.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فرمیسكهكهم
نووسه‌ر: باوكی روئیا _ كه‌لار
ڕۆژێكیان به هۆی زۆری تاوانه‌كانم و كه‌می چاكه‌كانم زۆر گریام
فرمیسكێك له‌چاوه‌كانم هاته خواره‌وه و وتی ئه‌وه چیته ئه‌ی به‌نده‌ی خوا؟
وتم : تۆ كێت ؟
وتی : من فرمسیكهكهتم.
وتم: چی تۆی هینایه ده‌ره‌وه ؟
وتی : گه‌رمایی دڵی تۆ .
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتم: گه‌رمایی دڵم!!! ئه‌ی چی گڕی به‌رداوه له دڵم ؟؟
وتی : سه‌رپێچی خوا و زۆری تاوانه‌كانت .
وتم : :ئایا تاوان كار ئه‌كاته سه‌ر گه‌رمایی دڵ ؟
وتی : به‌ڵێ ئایه ئه‌م دوعایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوات (صلی الله علیه وسلم )به به‌رده‌وامی نهخویندوهتهوه(اللهم اغسلنی من خگایای بالماو والپلج والبرد) تاوانی به‌نده گڕ له دڵ به‌رده‌دات . كوژاندنه‌وه‌ی ئاگریش به‌بێ ئاوی سارد و به‌فر ناكوژێته‌وه .
وتم : هه‌ست به‌دڵه ڕاوكێ و سینگ ته‌نگی ده‌كه‌م ؟
وتی : له‌و تاوانانه‌ی كه بونه‌ته به‌دبه‌ختی بۆ خاوه‌نه‌كانیان . ته‌وبه بكه و په‌شیمان به‌ره‌وه ئه‌ی به‌نده‌ی خوا.
وتم : من كه‌سێكی زۆر دڵ ڕه‌قم تۆ چۆن له چاوه‌كانم هاتویته خواره‌وه ؟
وتی : ئه‌وه پاكێتی فیتره‌ته ئه‌ی به‌نده‌ی خوا .
وتم : هۆی ئه‌و دڵ ڕه‌قیه‌ی من چییه ؟
وتی : خۆشویستی دنیا و باوه‌ش پیا كردنی . وه دنیا وه‌ك ماریك وایه جوانیه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كا و ژههرهكهشی ده‌ت كوژێت .خه‌ڵكی به خوشیهكانی راِدهبویرن و سه‌یری ژه‌هره كوشنده‌كه‌ی ناكه‌ن ..
وتم : ئه‌ی فرمێسكهكهم مه‌به‌ستت له ژه‌هری دونی چی یه ؟
وتی : ئاره‌زوه حه‌رامه‌كان و بێ فه‌رمانی خوا و تاوان كردن و بهگوَێ كردنی شه‌یتان ..هه‌ركه‌سیك تامی بكات دڵی ده‌مرێت .
وتم : ئه‌ی چۆن دڵه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه له‌و ژه‌هره ؟
وتی : به به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا و په‌شیمان بونه‌وه .به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كاروانی ته‌وبه و ته‌وبه‌كاران .....
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
نووسه‌ر: باوكی روئیا _ كه‌لار
س-مالبه رى كولزار
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس به ريزم ده ستى توش خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه