❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-02 17:05:10

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

      http://www.webchinupload.com/files/863615344.jpg
ئێمه‌ی مرۆڤ  هه‌موو ساتێکی ژیانمان قابیلی هه‌ڵه‌کردن و خراپه‌کردنین به‌ڵام ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌مه‌ هه‌ست پێده‌که‌ین و له‌به‌رچاومانه‌؟؟؟یان ئایا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ ده‌رکی پێده‌که‌ن کێن و کامانه‌ن؟؟زۆرن یان که‌م؟؟ من و تۆ که‌ پێکه‌وه‌ کارێک ده‌که‌ین یان گفتوگۆیه‌ک ده‌که‌ین یان هه‌رجۆره‌ هه‌لسوکه‌وتێکی تری ئاسایی که‌ پێکه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین چه‌ند جوانه‌ که‌پێش ده‌ستپێکردن  بڕیاری مرۆڤانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتکردن بده‌ین چونکه‌ ئه‌و کات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کمان کرد هه‌ستی پێده‌که‌ین
بۆ منیش و بۆ تۆش  زۆر گه‌وره‌یه‌ که‌ ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ین و له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کدا که‌ ڕوده‌دات داوایلێبوردن بکه‌ین  نه‌هێڵین کاره‌که‌ خراپتر بێت به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ من و نه‌ تۆش ئه‌و کاره‌ نه‌که‌ین دوایی دو جار په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌ یه‌که‌م بۆ هه‌ڵه‌کردنه‌که‌ و دوه‌میش بۆ داوایلێبوردن نه‌کردن  که‌ زۆر جار ره‌نگه‌ له‌دوایدا  ناچار بین  داوایلێبوردن بکه‌ین  که‌ پێم وایه‌ ئه‌مه‌یان نه‌ پاداشته‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌یه‌ و نه‌ تام و چێژێکیشی لێ ده‌بینیت هه‌ندیجار مرۆڤه‌کان وای بۆ ده‌چن که‌ که‌می و هه‌ست به‌ که‌می کردنه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن له‌ داوایلێبوردنکردندا  ئیتر ئایا باوی  کۆمه‌لگه‌که‌ وه‌های کردووه‌ یان ژینگه‌ و ده‌وروبه‌ر یان لوتبه‌رزی یان هه‌ر شتێکی تر
به‌هه‌رحاڵ مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌کاته‌وه‌ به‌لام ده‌بێت باش بزانین که‌ ئه‌و هه‌ستکردن به‌ که‌می و خۆ بچوککرد نه‌وه‌ نییه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌وانی تریش وه‌های تێبگه‌ن به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییه‌ چونکه‌ بڕیارت داوه‌ وه‌ک مرۆڤ و مرۆڤانه‌ کار بکه‌یت و ته‌ماحی زیاتر ناتگرێت و له‌ مرۆڤ گه‌وره‌تر ته‌ماشای خۆت ناکه‌یت فێریشت ده‌کات و هانیست ده‌دات بۆ دوباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا هه‌ستمان کرد هه‌میشه‌  هیچ تاوانێکمان نییه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌وانی ترن که‌ ده‌بێت داوایلێبوردنمان لێ بکه‌ن  ئه‌وا بیگومان ده‌بین به‌ دیکتاتۆرێکی ڕاسته‌قینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆمان و خۆمان ده‌چه‌وسێنینه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م هه‌سته‌ وامان لێده‌کات به‌ هه‌ڵه‌کان نه‌زانین و به‌وه‌ش له‌سه‌ریان به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رئه‌وه‌ی هیج بازگه‌یه‌کمان دانه‌ناوه‌ تا خۆمانی پێبپشکنین و ڕێگری بکه‌ین له‌ هاتوچۆی خراپه‌کاری و هه‌له‌کان ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا دروستبوونی دیکتاتۆرێکه‌ له‌سه‌رخۆمان که‌ به‌ره‌و هه‌لدێرمان ده‌بات
سه‌رنج بده‌ن و بزانن کێن ئه‌وانی که‌ به‌وه‌ ناسراون داوایلێبوردن زۆر ده‌که‌ن و زۆر زووش له‌هه‌له‌کان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌
با لێیان ورد بینه‌وه‌ و بزانین ئایا ورده‌ ورده‌ کرده‌وه‌ی جاکیان زۆرتر و کرده‌وه‌ی خراپیان که‌متر نابێته‌وه‌؟؟یان سه‌رنجێک بده‌ین و بزانین ئایا تا جه‌ند نیشانه‌کانی که‌سی سه‌رکه‌وتویان تیادایه‌ ؟؟ بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا بێت به‌ نیه‌تێکی راست و پاکه‌وه‌ ئه‌وا زۆر به‌ باشی هه‌ستیان پێده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر بسمانه‌وه‌ێت ده‌بن به‌ سه‌رمه‌شق بۆمان
نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زوو به‌ هه‌ڵه‌کانیان ده‌زانن و سنگیان فراوانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و هه‌ست به‌ په‌شیمانی له‌ گوناه تیایاندا زۆر زیندووه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا زۆرن له‌ناو خێزانه‌کانمان و گه‌ڕه‌ک و کۆلانه‌کانمان و شوێنی کارمان و هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌کی تریش دا که‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ تیایاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنین  ئێمه‌ با بێین لێیانه‌وه‌ فێربین خۆشمان ئه‌نجامی بدین و بیکه‌ین به‌ ئه‌زموونی ژیانمان و پاشانیش خه‌لکانی تر فێربکه‌ین تا هه‌مموان به‌ خۆشی پێکه‌وه‌ بژین....


ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-02 20:26:18

زةكةريا
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-02-08
په‌یامه‌كان: 36
WindowsMSIE7

Re: ˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

دةست خؤش

بةلام خةم كينة

444

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-03 07:15:17

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: ˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

ده‌ست خۆش یوجین گیان

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-03 07:52:15

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: ˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

8

dastxosh babateke grnga pewesta harkas halae krd dawae lebwrdnesh bkat

balam lakurdstan kas dawae lebwrdn nakat chwnka wahast akat xalke galtae pebkan dasxosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-03 10:13:17

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: ˛★* 。 ღ˛° داوای لێبوردن ده‌که‌م。* ° ˚ • ★

زۆر سوپاس هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانی من
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
زۆر مه‌منون بۆ په‌یامتان
هه‌ربژین و به‌خته‌وه‌ربن هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net