❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / صلات الحاجة جون دةكرى

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-27 20:36:40

مةولةوى
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-14
دواترین سه‌ردان: 2012-03-19
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE7

صلات الحاجة جون دةكرى

صلات الحاجة جون دةكرى

Kurdzhin
لا الة الا اللة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-09-08 12:19:18

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: صلات الحاجة جون دةكرى

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
صلاة الحاجة واته‌ نوێژی پێویستی، ئه‌م نوێژه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستی داواکردنی هه‌ر پێویستی‌یه‌ک که‌ له‌ژیانتدا بۆت ئاسان نه‌بووه‌. ئه‌م نوێژه‌یه‌ له‌لای ته‌واوی شه‌رع زانان سوننه‌ته‌، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که‌ ئه‌فه‌رمووێ: (هه‌رکاتێک پێویستیت به‌ خودای گه‌وره‌ یان هه‌ریه‌کێک له‌ مرۆڤه‌کان یان هه‌ر شتێکی تر هه‌بوو(بۆ نه‌به‌ستێکی دیاریکراو و تایبه‌ت)، ئه‌وا ئه‌م نوێژه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ به‌م شێوه‌یه‌، ده‌ستنوێژێکی خاوێن و ڕێک بشۆ، دواتر دورکاعه‌ت نوێژ بکه‌ به‌ نیه‌تی (صلاة الحاجة)، له‌دوای سه‌لام دانه‌وه‌ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار بکه‌ و ئینجا صه‌له‌وات و دروود و سه‌لام بنێره‌ بۆ گیانی پاکی پێغه‌مه‌به‌ر (د.خ)، پاشان بڵێ: لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، أَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ وَالْغَنِيمَةَ مِنْ كُلِّ بِرٍّ وَالسَّلامَةَ مِنْ كُلِّ إِثْمٍ، لا تَدَعْ لِي ذَنْبًا إِلا غَفَرْتَهُ وَلا هَمًّا إِلا فَرَّجْتَهُ وَلا حَاجَةً هِيَ لَكَ رِضًا إِلا قَضَيْتَهَا يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ. (رواه الترمذي).
وه‌ له‌دوای ئه‌م دوعایه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی خۆت ده‌ڵێی و له‌ هه‌موووكاتێکدا ده‌توانی ئه‌م نوێژه‌ ئه‌نجام بده‌ی، شه‌وبێت یان ڕۆژ، به‌ڵام ئه‌وکاتانه‌ی که‌ ناپه‌سه‌ندن نابێ تێیدا ئه‌نجام بده‌ی، وه‌ک سه‌ره‌تای ڕۆژ هه‌ڵاتن و ڕۆژ ئاوابوون، یان کاتێک که‌رۆژ دێته‌ ناوه‌ندی ئاسمان.
هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن چوار ڕه‌کعه‌ته‌ و هه‌ندێکی تریش ده‌ڵێن دوو ڕه‌کعه‌ته‌، دوو ڕه‌کعه‌ته‌که‌ په‌سه‌ندتره‌.

والله أعلم..
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-09-09 18:01:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: صلات الحاجة جون دةكرى

ده‌ست خۆش بێت باوکی دروود به‌راستی بابته‌کی به‌ سووده‌ بۆ هه‌موومان
ئه‌وا منیش سوودم لێ وه‌رگرت هه‌ر بژیت به‌رێزم
سوپاس بۆ مه‌وله‌وی بۆ ئه‌م پرسیاره‌ به‌سووده‌یه‌

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.15.227.4
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net