❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند پرسیارێک

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-27 12:11:13

diaryrashid
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-05
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 69
WindowsXPFirefox

چه‌ند پرسیارێک

سلاو مامۆستای به‌ڕێز تکایه‌ چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌

1-ده‌کرێت له‌ نوێژدا به‌ زمانی کوردی بپاڕێیته‌وه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ سوجده‌دا له‌ هه‌موو کاتێکی نوێژدا ؟

2-ئایا سزای ئه‌و که‌سه‌ ‌چیه‌ که‌ له‌سه‌ر ڕاستی بێده‌نگ ده‌بێت ؟ ئایا له‌ قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه‌ ؟

3-ئایا خێره‌ پاره‌ بده‌یت به‌ سواڵکه‌رێک به‌ڵام که‌م ئه‌ندام بێت و توانای کارکردنی نه‌بێت خۆی سواڵ بکات ؟

4-ئایا جزای ئه‌و که‌سه‌ چیه‌ که‌ ته‌که‌بور  ده‌کات ØŸ ئایا له‌ قورئانی پیرۆزدا Ú†Û†Ù† باسکراوه‌ ØŸ

خوا جزای خێرت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-09-08 11:22:24

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: چه‌ند پرسیارێک

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:

1-ده‌کرێت له‌ نوێژدا به‌ زمانی کوردی بپاڕێیته‌وه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ سوجده‌دا له‌ هه‌موو کاتێکی نوێژدا ؟

له‌ ناو نوێژدا ئه‌بێت هه‌موو دوعا Ùˆ پاڕانه‌وه‌ Ùˆ زیکره‌کانی تر.. به‌زمانی عربی بن، Ùˆ ئه‌بێت هه‌وڵی فێربوونی بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی خۆی نزا Ùˆ پاڕانه‌وه‌کان بکات به‌زمانی  عربی، ئه‌وا ده‌توانێت ته‌نها دوعاکان به‌زمانی خۆت بیانڵێیت.

2-ئایا سزای ئه‌و که‌سه‌ ‌چیه‌ که‌ له‌سه‌ر ڕاستی بێده‌نگ ده‌بێت ؟ ئایا له‌ قورئانی پیرۆزدا چۆن باسکراوه‌ ؟

پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: ( ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی بێده‌نگ ئه‌بێ، شه‌یطانێکی لاڵه‌).. له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تردا هاتووه‌: ( ڕاستی و درووستی بڵێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆشت بێت) واته‌ له‌حه‌ق و ڕاستی لامه‌ده‌ ئه‌گه‌ر له‌دژی خۆشت بێ.
وه‌ له‌قورئانی پیرۆزیشدا له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئایه‌ته‌کاندا دڵنیایی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی کراوه‌ته‌وه‌ و باسکراوه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: "ڕاستی له‌لای خوای گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌زای خوایه‌، ئێوه‌ له‌و که‌سانه‌ مه‌به‌ن که‌ گومان و ناڕه‌وایی ده‌رده‌بڕن". سورة (البقرة)


3-ئایا خێره‌ پاره‌ بده‌یت به‌ سواڵکه‌رێک به‌ڵام که‌م ئه‌ندام بێت و توانای کارکردنی نه‌بێت خۆی سواڵ بکات ؟

هه‌ر سواڵکه‌رێک که‌ که‌م ئه‌ندام بێت و فه‌قیری پێوه‌ دیاربێ بۆت درووسته‌ خێری پێ بکه‌ی، به‌ڵام هه‌تاکو دڵنیا نه‌بیته‌وه‌ که‌ زه‌کاتی پێ ئه‌چێ، نابێ زه‌کاتی فه‌رزی بده‌یتێ، به‌لام هه‌ر خێرێکی تر درووسته‌ به‌وجۆره‌ که‌سانه‌ی که‌م ئه‌ندامن و پێویستیان پێ هه‌یه‌.

4-ئایا جزای ئه‌و که‌سه‌ چیه‌ که‌ ته‌که‌بور  ده‌کات ØŸ ئایا له‌ قورئانی پیرۆزدا Ú†Û†Ù† باسکراوه‌ ØŸ

سزای ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆ به‌گه‌وره‌ گر Ùˆ لوت به‌رزن به‌سه‌ر که‌سانی تردا، دۆزه‌خ Ùˆ ڕیسوایی Ùˆ بچووک بوونه‌وه‌یه‌ له‌ دونیا Ùˆ دواڕۆژا.  خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: "ئه‌وانه‌ی خۆ به‌زل زان Ùˆ لاف Ùˆ گه‌زاف له‌سه‌ر خه‌ڵکی لێده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ Ù† به‌ مل Ø´Û†Ú•ÛŒ Ùˆ ڕیسوایی ده‌خرێنه‌ دۆزه‌خ".
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.15.227.4
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net