.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










دانراوه له‌لایه‌ن: دیار محمد
ئه‌وان چۆن بوون و ئێمه چۆنین ؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ . ال عمران (159)
(ته‌وازوع ) ساده‌یی و خۆبه بچووک گرتن که له کوردی دا زیاتر ساده‌یی یان خۆبه بچووك و خۆساده ده‌رخستن ده‌گرێته‌وه و پێچه‌وانه‌که‌ی به کبر و خۆبه گه‌وره گرتن دێت که نه‌خۆشی یه‌کی کوشنده‌یه .
به‌ڕێزان فه‌ر‌موون چه‌ند به‌سه‌ر هاتێك له‌و باره‌وه:
ته‌وازوعی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) که خوای گه‌وره ئیختیاری دابووه ده‌ستی خۆی که عه‌بدێکی پێغه‌مبه‌ر بێت یان مه‌لیکێکی پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) عه‌بدێکی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژارد.
عائشه ( رضی الله عنها ) لێی پرسرا : پێغه‌مبه‌ر له ماڵه‌وه چی ده‌کرد؟ فه‌رمووی : هاوکاری ده‌کردین ، کاتی نوێژیش بهاتایه ده‌چوو بۆ نوێژ. البخاری.
هه‌روه‌ها فه‌موی : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) مه‌ڕو ماڵاتی ده‌دۆشی ، جل و به‌رگی ده‌دورییه‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێ ده‌سه‌ڵاتان نانی ئه‌خوارد ، خۆی شتی له بازاڕ ئه‌کڕی و هه‌ڵی ئه‌گرت ، ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ر بوو له سه‌لام کردن ته‌وقه‌کرد له‌مه‌یا جیاوازی نه‌ئه‌کرد له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و مناڵ و گه‌وره عه‌بد و ئازاد یان ڕه‌ش و سپی ، قه‌ت پێغه‌مبه‌ر خۆی جیا نه‌ئه‌کرده‌وه له هاوه‌ڵه‌کانی به‌ڵکو له هه‌موو کارێك دا له‌گه‌ڵیان بوو ئنجا ئه‌و کاره که‌م بێت یان زۆر وه کاتێکیش گه‌ڕایه‌وه مه‌ککه وئازادی کرد سه‌ری دانه‌واند بۆ خوا‌و له هه‌موو خه‌ڵکه‌که خۆش‌بوو .
موسلیم و ابن داود ابن ماجه گێڕاویانه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) : خوای گه‌وره وه‌حی بۆ کردوم که ته‌وازوعمان هه‌بێت هه‌تا هیچ که‌س فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر یه‌ك نه‌کات و هیچ که‌س زیاده‌ڕۆیی به‌سه‌ر که‌س نه‌کات .
ئه‌گێڕنه‌وه له ئه‌بوبه‌کری سدیق ڕه‌زای خوای لێبێت که شیری مه‌ڕوماڵاتی ئه‌دۆشی بۆ هه‌ژاران و بێ نه‌وایانی مه‌دینه کاتێك بو به خه‌لیفه خه‌ڵکه‌که ووتیان ته‌واو بوو به خه‌لیفه ئیتر نایه‌ت شیری مه‌ڕ و ماڵاته‌که‌مان بۆ بدۆشێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام بوو هیچ نه‌گۆڕا به هۆی مه‌نسه‌به‌که‌یه‌وه هه‌روه‌ها هه‌موو جارێك ئه‌ڕۆیشت بۆ کوخێك که پیره‌ژنێکی هه‌ژاری لێ ئه‌ژیا ، کوخه‌که‌ی بۆ پاك ئه‌کرده‌وه وه خواردنی بۆ ئه‌هێنا وه پێداویستی یه‌کانی دابین ئه‌کرد.
خه‌لیفه ئه‌بوبه‌کر ڕه‌زای خوای لێبێت کاتێك چوو بۆ خواحافیزی ئه‌و سوپایه‌ی که ده‌چوو بۆ جه‌نگی ڕۆمه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید ئوسامه به‌سواری وڵاخ بوو خه‌لیفه‌ش به پیاده‌یی ئوسامه ووتی: ئه‌ی جێنشینی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) تۆ وه‌ره سواری وڵاخه‌که‌به و من با به پیاده بڕۆم، فه‌رموی: وه‌ڵاهی سوار نابم و دانابه‌زیت .
ا‌بوبه‌کری سدیق ده‌فه‌رموێت : با هیچ که‌س له موسوڵمانان که‌س به که‌م نه‌زانێت بچوکترین موسوڵمان لای خوا گه‌وره‌یه.
ئه‌گێڕنه‌وه که ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ر (رضی الله عنه) خواردنی هه‌ڵئه‌گرت به شانی خۆی ئه‌یبرد بۆ ماڵێکی هه‌تیو وئاگری خواردنی بۆ دائه‌گیرساندن و نه‌ئه‌ڕۆیشت تا مناڵه‌کان خواردنه‌که‌یان ئه‌خوارد .
ئه‌گێڕنه‌وه کابرایه‌ك له وڵاتی فارسه‌وه به نامه‌ی کیسرا مه‌لیکی فارسه‌وه هات کاتێك گه‌شته مه‌دینه پرسیاری کرد کوا قه‌سری خه‌لیفه، پێیان ووت: خه‌لیفه قه‌سری نی‌یه، کابرا به‌لایه‌وه عه‌جیب بوو کابرایه‌کی موسوڵمان له‌گه‌ڵی ڕۆیشت تا شوێنه‌که‌ی پیشان بدات کاتێك ئه‌گه‌ران له ده‌ورو به‌ری مه‌دینه بینیان کابرایه‌ک له ژێر دارێك خه‌وتوه موسڵمانه‌که به نێراوه‌که‌ی کیسرای ووت ئه‌وه ئه‌میری ئیماندارانه کابرا هێنده‌ی تر که‌وته سه‌رسوڕمان بۆ ئه‌و که‌سه‌ی کا فارس و ڕۆمه‌کان زه‌لیلن به ده‌ستیه‌وه.
ئه‌گێڕنه‌وه جارێك میوانێك ها‌ته خزمه‌ت خه‌لیفه عمر کوڕی عبدالعزیز له کاتی دانیشته‌که‌یاندا چراکه کوژایه‌وه خه‌لیفه خۆی هه‌ستا چاکی کرده‌وه ، میوانه‌که ووتی: ئه‌ی ئه‌میری بڕواداران بۆ به‌منت نه‌وه‌ت یان بۆ یه‌کێكت بانگ نه‌کرد تا چاکی بکاته‌وه . خه‌لیفه فه‌رمووی هه‌ستام عومه‌ر بووم، گه‌ڕامه‌وه و هه‌ر عومه‌رم هیچ شتێك له من که‌می نه‌کردوه باشترین که‌س ئه‌و که‌سه‌یه مته‌وازع ساده بێت .
حه‌سه‌ن (رضی الله عنه) پرسیاری کرد ئه‌زانن ته‌وازوع چی یه ؟ وتیان چی یه :(فه‌رموی
ته‌وازوع ئه‌وه‌یه کاتێ له ماڵ ده‌رئه‌چیت یان له شوێنه‌که‌ت هیچ موسڵمانێک نابینی ئیلا ده‌بێت وا داینێی ئه‌و فزڵ و به‌خشنده‌یی یه‌کی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه).
.
ته‌به‌رانی و به‌یهیقی گێڕاویانه‌ته‌وه ( ته‌وازوع و خۆبه‌ساده‌گرتن باشتره له‌وه‌ی له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و دانیشتن‌دا به‌شداربیت ).
با ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه ببێته وانه‌یه‌ك بۆ موسڵمانان و پێشه‌وایان و بانگخوازان و بزانن ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پیایا ئه‌ڕۆن ده‌بێت وا بێت ده‌نا بانگه‌وازمان هه‌ر له شوێنی خۆی ئه‌مێنێته‌وه و بگره به‌ره‌و دواشه‌وه ئه‌ڕۆین و ئه‌بینه جێی باسکردنی خه‌ڵکی و که‌سانی تر .
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه