.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






دایکێک ویستی سەردانی کوڕەکەی بکات و کەمێ تینوی هەستی دایکایەتی بشکێ ، هەربۆیە بریاری دا بە کۆمەڵێ دیاری جوان بەڕێ کەوێ ، بە ڵێ خۆی ئامادە کردوو و بەدڵێک پڕ لە شەوق و خۆشەویستی راستەقینە کە لە هەموو دنیادا دەس ناکەوێ تەنها لە دڵی دایکا نەبێ ، بە دەم ڕێگاوە بیری لە یادەوەریەکانی مناڵی کورەکەی ئەکردەوە و سەر جەم بەسەر هاتەکانی لە خەیاڵیا ئەهێناو ئەبرد و ناوە ناوە بزەیەکی ئەکردوو بێ ئ...اگا لەدەورو بەری نقومی رابردوو بوو ، سوپاسی خوای کرد کەئستە وا کورەکەی خاوەن ماڵ و خێزانە و ئەوەی زیاتر دڵ خۆشی ئەکرد ئەوە بوو کە دوای چەند ڕۆژێکی ترئەبێتە نەنە و دایە گەورە و یەکەم نۆبەرەی دێتە بون ، گەیشتە ماڵی کورەکەی ولەدەرگای دا ، کورەکەی لەودیوو دەرگا پرسی کێیە؟ ووتی دایکتم ..... لەو کاتەدا کورەکەی خواردنێکی خۆشی ئەخوارد بە پەلە لای برد ئنجا دەرگای کردەوە،ژنەکەی ئەم هەڵویستەی زۆر لا سەیر بوو، بەسەر سورمانەوە سەیری مێردەکەی ئەکرد و سەیرێکی دایکیشی ئەکرد کە ئەم هەموو رێگەی بریوەو دیاری بۆ هێناوە ، ئەویش ئاوا شت ئەشارێتەوە ،،لە و کاتەدا دایکەکە هەستێکی کرد و زانی هەردوکیان بێ تاقەتن ، بەسەر خۆی نەهێناو ووتی تەنها ویستم بێم ئەم خواردنەتان بۆ بێنم چونکە لە مناڵیەوە حەزت لێیەتی ویستم تۆی لێ بێ بەش نەبی،، ئەویش هەمان ئەو خواردنە بوو کە لەو کاتەدا لە دایکی شاردەوە ، سەیرە ئەوە دڵی دایک و ئەوەش دڵی مناڵ،،، دایکەکە بە دڵی پڕ لە خەم گەڕایەوە ،
بۆ بەیانی خێزانی کورەکە ووتی ئەمەوی ئەم مناڵەی ناو سکم لە بار بەرم ، نامەوێ.. مێردەکەی وتی بۆ؟ چۆن شتی وا ئەکەی؟ خێزانەکی وتی : من ئاوا لە سکم دا هەڵی گرم و دوایی گەورەی کەم وئازاری
پێوە ببینم ، دوا ڕۆژ کە چومە ماڵی خواردنم لێ بشارێتەوەو ڕوی گرژ بێ لەگەڵما ،، وەڵا هەر لە ئیستەوە
نامەوێ، کورەکە هەستی کرد کە هەڵەی کردوە بەرامبەر دایکی هەربۆیە زۆر پەشیمان بۆوەو لەگەڵ خێزانە ژیرەکەی بەیەکەوە چونە سەردانی دایکی و دەستی ماچ کردوو بە فرمێسکی پەشیمانیەوە داوای
لێ بوردنی لە دایکی کرد.
Facebook

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاوری بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh barste jwan bwwwww
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بهسهرههتێکی جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh dada sangin baraste karegara ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بيت سةنكين خان
جيرؤكيكى زؤر كاريكةر بوو بةراستى
له زياندا هيج شتيك وةك سؤز و خؤشةويستى دايك نييه بؤ رؤلةكانى
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سوده بۆ ئه‌وانه‌ی قه‌دری دایک نازانن
دایک گوره‌ترین مرۆڤه من تێناگه‌م که هه‌ندێ که‌س مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو
له‌گه‌ڵ دایکیاندا ئه‌که‌ن هیوادارم هه‌موو که‌سێک قه‌دری دایکی بگرێت
چونکه دایک زۆر پیرۆزه
هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه