.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دانراوه لهلایهن: همداد خالد ڕێكهوت: ٨/٢٤/ ٢٠١٠
ئایا لێبوردهیی سیمای كهسایهتهیهكی بههێزه یان لاواز؟
نوسینی:ـ همداد خالد
لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بەگشتی ووشەی ببورە یا داوای لێبوردنکردن لەبەرامبەرەکان بەشێوەی کردارەکی بۆتە دیادەیەکی نەخوازراوو نامۆ، لە شوێنی دا خۆسەپاندن و دیکاتۆریەت بۆتە دیاردە بۆیە، ئەم ووشە جوان و ناسکە کە واتایەکی گەورە دەبەخشێت بە کەسی بەرامبەر وە سیحرێکی سەیری هەیە لەدل وناخی کەسی بەرامبەردا، جا بەرای من ئەم خەسلەتە نەشیاوە لەبەرامبەر لێبوردەییدا دەرەنجامی ئەو فیکرە تاک رەویەیە کە لە وولاتە دکتاتۆریەکانەوە بۆمان جێ ماوە تا ریشەی کێشاوە بۆ ناو تاکەتاکەی خێزاندا، بەواتا لە هەموو بوارێکی ژیاندا دەوری تاک رەوی و خۆبەراست زانین و داننەنان بەهەلە جێێ خۆی گرتۆتەوە،
کەم تا زۆر هەستی پێدەکرێت هەر بۆیە زۆرجار لێبوردن بە دۆراندن دەزانین لە ژیانمان دا وا دەزانین ئەگەر داوای لێبوردنمان کرد لە بەرامبەرەکانمان بەشێوەیەکی کردارەکی ئەوا ئێمە دۆراوین و کەسایەتیمان لاوازە، جا پیاو بەرامبەر بەخێزانەکەی بەتایبەت وە بە پێچەوانەشەوە، هەروەها مامۆستا بەرامبەر بە قوتابی ئەگەر
هەلە بوو یا بەلای بەرێوەبەرێکەوە ئاسایی نیە کەداوای لێبوردن لە فەرمانبەرەکەی بکات بەوەی بەهەلە هەلس وکەوتی لەگەلدا کردووە لەبەر ئەوەی شوێنەکەی رێێ پێنادات، هەروەها بەهەمان شێوە لەناو چینەکانی کۆمەلگەدا ئەم دیاردەیە هەستی پێ دەکرێت ئەگەر چی ئەم ووشەیە بە مەدەنیەت ومۆدێرن دەزانرێت، بەلام تەنها بە چەند جۆر ووشەیەکی بریقەدار و سەرزارەکی دەرازێنرێتەوە کە بەحەقیقیەت ئەم خۆ خەلەتاندنە، بەلام تەنها قسەیە و نەک کردار، کە دێیتە سەر کردار ئەوکات هەنگاوی بۆ ناهاوێشترێت بەتایبەت پیاو لەمالەوەدا لە بەرامبەر خێزانەکەی، کە بە داخەوە زۆرێک لە پیاوان رقیان لەو وشەیەیە بەکاری بهێنن لە بەرامبەر خێزانیان دا.
جا بەریزان واهاین لە ناو مانگی رەمەزاندا کە زۆر پێویستیمان بەم خەسلەتە جوانە دەبێت، چونکە لێبوردەیی(العفو) یەکێکە لە ناوە
پیرۆزەکانی خوای گەورە وە پەروەردگار ستایشی ئەو کەسانەی کردووە کە رق وکینە دەرنابرن و لەخەلک خۆش دەبن، تەنانەت خوای گەورە خۆشیانی دەوێت لەگەل کەسانیێک ناوی هێناون کە مال وسامان دەبەخشن لەئاشکراو پەنهاییدا: الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ . ال عمران_67. هەروەها
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: چاکترین دوعا کە لەشەوانی قەدردا بوترێت ئەم دوعایەیە (اللهم انک عفو تحب العفو فاعفو عنی) واته: خوایە تۆ لێبوردەی لێبوردەشت خۆش ئەوێت لێمان ببورە.
جا دەگێرنەوە پیاوچاکێک خزمەتکارێکی هەبوو جارێکیان داوای لێکرد کە تۆزێ ئاوی بۆ بهێنێت تاوەکو دەست نوێژ هەلگرێت، جا لەکاتی هێنانی ئاوەکە کەمێک ئاوی گەرم کەوت بەسەر دەستی پیاوچاکەکەدا، جا زۆر بەتورەییەوە ووتی: دەستت سوتاندم تۆ چ خزمەتکارێکی؟ جاوویستی سزای بدات، خزمەتکارەکە ووتی: واچاکە بگەرێتەوە سەر رێنماتی خوای گەورە، پیاوچاکەکە ووتی: بزانم رێنمایی خوا چیە؟ خزمەتکارەکە ووتی: خوای گەورە دەفەرموێت والکاظمین الغیظ .
جا ووتی: ئەوە رق و توورەیەکەم دەرنەبری، دواتر خزمەتتکارەکە دیسان ووتی: والعافین عن
الناس .
پیاوچاکەکەش ووتی: دەکەواتە برۆ من لەبەرخوا لێت خۆش بوم برۆ تو ئازادیت، دواتر ووتی: والله یحب المحسنین واته: خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت، هەروەها چیرۆکی حەزرەتی یوسف سەلامی خوای لێبێت فێری گەورەترین وانەی لێبوردەییمان دەکات، کاتێک لەلایەن براکانی چەندە ئیرەیی پێدەبردراو ئەزیەت دان وخستنە ناوبیر و بوختان پێکردنی و چەندین ئازاردانی تریش، بەلام دوای ئەوەی گەورەترین دەسەلاتی پێسپێردرا لە ولاتی میسر لەلوتکەی هێزو توانایدا بوو، بەلام (لێبوردەیی) کردە دیاری بۆ براکانی، هەروەها کەسێک لێبوردەبێت تەنها پاداشتی لای خوای گەورەیە، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت: فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّـهِ . الشوری/ 487.
لەبەر ئەوە دەبێت بزانین کە لێبوردن چەکی دەستی کەسانی بەهێزەِ، هەروەها لێبوردەیی بە شێکی زۆر گەورە بووە لە ژیانی پێغەمبەردا(صلی الله علیە وسلم) لەبەرامبەر هەموو کەسێک تەنانەت بەرامبەر کەسانێک کە ئەزیەتی کێشاوە لەدەستیان، جا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم ) دەفەروموێت: هەرکەسێ رق وکینەی
دەرنەبرێت تواناشی هەبێت دەریبرێت، ئەوا خوای گەورە لەرۆژی قیامەت دا لەسەروی هەموو مرۆڤەکاندا سەرپشکی دەکات لەوەی هەرکامێک لە حوریەکانی بەهەشت هەلبژێرێت بە ویستی خۆی: من کظم غیظا وهو قادر على ان ینفذه دعا الله _عز وجل_ على رءوس الخلائق حتی یخیره الله من الحور ماشاء . روا ابو داود وترمذی، هەروەها لەفەرمودەیەکی تر دا دەفەرمووێت: مانَقصت صدقە من مال، وما زاد الله عبدًا بعفو إلا عزَا، وما تواضع احد لله إلا رفعه الله . رواه مسلم
جا با ئێمەش ئەم مانگە بەهەلێک بزانین بۆ زیندوکردنەوەی واتای لێبوردەیی بەکردار بەرامبەر بە دۆست وخزم وهاورێیانمان، چونکە بێگومان وەبەدلناییەوە ئەوکات پێگەو کەسایەتیمان زۆربەهێزتر و تۆکمەتر دەبێت لەناو کۆمەلگەدا..
s\dangeislam

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
