.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





نوێژی جومعه فه‌رزه و ده‌بێت به‌جێبهێنرێ مه‌گه‌ر پاساوت هه‌بێ.
سلام علیكم: من له ئه‌وروپام لێره خه‌ڵكى به عام جومعانانیش كار
ده‌كات واتا شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه استراحه‌ته جومعانانیش تا سه‌عات 5 ئیش ده‌كه‌م فریاى نوێژى جومعه به جه‌ماعه‌ت ناكه‌وم چونكه نوێژ سه‌عات 2 ده‌بێت ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌رى ده‌گرم حه‌رامه یان نا؟ مزگه‌وته‌كه‌ش زۆر دووره.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نوێژی جومعه فه‌رزه له‌سه‌ر که‌سێکی جێگیری نێری ژیری باڵه‌غ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری فه‌رزه و به‌جێیناهێنێ گوناهباره و سزا وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ری، له‌و سزایانه مۆری سه‌ر دڵه، پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ " لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ عَنْ وَدْعِهِمْ الْجُمُعَاتِ أَوْ لَيَخْتِمَنَّ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ ثُمَّ لَيَكُونُنَّ مِنْ الْغَافِلِينَ" رواه مسلم(٨٦٥)، واته/ خه‌ڵکانێک کۆتایی ده‌هێنن به وازهێنانیان له نوێژه‌کانی هه‌ینی یاخوود خوای گه‌وره مۆر له‌سه‌ر دڵیان ئه‌دا و له بێئاگایان تۆمار ده‌کرێن.
به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سه‌ی پاساوی شه‌رعی هه‌یه تووشی ئه‌و سزا و سه‌رپێچییه نابێت، له‌و پاساوانه دوورییه. به حوکمی ئه‌وه‌ی که‌سێک گوێبیستی بانگدان نه‌بێت به‌بێ گه‌وره‌کردنی ده‌نگ(مکبرة) ئیتر واجبوونی جومعه و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر ده‌که‌وێ.
به‌ڵام کارکردن هه‌نجه‌ت و پاساوی شه‌رعی نی‌یه بۆ وازهێنان له نوێژی هه‌ینی، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کی گشتییان به ده‌سته‌وه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ده‌زگایه‌کی میللی‌یان له ئه‌ستۆیه، یان پزیشکێکه و له جێیه‌که نه‌خۆشی کتوپڕی بۆ دێت و ناتوانێت به‌جێی بهێڵی..
ئه‌گه‌ر بتوانی کاره‌که‌ت بگۆڕی یان ئه‌و ڕۆژ و کاتژمێره کار نه‌که‌ی و بچیته جومعه خێڕت بۆ ده‌نووسرێ به‌ڵام به هۆکاری دووریت له‌سه‌رت واجب نی‌یه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
سةرجاوة
دةنكى ئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
