.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









8/1/2011 11:44:36
نووسینی: مامۆستا فه‌رمان خه‌رابه‌ی پێشنێوژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی ماجیداوا له‌شاری هه‌ولێر/تایبه‌ت به‌ئیسلام په‌یك:
مرۆڤ كاتێك نیعمه‌تی شێكی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه خوا پێی داوه كه له ده‌ستی دا.. كه سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه نازنێ هه‌ژاره‌كان له چ گوزه‌رانێك دان تا خۆی هه‌ژاری نه‌بینیبێ! یان سكی تێره نازانێ ئه‌وانه‌ی برسین چۆنن! جا كاتێك ڕه‌مه‌زان ده‌بێ به میوان هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به برسیه‌تی هه‌ژاران و حاڵی هه‌ژاران ده‌كات.. بۆیه مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێ به فرمێسكی په‌شیمانی خۆیان له گوناه پاك بكه‌نه‌وه.. به ده‌ركردنی و زه‌كات و خێریش ماڵه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [خُژۡ مِنۡ أَمۡوَٲلِهِمۡ صَدَقَهً۬ تُطهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّیہِم بِہَا](التوبه: 103).
واته: له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌كات و خێر وه‌ربگره، چونكه ده‌بێته هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان. به‌لێ: ڕه‌مه‌زان مانگی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانه به چه‌ند جار، بۆیه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی پاداشێكی زۆر به ده‌ست بهێنێ ده‌بێ له هه‌وڵی زۆرترین كار و خێر بكات.. بۆیه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر (صلی) "كان أجود الناس بالخیر، وكان أجود ما یكون فی رمچان... أجود بالخیر من الریح المرسله" رواه البخاری.
واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی) دڵ فراوانترین كه‌س بووه بۆ خێركردن، به تایبه‌ت له ڕه‌مه‌زاندا زیاتر خێری ده‌كرد... هه‌رگیز ده‌ستی نه‌ده‌گرته‌وه له خێر وك‌و بای هه‌ڵكردوو.
به‌ڵێ: سه‌روه‌ت و سامان كاتێك مرۆڤ خاوه‌نییه‌تی كه له ده‌ستی دابێ بۆ به‌خشین، وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
أنت للمال إذا أمسكته *** فإذا أنفقته فالمال لك
واته: ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامان بگریه‌وه ئه‌وه سهروهتهكهت خاوه‌نی تۆیه، بهلاَم ئه‌گه‌ر به‌خشیت تۆ خاوه‌نی سهروهتهكهتی.
بۆیه ده‌بینین حسن البصری: زۆر ڕێزی له‌وانه ده‌گرت له خێری پێ ده‌كردن ده‌یوت: ئه‌وانه حه‌مالی هه‌ڵگری چاكهكانمانن بۆ قیامه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه