.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕێكه‌وت: ١/٢٤/ ٢٠١٠
بانگه‌وازێك بۆ به‌ویژدانبوون
بانگه‌وازێك بۆ به‌ویژدانبوون (*)
كاتێك تێڕوانینێكی خێرا ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی كه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی واقیعی ئیسلامیی ئه‌م ئوممه‌ته ده‌درێن، چه‌ند به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامێكی شێوه جیا ده‌بینین، ئه‌م گرنگی به زانست و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی ده‌دات، كردویه‌تییه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی كه په‌رده‌ی نه‌فامی و بێ ئاگایی و جه‌هل له ڕووی لاشه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌ی لادات، یه‌كێكی دیكه ڕێگه‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌و جڵه‌وگیریی له‌خراپه‌ی گرتووه، هه‌موو كاته‌كانی خستۆته گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتن و لابردنی ئه‌و خراپه‌و مونكه‌رانه‌ی له نێو ئوممه‌تدا بڵاوه‌یان كردووه، پۆپه‌و كاتی پڕ به‌هاو به‌هاری ته‌مه‌ن و گوشراوی هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی داوه به‌و كاره.
سێیه‌م: دڵته‌نگ و به‌ئازاره بۆ واقیع و حاڵی ئه‌وانه‌ی شه‌یتان له‌خشته‌ی بردوون و فریوی داون، ئه‌وجا لێره‌وه ده‌بینێ كه باشترین شتێك جێی گرنگیدان و كاتبردنی بێت، ڕزگاركردن و ده‌رهێنانی ئه‌مانه‌یه له زۆلكاوی فه‌سادو ئینحیرافه‌ی وه‌ك شه‌پۆل به‌لای راست و چه‌پدا گه‌نجانی لوول كردووه.
چواره‌م ده‌بینی كه خاوه‌ن دڵێكی نه‌رم و هه‌ستێكی ناسكه بۆو جگه‌رانه‌ی برسین و بێ نان و ئاو سه‌ر ده‌نێنه‌وه و سكیان خاڵییه، نه‌ك هه‌ر له ماڵی خۆیه‌تی ده‌به‌خشێت، به‌ڵكوو له‌ملاو لاو له فلان و فلانیشه‌وه بۆیان كۆ ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: جیهادو تێكۆشانی له پێناوی خوادا كردۆته كۆتا مه‌به‌ستی خۆی و وازی له دونیا
هێنانه‌وه‌و شوێن به شوێن له پێناوی خوادا جیهاد ده‌كات و گیانی خۆی ده‌به‌خشێت.
شه‌شه‌م: وا ده‌بێنێ كه ئه‌م ئایینه ئایینی هه‌موو خه‌ڵكییه‌و هه‌رچی توانا‌و ئیمكاناتی هه‌یه بۆ موسڵمانبوونی كه‌سانی تری ناموسڵمان خستویه‌تییه گه‌ڕ.
حه‌وته‌م: خامه‌ی خستۆته كار بۆ به‌رگریكردنی له ئیسلام و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رچی تۆمه‌ت و بوختانێك هه‌یه كه بۆی هه‌ڵده‌به‌سترێت، ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستی و دروستی ئیسلام و ناته‌واوی به‌رنامه‌كانی تر، یان په‌رچدانه‌وه‌و هه‌ڵماڵینی ڕووی ئه‌وانه‌ی دزه‌یان كردۆته نێو ئیسلام و به درۆ‌و بوختان له‌سه‌ر ئیسلام حیسابن.
ئه‌خیریان ده‌بینێت كه هێزو گوڕ‌و تینی ئه‌م ئوممه‌ته وا له گه‌نج و لاوه‌كانیداو لێره‌شه‌وه هه‌موو توانای خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وانه‌و ئاماده‌كردنیان له گشت ڕووكانه‌وه.
ئه‌مانه وه‌ك ده‌بینیت – برای به‌رێزم- كۆمه‌ڵه هه‌وڵێكی خێرن و پێوستن له‌م ئوممه‌ته‌داو هیچ كه‌س یان كۆمه‌ڵێك به ته‌نها ناتوانێت گشتیان بگرێته خۆی و بێ نیاز بێت له‌وانی دیكه.
