❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌نگاوێك به‌ره‌و ڕاستگۆیى وبرایه‌تى.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-24 12:27:06

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

هه‌نگاوێك به‌ره‌و ڕاستگۆیى وبرایه‌تى.

دانراوه له‌لایه‌ن:  سه‌ربه‌ست محمد   ڕێكه‌وت: ٤/٢٨/ ٢٠٠٩
هه‌نگاوێك به‌ره‌و ڕاستگۆیى وبرایه‌تى.

له ‌دواى ئه‌و هه‌مووته‌نگه‌ژه‌و ڕوداو كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر ئیسلام وشوێن كه‌وتووه‌كانیدا هاتووه‌ به‌درێژایى مێژوو .وه‌هه‌وڵى بێوچان دراوه‌ بۆ ناشرین كردنى وێنه‌ى ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر بینایى به‌رامبه‌ره‌كانی وخۆیدا. كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌ڵه‌ىخه‌ڵكانینێك كه‌ غه‌یره‌ ئیسلام بوون وه‌ خه‌ڵكانێكى مسوڵمانیشه‌وه هه‌ندێك جار .به‌ڵام ده‌بینین سه‌ره‌ڕاى ئه‌م وێنه‌ ناشرینانه‌ى كێشراون بۆئیسلام و شوێنكه‌وتوانى ده‌بینین گرنگى و بایه‌خى مسوڵمانى بوون گرنگى خۆى له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌لكانه‌وه‌ مسوڵمان پاكیزه‌یى و ئارامى و به‌خشنده‌یى لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن وده‌كرێت.
كاتێك ده‌وتریت مسوڵمان ده‌ست به‌جێ نمونه‌یه‌ك له‌بیروئه‌ندیشه‌ماندا دروست ده‌بێت وێنه‌ى ده‌كێشین ده‌بێت ئینسانێك بێت ڕه‌نگه پێده‌ره‌وه‌ى پیشه‌واكه‌ى بێت كه‌ پێغه‌ مبه‌ر(محمد)ه‌(د.خ) به‌ڵێ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى زۆرینه‌ى كاته‌كانى زه‌رده‌خه‌نه‌و هیوابه‌خشین و لابردنى فرمێسكه‌كانى بێ نازان و و گۆڕینیان به‌گه‌شبینى و ئاسووده‌یى بووه‌ مه‌گه‌ر كاتانێكى زۆر كه‌م هه‌بووبێت له‌ژیانى ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا كه‌ بوارى ئه‌نجامدانى ئه‌و شتانه‌ى له‌پێشه‌و خستمه‌ ڕوو ئه‌نجامى نه‌دابێت .به‌ڵێ ئێمه‌ كاتێك ده‌لێین مسوڵمان به‌ڕاستى ئه‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌زمان و هه‌نگاو هه‌ڵوێست و كرداره‌كانى ڕۆژانه‌ماندا له‌كوێدا ده‌ستخۆشیمان لێده‌كرێت سوپاسیان بكه‌ین و هاوكارى ڕاسته‌قینه‌بین وه‌ له‌هه‌رشوێنێكیش ئازارمان هه‌ڵبده‌ین به‌رى ڕه‌وشت و ئاكارى گه‌وره‌وبه‌نرخ یان به‌دیارى پێشكه‌ش بكه‌ین،چونكه‌ دڵنیابین له‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵه‌كان به‌هه‌ڵه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن توڕ‌ه‌ییه‌كان به‌توڕه‌ی بوون جۆرو چاره‌سه‌رناكرێن .كاتێك ئێمه‌ ناتوانین ته‌حه‌مولى برامسوڵمانه‌كه‌مان بكه‌ین چۆن ده‌توانین بڵێن ئیمه‌ مسوڵمانێكى درووستین؟! ڕه‌نگه‌ گومان ببه‌ین و بڵین كاره‌كانمان وه‌رگیراوه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌. هه‌رگیز كاخه‌زێك لایه‌كى ئاوو لایه‌كى ئاگر به‌یه‌ كه‌وه‌ یه‌كسان نابن و به‌یه‌كه‌وه‌ ناگونجێت ئه‌بێت هێزی یه‌كێكیان زاڵ ببێت به‌سه‌ر یه‌كێكى تریاندا. بۆیه‌ مسوڵمانیش ده‌بێت ئاگادارى ئه‌وه‌ بێت كه‌ ڕه‌ق ڕشتن و درۆو بوختان و فێڵ كردن له‌گه‌ڵ شاكارى ڕه‌و شته‌ به‌رزه‌كانى په‌یامه‌كه‌ى پێغمبه‌ر(محمد)ى مژده‌به‌خش و ده‌روون پاك و و هێمن كاردا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ .كاتێك كه‌سێك مسوڵمان ده‌بێت یان مسوڵمانه‌و ئیلتزاماتێكى زیاترى بۆدروست ده‌بێت ده‌یه‌و ێت كه‌سانێك بناسێت هاوكارى بكه‌ن تا زیاتر كاره‌كانى بۆئاسان بێت و دڵخۆش بێت به‌ په‌یوه‌ست بوونى زیاترى به‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ بڕواداران نازانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئینسانه‌ دڵ پاكه‌دا ڕه‌فتاربكه‌ن، به‌باسه‌قێزراوه‌كانى خیلاف و دوبه‌ره‌كى و خۆپه‌سه‌ندى ئه‌م مرۆفه‌ به‌رمه‌جه‌ئه‌كه‌ن به‌هۆیه‌وه‌ ئینسانه‌كه‌ یان په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ یان ئینسانێكى عه‌نتیكه‌ى دۆگماى بچوك بینى رِق ئه‌ستورى بوغزناوى لىَ ده‌رده‌چىَ ئه‌وه‌ى له‌ژێرچه‌ترى ئه‌وگروپه‌ دانه‌بێت كه‌ئه‌مى لىَ یه‌ ئه‌وه‌ به‌رتیرى توانج و رِه‌خنه‌ ى ده‌دات و خۆشى لێى نایه‌ت. باشه‌ مسوڵمان بۆناگه‌رێِته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌مووده‌قه‌ پرِله‌ئاشتى و پرِ له‌میهروو برایه‌تى یانه‌ى كه‌ له‌قورئان وفه‌رمووده‌ كانى پێغه‌مبه‌ردایه‌ (د.خ) مسوڵمان چۆن ده‌بێت هه‌رخۆى لاپه‌سه‌ند بێت و خۆى به‌پرله‌قه‌ڵه‌م بدات !! خۆزگه‌ هه‌ركه‌سێك باسى من منى ئه‌كر كتێبه‌كه‌ مامۆستاى به‌رِێز(سعیدى نورسى)ئه‌خوێنده‌وه‌ كه‌به‌ناونیشانى (ڕنا) پاشان بدوایه‌ . برِوادارانى به‌رِێز پێنووس خواى گه‌وره‌ سوێندى پىَ خواردووه‌. خوێندن و فێربوون ئه‌وه‌ هه‌مووان ئه‌زانین كه‌ یه‌كه‌م ئایه‌تى قورئان كه‌هاتۆته‌سه‌رزه‌وى جه‌خت له‌سه‌ر خوێندن ده‌كاته‌وه‌ كه‌وابێت شتێكى گرنگ وبایه‌خ داره‌ ئه‌و خوێندن و نوسین و پێنوسه‌ هه‌ربۆیه‌ هه‌رشتێك ئه‌وه‌ نده‌ بایه‌خ داربێت چاك وایه‌ له‌شتێكدا به‌كارى بهێنین كه‌سودى بۆ دونیاو دوارِۆژمان هه‌بێت یان سودى بۆتاریكى گۆرِه‌كه‌مان و به‌رده‌م لێپرسنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ مان هه‌بێت. ده‌بێت زۆرئاگادارى وته‌و ده‌ربرِینه‌كانیشمان بین چونكه‌ هه‌رووته‌یه‌ك كه‌ له‌ زارمان دێته‌ ده‌ر به‌رپرسیارین لێى وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت
ما يلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد [ ق:17-18 ]
ئه‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌رئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت ژینگه‌یه‌كى ئاسووده‌ بۆكۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كان و تاكه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ فه‌راهه‌م بهێنین ئه‌واده‌بێت پۆشاكى رِق و رِه‌فزكردنى به‌رامبه‌ر دابنێین له‌جێگه‌یدا چه‌مكه‌ جوانه‌كانى ئاشتى وبرایه‌تى بۆتاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ینه‌ دیارى ..مه‌به‌ستم ئێمه‌ هه‌ركه‌سێكه‌ كه‌ خۆى به‌برِوادارو شوێن كه‌وته‌ى په‌یامى ئیسلام ئه‌زانێت. ئه‌مرِۆخه‌ڵكانێكى زۆر ئه‌یانه‌و ێت له‌ده‌رگاى ئیسلام بده‌ن و به‌ڵكوبه‌هۆیه‌وه‌ ئاسووده‌یی رِاسته‌قینه‌ به‌ده‌ست بهێنن به‌لاَم به‌هۆى هه‌ڵه‌ى هه‌ندێك مسوڵمانى به‌رِێزه‌وه‌ مسوڵمانى بووكه‌یان دوائه‌خه‌ن یان پاشگه‌زده‌بنه‌وه‌ له‌و نیه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ ى هێنابوویان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئیسلام زۆر زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌به‌ هه‌ڵوێستێكى عاتیفانه‌ى هه‌ڵه‌ بتوانێت لكه‌ دار ببێت. به‌لاَم هه‌ڵه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى ژیانى له‌ده‌روونى هه‌رتاك ولایه‌ن و گرۆهێكدا زه‌ره‌ر ئه‌دات وئاسه‌وارى خراپ و سلبى جىَ ده‌هێڵىَ له‌ناو ده‌روونى ئینسانه‌كاندا.له‌كۆتایدا داواكارم له‌خواى گه‌وره‌ هه‌موولایه‌كمان سه‌ركه‌وتووبكات و ناخ ودڵ ودروونمان پاك بكاته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریه‌كترداو ببینه‌هوكارێكى گرنگ و دڵسۆز بۆیه‌كترو كاروهه‌وڵ خزمه‌ته‌كانى یه‌كترى بىَ نرخ سه‌یر نه‌كه‌ین.


s\dangeislam

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net