.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌رکه بوون په‌یدا بو نه‌بونیش له‌دایک بوو ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره ده‌بوو
تا کاتێك سه‌یرمان کرد وا دره‌خته‌کان که‌وتنه قژ ڕنینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی ساردی به‌یاندا
په‌ڵه هه‌وره‌کان به ڕێکه‌وتن بۆ خاکی شاری ونبوو له‌گه‌ڵ گزنگدا
چۆله‌که‌کان له‌گه‌ڵ تیشکی خۆردا هه‌ڵفڕین بۆ باوه‌شی ئاسمان
شاخه به‌فرینه‌کان له‌جه‌مسه‌ری کیشوه‌ره‌کاندا توانه‌وه بۆ نێو دڵی ڕوباره‌کان و زه‌ریاکان

پوش و په‌ڵاشی وه‌رزی وشک وه‌رزی تینی خۆر ڕۆیشتن به‌ره‌و بیابانی که‌س پێنه‌زان گه‌ڵای سه‌وز زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان
ڕه‌نگ زه‌ردی بێ‌گیانیش بوونه پۆشاکی تۆز و خۆڵ و په‌ڕاگه‌نده‌ی وڵاتان و شاران بوون
ئه‌و بوڵبولانه‌ی عاشقی گوڵ بون باخچه به باخچه ده‌گه‌ڕان به‌دوای گوڵی تا گۆرانیه‌کی تازه‌یان بۆ بچڕن

که‌چی ئه‌مڕۆ سێبه‌ریشیان له دوره‌وه دیارنییه
هه‌نگه بچکۆله‌کانیش به‌ده‌م گیزه گیزه‌وه به‌ده‌وری گوڵه‌کاندا ده‌سوڕانه‌وه
تا شیله‌ی پاکی هه‌ڵمژن و مه‌ست بن له‌سه‌ر سینه‌ی ته‌ختی گوڵان

به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو ونبوون له چاوان خۆشه‌ویست و عاشق و دۆست و ناسیاوان
هه‌رکه‌سه ڕۆیشت بۆ ماڵی ئاماده‌کراوی نه‌بینرا
چونکه نه‌بوون هه‌موی له بوون سه‌نده‌وه
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده ست ه كانت خوش بيت هه ربزى هيواى سه ركه وتن بمينيت به خيرو خوشى


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکه دڵدار گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت
هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه