.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ترێ بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە. ترێ مادە بەسوودەکانی وەک "ساکارۆز" و "گلوکز" و "دیکسترۆز" ی تێدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی مادەکانی وەک مەنیزیۆم و ئاسن و مەنگنێزە . ترێ و ئاوی ترێ دەرمانێکی شیاو و بەسوودە بۆ نەخۆشی کەم خوێنی و دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دڵ و رێکوپێکردنی لێدانی دڵ.
[دەستکاری]چارەسەر بە ترێ
پێكهاتووە لە ڕێژەیەكی بەرز لە شەكری ترێ و كالسیۆم وفۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەكی كەم لە ڤیتامینی A و C. هەروەها باشە بۆ: 1- پاككردن و نەرم كردنی خوێن وهاندانی چالاكیی كۆئەندامی هەرسەوە. 2- دەمار و ماسولكەكان بەهێزتر وچالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی تازەكردنەوەی خانەكانی ناو لەش و چارەسەركردنی كەم خوێنی و كەمی خۆراك و هیلاكی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان. 3- باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە. 4- كوڵاوی گەڵای ووشكی ترێ باشە بۆ چارەسەركردنی بەستنی میزەوە (كێشەی میزنەكردن) و سكچوون بە خواردنەوەی یەك كوپی كوڵاوی گەڵای ووشك پێشی نان خواردن. 5- ترێی ووشك كراو (مێوژ) خواردنێكی بەهێزە و باشە بۆ جگەر و هاندەرە بۆ چالاكیی گشتی لەش، هەروەها كوڵاوەكەی لەگەڵ ئاو و شەكر بۆ چارەسەركردن و نەرم كردنی كۆكە و رێكخستنی هەناسەدان. تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێكەوە بهەنجێنرێن چونكە زوو گەنییو دەبن. هەروەها نابێت مێوژ لە (3) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونكە تێك دەچێت و پێكهاتەكەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەكی گەرم.
فهیسبووك

لهسهر هێڵ نییه