❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌گه‌ڵ خوا بازرگانیم كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-24 15:08:56

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

له‌گه‌ڵ خوا بازرگانیم كرد

[img]http://2upl.com/uploads/jpg/43e5ea34d3.jpg[/img]


  دانراوه له‌لایه‌ن:  إحسان برهان الدين   ڕێكه‌وت: ٤/١٢/ ٢٠١١
له‌گه‌ڵ خوا بازرگانیم كرد


هه‌ستى به‌ ئازارێك ئه‌كرد له‌ناو دڵیدا، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ڕۆیشته‌ شارى له‌نده‌ن و پاش پشكنینى زۆر، پزیشكه‌كان بینیان یه‌كێك له‌ خوێنبه‌ره‌كانى دڵى ته‌سك بووه‌ته‌وه‌ و پێویسته‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بۆ بكرێت بۆ بلێوكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوێنبه‌ره‌، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ قاهیره‌ و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى جارێكى تر بوَ له‌نده‌ن به‌ سێ رۆژ، له‌گه‌ڵ براده‌رێكى دانیشتبوو، له‌به‌رانبه‌ریشدا قه‌سابخانه‌یه‌كى لێبوو، ئافره‌تێكى بینى پاشماوه‌ى گۆشت و ئێسقان له‌وێ كۆده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش ڕۆیشت و پرسیارى لێكرد كه‌ بۆچى ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئافره‌ته‌كه‌ له‌ وه‌لێمدا وتى: مێرده‌كه‌م مردووه‌ و شه‌ش كچم هه‌یه‌ چه‌ند مانگێكه‌ تامى گۆشتیان نه‌كردووه‌.
پیاوه‌كه‌ به‌وه‌ زۆر خه‌مبار بوو داواى له‌ قه‌سابه‌كه‌ كرد هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بڕێك گۆشت به‌و ئافره‌ته‌ بدات، ئینجا ئافره‌ته‌كه‌ نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى له‌دڵه‌وه‌ بۆ كرد، پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵى خۆى و هه‌ستى به‌ خۆشى و چالاكیه‌ك كرد له‌ لاشه‌یدا، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ نه‌چێته‌ له‌نده‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رى، به‌لێم پاش سووربوونى خێزان و مناڵه‌كانى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ له‌نده‌ن، له‌وێ گوێى له‌ هه‌واڵێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو…نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى چاك بووه‌ته‌وه‌ و پێویستى به‌ چاره‌سه‌ر نه‌ماوه‌! پیاوه‌كه‌ به‌ كوڵ ده‌ستى به‌گریان كرد و وتى: بازرگانیم له‌گه‌ڵ خواى خۆم كرد.
به‌ڵىَ ئه‌و پیاوه‌ بازرگانی له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى كرد، بازرگانییه‌ك كه‌ ڕزگاربوونى دونیا و دواڕۆژى تێدابوو، چاكه‌ كردن خه‌سڵه‌تێكى زۆر به‌رز و سیفه‌تێكى زۆر جوانه‌، چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانى خوا به‌ ماڵ، یان به‌یارمه‌تى، یان به‌ زانست، به‌خشین و چاكه‌ له‌گه‌ل دایك و باوك و، قه‌رزبژاردن بۆ خه‌ڵكى و ناوبژى كردن له‌نێوان ناكۆكه‌كان و سه‌ردانى نه‌خۆش و ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى خه‌ڵكى، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ خۆشبه‌ختى دونیا و دواڕۆژى تێدایه‌.
(ابو هريرة) ڕه‌زاى خواى لێبێت له‌ پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌گێڕێته‌وه‌ فه‌رموویه‌تى: (لا تحقرن جارة اتجارتها ولو فرسن شاة) متفق علیه.
واته‌: واته‌ ئه‌ى ئافره‌ته‌ موسوڵمانه‌كان هیچ شتێك بۆ دراوسێكه‌تان به‌كه‌م مه‌زانن، ئه‌گه‌ر پێى مه‌ڕێكیش بێت.
هه‌روه‌ها له‌ (جابر بن عبدالله)ه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: (كل معروف صدقة) متفق علیه. واته‌: هه‌موو چاكه‌یه‌ك ێه‌ده‌قه‌یه‌.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵلێى كوڕى موباره‌ك له‌ماڵى خۆى ده‌به‌خشێته‌ زانایان، كه‌سێكیش له‌ خه‌ڵكى (مه‌رو) بیویستایه‌ حه‌ج بكات له‌پاره‌ى عه‌بدوڵلێى كوڕى موباره‌ك حه‌جى ده‌كرد، ئینجا قه‌رزى قه‌رزارانیشى ده‌بژارد و مه‌رجه‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرد كه‌ ناوى نه‌هێنێت.
هه‌ندێك له‌ زانایان فه‌رموویانه‌: گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ تواناى چاكه‌ و به‌خشینت هه‌بێت و نه‌یكه‌یت.
بۆچوونى پزیشكى: (الان لیكس) به‌ڕێوبه‌رى پێشووى په‌یمانگاى (النهوض بالصحة) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوكارى كردنى خه‌ڵكى یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى دڵ و ده‌روون، چونكه‌ كۆمه‌ككردنى خاوه‌ن پێویستى بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌م و گرفته‌ كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ مایه‌ى هه‌ستكردن به‌ ئاسووده‌یى، هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وه‌ وتوویه‌تى: مرۆڤ ناچار نییه‌ ده‌ستى یارمه‌تى بۆ خاوه‌ن پێویستیه‌ نامۆكان درێژ بكات ،به‌ڵكو ئازاده‌ له‌ دان و نه‌دانى ئه‌و بڕیاره‌، هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌شه‌ له‌ بڕیارداندا كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ره‌نجامى ده‌روونى چاك بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى یارمه‌تییه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، به‌لێم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بینى مرۆڤ ناچاره‌ یارمه‌تى كه‌س و كار و براكانى بدات.
له‌ هه‌ندێ توێژینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ لێبووردن و چاوپۆشی كردن له‌ خه‌ڵكى و تووڕه‌نه‌بوون گرنگى زۆرى هه‌یه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى لێهاتووى سیسته‌مى به‌رگرى (مه‌ناعه‌) له‌ مرۆڤ و پاراستن له‌ جۆره‌كانى نه‌خۆشى، ده‌كرێتیش بڵێین هه‌موو كردارێكى چاكه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ى چاكبوونى حاڵى ده‌روونى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌ناعه‌ له‌ له‌شدا له‌دژ نه‌خۆشى و تێكچوونى بارى ده‌روونى مرۆڤ.


- به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌ سایتى (صيد الفوائد) وه‌رمگرتووه‌
s\dangeislam

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net