❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگیی زیندوو راگرتنی‌ شه‌وانی‌ قه‌در؛ به‌ تایبه‌ت شه‌وی‌ بیست و حه‌وت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-23 00:03:10

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

گرنگیی زیندوو راگرتنی‌ شه‌وانی‌ قه‌در؛ به‌ تایبه‌ت شه‌وی‌ بیست و حه‌وت

دانراوه له‌لایه‌ن: سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود  ڕێكه‌وت: ٨/٣١/ ٢٠١٠
گرنگیی زیندوو راگرتنی‌ شه‌وانی‌ قه‌در؛ به‌ تایبه‌ت شه‌وی‌ بیست و حه‌وت




سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

سوپاس و ستایش هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام بۆ زاتی‌ خوای‌ به‌ به‌زه‌یی‌ و دلۆڤان، درود و سڵاو بۆ پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (صلى الله عليه وسلم) مامۆستای‌ مرۆڤایه‌تی‌، پاشانیش بۆ هاوه‌ڵ و خێزان و پاشینان و ئه‌وانه‌یش به‌ دوای‌ ئه‌ودا هه‌نگاو ده‌نێن و په‌یڕه‌وی‌ لێده‌كه‌ن.

داواكارم له‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان نوێژ و رۆژوی‌ ره‌مه‌زانمان قه‌بوڵ بكات و به‌ر عه‌فوات و لێبوردنه‌كانی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانمان بخات، ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ باره‌ی‌ رۆژووه‌كه‌ی‌ ده‌فه‌رموێ‌: رۆژو بۆمنه‌و هه‌ر خۆیشم ده‌توانم وه‌كو پێویست پاداشتی‌ بده‌مه‌وه‌، ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رمان "درودو سڵاوی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت " ده‌فه‌رموێ: له‌ به‌هه‌شتدا ده‌روازه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌ رۆژوه‌وانانه‌وه‌ و له‌ قیامه‌تدا ته‌نها ئه‌وان رێیان پێده‌درێت له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ جا كه‌ به‌ ته‌واوی‌ چوونه‌ ژوره‌وه‌ داده‌خرێته‌وه‌ و هیچ كه‌سێكی‌ تر مافی‌ چونه‌ ژوره‌وه‌ی‌ نیه‌، ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ی‌ كه‌ له‌به‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی‌ ئه‌و، ده‌رگاكانی‌ به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌رگاكانی‌ جه‌هه‌ننه‌م داده‌خرێت و سه‌رجه‌م شه‌یاتین و دێو و عیفریته‌كان كه‌له‌پچه‌و زنجیر ده‌كرێن.

ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ی‌ كه‌ له‌ 10رۆژی‌ كۆتایی‌ و شه‌وانی‌ پیرۆزی‌ قه‌درداین و پێغه‌مبه‌ر درود و سڵاوی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: (من قام ليلة القدر ايمانا و احتسابا غفر لة ما تقدم من ذنبه) واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌م شه‌وه‌ پیرۆزو به‌ به‌ره‌كه‌ت و به‌ پیته‌دا هه‌ڵسێ‌ به‌ عیباده‌ت و شه‌ونوێژ و خواپه‌رستیی‌ و قورئان خوێندن ئه‌و شه‌وه‌ زیندوو رابگرێ، به‌ ئیمان و بیرو باوه‌رێكی‌ تۆكمه‌و پته‌وه‌وه‌، وه‌ به‌ هیوای‌ پاداشت و عه‌فوو لێبوردنی‌ خوداوه‌ خۆی‌ بۆ ئاماده‌ بكات ئه‌وا خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ گه‌وه‌ره‌یه‌ی‌ ده‌كات و له‌ ته‌واوی‌ گوناحه‌كانی‌ رابردووی‌ ده‌بورێت.

هه‌روه‌ك خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بانیش ده‌فه‌رموێ خێری‌ تاعه‌ت و عیباده‌ت له‌و شه‌وه‌دا زیاتره‌ له‌ هه‌زار مانگ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌82 ساڵ و به‌وه‌ش خوای‌ میهره‌بان تۆڵه‌ی‌ ته‌مه‌ن كورتی‌ ئوممه‌ت و شوێنكه‌وتوانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ كردۆته‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت خۆیی و هاوه‌ڵ و خێزانه‌ به‌رێزه‌كانی‌ و دوای‌ ئه‌وانیش زانایان و پیاوه‌ ساڵح و چاكه‌كانی‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان ئه‌و شه‌وانه‌یان به‌رز راگرتووه‌ به‌ تایبه‌تیش شه‌وی‌27 ی‌ ره‌مه‌زان، كه‌ بۆچوونی‌ جیاواز له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هێزترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌وی‌ پیرۆزی‌ قه‌در ده‌كه‌وێته‌ بیست و حه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئیمامی‌ موسلیم هێناویه‌تی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر درود و سڵاوی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت فه‌رمویه‌تی‌: (من كان متحريها فليتحرها ليلة السابع والعشرين) واته‌: هه‌ركه‌سێك بۆی‌ ده‌گه‌ڕێت باله‌ شه‌وی‌27 دا بیدۆزێته‌وه‌.



هه‌روه‌ها ئیبن عه‌باس خوای‌ لێی‌ رازی‌ بێت ته‌ئكید له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌وی‌ قه‌در له‌ شه‌وی‌ بیست و حه‌وتدایه‌، چونكه‌ ئاسمان و زه‌وی‌ حه‌وتن و له‌ حه‌جدا ژماره‌ی‌ به‌رده‌كانی‌ ره‌جم و ته‌واف كردن و هاتوچۆی‌ سه‌فاو مه‌روا حه‌وت حه‌وتن، هه‌روه‌ها گه‌ر ته‌ماشای‌ وشه‌ی‌: (فیها)ش بكه‌ین له‌ سوره‌تی‌ قه‌دردا كه‌ بۆ ئه‌و شه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، بیست و حه‌وته‌مین وشه‌یه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ زانایان وشه‌كانی‌: (ليلة القدر) یان هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نۆ حه‌رف و سێ‌ جاریش له‌ سوره‌تی‌ قه‌دردا هاتووه‌، به‌ شێوه‌ی‌ بیركاری‌ لێكیانداوه‌ته‌وه‌ كه‌ 9 كه‌ڕه‌تی‌ 3 ده‌كاته‌ 27،

بۆیه‌ به‌ لای‌ زۆربه‌ی‌ بۆچونه‌كانه‌وه‌ شه‌وی‌ قه‌در ده‌كه‌وێته‌ شه‌وی‌ بیست و حه‌وتی‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌رجه‌م شه‌وه‌كان بێ جیاوازی‌ عیباده‌ت و خواپه‌رستی‌ تێدا بكرێت به‌ ته‌واوی‌، ئه‌و شه‌وه‌ دیاری‌ نه‌كراوه‌.



ده‌سا بائێمه‌ش و ئێوه‌ش ئه‌م هه‌له‌ زێرینانه‌ له‌ ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین و هه‌موو هێزو توانای‌ خۆمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ زیندو راگرتنی‌ ئه‌و شه‌وه‌ پیرۆزانه‌ به‌ ئومێدین كه‌ ئینشاالله‌ خوای‌ به‌ به‌زه‌یی‌ له‌ گوناهو تاوانی‌ هه‌موو لایه‌كمان خۆش ببێت، خوای‌ گه‌وره‌و میهربان پشت و په‌نای‌ هه‌موو لایه‌كمان بێت ا نشاْ الله.
srachawa
دەنگی ئیسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-23 17:51:34

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsMSIE7

Re: گرنگیی زیندوو راگرتنی‌ شه‌وانی‌ قه‌در؛ به‌ تایبه‌ت شه‌وی‌ بیست و حه‌وت

Dast xosh bet swpas bo danany am babata baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-23 18:58:07

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

Re: گرنگیی زیندوو راگرتنی‌ شه‌وانی‌ قه‌در؛ به‌ تایبه‌ت شه‌وی‌ بیست و حه‌وت

zor swpas bo janabt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net