.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له‌وانه‌یه ڕۆژێک جیرۆکێک یان چه‌ند ڕۆمانێنکت خوێندبێته‌وه یان له ڕادوێدا گوێبیستی بوبیت هه‌موو یه‌کێک له ئێمه به‌شێک لهمنداڵیمان له‌گه‌ڵ فلیم کارتۆندا به‌سه‌ر بردووه و به‌ده‌یان و سه‌دان له ڕووداو‌و چیرۆکی ڕاسته‌قینه و ئه‌ندێشه‌مان بینیوه که هه‌ندێکیان به جۆرێک سه‌رنجی ڕاکێشاوین و ناخمانی هه‌ژاندووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌لده‌ستین به چاولێکه‌ری ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی له چیرۆکه‌که‌دا پێی کاریگه‌ر بووین
ئه‌گه‌ر ژیان بریتیبێت له چه‌ندین چیرۆک و ئه‌زموون که ده‌گێڕدرێنه‌وه ئێمه‌ش ده‌یانگوێزینه‌وه و بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت کێ بێت هه‌ڵبسێت به نووسینی گرنگترین و پڕبه‌هاترین چیرۆک که تایبه‌ت بێط به هه‌ریه‌کێکمان؟؟!!
چیرۆکی ژیانی ئێمه چیرۆکی ژیانی من چیرۆکی ژیانی تۆ !!
زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رماندان ههڵوڵدهدهن به‌شداربن له نوسینه‌وه‌ی ژیانمان به‌ڵام له‌کۆتایدا خۆمان به‌رپرسین له ده‌رهێنان و نوسینه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانمان به‌و شێوه‌ی که ده‌مانه‌وێت جا ئه‌گه‌ر که‌سه‌که سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت ئه‌وا ناتوانێت دوره په‌رێز بێت بێگومان زۆر تێکه‌ڵ به خه‌ڵکی ده‌بێت تا هه‌ست به که‌سایه‌تی و مرۆڤایه‌تی خۆی بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت دور له‌خه‌ڵکی بژی ئه‌وه‌ش دور نابێط له‌خۆ وه‌ردانی که‌سانی ده‌وروبه‌ر له شێوازی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ته‌نانه‌ت له داڕشتنی هه‌ست و سۆزه‌کانی له‌وانه‌شه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده و ئامانجه ئه‌رێنی نه‌رێنیه‌کانیشی هه‌بێت .....
ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌رمان به‌شێک بن له ژیانمان به‌و جۆره چۆن ده‌توانین ڕێڕه‌وی ژیانمان بنووسینه‌وه و ڕوبه‌ڕوی ئه‌و خۆوه‌ردانه ببینه‌وه ؟؟؟؟چۆن ده‌توانین هه‌ستین به دووباره داڕشتنه‌وه‌ی زۆرێک له‌و خاله نه‌رێیانه‌ی که که‌سانی ده‌وروبه‌ر داڕشتنیان بۆ کردووه له نێو دێڕه‌کاندا و بیگۆڕین به ده‌ربڕینی ئه‌رێنی ؟؟قوڵایی و مه‌ودای ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه هه‌رچه‌نده بێط تۆ له‌نێوان دوو هوڵبژاردندایت که سێیه‌می نییه
ده‌بێت خۆت بده‌یت به ده‌سته‌وه و ڕیگه بده‌یت که‌سانی ده‌وروبه‌رت چیرۆکی ژیانت بنوسنه‌وه که ڕۆژێک بێ ویستی خۆت کۆتایی دێت
یاخود خۆت ته‌نها خاوه‌نی بڕیاری خۆت بیت و که‌سێک که مافی نوسینه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانتی هه‌بێت ته‌نها خودی خۆتیت ئه‌گه‌ر کۆتایی هات نا‌توانیت قه‌ره‌بویی بکه‌یته‌وه...
ئه‌گه‌ر تۆ له جۆری یه‌که‌م بیت ئه‌وا چیرۆکی خۆتت بۆ ده‌گێڕمه‌وه:
وه‌رزێکی ژیانت تێده‌په‌ڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ویستی خۆت بێت ،،(ئه‌مه‌ش به گومانی خۆت )به نه‌توانینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کۆلیژه ده‌ست پێده‌کات که ئاره‌زووی ده‌که‌یت (به‌هۆی تێکڕای نمره‌کانت)یان هه‌ڵبژاردنی کارێک به ویستی خۆت نیه (له‌به‌ر نه‌بوونی واسته)
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ته‌وێت ببێط به هاوسه‌رت له‌به‌ر داواکاری زۆری خێزانه‌که‌ی ئه‌ویشت بۆ ڕێک ناکه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ژیانتا ده‌ته‌وێت بیبینیت و ناکرێت به بێبه‌ختی باسی ده‌که‌یت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بینرێن و به‌راوردیان ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا که خۆت له‌وان به باشتر زانیوه به‌ڵام ئێستا ئه‌وان له‌پێشترن له ڕووی ماددی و لێهاتوییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه بهبێبهختی و نه‌گبه‌تی خۆت دایان ده‌نێیت بێئه‌وه‌ی کارێک بکه‌یت بۆ دووباره هه‌ولدان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ساته‌کانی ژیانت یان لۆمه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌یت که له ده‌وروبه‌رتن و نه‌یانتوانیه‌وه پێگه‌یه‌کی شایسته‌ی خۆت بۆ دیاری بکه‌ن چونکه ئه‌وان تۆیان ههلسوڕاندووه چ بۆ به‌ڕێوه‌چونی ژیانت یاخود بۆ نووسینه‌وه‌ی کۆتایی ئه‌و چیرۆکه‌ی که تۆیت پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که ........
ئه‌گه‌ر جۆری دووه‌میش بیت ئه‌وا چیرۆکی ژیانت ئه‌مه‌یه :
خودی خۆت له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه‌دا به‌شداریت بێئه‌وه‌ی ڕێگه به‌که‌سانی ده‌وروبه‌رت بده‌یت هه‌ستن به دیاریکردنی ژیانت هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی جۆری یه‌که‌م بۆ تۆش دێنه سه‌ر ڕێگات به‌ڵام بێئه‌وه‌ی لۆمه‌ی هیچ که‌سێک بکه‌یت هه‌ڵده‌سیت به ئه‌نجامدانی کاره‌کانت هه‌رچه‌نده به ویستی تۆ نه‌هاتونه‌ته به‌رده‌مت به‌ڵام متمانه‌ی تۆ به خودای گه‌وره و پاشان هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانت گومانت له‌وه نیه که خودای گه‌وره هیچ کارێکی بێ حیکمه‌ت نییه و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی تۆ به باشی ده‌زانیت خودای گه‌وره زاناتره بۆتۆی به باش نازانێت کاتێک تۆ به‌م شێوه‌یه بیربکه‌یته‌وه دهستهوهسانیش نه‌بیت و به‌پێی تواناکانی خۆت هه‌ر هه‌وڵبده‌یت چاکه‌خواز بیت و بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی تر بکه‌یته‌وه ئه‌وا کۆتایی چیرۆکی ژیانت پڕ ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ده‌بێط به‌کۆتایی هاتنی ژیانیشت چیرۆکی تۆ کۆتایی نایه‌ت و دوای مردنیشت به‌رده‌وام ده‌خوێنرێته‌وه و وه‌ک په‌ند عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌کانت باس ده‌کرێته‌وه!!..
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خۆت خۆت به‌ڕێوه‌بردووه و ڕێگه‌ت نه‌داوه به‌وانه‌ی ویستویانه ژیانت بشێوێنن له‌هه‌مان کاتیش‌دا پرس و ڕاوێژت کردووه به‌که‌سانی له‌خۆت شاره‌زاو به ئه‌زمون تر و سوودت لێبینیون ....
ئێستا بڕیار بده ده‌ته‌وێت کێ چیرۆکی ژیانت بنوسێته‌وه؟؟؟؟؟
خۆت!! یان بۆ که‌سانی تری جێده‌هێڵیت
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش
سةركةوتووبى
له‌سه‌ر هێڵ نییه