❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-22 20:21:21

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،



هه‌رچه‌ندی بڵێی به‌به‌ژن‌و باڵا جوانم
...ڕوومه‌ت گوڵ‌و چاو که‌ژاڵ‌و لێو قه‌یتانم
وه‌ستایێ کاوای له‌خاک‌و گڵ داڕشتم
نیازی له‌مه‌ چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم


له‌بێخه‌به‌ری خۆمه‌ که‌ساس‌و ماتم
بێهووده‌ ده‌بوورێ ده‌م‌و سات‌و کاتم
من ببم‌و نه‌بم جیهان وه‌کو خۆی وایه‌
مه‌ی گێڕ وه‌ره‌ لێکی ده‌وه‌ من بۆ هاتم


هاتن به‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو هێنایانم
ده‌رچوونه‌ ده‌ریش چۆنه‌و که‌یه‌؟ نازانم
سه‌دخۆزگه‌ نه‌هاتبام، نه‌چووبام، نه‌ببام
له‌م گێره‌و کێشه‌دا ڕه‌حه‌تبا گیانم


به‌خوێندنه‌وه‌ کراوه‌ فرچک گیانم
زانسته‌ مژیم‌و بۆته‌ ئاو و نانم
حه‌فتاو دووساڵه‌ بیرده‌که‌م، ده‌خوێنم
واتازه‌ ده‌زانم چ له‌هیچ نازانم!


وابزانه‌ جیهان به‌ئاره‌زووی تۆ ده‌گه‌ڕێ
ئه‌م چه‌رخ‌و خوله‌ی هه‌مووی به‌فووی تۆ ده‌گه‌ڕێ
وابزانه‌ که‌سه‌د ساڵ ژیاوی، پاشان چی
مه‌رگێکه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ له‌دووی تۆ ده‌گه‌ڕێ


دنیا به‌ده‌سی ده‌سته‌ که‌رو گایێکه‌
هه‌ر جاشه‌ که‌ره‌، وه‌زیرو پاشایێکه‌
دیندار به‌که‌سێ ده‌ڵێن نه‌زان‌و گێژه‌
هه‌رکه‌س که‌ده‌ڵێن کافره‌ زانایێکه‌!


خه‌ییام که ‌سه‌رت گه‌رمه‌ به‌ مه‌ی دڵخۆش به‌
ده‌س له‌ملی کچۆڵه‌یه‌ک ده‌که‌ی دڵخۆش به‌
دووا رۆژی هه‌موو شتێک نه‌بوونه‌و چوونه‌
وای دابنێ هه‌ر نه‌بووی، که‌ هه‌ی دڵخۆش به‌



و. بۆکوردی: مامۆستای گه‌وره‌ هه‌ژاری موکریانی . . .

سةرجاوة: شاعيرانى كورد

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f72d427580.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-22 22:10:19

hawar151
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-19
په‌یامه‌كان: 9
WindowsSafari

Re: چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

خوایه‌ گیان ئه‌م خه‌ییامه‌ چی ئه‌قڵێکت پێ دابوو،  زۆر زۆر جوانه‌.. ده‌سته‌کانت خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-23 08:32:15

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

سوباس كاكة هاوار كيان
ئةزيزم خواى كةورة هةمان عةقلى ئيمةى بة خةييام داوة بةلام خةييام بةدانايى و زيرةكى خؤى بةكارى هيناوة.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-23 13:49:18

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

جةند جوارينةيةكى جوانه
دةست خؤش كاك هيمن

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-23 20:32:34

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند چوارینه‌یه‌کی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام،

دةستةكانى تؤش خؤشبيت
هيوام سةركةوتنتة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net