.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










نوێژی جومعه له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌وروپا.
السلام علیکم
ئایا نوێژی (جومعه) له‌سه‌رمان فه‌رزه بۆ ئه‌وانه‌ی که له ئه‌وروپاین؟
خوای جه‌زای خێرتان بداته‌وه.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
مه‌رجه‌کانی نوێژی جومعه ئه‌وا‌نه‌ن:
- ئیسلامه‌تی، واته له‌سه‌ر کافر فه‌رز نی‌یه.
- مێشك ته‌واوی، واته له‌سه‌ر شێت فه‌رز نی‌یه.
- باڵغی، واته له‌سه‌ر منداڵ فه‌رز نی‌یه.
- ئازادی، واته له‌سه‌ر به‌نده فه‌رز نی‌یه.
- نێری، واته له‌سه‌ر ئافره‌ت فه‌رز نی‌یه.
- مانه‌وه(جێگیری)، واته له‌سه‌ر موسافیر فه‌رز نی‌یه.
- توانای پێ گه‌یشتن، واته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه نی‌یه که ناتوانێت بگاته مزگه‌وت یاخوود شوێنی نوێژی جومعه.
ئه‌م مه‌رجانه له‌لایه‌ن هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌کانه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی که‌مترین ژماره‌ی نوێژکه‌ره‌کان جیاوازی هه‌یه له نێوانیان، رای ڕاستیش ئه‌وه‌یه که‌وا به سێ که‌س و زیاتر دروسته.
لێره‌دا ده‌بینین که‌وا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه هاتنه‌دی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌وڕوپا ده‌ژین ئه‌وا له‌سه‌ریان فه‌رز ده‌بێت که نوێژی جومعه بکه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه