❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-11 19:12:37

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت



به‌رێزان ئه‌ندامانی ئازیز پێم خۆش بوو ئاشناتان بکه‌م به‌ چه‌ند نوسینێکی به‌ڕێز مامۆستا سامان سیوه‌لی
له‌م رۆژانه‌ چیرۆکه‌ به‌نده‌کانم ئه‌خوێنده‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌میشه‌ حه‌زم کردوه‌ هه‌میشه‌ بابه‌تێک دابنێم
که‌ ئاماده‌کردنی خۆم بێت به‌ڵام ئه‌م نوسینانه‌ی مامۆستا سامانم خوێنده‌وه‌ پێم خۆش بوو ئێوه‌ش بێ به‌ش نه‌بن له‌م ئامۆژگاریانه‌

ببورن گه‌ر دوباره‌ بێت یان پێستر که‌سێکی تر داینابێت به‌ڵام من له‌ یانه‌ به‌رچاوم نه‌که‌وتوه‌ بۆیه‌ دام نا به‌ ئومێدم ئه‌گه‌ر دوباره‌ بوو
نه‌خرێمه‌ نا سه‌رپێچیه‌کان هاهاها له‌ به‌شی سه‌رپێچیه‌که‌ن ئه‌ترسم هاهاهاها






چیرۆکه‌ په‌ند / چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نین
ئاماده‌کردنی / ده‌رونناس سامان سیوه‌یلی



پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی خۆشده‌ویست، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ی که‌مێک له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاری ناو ماڵدا که‌مته‌رخه‌م بوو، ڕۆژێک پیاوه‌که‌ ده‌رگای ژووری میوانه‌که‌یان ده‌کاته‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر بووه‌ ئه‌و ژووره‌یان به‌کارنه‌هێناوه‌، ده‌بینێ ته‌پ و تۆزێکی زۆر له‌سه‌ر که‌لوپه‌له‌کانی ژووره‌که‌یه‌ و ده‌مێکه‌ پاک نه‌کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ پیاوه‌که‌ نیگه‌ران ده‌کات به‌ڵام پێی خۆش نییه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ توڕه‌بوون یان به‌ قسه‌ی ناخۆش نیگه‌ران بکات، بۆیه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌ چۆن په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نێت، بۆ به‌یانییه‌که‌ی زوو کاتێک پیاوه‌که‌ خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ چوونه‌ ده‌وام، به‌نهێنی خۆی ده‌کات به‌ ژووره‌که‌دا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ که‌ چینێک تۆزی له‌سه‌ره‌ به‌ په‌نجه‌کانی خۆی ده‌نووسێت (خۆشمده‌وێیت)، سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌ داده‌نێت و دێته‌ ده‌ره‌وه‌، کاتێک ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه‌دا بانگی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که‌ سویچی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ژووری میوانه‌که‌ له‌بیرچووه‌ و داوایلێده‌کات بۆی بهێنێت، کاتێک ژنه‌که‌ ده‌چێته‌ لای ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ ده‌بینێت له‌سه‌ر ئه‌و چینه‌ تۆزه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی ته‌نیوه‌ به‌په‌نجه‌ نوسراوه‌ (خۆشمده‌وێیت)، ژنه‌که‌ کتوپڕ تێده‌گات له‌م په‌یامه‌ و سویچه‌که‌ هه‌ڵده‌گرێت، کاتێک ده‌گاته‌ لای هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ سویچه‌که‌ی ده‌داته‌ ده‌ست و پێی ده‌ڵێت (منیش خۆشمده‌وێیت)، پیاوه‌که‌ تێگه‌یشت که‌ په‌یامه‌که‌ی گه‌یشتووه‌ و به‌ره‌و کاره‌که‌ی ده‌ڕوات، ژنه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌ستده‌کات به‌ خاوێن کردنه‌وه‌ی هه‌موو ماڵه‌که‌، بۆ پاشنیوه‌ڕۆ کاتێک پیاوه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و هه‌ردووکیان توند یه‌کتری له‌ ئامێز ده‌گرن.
که‌واته‌ ده‌کرێت هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێمه‌ په‌یام و داوا و ڕه‌خنه‌کانمان ئاوێته‌ی هێمنی و خۆشه‌ویستی بکه‌ین به‌جۆرێک به‌رامبه‌ره‌که‌مان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ په‌سه‌ندی بکات و کاری له‌سه‌ر بکات


به‌ ئومێدم سودی هه‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌کمان
هه‌ر شاد بن


سه‌رچاوه‌/  ماڵپه‌ری ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-13 06:18:37

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

دەستەكانت خۆشبێت هـــەنـــاســـە گـــیـــان


خۆزگە هەموو  پیاوێك بەو جۆرە پەیامەكانی بگەیاندایە ، یان كاتێك یەنەوە بۆ ماڵەوە ئەبینن ماڵەكە پاك بە تەرتیبە  دەست خۆشی لە خێزانەكەیان بكەن ئەگەر هەموو ژن و مێردێ بەو شيوةية  بن  ئەوا شەورو ئاژاوە لە نێوانیانا دور ئەكەوێتەوە و سۆز و خۆشەویستی باڵ ئەكێشێت بە سەر یانا ،

دووبارە دەست خۆشبێت بۆ دانانی ئەم بابەتە
زۆر بەسودە ماندوو نەبیت  ماڵەكەم

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-13 06:29:02

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

بەڕاستی زۆۆر چێژم وەرگرت لەخوێندنەوەی بابەتەکەت ، منیش پێشتر لەم بابەتەم لەیانە نەخوێندۆتەوە و بڕواشناکەم دووبارە بێت ، ھەربژیت و سەرکەوتووبیت ھەناسەگیان ، خوازیارم بەردەوام بیت و جوانتر و جوانترینما پێشکەش بکەیت ھەردەم تاسودمەند ببین لەبابه ته جوانەکانت و خەڵکی لێوەفێربکەین .
وە بابەتی دوبارە نابرێتە بەشی سەرپێچی دەبرێتە بەشی ئەرشیف مژدەم بەرێ ھاھاھا

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-13 09:45:41

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ناسه‌ گیان
بابه‌ه‌که‌ت زۆر جوانه‌

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-28 17:47:54

aring
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-20
دواترین سه‌ردان: 2012-11-21
په‌یامه‌كان: 99
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

ده‌ست خۆش هه‌ناسه‌ گیان.بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو
بابه‌ته‌که‌ت ئه‌گه‌ر دووباره‌ش بێت له‌ نرخ و سوده‌که‌ی که‌م نابێته‌وه‌و
خۆزگه‌ هه‌موو شته‌ دووباره‌کانی ژیانمان سووده‌کان بان نه‌ک هه‌ڵه‌.
به‌هیوای بابه‌تی جوانتر هاوڕێکه‌م

Kurdzhin
وانه‌زانی دابڕانێ خۆشه‌ویستی  له‌ناو  ده‌با
چاره‌نوسی نادیاربێ وه‌ک خاشاکی ده‌ست ڕه‌شه‌با
وا تێنه‌گه‌ی هه‌موو ئه‌وین له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر دابێ
بۆ هه‌ر هه‌وارێ ڕۆیشتی بیخه‌یته‌ شان له‌گه‌ڵتا بێ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-11-07 11:43:10

kalea-z
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-28
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsMSIE7

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

ده‌ست خۆش هه‌ناسه‌ گیان.بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو2

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f160d812c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-02-12 07:59:58

palkazerina
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-11-10
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPSafari

Re: چۆن په‌یامه‌کانمان بگه‌یه‌نیت

dastxoshbet babateke zorbaswda hiway bardawamet bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net