.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






فه‌زاحه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی توركی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر كچان و ژنانی ئاواره‌بووی سوریا كه له خێوه‌تگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێن و ئه‌مه‌ش بۆته فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئیدنلیكی توركی, له‌وكاته‌وه‌ی ئاواره‌كانی سوریا خاكی خۆیان له‌ترسی كوشتن و ئازاردانیان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه جێهێشتووه و روویان له توركیا كردووه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش خێوه‌تگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستكردووه، به‌ڵام تائێستا چوار سه‌د حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ناو ئه‌و خێوه‌تگه‌یه روویداوه, ته‌نانه‌ت له‌كاتی پشكنینه‌كانیشدا ئه‌وه ئاشكرابووه كه 250 حاڵه‌تیان گه‌شتووه‌ته حاڵه‌تی سكپڕبونى كچ و ئافره‌تانی سوری.
رۆژنامه‌یه‌كه جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و كاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بووته جێگه‌ی نیگه‌رانی ئاواره‌كانی سوریا له‌و وڵاته‌دا، ده‌شڵێت"هه‌ندێك له‌و ئافره‌ت و كچانه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی خێوه‌تگه‌یان ئیشی چاكیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌و ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن, ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی و ئیداری ناوچه‌كه تێوه‌گلاون له‌ده‌ستدرێژی سێكسیهكهو كه‌سێكیان له‌گه‌ڵدایه به‌ناوی عه‌بدو ئهسلانار كه موختاری گونده‌كه‌یه و پارچه زه‌ویه‌كی له‌نزیك خێوه‌تگه‌كه هه‌یه‌و ئیش و كاری ته‌نها رێكخستنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و ئاسانكارییان بۆده‌كات, ده‌شڵێت"پاش ئه‌وه‌ی كاره‌كه ئاشكرا بووه و پارێزگاری هه‌تایش پێ زانیوه, به‌ڵام هیچ رێوشوێنێكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ راگرتنی ئه‌و دیارده‌یه نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جێگری پارێزگار ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه".
rojnamey ednlyky turky
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
