.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











خۆشەویستی
خۆشەویستی من!
چۆن بەرایی دا؛
چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟
خۆ دڵی من كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من به بێ تۆ،
ڕۆحی نەسرەوتم؟
وەك گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێباران؛
زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ!
سەد مخابن! من ئەوینداری هەژار و تۆ له خۆ بایی...
ئێسته سەرگەردان؛
وا دەپێوم كوێرە ڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشه خاڵی، دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێ دڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ...
من تەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگه نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی...
بەفری وەرزی خەم،
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم، تەنیا؛
تاپۆیەك ماوه
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم...
ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ!
وەك چلۆن تەنیا له دایك بووم؛
هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین،
تازه ئاخر هەر به تەنیایی
سەر بنێمه باوەشی مەرگ و
بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین...
خۆشەویستم! كاتێ من مردم؛
قەت مەپرسه چۆن به بێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد!
ژین نەبوو، هەر ساته مەرگێ بوو...
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و گۆڕەكەم له كەس مەپرسه، بەس
من بەڵێنم برده سەر، پەیمانەكەم نەشكاند
كاتی مەرگیش دوا هەناسەم هەر به یادی تۆوه هەڵكێشا
دوا وشەم هەر ناوی تۆ، هەر ناوی تۆ، هەر ناوەكەی تۆ بوو...
مامۆستا جەلال مەلەكشا
----------------------------

لای نابینا ئهڵماس و شوشه وهک یهکه ،
کهواته ئهگهر کهسێک نرخی تۆی نهزانی تۆ بێ نرخ نیت ئهو نابینایه
لهسهر هێڵ نییه