❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ترسی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:38:07

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

مه‌ترسی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ*

دانراوه له‌لایه‌ن:  باوکی موحه‌ممه‌د   ڕێكه‌وت: ٣/٣/ ٢٠٠٩
مه‌ترسی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ*


نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین دروشمه‌كانی ئیسلامه‌، وازهێنان و كه‌مته‌رخه‌می له‌و دروشمه‌ پیرۆزه‌، وازهێنان پشتگۆێخستنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه‌ صلی الله علیه وسلم، نه‌بینراوه‌و نه‌زانراوه‌ كه‌سێك وازی له‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ هێنابێت له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رداو صلی الله علیه وسلم و نه‌چوبێت بۆ مزگه‌وت ته‌نها دووڕووه‌كان نه‌بێت، وه‌ك ئیبن مه‌سعوود خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: "ولقد رأيتنا وما يتخلف عنها إلا منافق معلوم النفاق" (1) [ئه‌تبینین كه‌ هیچ كه‌سێك لێی دوانه‌ده‌كه‌وت (له‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ) ته‌نها دووڕوویه‌ك نه‌بێت كه‌ زانراو و ناسراو بوو (خه‌ڵكی ده‌یانزانی كه‌ دووڕووه‌)] هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌‌ له‌ فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ دواده‌كه‌ون و ناێێن بۆ مزگه‌وت: {لولا ما في البيوت من الذرية لهممت بأن آمر بالصلاة فتقام، وآمر رجلاً فيؤم الناس، فأخالف إلى أقوام فأحرق عليهم بيوتهم}.(2) [ئه‌گه‌ر نه‌وه‌و وه‌چه‌كان (ماڵ و منداڵ) له‌ ماڵه‌كاندا نه‌بوونایه‌، خه‌ریك بوو (ده‌مویست) كه‌ فه‌رمان بده‌م تاكو ئیقامه‌ی نوێژ بكرێت، وه‌ فه‌رمانیش بده‌م به‌ كه‌سێك كه‌ پێشنوێژی بۆ خه‌ڵك بكات، وه‌ بچمه‌ سه‌ر كه‌سانێك و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسوتێنم].

ئایا وا ده‌زانن كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ماڵ و ئه‌وه‌ی تێیدایه‌ ئه‌یسوتێنێت، ماڵ و ئه‌وه‌ی تێیدایه‌ حه‌قی سوتانی هه‌بێت له‌سه‌ر شتێكی بێ به‌هاو ساده‌و سانایه‌؟ نه‌خێر، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كارێكی زۆر گه‌وره‌و به‌ هه‌ند نه‌بێت نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌فێكی زۆردا كاتێك زانایان ده‌ڵێن كه‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بیست و حه‌وت پله‌ به‌سه‌ر نوێژی تاكدا خێری زیاتره‌، هه‌ندێ كه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه‌ زانایان قسه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ زیاده‌ فه‌زڵ و پله‌ پله‌ییه‌، جا ئه‌م ئه‌گه‌ر له‌ پله‌یه‌ك زیاتری نه‌وێت ده‌توانێت له‌ ماڵه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ی بكات و ئیتر نه‌ێت بۆ مزگه‌وت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌، ئێمه‌ ده‌بێ بزانین كاتێك زانایان –ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ڕاجودان كه‌ ئایا دروسته‌ نوێژ له‌ ماڵدا بكرێت؟ واته‌: ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ده‌توانرێت له‌ مزگه‌وت نوێژه‌كه‌ بكرێت ده‌توانرێت له‌ ماڵه‌وه‌ بكرێت یان نابێت؟ ده‌بێ بزانین بۆچی؟ چونكه‌ نه‌بینراوه‌و نه‌زانراوه‌و هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم‌ كه‌ ئیماندارێك بێ عوزری شه‌رعی له‌ ماڵه‌وه‌ نوێژی كردبێت، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی بێ پاساو بوون و له‌ ماڵه‌كانیاندا نوێژیان كردووه‌ ته‌نها مونافیق و دووڕووه‌كان بوون –په‌نا به‌خوا-، جا هه‌ندێ له‌ زانایان ڕایان وایه‌ كه نوێژی فه‌رزه‌كان دروست نییه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بكرێن‌‌، وه‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ مه‌رجه‌ له‌ به‌دروست گه‌ڕانی نوێژه‌كه‌، هه‌ندێكی تریشیان وا ده‌بینن كه‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ سوننه‌تێكی دووپات (مؤكدة)، وه‌ مه‌رجێك نییه‌ له‌ به‌دروستگه‌ڕانی نوێژ، كه‌واته‌ كاره‌كه‌ زۆر گرنگ و به‌هه‌نده‌.

بۆ وه‌ڵامی راكه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌ڵێ سوننه‌تێكی دووپاتبووه‌وه‌ (مؤكدة)يه‌ ده‌ڵێین: ئایا هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌ له‌م دنیای بێ نرخ و بێ ئه‌رزشه‌دا ڕازی ده‌بێت لای كه‌سێك ڕۆژانه‌ به‌ دینارێك ئیش بكات، به‌ڵام هه‌ما كار لای دراوسێیه‌كه‌ی به‌ بیست و حه‌وت دینار بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر بیست و شه‌ش یان بیست و پێنج یان هه‌رچه‌ند كه‌متر بێت خۆی به‌ مافخوراو و سته‌ملێكراو ده‌زانێت، هه‌رگیز هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌ ئاماده‌ نییه‌ كارێكی له‌و جۆره‌ بكات و بێ سوود خۆی ماندوو بكات.

جا با ئه‌مه‌ بكه‌ینه‌ پێوه‌رێك بۆ ڕێزداری و گه‌وره‌یی نێوانمان، باشه‌ بۆچی له‌ حاڵی دنیاماندا پێوه‌ره‌كان ڕێك ده‌خه‌ین و به‌ ته‌واوی بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌كه‌وینه‌ پشكنین و ئه‌نجامدانی به‌سوودترینیان، به‌ڵام بۆ كاری دواڕۆژو توێشوی ئه‌ودنیامان به‌م شێوه‌یه‌ كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مساردو بێ هیممه‌ت بین؟!

جا له‌سه‌رمانه‌ ئه‌م دڵانه‌ بۆ خواو له‌به‌رخوا ئامۆژگاری بكه‌ین، بۆ به‌ندایه‌تی و گوێرایه‌ڵی په‌روه‌ردگار، هه‌رده‌بێ موسڵمانان ئامۆژگاری بكه‌ین و ئه‌م دروشمه‌ گه‌وره‌و پێرۆزه‌یان لا شیرین و خۆشه‌ویست بكه‌ین، یه‌كه‌م جار ئامۆژگاری ده‌روونی خۆت بكه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ سزاو خه‌شمی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ربازی بكه‌یت، ده‌روونت ڕاستگۆ بێت له‌ ئیمان و به‌ره‌و خوابونیدا.

من خۆم و برایانم به‌گشتی یاد دێنمه‌وه‌ به‌ گرنگی ئه‌م دروشمه‌ گه‌وره‌و پیرۆزه‌، ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ كۆبونه‌وه‌و زیادبوون كارێكی زۆر گرنگه‌ له‌ ئایینه‌كه‌ماندا، ده‌زانن كه‌ ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ كه ده‌بێت له‌هه‌ر شارێكی موسڵماناندا ته‌نها یه‌ك نوێژی هه‌ینیی تێدا بكرێت، تاكو هه‌موو موسڵمانان له‌ یه‌ك شوێندا كۆ ببنه‌وه‌و زیاد بن و دۆست پێیان دڵگوشاد ببت و دوژمنیش زیاتر زه‌لیل وسه‌رشۆڕ، له‌سه‌ره‌تای ئیسلامداو هه‌تاكو سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچیش نوێژی جومعه‌ له‌ وڵاتی موسڵماناندا هه‌رچه‌نده‌ شاره‌كانیش گه‌وره‌ بوبن هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ كراوه‌، به‌غداد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ییه‌كه‌شیدا كه‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌وكاته‌ی دنیا بووه‌و ملێۆنه‌ها خه‌ڵكی تێدا بووه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك شوێندا جومعه‌ی تێدا كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ مه‌ككه‌شدا هه‌ر له‌ یه‌ك مزگه‌وتدا نوێژی جومعه‌ كراوه‌، له‌ قاهیره‌دا یه‌ك جومعه‌ كراوه‌، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌ر به‌و شێوه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌سڵ و بناغه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ر شارو شوێنێك ته‌نها له‌ یه‌ك شوێندا كۆببنه‌وه‌ بۆ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش تاكو یه‌كڕیزی و به‌هێزی و ته‌بایی و هێزی مه‌عنه‌وی ئه‌هلی ئیسلام دیاروبه‌رچاو بێت، تا ببێته‌ دڵخۆشكه‌ربۆ موسڵمانان و دڵی كافرو دووڕووه‌كانیش بته‌زێت و ترس و بیم بچێته‌ دڵیانه‌وه‌ كاتێك ده‌بینێت ئوممه‌ت هه‌مووی ئه‌م خێروبه‌ره‌كه‌ته‌ ڕووی تێ كردووه‌و گشت یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ و یه‌ك مه‌به‌ست به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ونه‌ ڕێ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێزیش بۆ كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌میش كه‌ ده‌بینێت ئه‌م هه‌موو گشته‌ خه‌ڵكه‌ به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ خۆیدا ده‌چێته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ پرسیار كه‌ تاكو كه‌ی ئه‌میش له‌م كۆمه‌ڵه‌ دوا كه‌وێت نه‌چێت بۆ نوێژه‌كانی.

له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ موسڵمانان دووباره‌ به‌ره‌و مزگه‌وته‌كان هه‌نگاو بنێن و مزگه‌وته‌كانمان پڕ ببنه‌وه‌ له‌ نوێژخوێنی ڕاسته‌قینه‌وه‌ ئه‌و دروشمه‌ گه‌وره‌و پیرۆزه‌ی ئیسلام زیندوو بكه‌ینه‌وه‌.


سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net