.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













دزێک لە ماڵێک یان ماڵێک لەدزی
سڵاوڕێز بۆ هەموو بەڕێوەبەران و ئەندامان و میوانانا کوردژین...
هاوڕێیان ماوەیەکی زۆرە ئەمەوێت بابەتێک دانێم لێرە کە باسی ئەو دزە بێ جەشم و ڕوانە دەکات کە بابەتەکانی کردژین ئەبەن و لە ماڵپەڕو یانانەی کە خۆیانی پێوە با ئەدەن بێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوەی اببەتەکە بدەن، ئەمەش کارێکە کە مرۆڤ هێڵنیی یەت لەو هەست و هەڵوێستە ، هەریەک لە ئێمە کە بابەتێک یان کارێکی شایستە بڵاو ئەکاتەوە لە جیهانی نێتی کوردی بێگومان ئەوە توانیویەتی ببێتە دڵۆپیک لە دەریای زانیاری و ڕاگەیاند و فەراغێکی بچوک لە شورای ڕێگرتن لەنەزانی پڕ بکاتەوە، جێگای خۆشحاڵیە ئەگەر بابەتێک وەر بگیرێت و ئەو زانست و زانیاری ە مەعریفەیە بڵاو بکرێتە وە بۆ ئەوەی زۆر ترین کەس لە کورت ترین کاتدا دەستگیری بێت بەڵام جوانترە ئەگەر ڕەنج و ماندو بونی ئامادەکاری لەبەرچاو بگیرێت و نەخرێتە زبڵدانی بێباکیەوە.
بۆیە لەسەدانا ئەمەوێت ئاماژە بەیەک لەو کارە نارەوایانە بدرێت کە بەرامبەر ئامادەکاری بابەتێکو یانەی کوردژین کراوە 



له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌ڕاستی دزیکردن له‌ناو نێت دیارده‌یه‌کی هه‌تا بڵێی ناشرینه
نازانم یانی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و یانانه‌ی تر که بابه‌ت له کوردژین یان هه‌ر شوێنێکی که ئه‌به‌ن چ سودێک ئه‌بینن که ئاماژه به سه‌رجاوه‌که‌ی ناکه‌ن به‌ڕای خۆیان سود له‌وه ئه‌بینن که توانای خه‌ڵک بکه‌ن به توانای خۆیان و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناوبانگ په‌یا بکه‌ن و ده‌ردی کورده‌واری خۆمان ئه‌ڵێت پیاوه‌تی به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه ئه‌کات ....
به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌وانه‌ی ئه‌و دزیانه ئه‌که‌ن خاوه‌نی کۆنترین عه‌قڵن و وانه‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی به هیچ جۆرێک فێرنه‌کراون
به‌س هه‌رچه‌نده خه‌ریکی ئه‌م کارانه بن و به ماناکه‌ی تر خه‌ریکی دزیکردن بن که وه‌ک لای ههموانیس ئاشکرایه دزیکردن چه‌ند سیفاتێکی ناشرین و قێزه‌ونه ئه‌گه‌ر له که‌سێکدا هه‌بێت به‌لام ڕۆژێک یه‌ت که هه‌مو که‌س به‌م کارانه‌یان ئه‌زانن و له کۆتایدا ڕوڕه‌شی هه‌ر بۆ خۆیان ئه‌مێنێته‌وه و ئه‌و ناوبانگه‌ی که به‌بۆنه‌ی کوردژین و سایت و ماڵپه‌ره‌کانی تر په‌یایان کردبو ئه‌سڕێته‌وه‌و ناویان ئه‌شکێت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سورێن گیان
به‌راستی شتێکی زۆر پێویستت خستۆته ڕو
هه‌ربژیت و هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم برای شیرینم
سه‌رکه‌وتوبیت ماڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه