێبێ.
هه‌روه‌ك چۆن نه‌سرانیه‌كان ڕۆچوون له عیسادا سه‌لامی لێبێ و زیاده‌ڕه‌وی به ڕاست و چه‌پدا بردنی و گومڕای كردن، ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه‌ن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێندا به ناوی خۆشه‌ویستی و پله‌ی به‌رزوی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه بێڕێزی پێ ئه‌نوێنن، پله‌و پایه‌و شوێنی به‌رزی پێشێل ئه‌كه‌ن و به خۆیان نازانن، به ڕاستی ئه‌وانه گومڕابوون له چۆنیه‌تی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رداو كردویانه مه‌سه‌له‌یه‌كی عاتفی و هه‌ست و سۆز‌و ویژدان و هیچی تر، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریان كردووه‌ته یادێك كه ته‌نها له‌كاتێكی تایبه‌تیدا بكرێته‌وه‌و هیچی تر، هیچ گوێ ناگرن و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی نابن و دورناكه‌ونه‌وه له‌وانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی كردوون، نه كرده‌وه‌كانی دڵ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن وه نه كرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیش، به‌ڵكو ته‌نها عاتیفه‌و هه‌ست و سۆزێكی بێ ناوهڕۆكهوچیتر نیه
جبریل سرووش (و‌حي) بۆ پێغه‌مبه‌ر(دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌هێنێت
(عایشه) دایكی موسڵمانان (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت سه‌ره‌تایی سرووشهاتن بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له شیوه‌ی خه‌وندا بوو هه‌ر خه‌ونێكی بدیایه وه‌ك سپێده‌ی به‌یان ده‌هاته دی. پاشان وای لێ هات حه‌زی له شوێنی چۆڵ ده‌كرد به‌ته‌نها ده‌چووه ئه‌شكه‌وتی (حراء) چه‌ند شه‌وێك ده‌مایه‌وه ئینجا ده‌هاته‌وه ماڵ و تێشووی ده‌برد و ده‌چووه ئه‌شكه‌وته‌كه. ئیتر فریشته هاته لای و فه‌رمانی پێ كرد: بخوێنه! ئه‌ویش وتی من خوێنده‌وار نیم. ئه‌ویش به توندی گوشی و تا سێ جار ئه‌مه دووباره بۆوه. پاشان وتی:(إقرا باسم ربك الژی خلق ى خلق الإنسان من علق ى إقرا وربك الاكرم) به‌ترسه‌وه گه‌ڕایه‌وه ماڵ و به(خدیجه)ی خێزانی وت: دامبپۆشه. دایان پۆشی پاشان چی ڕوویدا بوو بۆ (خه‌دیجه)ی گێڕایه‌وه ئه‌ویش پێی وت: تۆ ئه‌و كه‌سه نیت كه خوا ئازارت بدات تۆ سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ دێنیت و باری گرانت له‌سه‌ر شانه و میوان به‌ڕێ ده‌كه‌یت و یارمه‌تی لێقه‌وماوان ده‌ده‌یت.
ئینجا (خه‌دیجه) له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ ماڵی (وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌لی) ئامۆزای (وه‌ره‌قه) پیاوێك بوو چووبووه سه‌ر ئایینی مه‌سیح و به نووسینی عیبرانی شتی ده‌نووسی و ته‌واو پیر ببوو و چاویشی كوێر ببوو. خه‌دیجه پێی وت: ئامۆزا، پێم خۆشه گوێ له چیرۆكی ئه‌م برازایه‌ت بگریت. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) چی دی بوو بۆی گێڕایه‌وه. ئه‌ویش وتی ئه‌وه(جبریل)بووه كه له‌وه‌وپێش بۆ لای (مووسا)ش چووه بریا من نه‌مردمایه، ئاگام له‌وه بوایه كه چۆن لێره ده‌ربه‌ده‌رت ده‌كه‌ن! هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وایان ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌گه‌ر من بمێنم یارمه‌تییه‌كی زۆرت ده‌ده‌م ئیتر زۆری نه‌برد وه‌ره‌قه مرد و ماوه‌یه‌كیش سرووش (و‌حي) نه‌هات.
(حدیث صحیح متفق علیه)
خه‌وێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
(سمره بن جندب) (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت:زۆرجار پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)له‌هاوڕێكانی دهپرسیكامهتان خه‌ونی بینیوه؟ هه‌ركه‌س خه‌ونی بدیایه بۆی ده‌گیڕایه‌وه سه‌ر لهبهیانیهك بۆ گێڕانه‌وه فه‌رمووی ((ئیمشه‌و دووكه‌س هاتنه لام وپێان ووتم وه‌ره له‌گه‌ڵمان با بڕۆین منیش له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتم پیاوێكمان بینی ڕاكشابوو پیاوێكی تر به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستابوو به‌ردێكی به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌ی كێشا به‌سه‌ریا دوو كه‌رتی ده‌كرد و به‌رده‌كه گلۆر ده‌بۆوه ده‌چوو ده‌هێنایه‌وه كه‌سه‌ری ده‌هاته‌وه یه‌ك دیسانه‌وه به‌هه‌مان شێوه بهردهكهیی ده‌كێشایه‌وه به‌سه‌ریا منیش پرسیم:ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره با بڕۆین ئێمه‌ش ڕۆیشتین پیاوێكمان بینی له‌سه‌ر گازی پشت ڕاكشابوو یه‌كێكی تر زنجیرێكی ئاسنی به‌ده‌سته‌وه بوو كهئهی كێشا به‌ده‌موو چاویا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی پێشه‌وه‌یی ده‌چوونه پشتی سه‌ری كه‌چاك ده‌بووه هه‌مان كرداری دووباره ده‌كرده‌وه كهپرسیم ئهمانهچین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین... تهنورێكمان بینی پڕبوو له‌پیاوو ژنی ڕووت كهگڕی ئاگره‌كه‌یان بۆ ده‌هات ده‌یان قیژاند ..پرسیم ئه‌وانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین كه‌گه‌یشتینه سه‌ر ڕووبارێك ئاوهكهیی سوور بوو وه‌ك خوێن پیاوێك مه‌له‌یی تیا ده‌كرد له‌قه‌راغ ئاوه‌كه‌ش پیاوێك به‌ردێكی زۆری خڕكردبۆوه پیاوه مه‌له‌وانه‌كه كهدههاته ده‌ره‌وه ده‌می ده‌كرده‌وه پیاوهكهیی تر ده‌می پڕده‌كرد له به‌رد ئینجا ده‌چووه ناو ئاوه‌كه پرسیم ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین ..زپیاوێكمان بینی زۆر ناشیرین بوو ئاگرێكی كرابووه به‌ده‌وری خولی ده‌خوارد پرسیم ئه‌مه‌چیه؟ ووتیان بڕۆ ڕۆیشتین... باخێكمان بینی له‌ناو باخهكهدا پیاوێكی زۆر درێژمان بینی چوار ده‌وری به‌مناڵ گیرابوو پرسیم ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ..ڕۆیشتین .... دره‌ختێكی ئێجگار گه‌وره‌مان بینی لهجوانیشدا نموونه‌ی نه‌بوو ووتیان وه‌ره پیا سه‌ركه‌وه كهسهركهوتین شارێكمان به‌دی كرد وادروست كرابوو خشتێكی لهئاڵتوون و خشتێكی له‌زیوو بوو كه‌چووینه ناوی جۆره ئادهمیزادێكمان بینی كهلایهكیان زۆر جوان بوو لاكه‌ی تریشیان تابڵێ ی ناشیرین بوو پێان ده‌وتن خۆتان فڕێ بده‌نه ناو ڕووباره سپی یه‌كه‌وه كههاتنهدهرهوه هیچ ناشیرینی یه‌كیان نه‌مابوو ئینجا ووتیان ئێره باخی (عدن)ه ئه‌و خانووه‌ش ماڵی تۆیه كه‌سه‌رم به‌رزكرده‌وه كۆشكێكم بینی ده‌ت ووت هه‌وری سپی یه ویستم بچمه ناوی نه‌یان هێشت ووتیان ئێستا كاتی خۆیی نه‌هاتووه .ئینجا پرسیم ئهوشتانهیی ئه‌مشه‌و بینیمن چی بوون ؟ ووتیان ئێستا كاتی خۆیه‌تی پێت بڵێین :پیاوه سهرشكاوهكه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌پشت له‌قورئان ده‌كات و نوێژهفهرزهكان دووا ده‌خات. ئه‌وه‌ش كهدهموو چاوی ده‌چووه پشتی سه‌ری ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كهدرۆیی گه‌وره ده‌كات. پیاوو ژنه ڕووته‌كانی ناو تهنوورهكهش ئه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌كاری بێ ڕه‌وشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .پیاوه‌كه‌ش كهدهورو خولی ئاگرهكهیی ده‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وانی دۆزه‌خه. پیاوه درێژهكهش ئه‌وه ئیبراهیم بوو منالًَه زۆره‌كانیش ئه‌و منالاَنهن كهبهمناڵی ده‌مرن (هه‌ندێك ووتیان :ئه‌ی نێرراوی خوا ئه‌ی مناڵی كافران ؟فه‌رمووی ئه‌وانیش هه‌روه‌ك مناڵی موسڵمانانن )ئه‌وانه‌ش كهلایهكیان جوان ولایهكیان ناشیرین بوو ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ كرداری باشه‌دا خراپه‌ش ده‌كه‌ن ئیتر خوا ده‌یان بوورێت و لێیان خۆش ده‌بێت ....))
(حدیث صحیح اخرجه البخاری واحمد)
سه‌رنجێک له ژیانی پڕ فه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه سه‌رنجێک له ژیانی پر فه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌ین، ده‌بینین به کۆمه‌ڵێک مه‌رحه‌له‌و حاڵه‌تی سه‌خت و نه‌بونی و هه‌ژاری و یه‌تیمی و دوور له نازی دایک و باوک و سۆزی خزمانی به‌سه‌را هاتووه که به گوێره‌ی مه‌کانه‌تی ئه‌و نه‌ده‌بوو که‌سێک که گرۆی مرۆڤایه‌تی چاوه‌روانیه‌تی تووشی ئه‌و نه‌بونی و ده‌ردی سه‌رییه بێت و ژیانێکی که‌متر له ساده‌ی هه‌بێت، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوایی وایه که ده‌بێت ئه‌و منداڵه به یه‌تیمی گه‌وره بێت و غیره‌تی له باوکه‌وه و نازی له دایکه‌وه بۆ جێ نه‌مێنێ و ته‌نها خودا خۆی په‌روه‌رده‌ی بکات و ئاماده‌ی بکات بۆ ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی له چاوه‌روانیدان.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه بیر بخه‌مه‌وه که رۆژگارێک له‌ژێر سایه‌ی باپیره‌ی و دواتر مامی و پاشان ئاواره‌یی و ماڵی ئامۆزاکانی و بێخانه خۆییی، تائه‌وکاته‌ی خودا ئاوری ره‌حمه‌تی لێداوه‌و خه‌دیجه‌ی دایکمان که‌سێکی نارد به موحه‌ممه‌د بلێن ئه‌گه‌ر ژن دێنێت ئه‌وا من رازیم شوی پێ بکه‌م، له وه‌لامی ئه‌و ژنه‌دا که پێی گوت موحه‌ممه‌د بۆ ژن نایه‌نیت؟ سه‌روه‌ریشمان به هه‌ستێکی ناسك و ده‌نگێکی کزۆڵ که ئاسمانه‌کان دێننه گریان و ره‌حمی خوایی دێننه جۆش وه‌ڵامی دایه‌وه فه‌رمووی (جامن هیچم نییه!!! کێ ژن بهمن ده‌دات).
ئا لێره‌دا خودا خۆی دێته هانای و تا ئه‌به‌د ناوی به نه‌مری دێڵێته‌وه‌و له هه‌ر شوێنێک ناوی (الله) بیت ده‌بێت ناوی (موحه‌ممه‌د)یشی له‌گه‌ڵ بێت دروودی له‌سه‌ر بێ.
(ورفعنا لک ذکرک) له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌و هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م دونیایه تا ئه‌و کاته‌ی دوایین نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌ناسه ئه‌کێشێت ده‌بێ ناوی موحه‌ممه‌د به به‌رزی رابگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌و دڵدانه‌وه خواییه بوو ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان ناوی موحه‌ممه‌د له هه‌موو ناوێک زیاتره!!!!!.
که‌سێک که له‌ناو وڵات و شاری خۆی شوێن و ماڵ و حاڵی نه‌بوو، ته‌مه‌نی هه‌مووی بۆ خه‌ڵک ژیان بوو نه‌وه‌ک بۆ خۆی، خودا سوێند به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌خوات و هه‌موو گرۆی مرۆڤایه‌تیش ئاگادار ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که خودا هه‌ر کات پشتگیری له خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستبه‌رداری نابێت.
به‌ڵێ ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت (موحه‌ممه‌د)سه‌لات وسهلامى خواى له‌سه‌ر ئه‌و ناوه نه‌مره‌یه که جیهان ئومێدی پێی هه‌یه?

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لیێبێت) له‌ئاستیا فرمێسك له چاوه‌كانی ئه‌هاته خواره‌وه.
همداد خالد
ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له كاتی خوێندنی فرمێسك له چاوه‌كانی ئه‌هاته‌خواره‌وه تا بانگی به‌یانی به‌لێ له خاتوو عائیشه خوا لێێ رازی بێت كاتێك پرسیاریان لێ‌كرد كه كاریگه‌رترین عباده‌ت كه له (پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت) بینیوته چی بووه له‌وه‌لامدا فه‌رمووی هه‌موو په‌رستشه‌كانی گاریگه‌ر بونه به‌لام له شه‌وێكدا كاتێك له ته‌نیشتم دا پالی دابویه‌وه تا ئه‌وه‌ی پێستی به پێستم كه‌وتبوو فه‌رمووی ئه‌ی عائیشه روخسه‌تم ده‌ده‌یت تا په‌رستشی خوا بكه‌م عائشه فه‌رمووی حه‌زده‌كه‌م لێم نزیك بیت ولێم جیانه‌بیته‌وه به‌لام ئه‌وه‌شم له‌لاخۆشه كه‌هه‌رچی دهیلیێت فه‌رمووی له‌وكاته‌دا هه‌لساوه به تۆزێك ئاو ده‌ست نوێژی هه‌لگرت و دواتر ده‌ستی به شه‌ونوێژ كرد لهناونوێژدا ئه‌وه‌نده گریا تا ریشی ته‌ر بوو دواتر چوو بۆ سوجده‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر گریا تا شوێنی سوجده‌ی ته‌ر بوو له فرمێسك دواتر كه له نوێژ بویه‌وه به‌لایه‌كه‌وه پال كه‌وتبوو فرمێسك له‌چاوه‌كانی ده‌هاته خواره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بلال(خوا لێێ رازی بێت) هات بۆ بانگی به‌یانی به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوای بینی به كول ئه‌گرییت بلال فه‌رموی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چی وای لێكردویت به‌و شێوه‌یه بگرییێت ئه‌ی خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌كانت خۆش نه‌بووه ؟؟ رسول الله فه‌رمووی ئه‌وه چیته بیلال چی وای لێكردووم كه نه‌گریم ئیمشه‌و ئایه‌تێكم بۆ هاتۆته خواره‌وه وه‌یل و رۆرۆ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یخوێنته‌وه وبیر له واتاكانی ناكاته‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت( إن فی خلق السموات والڕرچ واختلاف اللیل والنهار لایات لاولی الالباب......)
ده ئایه‌تی كۆتایی سوره‌تی ئالی عمران
به‌راستی نوێژ وتێكه‌ل بوون له‌گه‌ل عیباده‌ته‌كان زۆر شیرنتر بوینه له‌لای پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لیبیت )له خێزان وشوێنی نوستنی گه‌رم وخۆشیه‌كانی دونیا ومال وسامان ئایا ئێمه تاچه‌نده خۆمان ده‌بینینه‌وه له‌ئاست ره‌وشت و ئاكاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ؟؟ تا چه‌ند وه‌ك پێشه‌نگ چاو مان لێكردوه؟؟وه ئایه چه‌نده یادی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین ؟ چه‌نده هه‌ست به گه‌وره‌یی ومهعیهتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین ؟ ئه‌مانه‌و چه‌ند پرسارێكی تر پێویسته ههلوێستهیهكی له‌به‌رامبه‌ردا بكه‌ین وه‌ك بهخۆداچونهوهیهك..والله ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به‌گه‌وره‌یی خوا كرد هه‌رگیز دلهكانمان بێ ئاگا نابێت له یادی خوا وه له‌گه‌ل خوێندنی هه‌رئایه‌تێك رادهچلهكێین وفرمێسك له جاوانمان دێته خواره‌وه له‌كۆتاییدا خوای گه‌وره ته‌وفیقی هه‌موولامان بدات له‌سه‌ر به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی په‌رستشه‌كان به‌و په‌ری ملكه‌چیه‌وه ان شاءالله.
له گرنگترین رِوداوهكانى ژیانى
ئیسرا و میحراج : پێش كۆچكردن بۆ مه‌دینه به‌سێ ساڵ رِویدا و نوێژی تێدا فه‌رز كرا .
ساڵى یه‌كه‌م : كۆچكردن ـ دروستكردنى مزگه‌وت ـ هه‌ستان به دروستكردنى ده‌وڵه‌ت ـ فه‌رزبونى زه‌كات .
ساڵى دووه‌م : جه‌نگى به‌درى گه‌وره ، له‌م شهرِهشدا خواى گه‌وره موسڵمانانى سه‌ر به‌رز كرد و بێ باوهرِانى سهرشۆرِ كرد .
ساڵى سێیه‌م : جه‌نگى ئوحود ، به‌ڵام له‌م شهرِهدا بێ باوهرِان سه‌ركه‌وتن ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى به قسه نه‌كردنى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم له لایه‌ن هه‌ندێك له تێكۆشه‌ره موسڵمانه‌كانه‌وه ، ده‌رچوون له‌و تهعلیماتانهى كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێى دابوون ، چونكه چاویان برِیه ئه‌و ده‌ستكه‌وته جه‌نگیانه‌ى كه له بێ باوهرِان به‌جێما بۆیه سه‌نگه‌ریان چۆڵ كرد و ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتن .
ساڵى چواره‌م : غه‌زای به‌نى نه‌زیر ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى شكاندنى ئه‌و په‌یمانه‌ى كه له نێوان ئه‌وان ( جوله‌كه‌كان ) و موسڵمانه‌كاندا هه‌بوو ، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانى كرد كه ئه‌بێت خێڵی نه‌زیر له مه‌دینه وه‌ده‌رنرێن .
سالى پێنجه‌م : غه‌زای به‌نی موسته‌لیق ـ جه‌نگى ئه‌حزاب ـ هه‌وره‌ها غه‌زای به‌نى قوره‌یزه .
ساڵى شه‌شه‌م : صوڵحى حوده‌یبیه ـ هه‌روه‌ها له‌م ساڵه‌دا بوو كه مه‌ى به ته‌واوه‌تى حه‌رام كرا .
ساڵى حه‌وته‌م : جه‌نگى خه‌یبه‌ر ، ئا له‌م ساڵه‌دا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوهڵانى رِۆیشتنه نێو مه‌ككه‌وه و عومره‌یان ئه‌نجام دا ـ هه‌روه‌ها له‌م ساڵه‌دا بوو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ێهفیهى كچی حویهیی هێنا .
ساڵى هه‌شته‌م : جه‌نگى موئتهی نێوان موسوڵمانان و رِۆمهكان ـ هه‌ورها فه‌تحی مه‌ككه ـ وغهزای حونه‌ین له دژی خێڵه‌كانی هه‌وازن و سه‌قیف .
ساڵى نۆیه‌م : جه‌نگى ته‌بوك كه كۆتا جه‌نگى رِهسولى خوا بوو صلى الله عليه وسلم ـ هه‌ر له‌م ساڵه‌دا وه‌فده‌كان ده‌هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وموسڵمانان بوونى خۆیان رِادهگهیاند ، خه‌ڵك پۆل پۆل و به لێشاو ده‌هاتنه نێو ئیسلامه‌وه ، بۆیه ئه‌م ساڵه ناونرا ساڵى وه‌فده‌كان .
ساڵى ده‌یه‌م : حه‌جى ماڵئاوایى ، كه زیاد له سه‌د هه‌زار موسڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم حه‌جیان كرد .
ساڵى یازده‌یه‌م : وه‌فاتكردنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، له رِۆژى دووشه‌مه‌ى مانگى رِهبیعولئهوهل ، له ته‌مه‌نى سه‌ست وسێ ساڵیدا ، چل ساڵى پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تى ، وبیست وسێ ساڵیش دواى پێغه‌مبه‌رایه‌تى . ئه‌م بیست و سێ ساڵه‌ش ، سیازدهى له مه‌ككه بوو ، ده ساڵه‌كه‌ى تریش له مه‌دینه ، سه‌ڵات و سه‌لامی خوا له پێغه‌مبه‌ر و خانه‌واده و هاوه‌ڵه‌كانى بێت .
خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خوبه‌یبی كوڕی عه‌دی
نووسه‌ر: عه‌فان شێخ صدیق سه‌رگه‌تی
خوبه‌یبی كوڕی عه‌دی كوڕی مالكی ئه‌وسی ئه‌نصاری، له‌دایك بوی مه‌دینه‌یه،به‌شداری غه‌زای به‌دری له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستدا (صلی الله علیه وسلم) كردووه ساڵی سێی كۆچی شه‌هید كراوه. دوای ئه‌وه‌ی قوره‌یشیه‌كان به‌سه‌ر شۆڕی و شكسته‌وه گه‌ڕانه‌وه مه‌كه. هه‌ركام تامه‌زرۆ بون تا بزانن كهسو كاریان به‌ده‌ست كێ كوژراوه، بنه‌ماڵه‌ی حاریس گه‌ڕان به‌دوای قاتڵی باوكیاندا تا دواتر ده‌ركه‌وت كه خوبه‌یب كوشتویه‌تی. هه‌ر بۆیه بڕیاریاندا هه‌ر كه‌س خوبه‌یب به زیندویی یا مردویی بێنن دیاریه‌كی گه‌وره وه‌رده‌گرێت .
رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم)ویستی كۆمه‌ڵێك بنێرێت بۆ زانینی هه‌واڵی قوره‌یش ، تا بزانێت قوره‌یش سه‌رگه‌رمی چیه‌و به ته‌مایه چ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر شكسته‌كه‌ی پار ساڵیانه‌وه،به‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی ده‌ست نیشان كرد ، عاصمی كرده ئه‌میرو یه‌كێ له سه‌ربازه‌كانیش خوبه‌یب بوو.
به‌ڕێ كه‌وتن تا گه‌شتنه ههدئه (جێیه‌كه له نێوان عه‌سفان ومه‌ككه). به‌نو لحیان هه‌واڵی ئه‌م سریهیان زانی, نزیكه‌ی سه‌د تیر به‌ده‌ست به‌دوایان كه‌وتن وشوێن پێیان گرتن تا گه‌شتنه مهنزڵێك ناوكه خورمای تێدا كه‌وتبون, ناوكهكانیان ناسیه‌وه كه ناوكه خورمای مه‌دینه‌ن , موسڵمانه‌كان كه به‌مه‌یان زانی چونه سه‌ر گردۆڵكه‌یه‌ك ، به‌نو لحیان گهماروَیان دان‌و پێیان وتن : به‌ڵێن وپهیمانتان ده‌ده‌ینێ ئه‌گه‌ر دابه‌زن ناتانكوژین, عاصم وتی:من متمانه‌م به كافر نیه‌و دانابه‌زم ، دوا تر وتی : خوایه ئه‌مه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلی الله علیه وسلم)بگه‌یێنه, شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرد. بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و كوَمهڵه سه‌حابه ناچار به خۆ ده‌سته‌وه دان بكه‌ن,عاصم وحه‌وت هاوه‌ڵی تری شه‌هیدكران,(خوبه‌یب) و هاوه‌ڵێكی تری به‌ناوی (زه‌ید ) ویهكێكی تریان خۆیان ته‌سلیم كرد، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌ی كه له‌وانیان وه‌رگر تبوو.كه دابه‌زین خێرا كۆت وزنجیریان كردن.
ئه‌و پیاوه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوبه‌یب وزه‌یدا خۆی ته‌سلیم كرد وتی: ئه‌مه یه‌كه‌مین خیانه‌ته لێمانیان كرد, له‌گه‌ڵیانا نهچووشههیدیان كرد.
خوبه‌یب وزهیدیان هێنا بۆ مه‌ككه وفرۆشتنیان به‌خه‌ڵكی دڵ پڕ له قینی كهسو كار كوژراوی مه‌كه . خوبه‌یب بهنوحارسی كوڕی عامر كڕی، به‌دیلی لایان مایه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌ته‌ما بوون شه‌هیدی بكه‌ن، گوێزانێكی له‌هێندێ كچۆڵه‌ی بنی حارس وه‌رگرت تاخۆیی پێ پاك بكاته‌وه, ئه‌وانیش پێیان دا, یه‌كێ له‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌و ماڵه كه ناوی زینب بو ده‌ڵێت : كه‌مێ بێ ئاگا بوم منداڵه‌كه‌م چوه پێشێ لهخوبهیب تا گه‌شته لای, ئه‌ویش (واته خوبه‌یب ) گوێزانهكهی له‌ڕانی منداڵه‌كه ناو گوتی : ئه‌ترسیت كه بیكوژم ؟!, نه انشاو الله كاری وا له من ناوه‌شێته‌وه. زینب ده‌ڵێت : له‌ته‌مه‌نم دا دیلی چاكی وه‌كو خوبهیبم نه‌بینیوه, ترێی ده‌خوارد له‌كاتێك دا نه له مه‌ككه‌دا ترێ هه‌بوو نه ناویشی هه‌بوو.
خوبهیبیش كۆت‌و زنجیر كرابوو.
حه‌وت راستی زانستی شایه‌تی له‌سه‌ر راستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌ن
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به هاوه‌ڵانی فه‌رموو: (سیبلغ هذا الأمر ما بلغ اللیل والنهار) واته: ئیسلام له سه‌راپای....
راستێتی یه‌كه‌م
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به هاوه‌ڵانی فه‌رموو: (سیبلغ هذا الأمر ما بلغ اللیل والنهار) واته: ئیسلام له سه‌راپای زه‌ویدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته ئه‌و شوێنانه‌ی كه شه‌وو رۆژی ده‌گاتێ, سه‌رژمێرییه رۆژئاوایییهكان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌مڕۆ ئیسلام له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا هه‌یه!! وه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان داوه كه ساڵی 2025 زایینی ئیسلام ده‌بێته یه‌كه‌م ئایین له ڕووی زۆری ژماره‌ی شوێنكه‌وتووانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا, كه ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ش راستییه‌و زانا ناموسڵمانه‌كان سازیان داوه‌و گومانی تێدا نییه..
راستێتی دووه‌م
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (جعلت لی الأرض مسجداً وطهوراً) [رواه مسلم] واته: زه‌ویم بۆ كراوه‌ته شوێنی نوێژ‌و پاكێتی... زانایان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووه كه له ناو خۆڵی زه‌ویدا چه‌ند زینده كوژ (مضادات حیویة)ێك هه‌یه, كه توانای له ناوبردنی سه‌رسه‌ختترین و پیسترین جۆره‌كانی میكرۆبی هه‌یه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه خۆڵ مادده‌یه‌كی پاك كه‌ره‌وه‌یه, له‌به‌ر ئه‌مه زاناكانی ئه‌مڕۆ بیریان له دروستكردنی مادده‌یه‌كی زینده‌كوژ كردۆته‌وه له خۆڵ كه به‌كاربهێنرێت بۆ كوشتنی میكرۆبه سه‌رسه‌خته‌كان, وه دوای چه‌ندین ته‌جره‌به‌ی درێژخایه‌ن له تاقیگه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خۆڵ توانای له‌ناوبردنی پنتایییه‌كی ته‌واو له میكرۆبه‌كانی هه‌یه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا.
راستێتی سێیه‌م
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) زۆر به ووردی باسی له راستییه‌كی زانستی كردووه كه زانایان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابووردودا بۆیان ده‌ركه‌وت. ئه‌وه‌تا فه‌رمویه‌تی: (لا تقوم الساعه حتی تعود أرض العرب مروجاً وانهاراً) [رواه مسلم]. واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێت هه‌تا زه‌وی عه‌ره‌ب ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆخی زووی به‌وه‌ی پڕ ده‌بێته‌وه له سهوزاییو رووبار. زانست سه‌لماندویه‌تی كه نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب سه‌رده‌مانێك پڕبووه له سهوزاییو رووبار, تا ئێستاش شوێنه‌واری رێره‌وی رووباره‌كانی پێوه دیاره كه ئه‌و وێنانه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان گرتویانه ئه‌مه‌ی ده‌رخستووه‌و گه‌وره زانایانی رۆژئاوایی له وه‌كاله‌تی فه‌زای ئه‌مریكی(ناسا) ئه‌و راستییه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و وێنانه‌ی بیابان كه به رادار گیراوه ئه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ناوچه‌یه رۆژانێك بووه داپۆشراوه به ده‌ریاچه‌و رووبار. وه له‌و شێوه‌یه چووه كه ئێستا رۆژئاوای له‌سه‌ره, وه رۆژانێكیش دێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان حاڵه‌تی خۆی.
راستێتی چواره‌م
فه‌رمووده‌ی تێپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌سه‌ر پردی صراطدا له رۆژی دوایی به یه‌كێك له‌و فه‌رمودانه داده‌نرێت كه ئیعجازی زانستی تێدایه. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی پله به‌رز كه وه‌ك هه‌وره بروسكه ده‌په‌ڕنه‌وه به‌سه‌ر پردی صیراطدا ده‌فه‌رموێت: (ألم تروا إلی البرق كیف یمرُّ ویرجع فی طرفة عین؟) [رواه مسلم]. واته: ئایا نابینن كه هه‌وره‌بروسكه چۆن له‌یه‌ك چاوتروكاندندا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چونكه ئه‌م ووته‌یه‌یه ته‌واو هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م دوایییه‌دا زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه له‌و كرداره ئاڵۆز‌و وورده‌ی له رووناكی‌و پریشكی هه‌وره‌بروسكه‌دا هه‌یه, به جۆرێ زانایان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و رووناكی‌و پریشكانه‌ی هه‌وره‌بروسكه دوای هاتنه خواره‌وه‌ی رووناكی‌و پریشك له هه‌وره‌كه‌وه به ئاراسته‌ی زهویو گه‌رانه‌وه‌ی به خێرایییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت, جا له‌و فه‌رموده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) باس له قۆناغه‌كانی هه‌وره بروسكه ده‌كات زۆر به ووردیو سه‌رسورهێنه‌ر, بگره كاته‌كه‌شی دیاری ده‌كات, وه سه‌رسام ده‌بین كاتێ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌وره بروسكه تیایدا رووده‌دات بریتییه له هه‌مان ئه‌و كات و ماوه‌یه‌ی له چاونوقاندنێكدا تێپه‌رده‌بێت, كه ئه‌مه‌ش له‌فه‌رموده‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
راستێتی پێنجه‌م
زانایان له‌م دوایییانه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ناوچه‌وان( كه بریتییه له به‌شی سه‌ره‌وه‌و پێشه‌وه‌ی ده‌ماغ) له مرۆڤدا تایبه‌ته به ده‌ركردنی بریاره راسته‌كان, به هه‌مان شێوه هه‌تا ئه‌م ناوچه‌یه چالاكترو سه‌لامه‌ت تر بێت ئه‌وا بریاره‌كان ووردترو دانایانه‌تر ده‌بن, بۆیه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له پارانه‌وه‌یدا فه‌رمویه‌تی: (ناصیتی بیدك) رواه أحمد. واته: خوایه نێوچه‌وانم به ده‌ستی تۆیه.
كه له‌مه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به ته‌واوی خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه به‌وه‌ی هه‌موو كاروباره‌كانی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به ده‌ستی ئه‌وه, وه‌خواش خۆی بریارده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ی بیه‌وێت, شتێكی تریش كه له فهرمودهكهوه دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی پێشی سه‌رو ناوچه‌وان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كرداره به‌رزه‌كانی مرۆڤدا له نمونه‌ی: هه‌ست پێكردن و ئاراسته‌كردن و حه‌ل كردنی گرفته‌كان و داهێنان, بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌م شوێنه‌ی سپاردووه به خوای گه‌وره له دوعاكه‌یدا, له‌مه‌شدا ئاماژه‌یه‌كی زۆر سه‌رنج راكێشی تێدایه بۆ گرنگێتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لاشه.
راستێتی شه‌شه‌م
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن من أمارات الساعه أن یظهر موت الفجأة) [رواه الطبراني]. واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت بریتییه له ده‌ركه‌وتنی مردنی له ناكاو, له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئیعجازێكی زانستی تێدایه له راستییه‌كانی زانستی ته‌ندروستی كه موناقه‌شه هه‌ڵناگرێت, كه ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش شایه‌تی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌دات كه نێردراوی خوایه‌و له خۆوه هیچی نه‌فه‌رمووه: له سه‌رژمێرییه وورده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه دیارده‌ی مردنی له ناكاو له‌م دوایییانه‌دا ده‌ركه‌وتووه, وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رێوشوێنی خۆپاراستانهشدا كه گیراوه‌ته به‌ر هه‌ر له زیادبوونی به‌رده‌وامدایه.
راستێتی حه‌وته‌م
زۆربه‌ی زانایان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پیری‌و كه‌وتنه ته‌مه‌نه‌وه چاكترین هۆكاره بۆ كۆتایی هاتن به سروشتی مرۆڤ, ئه‌گه‌رنا هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن له‌سه‌رو سنووری دیاری كراوه‌وه ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه كه‌مترینیان تووش بوونه به شێرپه‌نجه(سرطان), پرۆفیسۆر (لی سیلفر) له زانكۆی (برینستون)ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: (هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ گه‌یشتن به نه‌مری ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ی سروشته‌وه ده‌روات), زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه سه‌رباقی سه‌رفكردنی به ملیاره‌ها بۆ چاره‌سه‌ری پیری‌و به مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن هه‌موو ته‌جره‌به‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیان بێ ئاكام و بێ سوود بووه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی پێ داوه‌و فه‌رمویه‌تی: (تداووا یا عباد الله، فإن الله لم یضع دا‌ء إلا وضع له شفاءً إلا داءً واحداً: الهرم) [رواه أحمد]. واته: ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خۆتان بكه‌ن, چونكه خوای گه‌وره هیچ ده‌ردێكی دانه‌ناوه ئیلا شیفاو چاره‌سه‌ریشی بۆ دیاری كردووه, ته‌نها یه‌ك ده‌رد نه‌بێت كه پیرییه..
به‌م شێوه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ی جار زانست چه‌ند راستییه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه پێشتر نه‌زانراوه‌و تیایدا راستێتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)و په‌یامه به‌رزه‌كه ئیسلام ده‌رده‌خات..
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
---------------------
نووسينى: عبد الدائم الكحيل
ئه‌و نۆ که‌سه موشریکهی که له پاش فه‌تحی مه‌ککه پێغه‌مبه‌ری خوا خوینی حه‌ڵاڵ کردن
ئاماده‌کردنی باوکی ئه‌سماء
ئه‌و نۆ که‌سه موشریکهی که له پاش فه‌تحی مه‌ککه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) خوینی حه‌ڵاڵ کرد فه‌رمووی ده‌بێت بکوژرێن ئه‌گه‌ر خۆشییان به دیواری کابه‌دا هه‌ڵواسن؟
له پێش فه‌تحی مه ککهدا پێغه‌مبه‌ری خوا d خوێنی نۆ که‌سی گه‌وره تاوانباری حه‌ڵاڵ کردبوو، فه‌رمانی دا به کووشتنییان ئه‌گه‌ر خۆشیان به‌دیواری کابه‌دا هه‌ڵواسن، ئه‌وانه‌ش بریتی بوون له:
1.(عبد العز)ی کوڕی(خطل).
2. (عبدالله)ی کوڕی (ابی سرح).
3. (عکرمه)ی کوڕی (ابو جهل).
4. (حارث)ی کوڕی (نفیل).
5. (مقیس)ی کوڕی (صبابه).
6. (هبار)ی کوڕی (اسود).
7و8. دوو که‌نیزه‌کی(ابن خطل)یش که به شعری ناشرین هه‌جوی پێغه‌مبه‌ریان ده‌کرد
9. هه‌روه‌ها (ساره)ی که‌نیزه‌کی تیره‌یه‌ک له خێڵی (عبد المطلب)که نامه‌که‌ی (حاطب)ی هه‌ڵگرتبوو.
سه‌باره‌ت به(إبن أبي سرح) ئیمامی(عثمان) خوای لی رازیبێت هێنایه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اله علیه وسلم و تکای بۆ کرد ئه‌ویش چاوپۆشی لێکردو خوێنی نه‌ڕشت و ئیسلام بونه‌که‌ی لێ قبوڵ کرد، پێشتر لێی وه‌رنه‌ده‌گرت سابه‌ڵکو یه‌کێك له‌هاوه‌ڵانی بیکوژن، چونکه پێش ئه‌وه‌ی مسوڵمان بو کۆچی کرد،پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ککه.
(عکرمة)ی کوڕی (أبو جهل)یش هه‌ڵات به‌ره‌و یه‌مه‌ن ،ژنه‌که‌ی داوای په‌نادانی بۆ کرد له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌ویش په‌نای دا‌و دڵنیای کرد،ئه‌نجا چوو بۆ لای بۆ یه‌مه‌ن مسوڵمان بوو گه‌ڕایه‌وه‌و مسوڵمانی یهتیهکهشی زۆر باش بوو. (إبن خطل)یش خۆی هه‌ڵواسی بوو به دیواری کابه‌دا پیاوێك هات هه‌واڵی دا به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: بیکوژه چوو کوشتی.
(نمیله)کوڕی(عبدالله)یش (مقیس)ی کوڕی (صبابه)ی کوشت،(مقیس) پێشتر مسوڵمان ببوو،پاشان به‌ناهه‌ق پیاوێکی ئه‌نساڕی کوشتبوو ،ئه‌نجا ههڵگهڕاببوهوه په‌یوه‌ند
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ساڵی نوێ ی كۆچی و هه‌ندێك په‌ندو وانه له‌كۆچكردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
[خوا]ی گه‌وره ڕوخسه‌تی كۆچی دا بهپێغهمبهرصلی الله علیه‌وسلم و كۆمه‌ڵی موسڵمانان كه كۆچ بكه‌ن، ئینجا دووای به‌ڕێكردنی هاوهلاَن و مانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم تا بوونی ئیراده‌ی[خوا] له‌سه‌ر كۆچ كردنی، ئه‌وه‌بوو بۆ ئه‌م ڕێگایه أبوبكری صدیق ی به‌هاوه‌ڵی ڕێگای هه‌ڵبژارد، ئینجا لهپهندو ئامۆژگاری و وانه‌ی كۆچ چه‌ند خاڵێكمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت:
1- كۆچ كردن له شوێنێك كه به‌نده نه‌توانێ به‌ندایه‌تی[خوا]ی تیادا بكات ئیتر له‌سه‌ریه‌تی كۆچ بكات.
2- نیاز پاكی بۆ[خوا]، كه‌ته‌نها له‌به‌ر [خوا]و بۆ ڕه‌زامه‌ندی [خوا] ئه‌م كۆچه بكات.
3- گرنگی هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵی باش.
4- ئیعتیماد خستنه سه‌ر ماڵی خۆی هه‌روه‌ك له دوو ووشتره‌كه‌ی ئهبوبكرخوا لێی ڕازی بێت پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ری نه‌گرت، وهلهبهرئهوهش كه كۆچ به‌شێكه له‌په‌رستش.
5- خۆش ویستنی خاك و شوێنی له‌داییك بوون له باسی كۆچ بۆمان به‌رجه‌سته ده‌بێت.
6- ته‌وه‌كول و پشت به‌ستان به[خوا]هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: [لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا]ألتوبه:40.
7- كه‌لك وه‌رگرتن له زانیاری كه‌سی شاره‌زا با بێ باوه‌ڕیش بێت، هه‌روه‌ك بۆ ڕێگا پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر كه‌لكیان له عبدالله ی كوڕی أریقگ وه‌رگرت كه شاره‌زابوو به ڕێگای مه‌دینه.
8- موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه‌وسلم وه‌كو: به‌ناو كافره‌كان داڕۆییشت و خۆڵی له‌سه‌ر ڕووكردن ئه‌وان نه‌یانبینی و...هه‌روه‌ها ته‌ونه جاڕجاڕۆكهو هێللانهو هێلكه‌و كورك بوونی كۆتر له ده‌رگای ئه‌شكه‌وت و... ڕووچونی سوڕاقه به‌زه‌ویداو شیر كه‌وتنه گوانی ئاژه‌ڵه بێ شیره‌كه‌ی ئوم مه‌عبه‌دو...هتد.
9- فێربوونی ئارامگرتن له‌كاتی ناخۆشیه‌كان-(به‌تایبه‌ت بۆ بانگهوازیكهران)، كه ڕێگای بانگه‌واز پڕیه‌تی له دڕك و دار‌و ناخۆشی و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار.
10- وانه‌ی خۆ فیدایی بۆ دینی[خوا]، هه‌روه‌ك پێشه‌وا عه‌لی له‌جێگاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم پاڵ كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانی ئه‌م جێگایه پڕیه‌تی له‌مه‌ترسی! كه‌چی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه له‌ژێر به‌تانی تووك درێژ‌و لێفه‌ی گه‌رم و نه‌رم ده‌خه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسنه‌وه بۆ نوێژی به‌یانی و ڕووبكه‌نه مزگه‌وته‌كان و ماڵی [خوا] ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه! به‌داخه‌وه! ده‌ڵێم: ئه‌و نوستنه‌ی پێشه‌وا عه‌لی له كــــــــــــێَ و هی موسڵمانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه له‌كێ!!!!!
11- وانه‌یه‌ك له‌خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ك پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر بۆ ئه‌م ڕهفاقهتیه فرمێسكی شادی ڕشت، وه‌هه‌موو مه‌ترسیی و دوودڵی ڕێگای له‌به‌ر سه‌لامه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بوو نه‌ك له‌به‌ره‌خۆی.
12- فێربوونی وانه‌ی گرنگی برایه‌تی، وه‌كو برایهتیهكهی نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌ج و هه‌روه‌ها: كۆچبه‌ران و پشتیوانان له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم.
13- وانه له عه‌بقه‌ریه‌تی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و هه‌روه‌ها پلان دانان و سوود بینین له (ئه‌سباب) هۆكاره‌كان.
14- وانه‌یه‌ك و خهلاَتێك و خه‌رمانێك له دانانی مێژووی كۆچی بۆ موسڵمانان له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت، كه له‌پێشدا ویستیان ساڵێكی ئیسلامی دانێن بۆ موسڵمانان بهلاَم نه‌یانزانی ئایا له‌كاتی له‌داییك بوونی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم یه‌وه مێژووه‌كه دانێن یا له‌كاتی بوونی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی یانیش له(هیجرهتكردنی) یا له‌ساڵی وه‌فاتی؟ ئیتر دووای پرس و ڕا ئه‌وه‌بوو كه‌موسڵمانان به‌سه‌رپه‌رشتی پێشه‌وا عومه‌ر كۆك بوون له‌سه‌ره‌وه‌ی كه(هیجره‌ت) كۆچ كردنی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بكه‌نه سه‌ری ساڵی كۆچی بۆ موسڵمانان ئه‌گه‌رچی هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆچه له‌مانگی موحه‌ڕه‌م نه‌بوو بهلاَم بۆ ڕێكخستنی سه‌ری ساڵ و دانانی مانگی موحه‌ڕه‌م به‌سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی كۆچی مێژووی موسڵمانان ده‌ستنیشان كرا.
15- گرنگی ڕۆڵی ئافره‌تان، وه‌كو: عائیشه‌و ئهسماْ خوا لێیان ڕازی بێت.
16- گرنگی ڕۆڵی گه‌نجان، وه‌كو: پێشه‌وا عه‌لی و عبدالله ی كوڕی پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كرو...هتد.
17- موتمانه‌و دڵنیابوون به‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن بۆ خواناس و بڕوادارانه.
18- پێ داگیری بڕواداران له‌سه‌ر ئایین و بڕواكه‌یان هه‌رچه‌ند ڕێگاكه‌یان دژوار‌و سه‌خت بێت.
19- هه‌ركه‌س پارێزی له بیر‌و بڕواكهیی و دینی خوا بكه ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌یپارێزێت.
20- وانه‌ی: سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتن دایه.
21- پێویستی به‌كارهێنانی نه‌رم و نیانی و سه‌نگی خۆ له‌ده‌ست نه‌دان ئه‌گه‌رچی خهرابهشی له‌گه‌ڵ بكرێت، بهلاَم پیشه‌ی موسڵمان چاكه‌یه.
22- ئینجا سه‌رنج دان به‌په‌ره‌سه‌ندنی موسڵمانان و بلاَو بوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌به‌ره‌كه‌تی كۆچ.
23- هه‌روه‌ها وانه‌ی: كه‌سێك شتێ له‌پێناو خودا جێ بێڵێ خوای گه‌وره به‌دیل و پاداشتی به‌باشترو چاكتر ده‌داته‌وه.
24- دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان، بهبهرهكتی كۆچ به‌رجه‌سته بوو.
25- یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی موسڵمانان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناوبانگیان له وولاَتانی دیكه.
26- سوود بینین له ته‌ربیه‌ت و لێڕاهێنانی خه‌ڵكی بۆ هه‌موو كاره باشه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای یه‌كه‌م و پێغه‌مبه‌ری كۆتا زه‌مان محمد صلی الله علیه‌وسلم.
27- گرنگی ڕۆڵی مزگه‌وت له ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و موسڵمانان تا ده‌گاته ڕۆژی دووایی.
28- سه‌رنجێك له‌سه‌ر گۆڕانی (مه‌وقیع)و مانه‌وه‌ی (مه‌وقیف)، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم: (مه‌وقیع)ی گۆڕی بهلاَم (مه‌وقیف)ی جێگیر بوو هیچ كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردانه‌هات، (مه‌وقیع) مهككهبوو بوو بهمهدینه، بهلاَم (مه‌وقیف) "لاإله‌إلاالله" بوو كهبهردهوام بوو له‌سه‌ری تاوهفاتی، وه ئه‌مه: درووشم و ڕێبازی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌و بڕوادارانه بێ گۆڕانكاری تا ڕۆژی دووایی، كهداواكارین له[خوا] له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه ڕاگیراومان بكات و دوواهه‌مین زیكر‌و قسه‌ی ئێمه بێت له‌م دوونیایه كاتیهدا كه‌له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م دونیا إنشاْ الله.
* ئینجا له‌م كۆچه تێبینیه‌ك ڕه‌چاو ده‌كرێت: له كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌شه‌وو به نهێنی و به‌و هه‌موو هۆشیاری و ئاگادری یه‌وه، كه‌چی پێشه‌وا عومه‌ر به‌ئاشكراو به‌شمشێری ڕووتهوهو له‌لای به‌یت و به‌ده‌نگی به‌رزو بێ باكانه ده‌یووت: كه‌سێك ده‌یه‌وێت مناڵی بێ باوك بكات و ژنی بێ وه‌ژن بكات و دایكی جه‌رگی پێ یه‌وه بسوتێ و ڕۆ ڕۆی بۆ بكات وا من له‌مه‌ككه ده‌ڕۆم بۆ (یپرب) (كه ئه‌م ناوه له‌پێشدا بهمهدینه ده‌وترا) با بێ پێشم پێ بگرێت! بهلاَم كه‌سێك له بێ باوه‌ڕان غیره‌تی نه‌كرد بچێته به‌رایی، ئینجا لێره‌دا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت: ئایا ده‌بێت پێشه‌وا عومه‌ر به‌غیره‌ت تر بێت له‌پێغه‌مبه‌ری ئۆممه‌ت (په‌نامان به‌خوا له‌هه‌ر گومانێكی وا !)؟! بێگومان: نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به غیره‌ت ترینی خهڵكیهو له‌هه‌موو خه‌ڵكیش زیاتر موتمانه‌ی به[خوا]ی خۆی هه‌بوو كه بێگومان ده‌یپارێزێت، كه‌واته وهلاَمی موقنیع لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم پێشه‌نگه بۆ ئێمه هه‌روه‌كو[خوا]ده‌فه‌رموێ: [لقَدْ كَانَ لكُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَهٌ حَسَنَهٌ]ألاحزاب:21، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم وه‌كو پێشه‌وا عومه‌ر كۆچی كردبا ئیتر ئێمه‌ی ئۆممه‌ت چۆن ئیقتیدای پێبكه‌ین كه ئه‌مه له‌هه‌مووكات و شوێنێك و بۆ هه‌موو جۆره كه‌سێ ناگونجێت وا به‌م جۆره بێ باكیانه كۆچ بكات له‌شوێنێك كه[خواپه‌رستی به‌دڵ و ویستی خۆی پێ نه‌كرێت! ئه‌ی لێره‌دا چی بكات؟ ئا به‌مجۆره وه‌كو پێشه‌نگ و پێغه‌مبه‌رمان كۆچی كرد ئه‌ویش ئیقتیدا به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم ده‌كات.
*له‌كۆتاییدا: ئه‌م خالاَنهی سه‌ره‌وه دڵۆپێك بوون له‌ده‌ریای زانیاری و حیكمه‌ت و وورده‌كاریه‌كانی كۆچی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و هه‌روه‌ها ساڵی كۆچی، كه هیوادارم كورته‌یه‌كی پوختی به‌سوود بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز.
ئه‌و نامانه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا ناردی بۆ پادشا‌و میره‌کان له پاش سوڵحی حوده‌یبیه
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء
له پاش سوڵحی حودهیبی یه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) کۆمه‌ڵێک نامه‌ی نوسی بۆپاشاو میره‌کانی ده‌ورو پشتی که ژماره‌یان هه‌شت پاشا‌و میر بوون،ده‌توانین بڵێین که به‌ڕاستی صوڵحی حودهیبی یه باشترین ده‌رفه‌ت بوو که خوای گه‌وره ڕه‌خسانی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی (خوایان لێ ڕازیبێت) که‌وا بتوانن بانگه‌وازی خوایی زیاتر چڕ بکه‌نه‌وه به ووڵاتانی چوارده‌وری ده‌وڵه‌ته ئیسلامی یه‌که دا ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ش نامه ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بوو بۆ پادشا‌و میره‌کانی ده‌وروبه‌ری که خوا یارمه‌تیمان بدات له نامیلکه‌یه‌کی تایبه‌تی دا ناوه‌ڕۆکی نامه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا d بڵاو ده‌که‌ینه‌وه لێره‌دا ته‌نییا ناوی پادشا‌و میره‌کان ئاماژه پێده‌ده‌ین له‌به‌ر دهرنهچونمان له ئه‌سڵی پرسیاره‌که،پاش ئه‌وه کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا d ویستی فه‌رمان بدات به نوسینی نامه‌کان بۆ ئه‌و پاشایانه عه‌رزی کرا که ههرنامهیهك مۆری له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وان وه‌ری ناگرن ، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا d موستیله‌یه‌کی زیوی له‌ده‌ست کردوو ئه‌م نه‌خشه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ند: (محمد رسول الله) نهخسهکه سێ دێڕ بوو(محمد) یه‌ك دێڕ،(رسول) یه‌ك دێڕ،(الله) یه‌ك دێڕ، به‌م شێوه‌یه: (محمد رسول الله) .
له نێو هاوه‌ڵه‌کانی دا چه‌ند که‌سێكی شاره‌زاو ووریای هه‌ڵبژارد بۆ ناردنی نامه‌کان و ناردنی بۆ لای پادشاکانی دونیا عه‌لامه شێخ (المنصور الفوری) له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خوا d ئه‌و نێرراوانه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی (موحه‌ڕه‌می ساڵی حه‌وته‌می کۆچی)دا ناردووه پێش ده‌رچونی بۆ خه‌یبه‌ر به چه‌ند ڕۆژێك.
که ئه‌وانیش بریتی بوون له نامه ناردن بۆ:
1. نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه.
2. مقهوقسی پادشای میصر.
3. کیسرای پادشای فارس.
4. قه‌یسه‌ر پادشای ڕۆم.
5. مونزیری کوڕی ساوی فه‌رمان ڕه‌وای به‌حره‌ین.
6. هوژه ی کوڕی علی سه‌رۆکی یه‌مامه.
7. حارپ ی کوڕی أبی شمری غسانی گه‌وره‌ی دیمه‌شق.
8. پادشای عوممان، جیفر و عبد هه‌ردوو کوڕی جلند.
ئه‌وه بوو هه‌ندێک له پاشا‌و میره‌کان زۆر به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵامی نامه‌کانیان دایه‌وه و دیاریشییان ده‌نارده‌وه له گه‌ڵیدا وه هه‌ندێکیشییان له گه‌ڵ دڕاندنی نامه‌کان دا نێرراوه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خواشیان (صلی الله علیه وسلم) شه‌هید ده‌کرد.
سه‌رچاوه:
رحیق المختوم: نوسینی صفی الرحمن مبارک فوری ـــــ وه‌رگێڕانی بۆ کوردی:بکرحمه صدیق
چه‌ند حیكمه‌تێك له ژیانی پێعه‌مبه‌ری پێشه‌وادا (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به‌ژیانی پێعه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا () بخشێنین ئه‌وا ده‌بینین ژیانی ئه‌م سه‌روه‌ره پڕه له وانه‌و په‌ندو حیكمه‌ت و ژیری بۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی و بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان به‌تایبه‌تی له‌م نووسینه كورته‌دا ده‌مه‌وێ حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌و بوونی چه‌ند شتێك له ژیانی ئه‌م چاوساغهدا بخه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م : یه‌تیمی و هه‌ژاری : لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه كه پێعه‌مبه‌ر () پێش له دایك بوونی باوكی مردووه‌و دوای ئه‌وه له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا دایكی كۆچی دوایی كردووه وه‌پاش مانه‌وه‌ی دوو ساڵیش لای باپیری ئه‌ویش ماڵئاوایی لێكرد‌و له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا چووه لای مامی ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ژیانی ئه‌م ڕابه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پڕ بووه له ئه‌زیه‌ت و ئازار‌و ناخۆشی و دوور له سۆزی باوك و كۆشی گه‌رمی دایك گه‌وره بووه به‌ڵام خوای گه‌وره بو خۆی په‌روه‌رده‌ی كرد به باشترین په‌روه‌رده وه‌ك پێغه‌مبه‌ر( ) ده‌فه‌رموێت : [ أدبنی ربی فأحسن تأدیبی ] لێره‌دا حیكمه‌تی خوای گه‌وره وابووه ئه‌م سه‌روه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بێ نازی دایك و باوكی گه‌وره بێت و ژیانی به‌سه‌ختی ده‌ست پێ بكات چونكه خوای گه‌وره ده‌زانێت ئه‌مه به‌یانی ده‌بێته چاوساغی ئوممه‌ت و ده‌بێ خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕو موشریك و ئه‌بو جههلهكانی سه‌رده‌م چونكه ده‌بێ به‌یانی بچێته گائیف و به‌ردباران بكرێت كۆچ بكات بۆ مه‌دینه‌و شار به‌ده‌ر بكرێت وه دوو به‌یانی له جه‌نگی ئوحوددا بریندار ده‌كرێت ئه‌مه ژیانی ئه‌م سهروهرهیه كه هه‌مووی ده‌رده‌سه‌ری و ئه‌زیه‌ت و ئازار‌و ناخۆشی بووه بۆ سه‌ر خستنی ئاینی په‌روه‌ردگار تا وه‌فاتیشی كرد ڕۆژێك پشووی نه‌داو نه‌وه‌ستا له گه‌یانی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه بوو تا كاتێك گه‌وره بوو ڕێزی یهتیمو هه‌ژاران بگرێت و به‌زه‌یی پێیاندا بێته‌وه و به ده‌سته موباره‌كه‌كانی ده‌ستی یهتیمو هه‌ژاران بگرێت و بزانێ ژیانیان چه‌نده سه‌خته بۆیه خوای گه‌وره ژیانی به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕاند وه‌ك خۆی ده‌فه‌رمووێت : [ أَڵمْ ێجِدْكَ ێتِیماً فَێۆی ] الچحی (6) واته: (ئایا تۆ هه‌تیوێكی بێده‌ره‌تان نه‌بوویت خوداداڵدهی دایت و حه‌واندیتیه‌وه) دوایی ده‌فه‌رمووێت : [فَأَمَّا الْێتِیمَ فَڵا تَقْهَرْ ] الچحی (9) واته : (جاكه‌واته تۆش به چاوێكی كه‌م و سووكه‌وه سه‌یری هه‌تیوان مه‌كه‌و دڵیان مه‌ڕه‌نجێنه) .
دووه‌م: شوانه‌تی: دیاره كه شوانه‌تی كاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بووه به‌گشتی وهپێغهمبهری خۆشمان دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی چووه ماڵی مامی بینی كه‌باری ئابووری ژیانیان له ئاست پێویست نیه و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانیان زۆره بۆیه نه‌یویست خۆیشی ببێته بارگرانی بۆیان بۆیه هه‌ستی به به‌رپرسیاره‌تی كرد‌و ده‌ستی دایه كاری شوانه‌تی و تا ته‌مه‌نی پانزه ساڵی به‌رده‌وام بوو ، لێره‌دا پرسیارێك به مێشكماندا گوزه‌ر ده‌كات ئایا حیكمه‌ت له كاری شوانه‌تی پێغه‌مبه‌ران چی بووه؟
دیاره شوانه‌تی بریتیه له چاودێری كردن و له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵات ئه‌مه‌ش كارێكه پێویستی زۆر به صبرو ئارامگرتن هه‌یه به‌تایبه‌تی شوانی مه‌ڕ چونكه مه‌ڕ گیانله‌به‌رێكه زۆر نه‌رم و نان و له‌سه‌رخۆیه زۆر په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه له‌كاتی له‌وه‌ڕ بۆیه شوانه‌كه فێری نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆیی ده‌كات و فێری ئه‌وه‌ی ده‌كات ببێته مۆڤێكی ئارامگر هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك كارێكی سه‌خته لێره‌شدا شوانه‌كه فێری هونه‌ری سه‌ركردایه‌تی كردن ده‌كات ، وه‌حیكمه‌تی خوای گه‌وره وایه كه‌ئه‌مه به‌یانی ده‌بێ به‌رگه‌ی ئازار‌و ناخۆشیه‌كانی ئه‌م گه‌له نه‌زانه بگرێت و له گه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆ‌و ئامگر بێت چونكه ده‌بێته پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و شوانی ئه‌م میلله‌ته ده‌بێ هه‌موویان له سه‌ر به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگار كۆبكاته‌وه.
سێ یه‌م: نه‌خوێنده‌واری : بێگومان پێغه‌مبه‌ر( ) مرۆڤێكی نه‌خوێنده‌وار بووه هه‌رله سه‌ره‌تای دابه‌زینی وه‌حی له‌لایه‌ن حبرائیل كه پێی فه‌رموو (اقرا) بخوینه ، ئه‌ویش ووتی (ما أنا بقاری) واته من خوێندهوارنیم هه‌روه‌ها له‌ڕووداوی صوڵحی حوده‌یبیه‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر ده‌یسه‌لمێنن كه پێغه‌مبه‌ر () كه‌سێكی نهخوبَندهوار بووه وه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : [ ۆكَژَلِكَ أَوْحَیْنَا إِڵیْكَ رُوحاً مِّنْ أَمْڕنَا مَا كُنتَ تَدْڕی مَا الْكِتَابُ ۆڵا الْإِیمَانُ ۆڵكِن جَعَلْنَاهُ نُوراً نَّهْدِی بِهِ مَنْ نَّشَاو مِنْ عِبَادِنَا ۆإِنَّكَ ڵتَهْدِی إِڵی صِرَاگٍ مُّسْتَقِیمٍ ] الشوری (52) واته: (هه‌ربه‌و شێوه‌یه كه وه‌حی پێ دێت قوڕئانمان بۆ تۆ نارد ئه‌ی محمد () به‌فه‌رمانی خۆمان كه تۆ نه‌تده‌زانی كتێب و ئیمان چی یه به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان كرده ڕووناكیه‌ك ڕێنمونی هه‌ر كه‌سێكی پێده‌كه‌ین كه بمانه‌وێت له به‌نده‌كانمان وه به‌ڕاستی تۆ خه‌ڵك ڕێنمونی ده‌كه‌یت بۆ ڕێگای ڕاست) ، پێش هاتنی ئیسلام و قوڕئانی پیرۆز ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژی له دوورگه‌ی عه‌ڕه‌ب به‌گشتی له لووتكه‌ی به‌هێزی دابووه به‌ڵام به‌هاتنی قوڕئان و بیستنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌رسامی كردن [ فَقَاڵ الْكَافِرُونَ هَژَا شَیْوٌ عَجِیبٌ ] ق (2) ،نه‌ك مرۆڤه‌كان به‌ڵكو جنهكانیش پێی سه‌رسام بوون [ ُقلْ أُوحِێ إِڵیَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْێناً عَجَبا] الجن (1) ،به‌ڵێ قوڕئان چۆكی به ئه‌دیب و شاعیره‌كانی سه‌رده‌م دا دا بۆیه بێ باوه‌ڕه‌كان پێی سه‌رسام بوون چونكه پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنده‌وار چۆن ده‌توانێ شتێكی وابڵێ كه‌پڕه له ڕه‌وانبێژی و ده‌سته‌واژه‌ی واكهله قسه‌ی مرۆڤ ناچێت ،حیكمه‌تی نه‌خوێنده‌واریش ئه‌وه‌یه كه تا زیاتر دڵنیا بن كه ئه‌م قوڕئانه قسه‌ی په‌روه‌ردگاره نه‌ك مرۆڤێكی نه‌خوێنده‌وار وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت [ ۆڵوْ تَقَوَّڵ عَڵیْنَا بَعْچَ الْأَقَاوِیلِ ، ڵأَخَژْنَا مِنْهُ بِالْێمِینِ ، پُمَّ ڵقَگَعْنَا مِنْهُ الْۆتِینَ ] واته: (ئه‌گه‌ر محمد () به‌ده‌م ئێمه‌وه هێندێ قسه (ووته) ی هه‌ڵبه‌ستایه ، بێگومان ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان تۆڵه‌مان لێ ده‌سه‌ند، له پاشان ڕه‌گی دڵیمان ده‌بڕی و ده‌مان مراند ). هه‌روه‌ها ئه‌م قوڕئانه له چه‌ندین شوێن ڕه‌خنه له پێغه‌مبه‌ر ده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه كه ئه‌م قوڕئانه قسه‌ی په‌روه‌ردگاره نه‌ك هی خۆی بێت .
كامه‌ران چۆمانی / سۆران
ته‌وازوعی پیَغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی دوێنێ شه‌و له‌كاتی نوێژدا ، دێوێكی جنۆكه هێرشی كرده سه‌رم وویستی نوێژه‌كه‌م پێ ببڕێت , منیش به‌ره‌نگاری بوومه‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵ بووم خستمه ژێر خۆمه‌وه‌و ده‌موویست به یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی مزگه‌وته‌وه بیبه‌ستمه‌وه تا كه ڕۆژ بۆوه هه‌مووتان بی بینن بهلاَم ووته‌كه‌ی سلێمانی برام هاته‌وه بیر كه ده‌فه‌رمووێت (رب اغفرلی وهب لی ملكا لاینبغی لاحد من بعدی) واته خوایه لێم خۆشببه و هێز و دهستهلاَتێكی وام پێ ببه‌خشه كه كه‌س دوای من ئه‌وه‌ی نه‌درێتێ , ئیتر وازم لێ هێناو ئه‌ویش به‌ڕوو زه‌ردی و مل شكاوی ههلاَت.
(حدیث صحیح متفق علیه)
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *حسێن خۆشناو* (2011-08-24 00:52:37)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
10) ( پلاپ من كن فیه وجد حلاوه الایمان / أن یكون الله ورسوله أحب الیه مما سواهما ، وأن یحب المر‌و لایحبه الا لله ، وأن یكره أن یعود فی الكفر بعد أن أنقژه الله منه كما یكره أن یقژف فی النار ) بخاری ومسلم
واته : هه‌ركه‌سێ ئه‌م سێ سیفه‌ته‌ی تیابێ تامی شیرینی باوه‌ڕ ده‌چێژێت ، یه‌كه‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ری لهههمووشتێكیتر لا خۆشه‌ویستربێت ، دووه‌م : هه‌ركه‌سێكی خۆش ویست له‌به‌رخوا خۆشی بوێت ، سێیه‌م چۆن حه‌ز ناكات بیخه‌نه ئاگره‌وه ، ئاواش حه‌زنه‌كات كه‌جارێكیتر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوفر و بێباوه‌ڕی…
به‌راستی هه‌وڵدان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ته زۆر گرنگه تاوه‌كو تامی شیرینی ئیمان بچێژین ..
نموونه‌یه‌ك له‌خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵێك بۆ حه‌زره‌ت :
رۆژێك هاوه‌ڵێك كه‌ناوی (جریر) بوو هات بۆ مه‌جلیسی پێغه‌مبه‌ر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگا نه‌بوو له‌ناو ده‌رگاكه‌دا ویستی دانیشێ ، حه‌زره‌تیش جلێكی خۆی بۆ هه‌ڵدا كه‌له‌سه‌ری دانیشێ ، ئه‌ویش جله‌كه‌ی گرت و ماچی كرد و رازی نه‌بوو له‌سه‌ری دانیشێ و وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن من له‌سه‌ر جلی تۆ دانیشم !!خوا ڕێزت لێ بگرێت وه‌ك ڕێزت له‌من گرت .
* * *
به‌ڵێ هاوه‌ڵان ئه‌وه‌نده‌یان حه‌زره‌ت خۆش ده‌ویست و ئه‌وه‌نده‌ش شه‌رمیان لێده‌كرد چاویان تێر نه‌ده‌بوو له‌سه‌یركردنی بۆیه ئهگهرلێت بپرسینایه كهوهسفی ره‌نگ و رووی حه‌زره‌ت بكه‌ن ، زۆریان نه‌یان ده‌توانی یان ته‌نها ده‌یان وت : رووی نورینی وه‌ك مانگی چوارده ده‌دره‌وشایه‌وه …
به‌رێزی و گه‌وره‌یی حه‌زره‌ت :
له‌باسی گه‌وره‌یی و به‌رێزی و پایه‌داری حه‌زره‌تدا ده‌چینه خزمه‌ت مه‌وله‌وی خواناسی خۆمان ، كهلهچهند دێڕ هۆنراوه‌یه‌كدا له‌عه‌قیده‌ی مهرچیهكهیدا ده‌ڵێ :
چ فهچلیكه حه‌ق ، داگییه به‌م خاكه ؟
ئه‌صله بۆ ئه‌م گشت ، گه‌وهه‌ری پاكه !
ئاسمان لهروتبهی عولوی چیكهم بوو ؟
نه‌بوو بهمهدفهن بۆ عیسا ، ئه‌م بوو !
واته : ئه‌مه چ به‌هره و گه‌وره‌ییه‌كه خودا داویه به‌خاكی ئه‌م زه‌وییه كه بنه‌ڕه‌ته بۆ ئه‌م گشت گه‌وهه‌ری پاكی پێغه‌مبه‌رانه ، لێی په‌یدا ئه‌بن و بۆیشی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ، ئاسمان به‌و هه‌موو به‌رزییه‌وه چی لێكه‌م بوو ، نه‌بوو بهرامگای عیسا ئه‌م زه‌وییه بوو بهئارامگای كه‌له نزیك قیامه‌تدا داده‌به‌زێته‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مرێت و له‌خاكه‌كه‌یدا ده‌نێژرێت ، ( له‌لای قه‌بره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه ) .
فه‌له‌ك نه‌قشی پێی دی له‌زه‌میندا
خۆێی گرینی هات وه ڕووی بریندا
چاوگه‌ی چاوه‌كه‌ی لێڵ و حهسرهتمهند
(لیتنی كنت ترابا) ی دهخۆند !
واته : ئاسمان جێ پێی حه‌زره‌تی دی له‌سه‌ر زه‌وی گریانی به‌رووی بریندا هاته خواره‌وه و فرمێسكی سهربرینیش گه‌لێ به‌ئازار و سۆیه و له‌به‌ر زۆری گریان چاوگه‌ی چاوی لێڵ و ، دڵی پڕداخ و ناسۆر بوو ، بۆیه ئاسمان هه‌ر (لیتنی كنت ترابا) ی ده‌خوێند و ئاواتی به‌زه‌وی ئه‌خواست و له‌دڵی خۆیدا ئه‌یووت :
هه‌رچی ریفعه‌ت و عیزز و هه‌ستی وێ
فیدای نه‌بوونی و خواری و په‌ستی وێ
واته : هه‌رچی به‌رزی و ده‌سه‌ڵات هه‌یه (كه‌من هه‌مه) ببێ به‌قوربانی نزمی وبێچاره‌یی و نهبوونییهك كه زه‌وی هه‌یه‌تی .
حه‌ق ره‌حمی ئاورد به‌و سۆز و تاودا
دهقیقێ په‌رده‌ی لابرد له‌ناودا
سورمهری گه‌ردی پێی كێشاوه چاودا
بهوچاوی پڕ ئێش دووری و بێخاودا
ئێشی چاوی چوو نه‌ختێ پڕ خه‌وبوو
لهحیكمهت میعراج ئهویهكێ ئه‌وبوو
واته : خوا به‌زه‌یی هاته‌وه به‌و سۆز و دڵگه‌رمییه‌ی ئاسماندا و ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌رده‌ی لابرد له‌نێواندا و ، كلی گه‌ردی پێی پێغه‌مبه‌ری هێنا به‌چاویدا و ئه‌وچاوه پڕ لهسۆو بێخه‌وی ئاسمان له‌گل كه‌وت و تێر خه‌وبوو ، به‌ڵێ یه‌كێ لهحیكمهتهكانی (میعراج) چوونی حه‌زره‌ت بۆ ئاسمان ئه‌مه بوو …
هه‌زاران ره‌حمه‌ت له‌گۆڕی مه‌وله‌وی بێت ، چه‌ند جوان به‌چه‌ند دێڕ هۆنراوه‌یه‌ك ئه‌سپی خه‌یاڵی تاوداوه و له‌باسی میعراجه‌وه ده‌چێته سه‌رباسی پایه به‌رزی و رێزداری سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران ( هه‌زاره‌ها هه‌زار درودوسڵاوی له‌سه‌ر بێت ) .
( هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌عه‌قیده‌ی مهرچیهی مه‌وله‌وی ) بابه عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی
هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه پێویسته رێزیان لێ بگیرێ :
1ــ رێزگرتن له‌حه‌زره‌ت و له‌فه‌رمووده‌كانی :
[ انا ارسلناك شاهداً ومبشراً ونژیرا ، لتۆمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه وتسبحوه بكره وأصیلا ] الفتح : 9 واته : ئێمه تۆمان ره‌وانه كردووه ئه‌ی محمد كهشایهت و مژده‌ده‌ر و به‌ئاگا هێنهربیت بۆ گرۆی ئاده‌میزاد . بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕبهێنن به‌خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن و رێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی خوا بكه‌ن له‌به‌ره‌به‌یان و عه‌سراندا .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ لاتجعلوا دعاو الرسول بینكم كدعاو بعچكم بعچاً ، قد یعلم الله الژین یتسللون منكم لواژاً ، فلیحژر الژین یخالفون عن أمره أن تصیبهم فتنه أو یصیبهم عژاب ألیم ] النور : 63 واته : نه‌كه‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن ( چونكه ده‌بێت رێز و قه‌دری پێغه‌مبه‌ر تایبه‌تی بێت) ، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی كه‌خۆیان ده‌دزنه‌وه له‌كار و فرمان ، ده‌با ئه‌وانه‌ی كه‌سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی ده‌كه‌ن بترسن له‌وه‌ی كه‌تووشی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ، یان تووشی سزایه‌كی به‌ئێش و ئازارببن .
له‌سووره‌تی(الحجرات)یشدا ده‌فه‌رموێ : [ یا ایها الژین امنوا لا تقدموا بین یدی الله ورسوله ، واتقوا الله ان الله سمیع علیم ، یا ایها الژین امنوا لا ترفعوا أصواتكم فوق صوت النبی ولا تجهروا له بالقول كجهر بعچكم لبعچ أن تحبگ أعمالكم وأنتم لاتشعرون ، أن الژین ێغُچّونَ أصواتهم عند رسول الله اولئك الژین امتحن الله قلوبهم للتقوی ، له‌م مغفره وأجر عڤیم ، ان الژین ینادونك من ورا‌و الحجرات أكپرهم لایعقلون ] الحجرات : 4 واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌بڕیار و پێشنیار دا پێش پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌كه‌ون ، له‌خوا بترسن و پارێزكاربن ، چونكه به‌راستی خوا بیسه‌ره بهگوفتارتان و زانایه به‌نیاز و نهێنیهكانتان .
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ، ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا بهرزمهكهنهوه له‌كاتی قسه‌كردندا ، هه‌روه‌ك چۆن قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا ده‌كه‌ن ، نه‌وه‌كو به‌و ده‌نگ بهرزكردنهوهیهتان خوالێتان بڕه‌نجێ و كرده‌وه‌كانتان پووچه‌ڵ ببێته‌وه و هه‌ستیشی پێنه‌كه‌ن .
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی نزم له‌خزمه‌ت حه‌زره‌تدا قسه‌ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره دڵهكانیانی زاخاوداوه بۆ ته‌قوا و خواناسین ، ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه بۆیان .
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كانه‌وه بانگت لێده‌كه‌ن ، ئه‌وانه زۆربه‌یان نه‌فامن و ژیری وه‌رناگرن …[ ولو أنهم صبروا حتی تخرج الیهم لكان خیراً له‌م والله غفور رحیم ] خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه خۆگربوونایه ، هه‌تا ده‌چوویته ده‌ره‌وه بۆلایان ، ئهوهچاكتر بوو بۆیان ، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه …
له‌ئه‌نجامی ئه‌م رێنمایییانهوه هاوه‌ڵان تادوا پله رێزیان له‌حه‌زره‌ت ده‌گرت و به‌ده‌نگی نزم و له‌سه‌رخۆ قسه‌یان لهگهڵدادهكرد و له‌خزمه‌تیا بێده‌نگ داده‌نیشتن ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه باڵنده به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه بێت و نه‌یانه‌وێ بفڕێت له‌سه‌ریان …
زۆریان كه حه‌زره‌ت وتاری بۆده‌دان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كهسهریان داخستبوو هۆن هۆن فرمێسك به‌چاویاندا ده‌هاته خوارێ!! هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا بڕژێ به‌سه‌ریاندا …
هه‌میشه حه‌زیان ده‌كرد شتێ بكه‌ن ، یان شتێك ببێ ، كه‌مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌وبێت ، كاتێك باوكی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر موسڵمان بوو ، ئه‌بوبه‌كر فه‌رمووی : حه‌زم ده‌كرد له‌جیاتی باوكم ، مامی پێغه‌مبه‌ر موسڵمان ببوایه ، چونكه ئه‌وه زیاتر چاوی حه‌زره‌تی پێڕوون ده‌بۆوه و ، مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌بوو بۆی .
ئاشكراشه كه دوای كۆچی حه‌زره‌ت رێزگرتن پێویسته له‌فه‌رمووده‌كانی، هه‌روه‌ها سه‌ڵه‌وات و سه‌لام ، له‌دوای ناوهێنانی …
زانا پایه به‌رزه خواناسه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته ، زۆریان به‌بێ ده‌ستنوێژ ، یان به‌پێوه ، یان به‌رێگاوه فه‌رمایشتی حه‌زره‌تیان نه‌گێراوه‌ته‌وه كه دیاره ئه‌مه‌ش رێز و ئهمهكدارییه بۆ ئه‌و محه‌ممه‌ده‌ی كه‌جارێكیتر هیچ دایكێك وێنه‌ی ئه‌وی نابێت …
دروود و سڵاوات ناردن بۆی صلی الله علیه وسلم (الصلاة والسلام عليه صلى الله عليه وسلم)
له پێویستی و نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، سه‌ڵاوات دان و داوای درودو ڕه‌حمه‌ت كردنه بۆی، وه ئه‌م كاره زۆر گرنگه‌و له شه‌رعدا به درێژی باسی لێوه‌كراوه، چه‌ند شوێنانێك هه‌ن كه واجب و پێویسته سه‌ڵاوات دان له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به شێوه‌ی شه‌رعیه‌كانی خۆی، به‌و شێوه‌یه كه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه، وه هه‌ندێ شوێنی تر هه‌یه كه سه‌ڵاوات دان تیایاندا په‌سه‌نده‌و باشه، به‌ڵكو له هه‌موو كاتێكدا و له هه‌موو شوێنێكدا سڵاوات دان له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌بێته مایه‌ی دروستكردنی خۆشه‌ویستی بۆی و شوێن كه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌ی، به ڕاستی سڵاوات دان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له گه‌وره‌ترین به‌ندایه‌تیه‌كانه كه پێی له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بینه‌وه‌و خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ش(صلى الله عليه وسلم) له دڵماندا زیاد ئه‌كات و په‌ره ئه‌سه‌نێت
سه‌رچاوه‌ی gullzar6te
له‌سه‌ر هێڵ نییه





كاك حسێن ده‌ستت خۆشبێت به‌س هه‌ر ههممويت له‌يه‌ك پهيامه بنوسيايه باشتربوو.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه