❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بانگخوازی به‌رازیلی ئه‌نتوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:49:19

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

بانگخوازی به‌رازیلی ئه‌نتوان

دانراوه له‌لایه‌ن:  کوڕی ئیسلام   ڕێكه‌وت: ٣/١/ ٢٠١١
بانگخوازی به‌رازیلی ئه‌نتوان


له‌ ساڵی ١٩٧١ له‌دایك بووه‌ و خه‌ڵکی ویلایه‌تی (ساوپاوڵۆ)یه‌ له‌ به‌رازیل. به‌مناڵی له‌ قوتابخانه‌ی کاتۆلیکی ده‌یخوێند و باوکی حه‌زی ده‌کرد ببێته‌ قه‌شه‌، که‌چی که‌ چووه‌ زانکۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌و کاته‌دا مارکسییه‌ت به‌ زانکۆکاندا بڵاو ده‌بووه‌وه‌، بووه‌ مارکسی و بووه‌ ئه‌ندامێکی چالاك له‌ حیزبی شیوعیی به‌رازیلیدا و خۆی به‌ پاڵپشت و حه‌قسێنی چه‌وساوه‌ ئه‌زانی.

ئه‌نتوان بڵاوکراوه‌ی زۆری مارکس و لینین و ستالینی به‌ خوێندنگاکاندا بڵاو ده‌کرده‌وه‌ و له‌به‌ر چالاکیی زۆری بوو به‌ سه‌رۆکی به‌شی ڕۆشنبیری و زمانحاڵی حیزبی شیوعی له‌ دوو دواناوه‌ندی گه‌وره‌ و هه‌میشه‌ ده‌یووت: دڵمان که‌ سووره‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ به‌فیتره‌ت شیوعییە؟!

له‌ کۆتاییی هه‌شتاکاندا که‌ حیزبی شیوعیی به‌رازیلی (پاوڵۆ فریری) کاندید کرد بۆ سه‌رکۆماری، ئه‌نتوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بڕوایه‌کی پته‌وی هه‌بوو به‌ مارکسییه‌ت، ئه‌رکێکی زۆری گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌.

ئه‌نتوان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێکمدا گوێمان له‌ گۆرانییه‌کانی (عبدالحلیم و أم کلثوم) ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی لێیان تێبگه‌م، بڕیارمدا فێری زمانی عەرەبی ببم و داوام له‌ هاوه‌ڵه‌که‌شم کرد که‌ هاوکاریم بکات. ئه‌ویش بردمی بۆ مزگه‌وتێکی شاری (تاوبته‌). ئیمامی مزگه‌وت -که‌ زۆر به‌شه‌خسییه‌ت بوو، ناوی (محمد حسان عجاج) بوو- پێشوازی لێکردین و له‌وه‌وه‌ ناسیم و سه‌ردانم کرد تا فێری عەرەبی ببم. له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا که‌وتمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سیحییه‌ت و مارکسییه‌ت و ئیسلام تا به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئیسلامم هه‌ڵبژارد که‌ زۆر ئاسانه‌ و که‌ی بته‌وێت ده‌توانی له‌ خوای خۆت بپاڕێیته‌وه‌ و پێویستت به‌ قه‌شه‌ و کاهین نییه‌ تا له‌به‌رده‌میان دان به‌ هه‌ڵه‌کانتدا بنێیت." قورئان ده‌فه‌رموێت: وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ [البقرة: ١٨٦]. واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم ده‌رباره‌ی من پرسیاریان لێکردیت، ئه‌وه‌ پێیان بڵێ: من نزیکم لێیانه‌وه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی به‌ هه‌موو دڵێکییه‌وه‌ داوایه‌کم لێ بکات، به‌ هانایه‌وه‌ ده‌چم و داواکارییه‌که‌ی بۆ ده‌هێنمه‌ دی، ماده‌م بۆ خراپه‌ نه‌بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ خێرا داواکارییه‌که‌ی بۆ بێنمه‌ دی. جا ئه‌وانیش چیم له‌سه‌ر فه‌رز کردوون و فه‌رمانم پێ داون، با به‌ هه‌موو دڵ و باوه‌ڕێکیانه‌وه‌ جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت بدرێن و به‌ره‌و چاکه‌ بڕۆن.

به‌ڵێ، به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ شایه‌تمانم هێنا و به‌شداریم کرد له‌ خولێکی زانسته‌ شه‌رعییه‌کان که‌ وڵاتی عەرەبستانی سعوودیه‌ کردبوویه‌وه‌ له‌ به‌رازیل. پاشان چووم بۆ زانکۆی ئیسلامی له‌ مه‌دینه‌ تا به‌چاکی له‌ ئیسلام شاره‌زاببم. هه‌شت ساڵ له‌ وڵاتی عەرەبستانی سعوودیه‌ مامه‌وه و پاشان گه‌ڕامه‌وه‌ به‌رازیل‌ بۆ بانگه‌وازکردن بۆ ئایینی به‌رز و پیرۆزی ئیسلام. که‌وتمه‌ وتاردان له‌ قوتابخانه‌ و زانکۆ و مزگه‌وته‌کان، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای جووله‌که‌ و گاوره‌کانیش قسه‌م ده‌کرد و له‌ یانه‌ی ماسۆنییه‌کانیس چه‌ند جار وتارم داوه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئازادیی بیروباوه‌ڕه‌ی که‌ له‌ یاسای به‌رازیلیدا هه‌یه‌.


شایانی باسه‌ ئه‌نتوان پاش موسڵمانبوونی ناوی خۆی گۆڕی بۆ (انطوان علي الأشقر) و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام.
..............................................
سه‌رچاوه‌:  دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net