.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





[img]
[/img]
دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕێكه‌وت: ١٠/٥/ ٢٠٠٩
كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی تۆڕه ئیباحییه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و چۆنییه‌تی خۆپاراستن لێیان.
پرسیار: حوكم و كه‌فاره‌تی سه‌یركردنی پێگه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ره‌ڵاو ئیباحییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چییه؟ چۆن ده‌كرێت خۆ له‌م خووه خراپه بپارێزین؟ وه حوكمی كه‌سێكی خێزاندار یان بێخێزان چییه كاتێك له ئه‌نجامی تێڕوانین و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌مانه تووشی نه‌ریتی نهێنی (ئاو هێنانه‌وه به‌ده‌ست) ده‌بێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌رده به خێرایی له نێو هه‌ندێك له گه‌نج و لاوانی موسڵماندا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بڵاو بۆته‌وه به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه پڕ خراپه‌و تاوان و ئاره‌زووبازییه‌دا؟
وه‌ڵام: حه‌مدو سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانییان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و هاوه‌ڵه‌كانی:
داواكارین له خوای گه‌وره داوێن و كه‌رامه‌تی موسڵمانان بپارێزێت، وه گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی و چاودێرییان له نهێنی و ئاشكرادا پێ ببه‌خشێت.
له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته كه به‌باشی و له كاری خێردا ئه‌م ئامێره به‌كار بێنن، وه سووربن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت لێی، لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌تی زانستی وبه‌سوودو به‌كه‌ڵك سه‌یر بكه‌ن، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: (احرص على ما ينفعك) [رواه مسلم]. سوور به له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ی سوودمه‌نده بۆت.
ئێنته‌رنێت هۆكارێكه له‌و هۆكارانه‌ی بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ستی باش و خراپ، ڕووخێنه‌رو بونیادنه‌ر، به‌سوودو زیانبه‌خش به‌كار دێت، لێره‌وه نه سه‌یركردنی پێگه ئیباحی و ڕووته‌كان دروسته‌و نه سه‌یركردن و ڕوانینه ئافره‌تانیش، چونكه ئه‌مانه له حه‌رامكراوه‌كانن و له‌سه‌ر موسڵمان واجبه لێیان دوور بكه‌وێته‌و و به بێ‌نرخ سه‌یریان بكات و له‌به‌ربه‌جێهێنانی فه‌رمانی خوا ڕوویان تێ نه‌كات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ويحل له‌م الطيبات ويحرم عليهم الخبائث [الأعراف: 157] (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئیمانداران) هه‌رچییه‌ك پاك و چاكه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌كات) قل للمؤمنين يغضوا من أبصارهم ويحفظوا فروجهم [النور: 30]. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان به حه‌رام بپارێزن)
هه‌ركه‌سێك سه‌یری ئه‌و وێنه‌و پێگانه‌ی كرد‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ریان ڕایئه‌كێشن بۆ تاوانی له‌وه گه‌وره‌ترو خراپتری وه‌ك زیناو نێربازی، یان وای لێ دێت واز له ژنهێنان دێنێ، یان كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كات له حه‌قی خێزانیداو ڕای ئه‌كێشێت به‌ره‌و لادان و ئینحیراف، یان وای لێ دێت له حه‌ڵاڵی خۆی دووره‌په‌رێزی ئه‌گرێت و گیرۆده‌ی خه‌یاڵات و وێنه‌ی خراپ و حه‌رام ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش له داهاتودا سه‌رئه‌كێشێ یان بۆ جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق یان ژیانێكی ساردوسڕی بێ چێژ به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زیانه ده‌روونی و ته‌ندرووستییه‌كانی دیكه‌ش.
جا ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه یه‌كسه‌ر له‌و تاوانه هه‌لكه‌ندرێیت، وه خێرا ڕوو به ته‌وبه هه‌نگاو بنێیت، وه له‌م تاوانه كه بۆته هۆی خه‌شم و قینی په‌روه‌ردگار به زووترین كات داڕنرێیت واز بێنیت، بزانه كه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی دڵره‌قی و كوژانه‌وه نوور ڕۆشنایی دڵ و ڕه‌نگ و ڕووخسار.
چۆن واز بێنم؟
ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری واز هینان و ته‌وبه‌كردنه ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه نه‌ده‌یت به‌خۆت به كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێگه ئیبحاحی و به‌ره‌ڵایانه، یان ئه‌و نامانه‌ی ده‌زانیت وێنه یان لینكی خراپیان تێدایه، نه‌یانكه‌یته‌وه‌و یه‌كسه‌ر بیانخه‌یته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌یتان فریوی دایت و ویستت ده‌ست پێ بكه‌یت، یه‌كسه‌ر بڕۆ ده‌ره‌وه یان ئامێره‌كه بكوژێنه‌ره‌وه، یان له‌گه‌ڵ خێزان و منداله‌كان یان كه‌سانی باش و له‌خواترس سه‌یری پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت بكه‌و هه‌وڵ بده چه‌نده‌ی بۆت ده‌كرێت به ته‌نیا مه‌به.
هه‌ڵسانیشت به نه‌ریتی نهێنی و به‌رده‌وامیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره، ده‌ره‌نجامێكی سروشتیی سه‌یركردنی ئه‌و پێگه ئیباحییانه‌یه، چونكه غه‌ریزه‌ت ده‌وروژێنن و ئاره‌زووه‌كانت ده‌جوڵێنن، پاشان پێویستیت به خاڵیكردنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت ده‌بێت و به ڕێگه‌ی حه‌رام كه نزیكه سه‌ربكێشێت بۆ زینا خاڵی ده‌كاته‌وه، لێره‌وه كاره حه‌رامه‌كه كه سه‌یركردن و تێڕوانینه ڕاتده‌كێشن بۆ حه‌رامێكی تر كه نه‌ریتی نهێنی و خۆ ره‌حه‌تكردنه، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه واز له‌م كاره بهێنێ و ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: والذين هم لفروجهم حافظون إلا على أزواجهم أو ما ملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين فمن ابتغى ورا‌ء ذلك فأولئك هم العادون [المؤمنون: 5-7]. ئه‌وانه‌ش كه پارێزه‌ری داوێنی خۆیانن * جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و كه‌نیزه‌كه‌كانیاندا نی‌یه، كه ئه‌وه جێگه‌ی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت نی‌یه * جا ئه‌وه‌ی جگه له‌و سنووره دیاریكراوه ڕێگه‌و ڕێبازی تر بگرێته به‌ر، ئه‌و جۆره كه‌سانه به یاخی و له سنوورده‌رچوو ده‌ژمێررێن.
ئه‌م كاره‌ش حه‌رام و نادروسته، جا خاوه‌ن خێزان بیت یان نا، چونكه تۆ خۆت به‌ده‌ستی خۆی شه‌هوه‌ت ئاره‌زووه‌كانت ده‌وروژێنیت و پاشانیش بۆت چار ناكرێت به‌و جۆره نه‌بێت، جا بۆ كه‌سێك خاوه‌ن خێزان بێت ئه‌و كاره بكات ئه‌وه تاوانه‌كه‌ی گه‌وره‌ترو مه‌ترسیدارتره.
جا له‌سه‌ر موسڵمانانه كه ته‌قواو پارێزیان له خوا ببێت، چاودێری په‌روه‌ردگاریان بكه‌ن، وه بزانن كه خوا ئاگاهه به‌سه‌ریانداو ئاشكرا‌و نهێنیان ده‌زانێت، داواكارم له خوای گه‌وره له حاڵی موسڵمانان باش بكات و له خلیسكان و لاپه‌ڕبوون بیانپارێزێت.
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
