.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





[img][/img]
دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز ڕێكه‌وت: ١٠/٢٣/ ٢٠٠٨
چ كاتێك ڕه‌وشته‌كان له ئینساندا وه‌دیار ده‌كه‌ون؟
ڕه‌وشت كه به زمانی عه‌ڕه‌بی پێی ده‌ڵێن (الخُلُق) له ڕووی زمانه‌وه، زمانزانان به‌م جۆره لێكیان داوه‌ته‌وه:
(1) خاوه‌نی كتێبی (المحيط) ده‌ڵێت: (الخُلُقُ : المُروءةُ والسَّجيَّة والطَّبْع) واته: (الخُلُقُ) بریتییه له پیاوه‌تی و ئه‌توارو سه‌ره‌سه‌كه‌ت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (الخُلُقُ) حاڵه‌تێكه كرده‌وه‌كانی لێ په‌یدا ده‌بن له خێر‌و شه‌ڕه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ته‌كلیفێك له ئارادابووبێت تا ئه‌م كاره بكات.
(2) هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی (الغني) ده‌ڵێت: ڕه‌وشت بریتییه له ئه‌ده‌ب و ئاكارو ئه‌توار.
(3) خاوه‌نی كتێبی (قاموس المحيط) ده‌ڵێت: (الخُلُقُ) بریتییه له ئه‌توارو ئاكار و پیاوه‌تی.
كه‌واته: كه‌سێك كه ئه‌م سیفه‌ته‌ی هه‌بێت پێی ده‌ڵێن: فوڵان كه‌س ڕه‌وشتێكی باشی هه‌یه، ئاكاری باشه، نه‌رمونیانه، ئاسانه، سۆزداره، كراوه‌یه، خووی باشه، ڕه‌فتاری باشه، پیشه‌ی باشه، پڕه‌نگه، كه‌نشته، سه‌روسه‌كه‌ته، ڕوو ته‌نكه، قسه‌خۆشه، مه‌جلیسی خۆشه، ده‌خورێ، له‌گه‌ڵ هه‌مووكه‌س هه‌ڵده‌كات، دڵی باشه... هتد
به دژی ئه‌مانه‌ش ده‌گوترێت: فوڵان كه‌س دڕه، به‌دڕه‌وشته، قنچكه‌ی ته‌نگه، ئه‌تواری ناپه‌سنده، ترش و تاڵه، مۆنه، مامه‌ڵه‌ی ناخۆشه، مه‌جلیسی ناخۆشه، ڕه‌قه، توونده، خراپه... هتد.
چ كاتێك ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشته له ئینساندا وه‌دیار ده‌كه‌ون؟
پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌وا ڕه‌وشته‌كان چ باش چ خراپ پێیان ده‌گوترێت ڕه‌وشت (الخُلُق) ، بۆیه ڕه‌وشته‌كان هێندێكیان باشن و هێندێكیان خراپ، دیاره كه ئیسلامیش هه‌میشه داوای باشه‌ی بۆ به‌نده‌كان ویستووه و خراپه‌ی لێ نه‌ویستوون.
ئینجا چ كاتێكیش ئه‌م ڕه‌وشته له به‌نده‌كاندا وه‌دیار ده‌كه‌وێت؟ ئه‌وه ده‌توانین بڵێین: هه‌موو ڕه‌وشتێك پێش ئه‌وه ببێته كردار، له پێشدا له دڵدا په‌یدابووه، كه‌واته بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌وشتێكی نه‌فسی له كرده‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌وه ده‌توانرێت ده‌ركی پێ بكرێ و بناسرێته‌وه، بۆ نموونه كه ئه‌بینین كه‌سێك گفتولفتی باشه و ئاكار و ئه‌تواری جوان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به جۆش و قسه‌ی له‌گه‌ڵیاندا خۆشه، بێ شك ئاشكرا ده‌بێت كه بڵێین: ئه‌و كه‌سه دڵی باشه‌و بۆ كاری چاك به په‌رۆشه.
دیاره به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ركه ئاكارو ئه‌توارێكی ناپه‌سندمان له هه‌ركه‌سێكدا به‌دی كرد، بێ شك ده‌توانین په‌نجه بۆ ده‌روونی ئه‌و كه‌س ڕابكێشین و بێژین: ئه‌وكه‌سه ناپه‌سنده.. چون كێوی هیممه‌تی وێرانه و ئاستی خراپه‌ی بڵنده!!
به‌ڵام یه‌ك ڕاستی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مه‌رج نی‌یه هه‌ر سیفه‌تێكی جێگیر له كه‌سێكدا به‌دیكرا بڵێین ئه‌م سیفه‌ته سیفه‌تی نه‌فسه، چونكه زۆرێك له سیفه‌ته‌كان، سیفه‌تی ڕسكاون له به‌نده‌كاندا بۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕه‌وشته‌وه نی‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو جۆره ڕه‌وشته (واته: ڕه‌وشتی خۆكردو خواكرد) له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وشتی خواكردو غه‌ریزه‌یی ڕه‌وشتێك نی‌یه كه هه‌ر كه‌سێك هه‌یبێت سوپاسی له‌سه‌ر بكرێ و ده‌ستخۆشی لێبكرێت، به‌ڵام ڕه‌وشتێك كه ئینسان له كرد‌و كۆشی خۆی په‌یای ئه‌كات، ئه‌مه‌یانه كه ده‌بێته جێگه‌ی ڕێزی خه‌ڵك یان تانه‌ی خه‌ڵك، بۆ نموونه: كاتێ كه یه‌كێك برسی ئه‌بێ غه‌ریزه‌یه‌ك پاڵی پێوه ده‌نێ تاكو بچێت لوقمه‌یه‌ك نان په‌یاكا تا گڕی برسێتی خۆی پێ دامركێنێ، كه‌واته نان خواردن له كاتێ برسێتی شتێكی باشه، وه‌لێ چاوه‌ڕێ ناكرێت ده‌ستخۆشی یا ناخۆشی له سه‌ر نان خواردنه‌كه‌ی لێ بكرێت چونكه ئه‌مه شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه بابای برسیی ئه‌بێ كه شتێك بخوا تاكو خۆی پێ تێر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌بێته ڕه‌وشتی خۆڕسك (ڕه‌وشتی باش یاخراپ) ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئینسانه له ئاستی خۆی زیاتر نان بخوات و ئیسڕاف بكات، واته ئه‌گه‌ر زۆر چلێس و نه‌وسن بێت. به‌ڵام كه‌سێك كه زۆر برسییه‌تی و نانی چنگ ناكه‌وێ ، یان ده‌ستكورته.. یان زۆر ئه‌همیه‌ت به هه‌مه‌چه‌شنه‌ی خواردن نادات ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌وه بێشك ڕه‌وشتێكی په‌سندو له بار‌و له جێیه.
ڕه‌وشته خۆڕسكییه‌كانی ئینسان (واته ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ی كه به ویست و ئیڕاده‌ی ئینسانه‌وه په‌یا ده‌بن)
ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌شێكه:
1. هه‌یه له شوێنه‌واری ڕه‌وشتێكی نه‌فسه‌وه په‌یا ده‌بێت: جا ئه‌و ڕه‌وشته گرنگ نی‌یه كه ڕه‌وشتی باشه یا خرایه، بۆ نموونه به‌خشین له به‌خشنده‌ییه‌وه، درووست ده‌بێت، واته: كه‌سێك ده‌توانێ ڕه‌وشتی به‌خشین له ژیانی خۆیدا په‌یڕه‌و بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له پێشدا ڕه‌وشتی به‌خشنده‌یی له دڵدا بووبێت، یان هه‌نگاونان و به‌ره‌و پێشچوون له ڕه‌وشتی ئازایه‌تییه‌وه درووست ده‌بێت، یان كه‌سێك ڕه‌وشتی ڕاكردن له شه‌ڕ كه ڕه‌وشتێكی خراپه، له ڕه‌وشتی ترسنۆكیدا وه‌ریگرتووه، كه له پێشدا له ناخیدا ڕسكاوه، یاخود سیفه‌تی هه‌وڵدان و كردوكۆشكردن بۆ په‌یاكردنی ماڵ له ڕه‌وشتێكی ناخی ئه‌و كه‌سه‌دا په‌یابووه كه بریتییه له ڕه‌وشتی ته‌ماع، یان كه‌سێك زوو دان به هه‌ق داده‌نێت، خۆی له خۆیدا ئه‌مه ڕه‌وشتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌ویشیان هه‌ر له سیفه‌تێكی تردا درووست بووه ئه‌ویش سیفه‌تی خۆشویستنی هه‌قه، كه له پێشدا له ناخیدا ڕاسكابوو، یان سیفه‌تی خراپی كیبرو خۆ به‌گه‌وره زانین له ڕه‌وشتی خۆپه‌رستی و منگه‌ڕاییه‌وه درووست بووه، یان خۆڕاگری له سیفه‌تی ئارامگرتنه‌وه درووست ده‌بێت...هتد.
2. هه‌ندێكیتر له ڕه‌وشته‌كان له غه‌ریزه‌یه‌كی لاشه‌ییه‌وه یان نه‌فسه‌وه یان فیتڕه‌ییه‌وه درووست ده‌بن: وه‌ك خواردن له كاتی برسێتیدا، ئاوخواردنه‌وه له كاتی تێنوێتیدا، موعاشه‌ڕه‌كردنی خێزان له‌كاتی داخوزایدا، نوستن له كاتی پێویستدا... هتد
3. هه‌ندێكی تریان بریتین له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی فیكری ئه‌و كه‌سه: واته كاتێ كه‌سێك فیكر له شتێك ده‌كاته‌وه جا ئه‌و شته خراپ بێت یاخود باش، ئه‌بینێت كه به‌رژه‌وه‌ندی تیا مسۆگه‌ر ئه‌كات، بۆیه ناچار ئه‌چێت تێئه‌كۆشێت تا ده‌ستی وه‌به‌ر ئه‌و شته ڕابگات، بۆ نموونه: یه‌كێك وا بیر ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕه پاریه‌كی دیاریكراوی له ده‌ستدابێت، ئه‌وه ده‌توانێت ده‌ستی وه‌به‌ر پڕۆژیه‌كی باش‌دا گیرببێت، بۆیه به هه‌ر نرخێك بێت هه‌وڵی په‌یاكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌دات، ئه‌گه‌ر قه‌رزیشی له سه‌ر كردبێت. كه‌واته ڕه‌وشتی جیددیه‌ت و هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌و پێشچوون له ده‌رنجامی فێكرێكه‌وه هاته پێش كه بۆی ده‌چوو.
4. هه‌ندێك له‌وانه ئادابی كه‌سایه‌تی یا كۆمه‌ڵایه‌تین: وه‌ك ئادابه‌كانی ئاوخورادنه‌وه، جل پۆشین، پاكوخاوێنی، خۆڕێكخستن و پۆشته‌كردن، ئادابی ڕۆیشتن، نینۆككردن و خۆ بۆنخۆشكردن. (هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌وشتن) خراپه‌كانیش هه‌ر ئه‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌وشته‌وه، به‌ڵام له ڕه‌وته خراپه‌كانی.
5. هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵكردنن بۆ فه‌رمانه‌كانی خوا، ئه‌ویش بریتییه له هه‌موو ئه‌و ڕه‌وشته جوانانه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر له به‌نده‌كانیان ویستووه: ئه‌و ده‌چێت هه‌وڵ ئه‌داو په‌یایان ده‌كات و له خۆیاندا دروستیان ده‌كات. بۆنموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ (الحجرات:10) واته: بێگومان بڕواداران برای یه‌كترن، ئێوه‌ش ئاشتی له نێونیاندا به‌رقه‌رار كه‌ن. یاخود پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تبسمك في وجه اخيك صدقة) (رواه الترمذي عن ابي ذر) . واته: ڕووخۆشیت به‌رامبه‌ر به براكه‌ت خێره.
6. هێندێكیان دابونه‌ریت و عاده‌تی كۆمه‌ڵگان: هه‌تا له سه‌رده‌می نه‌فامیش هه‌ندێ دابونه‌ریتی جوان هه‌بوو كه عه‌ڕه‌به‌كان په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، ئێستاش ئه‌مه هه‌یه هه‌تا له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا...هتد. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه نه‌فامییه‌كه‌ی مه‌ككه بده‌یت، ئه‌وه هێندێ سیفه‌تی زۆر جوان له عه‌ڕه‌به موشریكه‌كاندا به‌دی ده‌كه‌یت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بابایه‌كی ڕاكردوو كه له ده‌ست دوژمنه‌كه‌ی خۆی ڕایكردووه‌و په‌نای بۆ یه‌كێك له‌وان بردووه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌فس و ماڵی خۆشیان له سه‌ر دابنابوایه، ئه‌وه قه‌ت ئاماده‌نه‌بوون ته‌سلیم به دوژمنه‌كانیان بكه‌نه‌وه، یاخود كاتێ كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی خۆیانیان ئه‌بینی ئه‌بێته زاوای یه‌كێك له‌وان، ئه‌وه ببڕای ببڕا جارێكی تر خوێن له‌و نێوه‌نه‌دا نه‌ئه‌ڕژایه‌وه، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته جوانه‌ش بوو پاڵی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وه‌نا كه ژن له دوژمنه‌كانی خۆی بخوازێ، بۆیه به خواستنیشی ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه دوژمنه‌كانی چاویان له شه‌ڕی ئیسلام نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌ر ئه‌م كاره‌ش بوو كه ئه‌بووسوفیانی هانیه نێو ئیسلام. سیفه‌تێكی تر كه یه‌كێكی وه‌ك ئه‌بووسوفیان كه سه‌ركرده‌ی موشریكه‌كان هه‌یبوو، هانیدا كه شانازی به‌وه بكات كه پێغه‌مبه‌ر بووه‌ته زاوای، بۆیه كه گوێی لێ‌بوو ئوم حه‌بیبه‌ی كچی شووی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردووه، گوتی: ئه‌مه كارێكه لووتی پێناشكێت.. واته: ئینسافی هه‌بوو و دوژمنی خۆی به كه‌م نه‌ئه‌زانێ، ئه‌م جۆره سیفه‌ته هه‌رچه‌ند سیفه‌تێكی ده‌قاوده‌قی نێو په‌ڕاوی شه‌رعییه، وه‌لێ، یه‌كێكی وه‌ك ئه‌بووسوفیان له دابونه‌ریتی عه‌ڕه‌به نه‌فامه‌كانی ئه‌وێ ڕۆژی ئه‌م سیفه‌ته جوانه‌ی بۆ مابووه‌وه.
كه‌واته: لێره‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا ڕه‌وشتی ئیڕادی ئینسان زۆر جۆری هه‌یه، بۆیه مه‌رج نی‌یه هه‌موو ڕه‌وشتێك كه ئه‌یبینیت ئه‌وه‌بن كه له ناخی به‌نده‌كاندا سه‌رچاوه‌یان گرتبێت.
كه‌وته: ڕه‌وشتی خۆشویستراو (الخلق المحمود): چ سیفه‌تێكی جێگیری نێو ناخی به‌نده‌كانه، چ سیفه‌تێكه ئینسان به كردوكۆش په‌یایان ده‌كات.
ده‌شتوانین سیفه‌تی چاك به‌وه بناسینه‌وه كه هه‌موو سیفه‌تێكی تاك یا كۆمه‌ڵ له شێوه‌یه‌كی زۆر جوان له گه‌ڵ نه‌فسدا ڕێكده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سیفه‌تی به‌دو قیزه‌وینیش (الخلق المذموم) : یان سیفه‌تێكی ڕه‌گ داكوتاوی نه‌فسه، یان له ڕێگه‌ی كردۆكۆشێكه په‌یدابووه.
كه‌واته: ده‌توانین به‌وه سیفه‌تی خراو بناسینه‌وه كه هه‌ر سیفه‌تێكی تاك یا كۆمه‌ڵ له شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ له‌گه‌ڵ نه‌فس ڕوو به‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
پاڵنه‌ره‌كانی ڕه‌وشت له سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ی كه له نه‌فسدان
ده‌بێ بزانین وه‌ك باسیشمان كرد كه‌وا ئه‌و ڕه‌وشته جوانانه‌ی كه له ئینسانێكدا ده‌یانبینین مه‌رج نی‌یه هه‌ر هه‌موویان سه‌رچاوه‌یان له ڕه‌وشته‌كانی نه‌فسه‌وه گرتبێت، به‌ڵكوو زۆریان هه‌ن درووستكراون و له سه‌ره‌نجامی كردوكۆشی به‌نده‌كاندا په‌یدا ده‌بن، بۆیه ده‌بینین زۆر له ڕه‌وشته‌كانی ئینسان كه له ژیانی خۆیدا ده‌یاننوێنێت له گه‌ڵ ڕه‌وشته‌كانی نه‌فس یه‌كناگرنه‌وه، چونكه كاتێ كه ده‌بینین یه‌كێك نوێژێكی جوان ده‌كات یا ڕه‌فتارێكی باش ده‌نوێنێت، كه له خۆیاندا ئه‌مانه سیفه‌تی جوانن، به‌ڵام ڕه‌نگه له گه‌ڵ ڕه‌وشته جوانه‌كانی نه‌فسیدا یه‌كنه‌گرێته‌وه له كاتَێك كه به ڕیا یا به نیفاق ده‌یانكات، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ئینسانه ئه‌بینێت كه خۆی ئینسانێكی دڵ و ده‌روون ڕه‌شه‌و ڕقی له هه‌موو كه‌س گرتووه، به‌ڵام ئه‌چێت كردوكۆش ده‌كات تاكوو ئه‌و نه‌فسه خراپه‌ی نه‌مێنێت، كه‌وابوو ڕه‌ووشتی گه‌ڕان به دوای ڕه‌وشتی جوان موكته‌سه‌به‌و له كرد‌و كۆشی خۆیدا په‌یای كردووه نه‌ك له نه‌فسیدا. بۆیه هێندێ جار بابایه‌كی ڕه‌زیل ده‌بینین كه ده‌ستی بۆته‌وه‌و به ڕاست و چه‌پی خۆی ده‌به‌خشێته‌وه، ئه‌م به‌خشینه‌ی شتێكی جوانه به‌ڵام به ته‌نها به‌مه‌نده نابێته چاوتێر، چونكه سیفه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی ڕه‌زیلییه، به‌ڵام ئه‌و كات ئه‌و سیفه‌ته خراپه‌ی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ و سیفه‌ته جوانه‌كه‌ی پیا ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر درێژه به به‌خشنده‌ییه‌كه‌ی بدات و له سه‌ری به‌رده‌وام بێت.
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
