.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕێكه‌وت: ١/١٢/ ٢٠١٠
نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی جووله‌كه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌بێته موسڵمان
هینریك برودر: (گه‌رامه‌وه بۆ ئایینی ڕاسته‌قینه.. ئایینی فیتره وخوارسكی هه‌موو مرۆڤێك)
نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی هنریك م برودر (61)ساڵ، كه به ڕه‌خنه‌گرو برینداركه‌ر بۆ سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان ناسرابوو، دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی درێژ له دژایه‌تیكردنی ئیسلام، به‌شێوه‌یه‌كی كوت و پڕ ئیعلانی ئیسلامه‌تی خۆی كرد.
له كۆڕێكداو له نێو هه‌موو دانیشتوانی نێو كۆڕه‌كه هاواری كرد‌و وتی: (هه‌ستن هه‌موو گوێم لێ بگرن، ئه‌وان من بوومه موسڵمان)، ئاشكراكردنی ئیسلامبوونیشی به ئاماده‌بوونی مزگه‌وتی (نیوكۆلن)ی ئه‌ڵمانی به ئاماده بوونی ئیمامی مزگه‌وت و خه‌ڵكانی ئه‌وێ بوو.
هنری باسی له‌وه كرد كه هه‌ر له مێژه‌وه له ململانێیه‌تی به‌رده‌وامدایه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت و راستی و ده‌مێكه ویژدانی داوای لێ ده‌كات ڕێگه‌یه‌كی دروست هه‌ڵبژێرت و ئیتر ئێسته‌و له‌م دواییه‌دا مورتاح بوو به‌وه‌ی كه چیتر راستییه شاراوه‌كانی له ناخی خۆیدا گل نه‌داوه‌ته‌وه كه چه‌نده‌ها ساڵه كێشمه‌كێشمیانه له‌گه‌ڵی.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌شیدا بۆ پرسیارێك كه چۆنه وا ئایینی جووله‌كایه‌تی خۆی واز لێ هێناوه وتی: من ئایینم واز لێ نه‌هێناوه، به‌ڵكوو گه‌راومه‌ته‌وه بۆ ئایینی حه‌قیقی خۆم، ئایینی فیتره‌ت كه هه‌موو مرۆڤێكی لێ له‌سه‌ر له‌دایك ده‌بێت.
ئینجا پاش ئه‌وه‌ی دوولێوه‌ی به شایه‌تمان هێناو به شایه‌تی دووكه‌س بووه موسڵمان، ناوی خۆی گۆڕی به: (موحه‌ممه برودر)، دوای شایه‌تمان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه وتی: (من ئێسته ئه‌ندامێكم له ئوممه‌تێك كه ڕێژه‌یان ملیارێك و سێسه‌د ملێۆن ده‌بێت و به‌رده‌وام تووشی ئیهانه‌و بێڕێزی ده‌كرێن و ئه‌وانیش هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئیهانه پێكردنه‌وه په‌رچه‌كرداریان بۆ دروست ده‌بێت، وه من به‌خته‌وه‌ره‌م به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم).
موسڵمانبوونی ئه‌م نووسه‌ره به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه لای موسڵمانان وه‌رگیرا، چونكه پێشان به‌رده‌وام و بێ سێ و دوو ڕه‌خنه‌ی ڕه‌ق و تووند‌و گاڵته‌ئامێزی له ئیسلام و موسڵمانان ده‌گرت، به‌ڵام له‌ڕووه‌كه‌ی تریه‌وه زۆرێك له ڕۆشنبیرانی ئه‌ڵمان وه‌ك سه‌دمه‌یه‌ك ده‌ڕواننه ئه‌م ڕووداوه‌و ده‌ڵێن كه پاش شه‌ڕێكی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هینری له گه‌ڵ ئیسلام ئێسته كه خۆی موسڵمان بووه، كاریگه‌ی به‌رچاوی له‌سه‌ر خوێنه‌رانی ده‌بێت كه به شه‌وقه‌و به‌رده‌وام نووسینه‌كانی ده‌خوێننه‌وه.
هینری برودر به یه‌كێك له‌و گه‌وره نووسه‌رانی ئه‌ڵمان داده‌نرێت كه مشتومڕو كێشمه‌كێشمی زۆری خوڵقاندووه، له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابووردودا به‌و نووسینانه‌ی نووسیونی دڵه‌ڕاكێ و نائارامی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌بوو، باوك و داكی له‌و جووله‌كانه بوون كه له مه‌حره‌قه‌ی نازییه‌كان له پۆله‌ندا رزگاریان بوبوو.
پێش موسڵمانبوونی هه‌موو كار‌و نووسینه‌كانی كه به ئه‌ڵمانی له‌وه‌و پێش نووسیبونی وه‌رگێڕاونه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له دووتوێی (18) به‌رگدا به‌چاپی گه‌یاندبوون.
كۆتایی نووسینه‌كانی ئه‌وه بوو كه باس له‌شه‌ری دوای 11سێبته‌مبه‌ری تێدا كردووه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شه‌ری سه‌ر تێرۆره‌وه هه‌یه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپایی.
هه‌روها كه چه‌ند نووسینێكی له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی جووله‌كه له‌سه‌ر شه‌ڕی كه‌نداو كه له‌ساڵی 1991بوو له ژێر ناونیشانی ("يهودي في ألمانيا الحديثة) نووسیوه.
ئێمه‌ش پێخۆشحاڵین به موسڵمانبوون هنری و ده‌ڵێین: پیرۆزت بێت ڕێگه‌ی ڕاست و باشترین كارت له ژیانتدا به ئامانج گه‌یاند.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: دةنكى ئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
