❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-25 20:35:17

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

دانراوه له‌لایه‌ن: ئه‌سماء  ڕێكه‌وت: ٣/١٠/ ٢٠٠٩
گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)


خوشك و برای به‌ڕێزم دیاره‌ دیارده‌ی فه‌وتاندنی نوێژ له‌ ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بووه‌ته‌ شتێکی عاده‌تی و زۆر له‌ لاشمان ئاسایی بۆته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ‌ بده‌ین خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی له‌ ڕوانگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ عليه‌ وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌ڕزه‌ پیرۆزه‌ که‌ له‌ ئاسماندا فه‌ڕزکراوه‌ له‌ سه‌ر مسوڵمانان چه‌ند خاڵێكی گرنگ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌ بریتین له‌:-
1. ئه‌گه‌ر یه‌کێك نوێژ له‌ کاتی خۆیدا نه‌کات به‌بێ هۆ(عـذر)ی شه‌رعيی، ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گێڕانه‌وه‌ی نيیه‌.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژه‌فه‌ڕزه‌کان کاتی دیاری کراویان هه‌یه‌ و ده‌بێت لێی ده‌رنه‌چیت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت اِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَوْقُوتاً (النساء: 103) واته‌:- به‌ ڕاستی نوێژ له‌ سه‌ر مسوڵمانان فه‌ڕزێکی کاتی بۆ دیاری کراوه‌ .
جا هه‌ر نوێژێکیش خوای گه‌وره‌ به‌ ده‌ق فه‌رمانی پێکردوه‌ که‌وا له‌ کاتێکی دیاری کراودا بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ شکاو جێ به‌جێ نه‌کرا، ئه‌وه‌ پێویستیمان به‌ ده‌قێکی تری تازه‌ هه‌یه‌ ، جگه‌ له‌و فه‌رمانه‌ی پێشوو که‌وا فه‌رمان بکات یان ڕێی پێبدات به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه‌ فه‌وتاوه‌ وه‌ك زۆربه‌ی زانا(شافعی)و(مالك)ی و هه‌ندێکیش له‌(حنفي)یه‌کان ده‌ڵێن!
جا ئێمه‌ هیچ ده‌قێکمان نیيه‌ نه‌ له‌ قورئان نه‌ له‌ سووننه‌تی (صحيح)یشدا که‌وا ،جگه‌ له‌ که‌سێك خه‌ووتوبێت یان له‌ یادی چووبێت که‌سێك بۆی هه‌بێت ئه‌و نوێژانه‌ی که‌ به‌ قه‌سته‌وه‌ فه‌وتاوه‌ بیگێڕێته‌وه‌.
2. ده‌بێت هه‌وڵ بدات سووننه‌ت زۆر بکات بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.
ئه‌بوهوره‌یره‌ (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت:-
(إن أول ما يحاسب بــه‌ العـبد المسلم يوم القيامة ،الصلاة المکتوبة ، فإن أتمها ، وإلا قليل : انظروا هل له‌ من تطوع ؟ فإن کان له‌ تطوع أکملت الفريضة من تطوعه‌ ثم يفعل بسائر الأعمال المفروضة مثل ذالك) واته‌:- یه‌که‌م شتێك که‌ به‌نده‌ی مسوڵمان لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت له‌ ڕۆژی دوایدا، نوێژ کردنه‌ جا ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی کردبێتی ، ئه‌وه‌ چاکه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی لێ ناته‌واو بێت ئه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت:
ته‌ماشا بکه‌ن بزانن هیچ سووننه‌تی هه‌یه‌؟ جا ئه‌گه‌ر سوننه‌تی هه‌بێت ئه‌ وه‌ فه‌ڕزه‌کانی بۆ ته‌واو ده‌که‌ن ، پاشان بۆ کرده‌وه‌کانی تریشی هه‌روا ده‌کرێت.
(رواه‌ أبوداود والترمذي-1/285/411-والنسائي-1/232-وإبن ماجة(-1/458/1425- وهـذا لفظه‌ وهـو حديث صحيح أبي داود -810- وصحيح إبن ماجة-1172)
که‌وابوو پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نوێژی به‌ قه‌سته‌وه‌ فه‌وتاوه‌، نوێژی سوننه‌ت زۆر بکات، تاوه‌کوو جێگه‌ی پڕبکاته‌وه‌ .
3. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ یادی چووبێت، ئه‌وه‌ هه‌ر کاتێك که‌وته‌وه‌ یادی ده‌یکاته‌وه‌.
ئه‌نه‌س (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ عليه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی:-(من نسي صلاة أو نام عــنها، فکفارتها أن يصليها إذا ذکرها) واته‌:- هه‌ر که‌سێك نوێژێکی له‌ یادچوو یان له‌ کاته‌که‌یدا خه‌وتبێت، ئه‌وا که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ هه‌رکات که‌وته‌وه‌ یادی بیکاته‌وه‌.
(رواه‌مسلم(1/477/684)والبخاري(2/70/597)بلفظ أخر).

له‌ کۆتاییدا داواکارم له‌ خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وامیمان پێببه‌خشیت له‌ سه‌ر نوێژه‌کانمان, وه‌ پابه‌ندمان بکات به‌ ئیسلامه‌تیيه‌وه‌ (أللهم أمین)


سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر سیقه‌ی ته‌واوتان به‌ مرۆڤێك كرد،
ئه‌وا له‌ كۆتاییدا یان ده‌بێته‌ هاوڕێیه‌كی هه‌تا هه‌تایی ! یان وانه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-26 13:10:35

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

دةست خؤش
بابةتيكى بةسووده
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
خواى كةوره نويزةكانمان لئ قبول كات و بتوانين له كاتى خؤيدا بيكةين   امين

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-26 18:57:24

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

Re: گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

زؤر سوباس بؤ جة نابت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-26 19:21:22

وشيارعلى
خونچەی نوێ
شوێن: ناحيةى دارةتوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-17
دواترین سه‌ردان: 2012-02-25
په‌یامه‌كان: 19
WindowsOpera

Re: گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

يـــــــــــــــــــــــــاخوا دةستت خؤش بيت شتيكى باش بـــــــــــــــــوو جزاكة الله

Kurdzhin
خـوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە،تاک و تەنھایە،ھەروەھا خاوەنی‌ چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی‌ پێغەمبەری‌ ئیسلامدا ھاتوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-26 19:39:40

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

Re: گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

zor swpas bo janabt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-26 19:45:26

daneyal
خونچەی نوێ
شوێن: هــــەولــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 71
WindowsXPFirefox

Re: گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌کان (قضاء الصلوات)

zor swpas bo janabt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net