.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














وتاری چاڕلی چاپلین دووای فیلمی دیكتاتۆری گه‌وره ..
به‌داخه‌وه، به‌ڵام من نامه‌وێت ببمه ئیمپراتۆر، ئه‌مه‌یان كاری من نی‌یه.
من نامه‌وێت فه‌رمان به كه‌س بده‌م، یا شوێنێك داگیر بكه‌م.
من پێمخۆشه هاوكاریی هه‌موو كه‌س بكه‌م. ئه‌گه‌ر بكرێت، یه‌هوودی، بێ‌دین، ره‌ش، سپی. ئێمه هه‌موومان ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین. جۆری مرۆڤ ئه‌وهایه. ئێمه هه‌موو ده‌مانه‌وێت له شادیی یه‌كتری بژیین، نه‌ك له ره‌نج و به‌دبه‌ختیی یه‌كتری. ئێمه نامانه‌وێت نه‌فره‌تمان له یه‌كتری هه‌بێت و یه‌كتری بچووك بكه‌ینه‌وه.
له‌م جیهانه بۆ هه‌مووان ژوورێك ده‌ست ده‌كه‌وێت و زه‌وی به‌باشی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌توانێت خواردن بۆ هه‌مووان دابین بكات.
شێوه‌ی ژیان ده‌توانێت ئازاد‌و جوان بێت. به‌ڵام ئێمه رێگه‌مان ون كردووه.
قرم و مرخ، رۆحی به‌شه‌ری ژه‌هراوی كردووه، دنیای له نه‌فره‌ت پڕ كردووه. ئێمه‌ی له به‌دبه‌ختی و خوێن، نقووم كردووه. ئێمه خێراییمان زیاد كردووه، به‌ڵام خۆمان زیندانی كردووه. كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستكردی مرۆڤ، به به‌رهه‌مهاتنی زۆر، ئێمه‌ی ئاتاج كردووه. زانست ئێمه‌ی ره‌شبین كردووه، هزرمان توند‌و نامێهره‌بان بووه.
ئێمه زۆر بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌و زۆر كه‌م هه‌ست ده‌كه‌ین. ئێمه زیاتر له ئامێره‌كانی ماشێنی، پێویستیمان به مرۆڤایه‌تی هه‌یه. زیاتر له هۆش، پێویستیمان به مێهره‌بانی و هێوری هه‌یه. به‌بێ ئه‌و چۆنه‌تییانه، ژیان زبر ده‌بێت و هه‌موو شتێك له‌كیس ده‌ڕوات.
باڵه‌فڕو رادیۆ، ئێمه‌ی له یه‌كتری نزیك كردووه‌ته‌وه. سروشتی راسته‌قینه‌ی ئه‌م داهێنانانه، بۆ چاكیی مرۆڤایه‌تی هاوار ده‌كات. بۆ برایه‌تی جیهانی، بۆ یه‌كبوونی هه‌موومان، هاوار ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئێستا، ده‌نگی من ده‌گاته ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان، ملیۆنه‌ها پیاو، ئافره‌ت و مناڵی نا‌ئومێد، قوربانییه‌كانی ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌بێته‌هۆ، كه مرۆڤ ئه‌شكه‌نجه بكات و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بخاته زیندانه‌وه.
به‌و كه‌سانه‌ی، كه ده‌نگی من ده‌بیستن ده‌ڵێم:(نا‌ئومێد نه‌بن). ئه‌و ره‌نجه‌ی ئێستا تووشی ئێمه بووه، تێپه‌ڕینی قرمیی مرۆڤه، تاڵیی مرۆڤایه‌تییه، كه رێگه‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤ، ده‌یترسێنێت. نه‌فره‌تی مرۆڤ تێده‌په‌ڕێت و دیكتاتۆره‌كان ده‌مرن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، كه له خه‌ڵكی ده‌ستێنن، بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تا ئه‌وكاته‌ی كه مرۆڤه‌كان بمرن، ئازادی له‌ناو ناچێت.
سه‌ربازه‌كان، خۆتان نه‌ده‌نه ده‌ست دڕه‌نده‌خۆیه‌كان، ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئێوه بچووك ده‌كه‌نه‌وه، راتان ده‌كێشنه بنده‌ستی خۆیان، ئه‌وانه‌ی كه ژیانی ئێوه كۆنتڕؤل ده‌كه‌ن، پێتان ده‌ڵێن كه چی بكه‌ن، چی ببیستن، چۆن بیر بكه‌نه‌وه‌و چۆن هه‌ست بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ئێوه به مه‌رجی رادێنن، پارێزی خواردنتان ده‌ده‌نێ، له‌گه‌ڵ ئێوه وه‌كوو گا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و له ئێوه وه‌كوو گولله‌ی تۆپ، سوود وه‌رده‌گرن.
خۆتان نه‌ده‌نه ده‌ستی مرۆڤه ناسروشتییه‌كان، پیاوانی ماشینی، به هزری ماشینی و دڵی ماشینی! ئێوه ماشین نین! ئێوه گا نین! ئێوه خۆشه‌ویستی به مرۆڤایه‌تیتان له دڵی خۆتاندا هه‌یه. ئێوه نه‌فره‌ت ناكه‌ن، ته‌نیا بێ خۆشه‌ویسته‌كانتان نه‌فره‌تاوین، بێ خۆشه‌ویستی و ناسروشتی.
سه‌ربازه‌كان: بۆ كۆیله‌تی ململانێ نه‌كه‌ن! بۆ ئازادی شه‌ڕ بكه‌ن! له فه‌سڵی حه‌ڤده‌هه‌می سێنت لووك، نووسراوه(گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی خوا، له‌ناو مرۆڤه‌كانه). نه یه‌ك مرۆڤ و نه كۆمه‌ڵێك له مرۆڤه‌كان، به‌ڵكوو هه‌موو مرۆڤه‌كان، له‌ناو ئێوه. ئێوه خه‌ڵكانێك كه خاوه‌ن هێزن، هێزێك كه ماشین دروست بكات، هێزێك كه شادی بخوڵقێنن. ئێوه خه‌ڵكانێك، كه ئه‌و هێزه‌تان هه‌یه، كه ژیان ئازاد‌و جوان بكه‌ن، تا ئه‌و ژیانه له رووداو پڕ بكه‌ن.
پاشان، به‌ناوی دیموكراسی، روخسه‌ت بده‌ن، تا له‌و هێزه سوود وه‌رگرین، یه‌ك بگرین. یه‌كگرتووانه! بۆ دنیایه‌كی نوێ تێ‌بكۆشین، دنیایه‌كی خه‌ملێندراو، كه روخسه‌ت ده‌داته هه‌موو مرۆڤه‌كان، كار بكه‌ن كه به ئێوه دووارۆژو ئاسایشی قۆناغی ساڵمه‌ندی ده‌به‌خشێت.
به به‌ڵێنی ئه‌م شتانه، سته‌مكاران ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ن. ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ ناهێنن و هه‌رگیز به‌جێیان ناهێنن. دیكتاتۆره‌كان خۆیان ئازاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك ده‌كه‌نه كۆیله.
ئێستا، با خه‌بات بكه‌ین بۆ گه‌ییشتن به‌و به‌ڵێنانه! خه‌بات بكه‌ین بۆ ئازاد كردنی جیهان، بۆ له‌ناو بردنی به‌ربه‌سته‌كان، بۆ دوور كردنه‌وه‌ی قرم و مرخ، نه‌فره‌ت و پشوو كورتی. خه‌بات بكه‌ین بۆ جیهانێكی لۆژیكیانه، جیهانێك كه زانست و پێشكه‌وتن، شادیی مرۆڤه‌كانی به‌دووادا دێت.
سه‌ربازه‌كان: به ناوی دیموكراسی یه‌ك بگرن!!!
هانا، ده‌نگی من ده‌بیستی؟ له هه‌ر شوێنێكی، ته‌ماشاكه هانا:
هه‌وره‌كان ده‌كه‌ونه جووڵه، خۆر ئه‌دره‌وشێته‌وه. ئێمه له تاریكی به‌ره‌و رووناكی ده‌ڕۆین، ئێمه ده‌چینه ناو جیهانێكی نوێ. دنیایه‌كی مێهره‌بانتر، شوێنێك كه مرۆڤه‌كان، له سه‌رووی نه‌فره‌ته‌كانیان، مرخ و دڕه‌نده‌كارییه‌كانیان ده‌وه‌ستن.
سه‌یركه هانا: باڵ دراوه‌ته رۆحی مرۆڤایه‌تی و هه‌رچۆنێك بووه، ئه‌و ده‌ست به فڕین ده‌كات. به‌ره‌و كۆلكه زێڕینه ده‌فڕێت(به‌ره‌و تیشكی هیوا، به‌ره‌و داهاتوو).
داهاتووی شكۆمه‌ند هی تۆیه، هی من و هی هه‌موومان.
سه‌رچاوه فه‌یسبووک
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه