❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێکی گرنگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-11 06:02:43

diaryrashid
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-05
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 69
WindowsXPFirefox

پرسیارێکی گرنگ

به‌ناوی خودای گه‌وره‌

مامۆستا گیان پرسیارێک

ناسیاوێکمان له‌ وڵاتێکی ئه‌وروپا ئه‌ژی..کابرایه‌ک هاتووه‌ بۆلای محامیه‌..ئه‌م کابرا محامیه‌ پێی ده‌ڵێت من له‌ 2004 به‌ دوای ناو (فڵانێک)دا ده‌گه‌ڕێم (((که‌ هه‌مان ناوی ئه‌و ناسیاوه‌مانه‌))) کابرا محامیه‌که‌ ده‌ڵێت چونکه‌ من محامی کابرایه‌ک بووم به‌ هه‌مان ناو (واته‌ ناوی ناسیاوه‌که‌مان) که‌ بڕێک پاره‌ی به‌جێ هێشتووه‌ له‌دوای مردنی وه‌ که‌سووکاری نه‌ماون ئینجا ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌دۆزمه‌وه‌ به‌ناوی ئه‌و پیاوه‌وه‌ ئه‌وا پاره‌که‌ حکومه‌ت ده‌یبات..ئینجا داوای کردوه‌ که‌ نیوه‌ی پاره‌که‌ی بدات به‌ ناسیاوه‌که‌مان و نیوه‌ی خۆی هه‌لیگرێت...ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ناسیاوه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رگرێت حه‌رامه‌ یا خود نا؟؟ ئه‌گه‌ر بکرێت ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بده‌یت له‌سه‌ری

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-21 19:06:11

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: پرسیارێکی گرنگ

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامی پرسیارەکەت:
هه‌رپاره‌ و  ماڵێک که‌ هی خۆت نه‌بێ، یان به‌ میرات بۆت به‌جێ نه‌مابێت به‌درووستی، یان به‌ ڕه‌نج و ماندووبوون و کار و که‌سابه‌تی خۆت نه‌بێ... ئه‌وا ئه‌م ماڵه‌یه‌ درووست نیه‌، بۆ پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزیشتان ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ و نادرووستن، چونکه‌ ئاسانکاری و گرتنه‌به‌ری ڕیگای نادرووست شتی نادرووستی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net