به‌ڵام كاتێك ڕووده‌كه‌ینه واقیعی كار‌و كرده‌وی بانگخوازان له گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی ئیسلامی‌دا، ده‌بینین كه هه‌ندێك له‌وانه ته‌خه‌سوس و تایبه‌تمه‌ندییان له یه‌كیك له بواره‌كانی بانگه‌وازدا كردۆته جێی لێك دووركه‌وتنه‌وه‌و لێك داپچڕان، ده‌یبنیت كه‌وتۆته به‌ڵگه كۆكردنه‌وه، هێنانی وته‌و به‌ڵگه‌و هه‌رچییه‌ك هه‌یه تا بیسه‌لمێنێ ئه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و له‌سه‌ریه‌تی خێره‌و چاكه‌و خزمه‌تكردنی ئیسلام هه‌ر ده‌بێت له‌وێوه بێت، ڕێگه‌كانی دیكه‌ی جگه له‌میش چه‌ند شتێكی ساده‌و ساكارن له پله‌ی خواره‌وه‌ن و ئه‌وه ناهێنێت مرۆڤ خۆیانی پێوه ماندوو بكات، ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێگه‌ی راسته‌و ڕێگه‌كانی دی لادانن له په‌یره‌وی دروست، ده‌بینیت هاوڕێكه‌مان زۆر به چاوێكی به‌كه‌مزانین و بێبه‌هاوه ئه‌ڕوانێته ئه‌وانی تری جگه له‌خۆی كه هه‌ریه‌ك جێگه‌و پێگه‌یه‌كی له خزمه‌تكردنی ئسیلامدا گرتووه‌و له‌سه‌ر لێوارێك له لێواره‌كانی ئیسلام وه‌ستاوه، حه‌سره‌ت و ئاه ئه‌كێشێت بۆ ئه‌و هه‌ژارو داماوانه‌ی كه كات و ژیانی خۆیان له شتانێكی بێ سووددا به حسابی خۆی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ین كه:
یه‌كه‌م: خراپی واقیعی ئوممه‌ت، وه ئه‌و نێوانه گه‌وره‌و دیواره ئه‌ستوره له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێی ده‌وێت هه‌یه، ده‌زانین كه ئه‌م دابڕان و نێوانه یه‌كسه‌رو له خێرا‌و به بازدانێك ڕووی نه‌داوه، به‌ڵكوو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆری بۆ دراوه‌و كات و ئیمكاناتێكی بێ شوماری بۆ ته‌رخان كراوه، هه‌ر له ده‌مێكه‌وه نه‌یاران خه‌ریكن، ئه‌مه جگه له ڕه‌هه‌ند و ماوه‌ی كاتی بۆ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی بۆ تێكدان و ئیفسادكردنی ئه‌م ئوممه‌ته كه‌وتۆته گه‌ڕ.
دووه‌م: فراوانبوونی پێگه‌ی فه‌سادو لادان له واقیعی ئه‌م ئوممه‌ته كه هه‌موو بواره‌كانی بیرباوه‌ڕی هزری ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ... گرتۆته‌وه، جا ئه‌وه‌ی قسه له لادانی بیروباوه‌ڕیی ده‌كات، یان قسه‌كردن له‌سه‌ر لادانی چه‌مك و بینشه‌كان، یان ئینحیراف و لادانی هه‌ڵس و كه‌وت، یان له ناته‌واوی بواره‌كانی به‌ندایه‌تی و عیباده‌ت، یان له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌فامی و كه‌می عیلم و زانستی شه‌رعی، ده‌بینیت كه ته‌نها بوارێكی گرتووه‌و كات و قه‌ڵه‌می خۆی تێدا ماندوو كرده‌وه، (له كاتێكدا واقیعه‌كه پێویستی به هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه به‌یه‌كه‌وه به مه‌رجی دروستی بیروباوه‌ڕو هه‌نگاوی شه‌رعی).
سێیه‌م: كارێكی تر كه په‌یوه‌ستی به ئه‌دات و ئالییه‌تی گۆڕانه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش كه مرۆڤه‌كانن، چونكه خوای گه‌وره مرۆڤه‌كانی وه‌ك چه‌ند چاوگ و مه‌عده‌نێك دروست كردووه، كۆمه‌ڵه به‌خشین و هێزو توانایه‌كن، جا ئه‌وه‌ی بۆ كارێك گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی تر مه‌رج نی‌یه گونجاو بێت، ئه‌وه‌ی كه‌لێنێك بگرێت ڕه‌نگه ئه‌وی تر بۆی نه‌گیرێت، ئه‌وه‌ی سوارچاكی بوارێكه ڕه‌نگه له بواره‌كه‌ی دیكه‌دا تووشی شكست بێت ئه‌گه‌ر بێت و خۆی لێ بدات، ئیمامی مالیك ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: « إن الله قسم الأعمال كما قسم الأرزاق فرب رجل فتح له في الصلاة ولم يفتح له في الصوم، وآ‌خر فتح له في الصدقة ولم يفتح له في الصوم، وآ‌خر فتح له في الجهاد؛ فنشر العلم من أفضل أعمال البر، وقد رضيت بما فتح لي فيه، وما أظن ما أنا فيه بدون ما أنت فيه، وأرجو أن يكون كلانا على خير»
چواره‌م: وا دانێ كه ئه‌م كه‌سه یان ئه‌م كۆمه‌ڵه كۆمه‌ڵه توانایه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌رو خه‌یاڵیشیان هه‌بوو، وه لێهاتوو به‌تواناش بوون له هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌ر له ڕاستكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست، ڕزگاركردنی لاده‌ره‌كان، په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ، بانگه‌وازی ئافره‌ت، جیهاد.... تا كۆتایی ئه‌م قائیمه‌یه، وا دانێ ئه‌م كه‌سه یان ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌موو ئه‌م توانایانه‌شی هه‌بوو، ئایا مانای ئه‌وه‌یه ئیتر هه‌موو كه‌لێنه‌كانی پڕ كردۆته‌وه‌و به ئامه‌نه‌ت هه‌ڵساوه؟!
پێنجه‌م: له سوپادا ده‌بینین به جۆرێك رێكخراوه كه هه‌ریه‌ك كاری ئه‌وی دی ته‌واو ده‌كات، یه‌كێك له به‌شی پێشه‌وه‌یه، ئه‌وی تر لای راست، ئه‌وی تر لای چه‌پ، یه‌كێك ئێشكگر، ئه‌وی تر خواردن ئاماده بكات، به‌ڵكوو كه‌سێكیش لای كه‌س و كاری ئه‌وانه بمێنێته‌وه كه ڕۆشتوون بۆ جیهادو كه‌سیان نه‌ماوه، ئه‌مانه هه‌موو كۆمه‌ڵه پێگه‌و پله‌ی جیاجیان، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وی تر ته‌واو ده‌كه‌ن و به یه‌كه‌وه سووپایه‌كی به‌هێزی نه‌ترس دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك به لۆژیكه‌كه‌ی تر ڕوانیمانه واقیعه‌كه پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین، ئه‌م گله‌یی له‌وه‌ی تر ده‌كات، ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه‌یه گازنده‌ی له‌وه‌یه كه ئێشكگره، ئه‌وه‌ی لای ڕاسته ره‌خنه‌ی له‌وه‌یه كاری ئاماده‌كردنی خواردنه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌و جیهادایه ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه له ماڵه‌وه‌و ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی بێ نه‌وایان ده‌كات، وه‌ك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم نه‌بیستبێت كه ده‌فه‌رموێت: "من خلف غازيا في أهله بخير فقد غزا".
به‌و جۆره هه‌ركه‌س خۆی به‌باشتر ده‌زانێت و كاری ئه‌وی تر به هیچ و بێ كه‌ڵك سه‌یر ده‌كات و ده‌ره‌نجامیش تێكشان و ڕووخانی سووپاكه نه‌بێت هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
جا ئایا كاتی نی‌یه به ویژدانه‌وه بڕوانینه كاری ئیسلامی و واقعی ئوممه‌ته‌كه‌مان، تێڕوانینكی به‌ویژدان و هه‌ستیارو له‌و په‌ڕی به‌رپرسیارێتی شه‌رعییه‌وه واقیعی ئه‌مڕۆی ئوممه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنین و له ڕوانگه‌یه‌وه كاره‌كانمانی پێ بپێوین؟! هه‌ركه‌سێك له ئێمه لێوارێك بگرین و كه‌لێنێك پر كه‌ینه‌وه‌و شوێنی خۆمان به‌رنه‌ده‌ین؟! نه‌كه‌وینه گیانی یه‌كترو ڕێز‌و پێزانینمان بۆ كار‌و هه‌وڵی كه‌سانی دی هه‌بێت، وه هه‌ست بكه‌ین كه هه‌موومان بۆ یه‌ك مه‌به‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ین، وه ئه‌وه‌ی جگه له‌و تێیدایه‌تی جیا نی‌یه له‌وه‌ی ئه‌و تێیدایه‌تی و ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌مڕۆ له نێو كه‌شتییه‌كدایه‌و هه‌ركه‌س كونی تێ بكات هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌خنكێن؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) وه‌رگیراوی بابه‌تێكی د.(محمد عبدالله الدویش)ه به ناوی: (دعوة للأنصاف).
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه