❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی (1)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:32:16

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی (1)

دانراوه له‌لایه‌ن: هيشوو مه‌حمود  ڕێكه‌وت: ٧/١٨/ ٢٠٠٩
چۆن نوێژکردن له‌لای منداڵه‌کانمان خۆشه‌ویست بکه‌ین؟ به‌شی (1)



دیـمـا محمـود

بێ گومان له‌لای هه‌موو موسوڵمانێك روون و ئاشکرایه‌ که‌ منداڵ ئه‌مانه‌ت و دیارییه‌کی پیرۆزی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ ئێمه‌ی مرۆڤی به‌خشیوه‌ له‌پێناو زۆر بوونی نه‌وه‌کان و مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ، دڵنیام هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ی موسوڵمان له‌ کاتێکدا خوای گه‌وره‌ ئه‌مانکاته‌ خاوه‌نی منداڵێك له‌ دوای چاوهه‌ڵهێنانی و خه‌نده‌گرتنی سه‌رلێوه‌کانی ئێمه‌ی دایکان و باوکان خێرا هۆش و بیرکردنه‌وه‌مان ئه‌چێته‌ لای داهاتوی ئه‌و مناڵه‌و به‌رده‌وام بیر ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ چۆن داهاتوی ڕۆشن و باش و به‌خته‌وه‌ر بێت له‌ ناو خێزان و گشت خزمان و کۆماڵگادا.

بێ گومان دڵنیام شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی دایکان و باوکان سات به‌سات و رۆژ به‌رۆژ ڕوو له‌ دڵه‌ ڕاوکێ ی ترسان و خه‌م خۆرییان ئه‌کات بۆ ئاینده‌ی منداڵه‌کان و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌یان ، به‌هۆی ته‌واوی کاره‌ساتی ئه‌م هه‌موو جه‌نجاڵیی و گرفتانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ که‌ ئاوێزانی ژیان ‌له‌م رۆژه‌دا باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا کێشاوه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگا جۆر به‌ جۆره‌کاندا ، به‌ چه‌شنێک مرۆڤی له‌ ناو گێژاوی گرفت و کاره‌ساتدا نوقوم کردووه‌ ‌ که‌ خه‌ریکه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌کان ته‌واوی بنه‌ماو کلتورو دابونه‌ریت و ئیمانداری و په‌وه‌ندییه‌ خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌‌ده‌ن له‌ پێناو هێنانه‌دی خواست و مه‌رامه‌کانی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جۆر به‌جۆر و هه‌روه‌ها ئاره‌زووه‌ خوازراوه‌کانی خۆیاندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گوێبیستی کۆمه‌ڵه‌ که‌سانێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌بین که‌ ئه‌ڵێن ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و پێشکه‌وتندا ئه‌ژین و کۆمه‌ڵگاکه‌مان ڕووله‌ پێشکه‌وتنێکی بێ وێنه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی گۆرانکاریه‌ مه‌زنه‌کاندا !!!!!

به‌ڵام من لێره‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروبۆچون و ده‌ربرینه‌ ساده‌و بێ مانانه‌م ، وه‌ هیچ مرۆڤێکی هوشیاریش هیچ کات ئاماده‌ باشی دان پێدا نانێک نییه‌ که‌ به‌بێ شیکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی ئه‌نجامدرابێت و ته‌نها نا هوشیاری مرۆڤێک بێت و به‌س ،‌ پێشم وایه‌ ده‌توانم ئه‌و ڕاستییه‌ بڵێم که‌ به‌م پێیه‌ و له‌م واقه‌عه‌دا ئه‌و ڕاستیه‌ بدرکێنم که‌ گه‌راوینه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت .....به‌ڵێ جه‌هاله‌ت.!!!

چونکه‌ گه‌ربێت و وردتر سه‌رنج بده‌‌ین ئه‌بینین جه‌هاله‌ت هه‌ر ته‌نها بریتی نییه‌ له‌ په‌رستنی دارو به‌ردوو بته‌کان به‌ڵکوو ئێستا سه‌رده‌می پاره‌په‌رستی و مه‌رای و مرۆڤپه‌رستیی و چێژ وه‌رگرتنه‌‌ له‌پێناو هێنانه‌دی خواستوو مه‌رامه‌کانی دنیا به‌بێ بیر کردنه‌وه‌ له‌ چۆنێتی په‌روه‌رده‌کردن و گه‌وره‌کردنی منداڵاکان و ‌ پاشه‌رۆژوو گه‌رانه‌وه‌مان بۆبه‌رده‌م قاپی خواوه‌ندوو حه‌شر کردنمان و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌تێک که‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوین، که‌واته‌ جه‌هاله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نه‌زانی و نه‌فامییه‌که‌ ده‌توانم بڵێم نه‌ک هه‌ر بت په‌رستییه‌ به‌ڵکوو ونکردنی ته‌واوی خه‌سڵه‌تی مرۆڤایه‌تیشه‌ چه‌شنی ئاژه‌ڵ !!!

بۆیه‌ به‌پێویستم زانی خۆشه‌ویستی سه‌دای پێنوسم ئه‌م جاره‌ روبه‌روی دایکان و باوکانی ئازیز بێت له‌ پێناو زیاتر به‌ئاگابونوو گرنگی دان له‌ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵاکانیان و شێوازی په‌روه‌رده‌کردنیان . لێره‌دا من دڵنیام که‌ هه‌ر دایك و باوكێك خوازیاره‌ منداڵه‌که‌ی له‌ خۆی باشتر ده‌رچێت به‌ڵام ئه‌بێت بیر له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌و باشتر بوونه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مانه‌وێت بۆ منداڵه‌کانمانی به‌ده‌ست بهێنین، که‌من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ئه‌رکانه‌ گرنگه‌کانی ئیسلام و گرنگترین ئه‌و هۆکارنه‌ بکه‌م که‌ بتوانین منداڵاکانمانی پێ په‌روه‌رده‌ و ئاینده‌ ڕۆشن بکه‌ین له‌م دنیاو له‌ودنیاشدا ئه‌ویش نوێژکردنه.
‌
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌دایکان و باوکان هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ منداڵه‌کانیان چۆن سه‌ر به‌رز بن له‌ کۆمه‌ڵگاداو چۆن بتوانن روبه‌روی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ بوه‌ستن ؟؟

منیش لێره‌دا ئه‌پرسم ده‌ی خۆ ئه‌و منداڵانه‌ هه‌ر ئه‌و منداڵانه‌یه‌ که‌ له‌و دنیا روبه‌رووی خوای گه‌وره‌ ڕاده‌وه‌ستن و حه‌شر ئه‌کرێن ته‌نها گۆرانکارییه‌ك گه‌ر به‌سه‌ری بێت گه‌وره‌بوونیانه‌ ئاخۆ گه‌ر له‌ دنیادا نه‌توانن سه‌ر به‌رز بن ئه‌ی چۆن له‌ رۆژی دوایدا سه‌ربه‌رز ئه‌بن به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره؟؟؟؟

گه‌ر ترسمان له‌م دنیایه‌ بێت بۆ دابین کردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و خۆش به‌ختی منداڵه‌کانمان ئه‌ی چۆن ترسمان نابێت له‌ دواڕۆژوو حه‌شر کردنیان ، حه‌شر کردنێکیش که‌ بێکۆتاییه و به‌رپرسیاریه‌تی چاکه‌ کاری و خراپه‌ کردنی ئه‌وانیش له‌ کاتێکدا ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانی دایک و باوکیان و سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ییان ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پاداشتی کرده‌وه‌کانی خۆیان .ئه‌گه‌ر چاک بێت یان خراپ ، ئه‌وه‌ عه‌زاب و پاداشتی وه‌رده‌گرن .؟؟

که‌وابوو بابتوانین کارێک بکه‌ین و هه‌ڵی به‌رده‌وام بده‌ین که‌ منداڵه‌کانمان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی پیرۆزی ئیسلام په‌روه‌رده‌ بکه‌ین و یه‌که‌م کارکرنیشمان راهێنان و مه‌شق کردنیان بێت له‌سه‌ر نوێژ کردن و خۆشه‌ویست کردنی نوێژ کردن له‌لایان و به‌رده‌وامی ڕاهێنانیان له‌ سه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خودای گه‌وره‌ .



سه‌ره‌تا بۆچی هه‌وڵ بده‌ین نوێژ کردنیان له‌لایان خۆشه‌ویست بکه‌ین:-

1- مل که‌چـی فه‌رمانه‌کانی خودای گه‌وره‌ چوون ئه‌مره‌کانی خودا خولاسه‌تی ئیسلامه‌تیه.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێعه‌مبه‌ری نازدارمان (صلى الله عليه وسلم) ئه‌مری پێکردوین و ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه‌ (مُروا أولادكم بالصلاة لسبع سنين واضربوهم عليها لعشر).
3- هه‌روه‌ها نوێژکردن ده‌بێته‌ پردی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی نێوان عه‌بدی موسوڵمان له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌دا له‌ عیباده‌ت کردندا .‌.
4- هه‌روه‌ها نوێژکردن دیسانه‌وه‌ یادی تاکی موسوڵمان ده‌دات له‌ چۆنیه‌تی قه‌ناعه‌ت بونی شوکورانه‌ بژێره‌ خودای گه‌وره‌و به‌ ئاگابون له‌ سه‌رجه‌م گیرو گرفت و گرانییه‌ک .
5- نوێژ کردن زه‌نگێکی به‌رده‌وامی به‌ ئاگایی هێنانه‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌ ده‌رگایی بێ ئاگایی مرۆڤی موسوڵمان ده‌دات بۆ ئاگاداری له‌ سزا و ئاگری جه‌هه‌نه‌م.
6- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژ کردن نورو روناکیه‌ بۆ دڵه‌کانمان و کردارو ره‌فتارو گفتاره‌کانمان.
7- هه‌روه‌ها نوێژکردنه‌ یادمان ده‌خاته‌وه‌ که‌ منداڵه‌کانمان ئه‌مانه‌تێکن لای خوای گه‌وره‌ پێمانی به‌خشراوه‌ و له‌ودنیاش به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌رپرسین لێ یان.
8- نوێژ کردن هۆکارێکی ڕاسته‌و خۆ و کاریگه‌ره‌ منداڵه‌کانمان له‌ بازنه‌ی بێ بڕواکان و مونافیقه‌‌کان جیاده‌کاته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن خۆشه‌ویستمان ئه‌فه‌رموێت (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة ، فمن تركها فقد كفر).


چۆن ئارامگیر و خۆراگر بین به‌رامبه‌ر ئه‌م ئامانجه:-

بێگومان هه‌ڵسان به‌م کاره‌ ئاسان نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵدا ئه‌که‌ین نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ پارچه ‌هه‌ویرێك هه‌ر وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب ئه‌ڵێن : (ئه‌گه‌ر هات و توانیت به‌زۆر ئه‌سپێك به‌ریته‌ سه‌ر روبارێك، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانی به‌زۆر ئیجباری که‌یت که‌ ئاو بخواته‌وه) ، که‌وابوو ئه‌م کاره‌ پێویستی به‌ هه‌وڵ و ماندوێتی و ئارامگیری هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو توانیمان رێنمای ئه‌م خاڵانه‌ بکه‌ین ئه‌وا تاڕاده‌یه‌ك ئاسانکاری ئه‌بێت بۆمان...
آ- چه‌ند هه‌وڵ بده‌ین له‌سه‌ره‌تاو ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین ئه‌وا ئاسانتره‌ بۆمان.
ب- سه‌ره‌تا گرنگی بده‌ین به‌ فێرکردنی مناڵه‌ گه‌وره‌که‌مان چونکه‌ مناڵی گه‌وره‌ قودوه‌یه‌که‌ بۆ بچوکه‌کان و چاو لێکه‌ری ئه‌که‌ن.
ج- باهه‌وڵ بده‌ین نیه‌تی سه‌ره‌کیمان ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و به‌ جێهێنانی ئه‌مری بێت نه‌وه‌ك ده‌رخستنی منداڵه‌کانمان بێت له‌به‌ر ده‌م خه‌ڵکیدا.
د- کاتێكی ته‌واو باش ببه‌خشین له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌که‌مان و سه‌برو ته‌حه‌مولمان هه‌بێت نه‌وه‌ك کارکردن و پاره‌و چێژه‌کاتیه‌کان بیرمان به‌رنه‌وه زالبن به‌سه‌رماندا.


چۆن ئاره‌زوی مناڵه‌کانمان زیاد بکه‌ین بۆ نوێژ کردن :-

پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا یه‌کگرتوی یاخود رێکه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان دایکان و باوکان چونکه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوازه‌ نه‌بوو ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو نابین له‌و کاره‌داو منداڵه‌کانیش سه‌رلێشێواو ئه‌که‌ین ، باشتر وایه‌ ئاره‌زوی منداڵه‌که‌ زیاتر بکرێت له‌ رێگای دیاری به‌خشین و به‌ڵێن پێدان به‌ڵام هه‌وڵ بدرێت منداڵه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ رانه‌هێنرێت که‌ ته‌نها به‌جێ‌ێنانی نوێژه‌که‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی دیاریه‌که‌ یاخود به‌ڵێن پێدانه‌که‌ بێت، بۆ نمونه‌ ئه‌توانین هانی منداڵه‌که‌ بده‌ین له‌ رێگای شێرینی پێبه‌خشینێك یاخود خواردنی خۆش یاخود به‌ڵێن دانی چونه‌بازارێك یاخود باخچه‌یه‌ك، باشتریش وایه‌ که‌ به‌ڵێنه‌که‌ زوو جێ به‌جێ بکرێت هه‌تاکو منداڵه‌که‌ بزانێت گوێگرتن و ئه‌نجام دانی نوێژه‌که‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بووه.


قۆناغــی یه‌کــه‌م : یان سه‌ره‌تایی ..منداڵی له‌نێوان(3-5) ساڵیدا:

سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی (3) منداڵان سه‌ره‌تای هه‌ست به‌ سه‌ربه‌خۆی و فه‌هم کردن و هه‌ست بۆ خۆبوونه‌ له‌ نێوان چوارده‌ورو خێزاندا وه‌له‌هه‌مان کاتیشدا قۆناغێکه‌ که‌ منداڵان ئاره‌زوی ته‌قلید کردن و لاسای کردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن ،که‌واته هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی تێدانیه‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له‌ ته‌نیشتدا دانیشتوو لاسای نوێژ کردنتی کرده‌وه‌ باوازی لێ بهێنین لاسایمان بکاته‌وه‌ له‌لای هه‌موانیش ئاشکرایه‌ که‌ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ره‌نگه‌ نه‌زانێت سوجده‌ به‌رێت یاخود هه‌ست به‌ پیرۆزی نوێژه‌که‌ بکات ره‌نگه‌ ده‌ست بکات به‌ پێکه‌نینوو چه‌پڵه‌ لێدان و هاتوچۆکردن به‌به‌رده‌م ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ نوێژه‌که‌ ئه‌کات، به‌ڵه‌م پێویسته‌ خۆراگر بینوو وازیان لێبهێنین ئاره‌زوه‌کانی جێبه‌جێبکات یاری بکات تاوه‌کو ته‌مه‌نی (7) ساڵی ، هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه‌شدا ئه‌توانین فێری سوره‌ته‌کانی (الفاتحة ، والإخلاص ، والمعوذتين) نیان بکه‌ین چونکه‌ مندال له‌و ته‌مه‌نه‌دا وه‌ك په‌رچه‌کاغه‌زێکی سپی وه‌هایه‌ چیت له‌سه‌ر نوسی دڵنیابه‌ شوێن نوسینه‌که‌ی ده‌ره‌چێت.


قۆناغــی دووهه‌م : منداڵی .. له‌ نێوان ته‌مه‌نی(5-7) ساڵی :-

له‌م قۆناخه‌ ناسکه‌ی مندالاندا ئه‌توانین به‌ وشه‌ی شیرینوو هێمن وئارامگیر زۆر به‌ ئاسانی بتوانین متمانه‌یان به‌ده‌ست بهێنین و هه‌وڵ بده‌ین هه‌میشه‌ له‌به‌ر چاویاندا شوکرانه‌ بژێری خوای گه‌وره‌ ببین و‌ نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌یان پێئاشنا بکه‌ین و ئه‌وه‌یان پیبگه‌یه‌نین که‌ هه‌موو شته‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ به‌رده‌وام شوکرانه‌ بژێری ببین و له‌ کاتێکدا چوونه‌ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ستان پێیان بڵێ گه‌ر خوای گه‌وره‌ نوری چاوه‌کانتی پێنه‌ به‌خشیتایه‌ ئه‌وا نه‌ته‌توای نیگای خۆت بکه‌یت، گه‌ر خوای گه‌وره‌ قاچه‌کانتی پێنه ‌به‌خشیتایه‌ ئه‌وا نه‌ته‌ توانی بێیته‌ به‌ر ئه‌م ئاوێنه‌یه‌ گه‌ر خوای گه‌وره‌ زمانتی پێنه‌به‌خشیتایه‌ ئه‌وا نه‌ته‌توانی ئه‌وه‌ی له‌ دڵ و زارتایه‌ ده‌ری بری .....هتد. خوێنه‌ری ئه‌زیز‌ ئابه‌م کرداره‌ ساکارانه‌ ئه‌توانین رۆژ به‌رۆژ خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ له‌ دڵی منداله‌کانماندا زیاد بکه‌ین به‌شێوازێک که‌ له‌هه‌ر شوێنکو ژینگه‌و ناوچه‌یه‌کدا بێت هیچ کارێك خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌یان له‌یاد نه‌کات و درك به‌وه‌ بکه‌ن که‌ له‌رێگای نوێژه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌توانن رۆژانه‌ (5) جار گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بکه‌ن و شوکرانه‌ بژێری بن. بێگومان قودوه‌ی مندالانیش دایکان و باوکانیانه‌ که‌ رۆژا‌نه‌ (5) جار ئه‌م کاره‌ به‌بێناره‌زای و دڵ و ده‌رونێکی سافه‌وه ‌به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن هه‌تاکو هێنده‌ی تر خۆشه‌ویستی نوێژ کردن له‌لای منداڵه‌کانیان زیاتر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م قۆناخ و ته‌مه‌نه‌ ناسکه‌ی منداڵاندا دایکان و باوکان ئه‌توانن له‌ بری خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌ جۆربه‌جۆره‌ بیانیه‌کان چیرۆکه‌ پیرۆزه‌کانی ناو قورئانی پیرۆزیان بۆ باس بکه‌ن به‌ شێوازێكی ئاسان هه‌تاکو چیتر منداڵه‌که‌ گوێچکه‌و دڵێ به‌ ئایه‌توو وشه‌ پیرۆزه‌کانی خوای گه‌وره‌ بکاته‌وه‌و چاوه‌کانی لێك بنێ و له‌ بیرۆکه‌شیا بچه‌سپێت تاکو کاتێك گه‌وره‌ بوو شتێکی تازه‌ بیستراو نه‌بێت به‌ڵکو زوتر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵیدا بوبێت.


قۆناغــی سێهه‌م :- له‌نێوان ته‌مه‌نی(7-9) ساڵیدا :-

بێ گومان له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵان زیاتر قودره‌تی به‌ده‌نی و نه‌فسی و بیرکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنیان زۆر زیاتره‌ له‌ قۆناخه‌کانی پێشوتر که‌ باسمان لێ کرد بۆیه‌ گه‌ر هاتو له‌ قۆناخه‌کانی پێ شوتردا کاره‌کانمان به‌ هێمنی و رێکی و پێکی ئه‌نجام گه‌یاندبێت ئه‌وا دڵنیان له‌وه‌ی که‌ له‌ بیرۆکه‌ و کاردانه‌وه‌ی منداڵه‌که‌دا ماوه‌و زیاتر په‌رۆشی زانینی زانیاری تازه‌تره‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆیه‌ لێره‌دا دایکان و باوکان ئه‌توان شێوازی فێرکردن و مامه‌ڵه‌یان بگۆرن لرگه‌ڵ گه‌وره‌بونی منداڵه‌کانیاندا هه‌وڵ بده‌ن شته‌کان نه‌بنه‌ رۆتین و هۆکارێك بێت بۆ بێزار کردن یاخود گوپێنه‌دانی منداڵه‌که.
ئاشکرایه‌ منداڵان له‌م ته‌مه‌نه‌یاندا ئه‌چنه‌ قوتابجانه‌و فێری زانستی تازه‌ترو راده‌ی فه‌هم و بیرکردنه‌وه‌یان زۆر زیاتر ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکه ڵاوی که‌سایه‌تی جۆراو جۆرو جیاواز له‌خۆیان ئه‌بن بۆیه‌ گرنگه‌ دایکان و باوکان ئاگادار بن له‌ هاورێکانی منداڵه‌کانیان و بزانن شێوازی خێزان و په‌روه‌رده‌کردنی هاورێکانیان ‌ تاوه‌کو ئه‌و ره‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیاندا دراوه‌ به‌ ئاسانی به‌زایه‌ نه‌روات، هه‌روه‌ها له‌م قۆناخه‌دا دایکان و باوکان ئه‌‌توانن فێر کردنی نوێژ بۆ منداڵه‌کانیان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ بیرۆکه‌ زانسته‌یه‌کانه‌وه‌ تاچیتر خۆشحاڵترو خۆشه‌ویستر بێت له‌لایان ، بۆ نمونه‌ ئه‌توانین پێیان بڵێن پیاوێک 2 رکاعه‌ت نوێژی بایانی کرد پاشان 4 رکه‌عه‌ت نوێژی نیوه‌رۆی کرد کۆکراوه‌ی هه‌موی چه‌نده؟؟
خوێنه‌رو دایکان و باوکانی ئه‌زیز دیاره‌ لێکۆڵینه‌وه‌و باسکردن له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ گرنگه‌ پێم وایه‌ له‌یه‌ك باسدا کۆتای نایه‌ت بۆیه‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ باسی دوهه‌مدا زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م گرنگییه‌کی زیاتر له‌ ڕێگه‌ی پێنوسه‌که‌موه‌ ئامێزی هه‌ژاندن و ئاشکرا کردنی ئه‌م جۆره‌ شیکردنه‌وه‌ گرنگانه‌ بکه‌م تا بتوانین ببینه‌ خاوه‌نی منداڵێک که‌ نه‌ک ته‌نها جێگه‌ی خۆشحاڵی خۆمان بێت به‌ڵکو جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودای په‌روه‌ردگاریش بێت ...
‌ ‌

سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net