❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌یاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-27 13:54:24

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsMSIE7

خه‌یاڵ

خه‌یاڵ

به‌کر‌حه‌بیب‌‌‌

زۆر حه‌ز ‌ده‌که‌م ‌ئه‌م ‌په‌یامه‌ی ‌دڵی ‌‌دیلت ‌بۆ‌ بنێرم

له‌ ناخی‌ خۆمه‌وه‌‌‌ ڕازی ‌ ووشه‌کانت‌ پێ‌ بسپێرم

له‌م‌ پایزه‌ سه‌خته‌ی ‌ڕۆحا ، ‌‌گوڵ ‌بم‌ بۆ‌ئینجانه‌ی‌ ماڵت

خۆراکی‌‌ به‌ر‌پشتوێنێ ‌بم‌ ، بۆ ‌تێشووی ‌دره‌نگی ‌‌ساڵت

وورشه‌ی ‌‌ڕه‌نگاڵه‌ی ‌‌بسکت‌ بم‌ ، له‌م ‌خه‌زانه‌ جه‌رگ‌ بڕا

تین ‌و‌تاوی ‌ئامێزێ ‌بم ، ‌له ‌‌شه‌وێکی ‌سارد و‌ سڕا

سه‌یره ‌گوڵم ‌ئه‌م ‌جیهانی‌‌‌ ‌سۆزد‌اری‌ وعه‌شقبازییه

ئه‌ویندار ‌ڕووگه‌ی ‌‌ئازاره ‌که‌چی ‌‌هێشتا‌ پێی‌ ڕازییه

له‌م‌‌‌ ئافات ‌و‌داڕمانه‌ ‌‌له‌‌‌‌م‌ بڕانه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نم

ساتێ‌‌‌ فرمێسکم ‌بارانه ‌ساتێ‌ قاقا‌ پێ ‌ده‌که‌نم

ده‌ تۆ‌ش‌‌ ده‌روازه‌ی ‌لێوانت ‌واڵا‌ که ‌و ‌بۆ‌ یه‌کجار‌ بڵێ‌

په‌یامت ‌‌گه‌یشتووه‌‌ ‌و منیش ‌دڵ خانه ‌خوێی ‌‌تۆی ‌‌ده‌وێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net