.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ساتی هه‌ستکردن به خۆشی یان ناخۆشی فرمێسك به چاوه‌کانماندا دێنه‌خواره‌وه و هۆکاره‌کانیش هه‌مه‌چه‌شنن: ئێستا توێژه‌ران ئیسرائیلی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی، که شله‌ی ناو چاو په‌رده‌یه‌کی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نیشانی به‌رانبه‌ر ده‌دات و له‌ڕێگایه‌وه تووڕه‌یی و هه‌ڵچوونی به‌رانبه‌ر لاواز ده‌کات.
مه‌رج نییه ڕشتنی فرمێسك په‌یوه‌ندی به هه‌ستێکی ناخۆشی مرۆڤه‌وه هه‌بێت. هه‌ندێك جار مرۆڤ له خۆشی، ناخۆشی، ئازار، به‌زه‌یی، تووڕه‌یی، بێده‌سه‌ڵاتی یان هه‌ستکردن به ناڕه‌وایی به‌رانبه‌ری فرمێسك ده‌ڕێژێت. بۆ زانینی هۆکاری گریان تویژه‌ران له زانکۆی "Tel Aviv" له وڵاتی ئیسرائیل لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت، که مرۆڤ له‌ڕێگای گریانه‌وه ده‌یه‌وێت هاوخه‌م بۆ خۆی په‌یدا بکات.
هه‌ندێك له توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که گریان یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات، توخمه کیمیاوییه‌کانی ناو له‌ش وه‌ده‌ربنێت، که له‌ڕێگای سترێس، ناخۆشی، ئازار یان تووڕه‌ییه‌وه دروست ده‌بن. هه‌ندێك له توێژه‌رانی دیکه پێیانوایه، که کۆرپه‌کان له‌ڕێگای گریانه‌وه ده‌یانه‌وێت چواردهوورهکانیان له ئازاره‌کانیان هۆشیار بکه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانیانداوه، که فرمێسك هه‌ستی به‌رانبه‌ره‌کان به‌هێزتر ده‌کات: ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌نها باس له ناخۆشییه‌کی بکات، هاوخه‌می که‌متره به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ باسکردنی ناخۆشییهکهیدا فرمێسك به‌چاوه‌کانیدا بێته‌خوارێ. هه‌ربۆیه ده‌کرێت ڕشتنی فرمێسك وه‌ك ئاماژه‌دانێك بهچواردهوور ته‌ماشا بکرێت.
توێژه‌ری ئیسرائیلی "Oren Hasson" له بیردۆزه‌که‌یدا، که له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Evolutionary Psychology"دا بڵاویکردۆته‌وه، زیاتر ده‌ڕوات و پێیوایه، که گریان یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات، که‌سانی زیاتر له چوارده‌ووری کۆببنه‌وه. بێگومان بردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی که‌سانی دیکه و زیادبوونی هاوخهمهکان سوودمه‌ندی خۆیان هه‌یه: ئه‌و که‌سانه‌ی له ترس‌دا فرمێسك ده‌ڕێژن، له‌وانه‌یه هاوخه‌می زۆر له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و چیتر له‌ژیاندا تهنیانهبن.
توێژه‌ری ئیسرائیلی ناوبراو له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ڕشتنی فرمێسك ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی، که به‌رانبه‌ر ناتوانێت ته‌ماشای گلێنه‌ی چاوی که‌سی گریاو بکات و به‌و جۆره‌ش ناتوانێت تێگه‌یشتنی بۆ ڕاستی هۆکاری گریان هه‌بێت.
کڕۆکی بیردۆزی توێژه‌ران له‌هه‌مبه‌ڕ گریان برتییه له‌وه‌ی: ئه‌وانه‌ی هانا بۆ گریان ده‌به‌ن، ڕه‌فتاری تووڕه‌ی و هه‌ڵچوونی بهرانبهرکانیان ڕاده‌گرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر زیاتر بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
"David Buss" له زانکۆی "Texas" له "Austin"، که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌کردووه، ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی "Oren Hasson" به‌دروست ناوده‌بات. "Livescience" له‌سه‌ر زاری توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی ناوبراوه‌وه ده‌ڵێت: "فرمێسك هۆکارێکه بۆ سڕکردنی به‌رانبه‌ر!"
س.سايتى زانيارى كشتى
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بابةتيكى بةسوودة


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زورسوباس هيمن كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh barasty babateki jwana.

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زور سوباس بةقوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه