.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













بۆ ئەوانەی کە ناتوانن ڤیدیۆ لە فەیسبووک بەرز بکەنەوە و فەیسبووک بە یەکجاری ڕێگەی لە ڤیدیۆ بەرزکردنەوەیان گرتووە.
هۆکار: هەندێک کەس دەچن لە یوتوب یان فەیسبووکی تر ڤیدیۆ دادەگرن و پاشان هەمان ڤیدیۆ کە بەهەمان شێوە لە فەیسبووکی خۆیان بەرز دەکەنەوە و فەیسبووکیش مافی زۆر ڤیدیۆی پاراستووە کە ڕێگری بکرێت لە دووبارە کردنەوەیان بۆناو فەیسبووکو قەبارەیەکی زیادە دایگیر دەکات بەبێ سوود! بۆیە دوای چەند جارێک ئاگادار کردنەوە بە یەکجاری ڤیدیۆ بەرزکردنەوە دەوەستێنێت. یان هەندێ جار بەهۆی زۆر بەرزکردنەوەی ڤیدیۆوە دەوەستێت چونکە هەر بەکارهێنەرەو سنورێکی دیاری کراوی خۆی هەیە لە قورسایی خستنە سەر سێرڤەر!
چارەسەر:
ئەم چارەسەرە وەکو فێڵێک وایە لە فەیسبووکی دەکەیت، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە بەرنامەی RealPlayer یان بەرنامەی Windows Live Photo Gallery یان هەر بەرنامەیەکی تری بواری میدیایی کە ئێستا زۆر بەرنامە میدییایەکان ئەم تایبەتمەندییەیان تێدایە کە لەڕێگەی ئەوەوە ڕاستەوخۆ ڤیدیۆ دەکەیتە ناو فەیسبووکەوە بەبێ ئەوەی لاپەرەی ئینتەرنێت بکەیتەوە وێبگەرەکەت دابگرسێنیت زۆر بە ئاسانی.
من لێرە باس لە بەرنامەی Windows Live Photo Gallery دەکەم چونکە خۆم لێرەوە کردوومەو سەرکەوتووبووە. کە دەبێت هاوکات لەکاتی ئیشپێکردنی بەرنامەکە ویندۆس لایڤ مەسنجەرت کردبێتەوە [مسن] وەک لە وێنەکەدا دەیبینن.
١ـ سەرەتا ئەو ڤیدیۆیەی کە دەتەوێت هەڵیدەبژێریت و نیشانەیەکی راستی لێدەدەیت.
٢ـ دڵنیا دەبیتەوە کە [مسن]ـەت لەسەر هێڵە.
٣ـ کرتە لەسەر دوگمەی فەیسبووک دەکەیت وەک لە وێنەکەدا دیارە و پاشان داوای ناوو ناونیشانی ڤیدیۆکەت لێدەکات و بە ئارەزووی خۆت پڕی دەکەیتەوە پاشان بەرزی دەکەیتەوەو کارەکەت سەرکەوتووبووە.! :))
ئەی بۆ خاوەن پەڕەکانی فەیسبووک [پەیجەکان] چۆن ڤیدیۆ بکاتە ناو ڕووپەرەکەی؟
کاتێک فەیسبووک دەرگای لێداخستی لەسەر بەرزردنەوەی ڤیدیۆ ئەوا تەنها لەسەر ئەو تایبەتە بەو فەیسبووکەی کە پێشتر ڤیدیۆت بەرز کردۆتە، و دەتوانیت فەیسبووکێکی تر دروست بکەیت و ئەو بکەیت بە بەڕێوبەری پەیجەکەت[ئەدمین] و بەبێ کێشە لەو فەیسبووکە تازەوە دەتوانی ڤیدیۆ بکەیتە ناو پەرەکەت یا [پەیجەکەت]
سهرچاوه:فهیسبووك
له:كۆمپیته ر و ئهنتهرنێت

لهسهر هێڵ نییه