.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هه‌ندێك له‌سه‌ركرده باڵا‌و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهان‌و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی، كه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلاریان له‌بانكدایه، ئاساییه بۆ خه‌وی شه‌وێكیان له‌ئۆتێله گرانبه‌هاكاندا، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بده‌ن.
له‌جیهاندا (12) ئۆتێل هه‌ن، كه ژووره‌كانیان به‌پێی پله‌به‌ندی، نرخی مانه‌وه‌یان خه‌یاڵییه، به‌ڵام ئه‌مه به‌لای كه‌سانی سه‌رمایه‌دارو بلیاردێر‌و سه‌ركرده‌كانه‌وه گرنگ نی‌یه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له‌وێ خه‌ونێكی پڕ له‌خه‌یاڵ‌و كه‌شێكی ئارام‌و كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و ئۆتێلانه‌ن، كه سایتی ناوبراو ئاماژه‌ی پێكردوون.
ژووری (ڕۆیاڵ بنتهاوس)ی شاهانه، له‌ئۆتێلی ویلسۆنی جنێف، نرخی شه‌وێك مانه‌وه تێیدا، 56 هه‌زار دۆلاره.
ئۆتێلی (ڕاج) له‌شاری جایبوری هیند، نرخی مانه‌وه‌ی هه‌ر ژوورێكی له‌شه‌وێكدا، (45) هه‌زار دۆلاره.
ژووری (تای ۆرنه‌ر بنتهاوس) له‌ئۆتێلی فۆر سیزنس له‌نیویۆرك، نرخی مانه‌وه تێیدا، 41.836 دۆلاره.
ژووری (بنتهاوس) له‌ئۆتێل مارتینیزی شاری (كان)ی فه‌ڕه‌نسا، نرخی مانه‌وه‌ی بۆ شه‌وێك 37.500 دۆلاره.
ڤێلای (هیو هیفنه‌ر)، كه ده‌كه‌وێته به‌رزایی تاوه‌ره‌كانی (فانتازیا) له‌پاڵمس پڵه‌س فیگاس، نرخی شه‌وێك مانه‌وه‌ی له‌هه‌ر ژوورێكیدا، (3.548) دۆلاره.
ڤێلای شاهانه له‌ئه‌سینا، نرخی شه‌وێك مانه‌وه تێیدا، (34.356) دۆلاره.
ژووری (كالا دی فۆلبی)، له‌دوورگه‌ی سه‌ردینیای ئیتاڵیا، نرخی شه‌وێك مانه‌وه تێیدا، 32.736 دۆلاره.
ژووری (فیلا لا كۆبۆلا) له‌ڕۆما، نرخی ته‌نا بۆ شه‌وێك مانه‌وه، 30 هه‌زار دۆلاره.
ئۆتێل (ڕیتز كارلتۆن)ی تۆكیۆ، نرخی مانه‌وه‌ی هه‌ر ژوورێكی له‌شه‌وێكدا، (2.550) دۆلاره.
ژووری (برێدج)ی شاهانه، له‌ئۆتێل ئه‌تڵانتیس، نرخی مانه‌وه‌ی شه‌وێكی (25) هه‌زار دۆلاره.
ژووری شاهانه له‌ئۆتێل فۆر سیزنس له‌پاریس، نرخی مانه‌وه‌ی شه‌وێكی (24.550) دۆلاره.
ژووری شاهانه له‌ئۆتێل (بورج ئه‌لعه‌ره‌ب) له‌دوبه‌ی، نرخی مانه‌وه‌ی شه‌وێكی (18.716) دۆلاره.
دیزاینی هه‌ندێك له‌و ئۆتێلانه به‌پێشكه‌وتووترین شێواز دروستكراون‌و به‌رده‌وامیش گه‌شتیاریان هه‌یه
سه رچاوه ماڵپه ڕی شاره زوورپۆست
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن bahir (2011-09-13 12:37:41)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سخۆش هاورێ گيان زانيارييه‌كى به‌سووده

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه