.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دانراوه له‌لایه‌ن: ڕێناز ڕێكه‌وت: ٣/٥/ ٢٠٠٩
ئایه ئه‌ته‌وێت ببیته خاوه‌ن سیفه‌تێک له سیفه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ران؟ ده‌ته‌وێت له ڕۆژی قیامه‌تدا له ته‌نیش یوسفی جوانبیت?
ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته ئه‌وه ده‌بێ داوێن‌پاک بیت و شوێن پێی پێغه‌مبه‌ران و خوڕه‌وشتی ئه‌وان هه‌ڵگری.
--- سه‌ربه‌رزی موسوڵمانان له‌وه‌دایه که داوێن پاکبن
ئه‌وه بزانن که موسوڵمانان به هۆی داوێن پاکیانهوه بوو که جوله‌که‌کانی به‌نو قینوقاعیان له مه‌دینه ده‌رکرد، ده‌گێڕنه‌وه که ئافره‌تێکی موسوڵمان چوو بۆ بازاڕ و له‌لای یه‌کێک له کڕیاره‌کان دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێ بکڕێ جوله‌که‌یه‌کیش لایه‌کی له‌چکه‌که‌ی و جله‌که‌ی به‌ست به یه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمگای ده‌رکه‌وێ له‌کاتی ڕۆشتنیدا، بزانن کاتێک ده‌ڵێین شه‌رمگا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نییه که هه‌مو لاشه‌ی یان به‌شێکی زۆری ده‌رکه‌وێت ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وت له‌لاشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته به‌شێک له لاقه‌کانی بوو، ئایه ده‌زانن چی ڕوویدا؟
موسوڵمانێک که به‌جه‌رگ بو بۆ پارێزگاری کردن له ئیسلام و شه‌ره‌ف و ناموسی موسوڵمانان په‌لاماری جولهکهکهیداو کوشتی، جوله‌که‌کانیش په‌لاماری موسوڵمانهکهیانداو کوشتیان. له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌مارۆی دان و له‌مه‌دینه ده‌ری کردن و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ماڵ و سامان و ئامێره جهنگیهکانیشیاندا. هه‌مو ئه‌مانه له پێناو پارێزگاری کردن و پاراستنی داوێن پاکیدا ڕویدا.
سه‌یر بکه‌ن کاتێک جوله‌که‌یه‌ک کۆسپ له به‌رده‌م داوێن پاکیدا دروست ده‌کات مه‌رگی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌و هۆزهشی پشتیوانیان له‌و کاره کرد شاربه‌ده‌ر ده‌کرێن، وه‌رن با ئه‌م ڕوداوه به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، ئه‌و ئافره‌ته به‌بێ ڕازی بوونی خۆی به‌شێک له لاقه‌کانی ڕوت کرا که‌چی ئێمه دنیایه‌ک له ئافره‌تان ده‌بینین به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک تۆز شه‌رم بکه‌ن چه‌ندین جێگه‌ی هه‌ستیاریان بۆ خه‌ڵک ده‌خه‌نه‌ڕو.ئیتر داوێن پاکی موسوڵمان له کوێدایه؟
کامه‌یه جورئه‌ت و پیاوه‌تی پیاو له ئاستی کچه‌که‌یدا؟ بۆچی ڕێگای داوه به‌م شێوازه بچێته ده‌ره‌وه؟ ئه‌ی کوا جورئه‌تی برا به‌رامبه‌ر شه‌رم و ناموسی خوشکه‌که‌ی؟ کوا جورئه‌تی مام به‌رامبه‌ر برازاکه‌ی؟ کامه‌یه غیره‌تی خاڵ له ئاست خوشکه‌زاکه‌ی؟ کوا جورئه‌تی موسوڵمانان له به‌رامبه‌ر ناموسی تکاوی موسوڵماناندا؟
ئه‌بی هاشم ده‌ڵێت: پیاوێکی بێ کار بوم، ڕۆژێک له یه‌كێ له ڕێگاکانی مه‌دینه‌دا ئافره‌تێک به لاماندا تێپه‌ڕی چاوم بڕییه نێوان پشتی و ناو‌کی (که‌له‌که‌ی) بۆ ڕۆژی دوای خه‌ڵکی هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) په‌یمانیان ئه‌دایه، منیش چوومه لای و ده‌ستم درێژ کرد په‌یمانی بده‌مێ، پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی برده دواوه و فه‌رموی: وا ئه‌زانم تۆ خاوه‌نی کاره خراپه‌که‌ی دوێنێیت.
--- برای موسوڵمانم: سبه‌ینێ قیامه‌ته، چی وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت ده‌ده‌یته‌وه کاتێک که لێت توڕه‌یه و ڕویلێ وهڕگێڕاویت، جا خۆزگه ئه‌مه له دونیادا بوایه ، به‌ڵام کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه که ئه‌مه لهقیامهتداڕودهدات.
ده‌ی بیر بکه‌ره‌وه له‌و هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانییه دێته ڕێت کاتێک ده‌بینیت پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت به‌و په‌ڕی ڕوو خۆشییه‌وه پێشوازی له موسوڵمانان ده‌کات ، به‌ڵام تۆ، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که له‌دنیادا هه‌ر خه‌ریکی ئه‌وه بویت حه‌یاو شه‌رم و داوێن پاکی موسوڵمانان عه‌یب داربکهیت، تۆ باش بزانه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت نه ئاماده‌یه ده‌ست بخاته ناو ده‌ستت و نه تکای ڕزگار بونت بۆ ده‌کات .
ئه‌بی هاشم چوو بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و هه‌ر له ڕێوه پێیوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا به‌یعه‌تم لێ وه‌رگره وه‌ڵڵاهی په‌یمان بێت له ژیانمدا نه‌چمه‌وه به‌لای ئهوکارهمدا، ئینجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی ده‌ی ئیستا وه‌ره با په‌یمانت لێوه‌رگرم (ئیمامی أحمهدی ڕیوایه‌تی کردوه).
عه‌تائی کوڕی ڕه‌باح ده‌ڵێ: ئیبنو عه‌باس پێی وتم: حه‌زده‌که‌یت ئافره‌تێکت پیشان بده‌م هه‌ر له دونیادا مژده‌ی به‌هه‌شتی پێدرابێ؟ وتم بۆ نا، فه‌رموی: ئائه‌و ئافره‌ته ڕه‌ش پێسته‌یه.ئه‌وه ڕۆژێکیان هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و پێیوت: من پهرکهمم له‌گه‌ڵدایه و کاتێک که پهرکهمم لێدێ ده‌که‌وم لاشه‌م ده‌رده‌که‌وێت. بۆیه داوات لێده‌که‌م لای خوا داوام بۆ بکه چاک ببمه‌وه. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئارام بگره و به‌هه‌شتت به چاره ده‌بێت وه ئهگهرحهزت لێیه داوات بۆ ده‌که‌م لای خوا، ژنه‌که‌ش وتی: من لاشه‌م ده‌ر ده‌که‌وێت له‌لای خوا داوام بۆ بکه له کاتی په‌رکه‌م لێهاتنمدا لاشه‌م دیار نه‌که‌وێت ، پێغه‌مبه‌ریش نزای بۆ کرد..
سه‌یر بکه‌ن ئه‌و ئافره‌ته نایه‌وێت گیانی دهرکهرێت له‌کاتێکدا ئه‌م کاره له‌ده‌ستی خۆیدانییه!!
به‌ڵام ئێمه ده‌بینین له‌م ڕۆدا ئافره‌تانی وا هه‌ن که به‌دوای ده‌رخستنی لاشه‌ی خۆیدا هه‌ناسه بڕکێیه‌تی وخوا خوایه‌تی بۆنه‌و ئاههنگێکیانه بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌ی خۆی ده‌ر بخات ، ده ئیتر داوێن پاکی چی؟؟؟
ئایه پێویست نییه له سه‌رمان وه‌کوو موسوڵمانان توند توند باوه‌ش بکه‌ین به داوێن پاکیدا و هه‌رگیز وازی لێنههێنین؟
با ئه‌وه‌ش بزانین که په‌یوه‌ندی پیاو به ئافره‌ته‌وه ئاره‌زوو و ویستێکه خوا خۆی له نه‌وه‌کانی ئاده‌مدا دایناوه و
شێوازی حه‌ڵاڵی بۆ ئه‌نجام دانی بڕیارداوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌کوو مرۆڤ نه‌که‌وێته ناو زینا و کاری حه‌رامه‌وه...
هیوادارم له‌خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌مو گهنجهکانمانبدا
s\dangeislam

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆرسوپاس بـــــۆهاورێیان رێزم هەیە بۆ هــــەمولایەك زۆر سوپاس بۆسەیركردنی بابەتەكـــــەم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش
خودا پاداشتت ده‌داته‌وه ئینشالله


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆرسوپاس بـــــۆهاورێیان رێزم هەیە بۆ هــــەمولایەك زۆر سوپاس بۆسەیركردنی بابەتەكـــــەم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
