❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سووده‌کانی یادی خوا:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-08 15:16:34

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPFirefox

سووده‌کانی یادی خوا:

1- ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌و ده‌رکردنی شه‌یتان و سه‌رکوتکردنی
2- مایه‌‌ی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره‌
3- خه‌م و خه‌فه‌ت لا ده‌بات و مه‌راق و دڵته‌نگی ده‌ڕه‌وێنێته‌و
4- مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خۆشی و شادیه‌ بۆ دڵ
5- دڵ و جه‌سته‌ به‌هێز ده‌کات
6- دڵ و روخسار رۆشن ده‌کاته‌وه‌و نورانییان ده‌کات
7- هۆیه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی رزق و رۆزی
8- خاوه‌نه‌که‌ی به‌ کاڵای شكۆمه‌ندی و شیرینی و گه‌شاوه‌یی ده‌پۆشێت
9- خۆشه‌ویستی خوای پێ ده‌به‌خشێت
10- چاودێریکردنی خوای گه‌وره‌ی‌ له‌لا به‌دی دێنێت
11- ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ ( الانابة) بۆ لای په‌روه‌دگار
12- ده‌بێته‌ هۆی نزیک بوونه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار
13- ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ ده‌روازه‌کانی زانیاری بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌
14- ترسی خوای گه‌وره‌ی له‌ دڵدا ده‌ڕوێنێت
15- خوای گه‌وره‌ یادی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کات،( فاذکروني اذکرکم)
16- ژیان و زیندوویی دڵ فه‌راهه‌م دێنێت وه‌کو شیخ الاسلام ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی ( یادی خوا بۆ دڵ وه‌ک ئاوه‌ بۆ ماسی ، جا ئایا حاڵی ماسی به‌ بێ ئاو چۆنه‌ ؟).
17- خۆراکی دڵ و گیانه‌
18- دڵ له‌ ژه‌نگی بێئاگایی و ئاره‌زوو پاک ده‌کاته‌وه‌
19- ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌راندنی تاوان و گوناهـ
20- بێزاریی غه‌فڵه‌ت له‌ نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگاردا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌
21- له‌ کاتی ته‌نه‌دا خوودی زیکره‌کان یادی خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌ و باسیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بچێت
22- ئه‌گه‌ر به‌نده‌ له‌کاتی خۆشیدا یادی خوای کرد ، خوای گه‌وره‌ش له‌کاتی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیدا به‌سه‌ری ده‌کاته‌وه‌
23- ده‌بێته‌ هۆی رزگار بوون له‌ سزای خوای گه‌وره‌
24- هۆیه‌که‌ بۆ دابه‌زینی دڵنیایی و به‌ده‌ستهێنانی ره‌حمه‌تی خواو هه‌روه‌ها ده‌وره‌ دانی فریشته‌کان
25- زمان ده‌پارێزێت له‌ پاش مله‌ باس کردن و دووزمانی و فیتنه‌یی درۆ و هه‌موو قسه‌یه‌کی ناشیرین.
26- ئه‌و که‌سه‌ی یادی خوا ده‌کات له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا دانیشتووه‌ ، چونکه‌ کۆڕی زیکر کۆڕی فریشته‌کانیشه‌.
27- خۆی شادمان ده‌بێت به‌ یادکردنه‌که‌ی خۆی و به‌خته‌وه‌ریش ده‌به‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدا دانیشتوون.
28- به‌نده‌ رزگار ده‌کات له‌ داخ و حه‌سره‌تی رۆژی دوایی ، چونکه‌ هه‌موو ئه‌و کاتانه‌ی یادی خوای تیا ناکرێت ده‌بێت به‌ داخ و حه‌سره‌ت له‌رۆژی دواییدا
29- یادی خواو گریان به‌ته‌نیایی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی قیامه‌تدا خاوه‌نه‌که‌ی بچێته‌ ژێر سایه‌ی عه‌رشی خواوه‌
30- خوای گه‌وره‌ هه‌رچی ببه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌ ، باشترینیان ده‌به‌خشێت به‌و که‌سه‌ی له‌جیاتی داواکردن خه‌ریک بووه‌ به‌ یادی ئه‌وه‌وه‌.
31- ئاسانترین جۆری خواپه‌رستیه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ ترین و باشترینی په‌رستشه‌کان.
32- هه‌ر یادێکی خوای گه‌وره‌ له‌ دنیادا ، ناشتنی نه‌مامێکه‌ له‌ به‌هه‌شتدا .
33- ئه‌و پاداشت و چاکه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یادی خوا دانراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هیچ کام له‌ کرده‌وه‌کانی تر دانه‌نراوه‌.
34- به‌رده‌وامی یادکردن به‌نده‌ ده‌پارێزێت له‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ له‌بیربکات وببێته‌ هۆی به‌دبه‌ختی دنیاو قیامه‌تی.
35- هیچ کرده‌وه‌یه‌ک وه‌کو یادکردن هه‌موو کات وساته‌کانی ژیان ناگرێته‌وه‌.
36- یادی خوا نوورێکه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی له‌ دنیادا و له‌ناو قه‌برو له‌رۆژی دواییداو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پردی سیراتیش له‌ پێش خاوه‌نه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ڕوات و رێی بۆ رۆشن ده‌کاته‌وه‌
37- هه‌رکه‌سێک ده‌روازه‌ی زیکری به‌ روودا بکرێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌روازه‌یه‌کی به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌ بۆ کراوه‌ته‌وه‌
38- دڵ هه‌ژاری و په‌ژاره‌و پێویستیه‌کی وه‌های تیایه‌ ، ته‌نها به‌ یادی خوای گه‌وره‌ پڕ ده‌بێته‌وه‌
39- یادی خوای گه‌وره‌ ویست و نیازی مرۆڤ کۆده‌کاته‌وه‌و، خه‌م و خه‌فه‌تیشی لێ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ و ، رۆژی دوایشی لێ نزیک ده‌کاته‌وه‌ ودنیاشی لێ دوور ده‌خاته‌وه‌ .
40- دڵ به‌ ئاگا ده‌هێنێته‌وه‌ له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت و چوست و چالاکی ده‌کات بۆ خواپه‌رستی .
41- زیکر دره‌ختێکه‌ ئه‌و زانیاری و پله‌وپایانه‌ به‌رهه‌م دێنێت که‌ خواناسان هه‌وڵیان داوه‌ پێی بگه‌ن.
42- ئه‌و که‌سه‌ی یادی خوا ده‌کات له‌خواوه‌ نزیکه‌و ، خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵیایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پشتیوانی و سه‌رخستنی خۆیی پێده‌به‌خشێت.
43- پاداشتی زیکر هێنده‌ی پاداشتی ئازادکردنی به‌نده‌و به‌خشینی ماڵ و سامان و، ئاماده‌ کردنی سواری بۆ جیهاد و لێدانه‌ به‌ شمشێر له‌کاتی جیهاددا.
44- یادی خوا لوتکه‌ی سوپاس بژێرییه‌ و هه‌رکه‌سێک یادی خوا نه‌کات ئه‌وا سوپاسی خوای نه‌کردووه‌.
45- له‌ریزی که‌سانی خاوه‌ن ته‌قوادا ، به‌ڕێزترینیان لای خوا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ زمانی ته‌ڕ و پاراوه‌ به‌ یادی خواوه‌.
46- یادی خوا قه‌سوه‌تی دڵ ده‌توێنێته‌وه‌.
47- یادی خوا ده‌رمان و شیفای دڵه‌کانه‌.
48- یادی خوا بنه‌ڕه‌ت و لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی خوایه‌.
49- یادی خوا هۆی فه‌راهه‌مهێنانی نیعمه‌ته‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵاکانه‌.
50- یادی خوا هۆکارێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌زه‌یی خۆی بڕژێت به‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یدا و فریشته‌کانیش داوای لێخۆشبوونی بۆبکه‌ن.
51- هه‌رکه‌س بیه‌وێت له‌ دنیادا بچێته‌ ناو باخچه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌ ، ئه‌وا با به‌شداری بکات له‌ کۆڕه‌کانی یادی خوادا چونکه‌ ئه‌م کۆڕانه‌ بریتین له‌ باخچه‌کانی به‌هه‌شت.
52- کۆڕه‌کانی یادی خوا کۆڕی فریشته‌کانن. (کۆڕه‌کانی باسی خواناسی و خوێندن و فێربوونی قورئان و زانسته‌ شه‌رعیه‌کان و بانگه‌واز بۆ ئیسلام و...هتد‌ هه‌موویان‌ کۆڕی زیکرن)
53- خوای گه‌وره‌ له‌لای فریشته‌کانی شانازی به‌و‌ به‌ندانه‌وه‌ ده‌کات که‌ یادی ده‌که‌ن
54- ئه‌و که‌سه‌ی به‌ هه‌میشه‌یی یادی خوا ده‌کات ، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌






فه‌یسبووك

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net