❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (((بۆچی من؟؟!!)))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-07 11:46:11

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsSafari

(((بۆچی من؟؟!!)))

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7a59a88c09.jpg

هه‌موومان ئه‌م پرسیاره‌ له‌ کاتی جیاوازی ژیانماندا ده‌که‌ین کاتێک تووشی ناخۆشیه‌ک یان کێشه‌یه‌ک ده‌بین ،کاتێک کاره‌که‌مان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین ،کاتێک پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریمان کۆتایی دێت ،کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌وین ،یان کاتێک خۆشه‌ویسترین که‌سمان بۆ یه‌کجاری ده‌ڕۆن و ئیدی ناگه‌ڕێنه‌وه‌ یه‌که‌م شت پرسیار ده‌که‌ین و ده‌لێین خودایه‌ بۆچی من توشی ئه‌م کێشه‌یه‌ بووم؟؟ به‌ڵام ئه‌و کات ڕاستی ڕوداوه‌کان نازانین کاتێک دێت ڕاستی ڕوودانی شته‌کان بزانین ئه‌و کات ده‌زانی گرنگی ڕودانی ئه‌م ڕوداوه‌ چه‌نده‌ باش بوو بۆ ئێمه‌ و نه‌ده‌بوو ئاوا نیگه‌ران ببین بۆ ڕودانی ئه‌م ڕوداوه‌ و به‌رۆکی خۆمان بگرتایه‌ و ئه‌م رسته‌ پرسیارییه‌مان بچرپاندایه‌(بۆچی من؟؟)..... ئێمه‌ سزا نه‌دراوین یان ده‌رنه‌کراوین له‌ ژیاندا یه‌کێک له‌و چیرۆکانه‌ی که‌ منی ڕاکێشا بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌م چیرۆکه‌ بوو:

(ئاپه‌ر ئاشی یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ له‌ پاڵه‌وانێتی وێمیلدۆن له‌ ساڵی 1975دا گه‌یشته‌ یاری کۆتایی هه‌موو ئاماژه‌کان وایان ده‌گه‌یاند که‌ (ئاپه‌ر ئاشی) ده‌دۆڕێت به‌لام له‌ کۆتایدا ئاپه‌ر ئاشی توانی له‌ (جیمی کۆنه‌رس)بباته‌وه‌ دوای سی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م روداوه‌دا (ئاپه‌ر ئاشی) به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی ئایدز بوو هانده‌رانی ئاپه‌ر له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان نامه‌ی هاوخه‌میان بۆ نارد تێکڕایی دۆستان و هانده‌رانی نووسیبویان (بۆچی تۆ؟؟بۆ که‌سێکی تر نه‌بوو؟؟) ئاپه‌ر له‌ وه‌لامی ئه‌م هه‌موو نامه‌یه‌دا وتی له‌م جیهانه‌دا به‌ ملیۆنان هه‌رزه‌کار به‌هیوای ئه‌وه‌ن ببن به‌ یاریزانی تێنس له‌ناو ئه‌م ملیۆن که‌سه‌دا ته‌نها چه‌ند هه‌زار که‌سێک ده‌بن به‌ یاریزان له‌ناوی ئه‌و هه‌زار که‌سه‌شدا ته‌نها سه‌د یاریزان ده‌گه‌ن به‌ پاله‌وانێتیه‌کان له‌م هه‌موو یاریزانه‌شدا ته‌نها دوو یاریزان له‌ یاری کۆتایدا یاری ده‌که‌ن ... کاتێک له‌ (ویمبۆلدۆن) ڕاوه‌ستابووم و جامه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسیارم له‌خودا نه‌کرد که‌ (بۆچی من؟؟!!)ئایا ئێستا چ مافێکم هه‌یه‌ له‌ خودا بپرسم (بۆچی من؟؟!!) )

ئه‌مه‌ زۆر راسته‌ کاتێک له‌وپه‌ڕی خۆشی و شادی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنی ناوازه‌داین هیچ جارێک به‌رگوێمان ناکه‌وێت بڵێین (بۆچی من دلخۆشم؟؟) (بۆچی من سه‌رکه‌وتم؟؟) هه‌موو کاتێک هه‌ست ده‌که‌ین خۆشی و شادی و سه‌رکه‌وتنه‌کانمان به‌رهه‌می کارکردنی زۆر،ئارامگرتن،وره‌،توانای به‌هێز،باوه‌ڕبه‌خۆبوون، ئه‌م ئه‌نجامانه‌مان به‌ده‌ستهێناوه‌... ئه‌مه‌ مافی خۆته‌ وا بیربکه‌یته‌وه‌ به‌لام ئه‌و کاته‌ی تۆ له‌ ناخۆشی و کێشه‌دایت هه‌ر ئه‌نجامی کاره‌کانی خۆته‌ کاتێک توشی هه‌لامه‌ت بوویت هه‌رتۆ هۆکاری ئه‌م کاره‌یت چونکه‌ گه‌ر که‌مێک له‌سه‌رما خۆت پاراستبا توشی نه‌ده‌بوویت هه‌رکارێکی چاک ئێمه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین مه‌رج نیا پاداشت له‌گه‌لدا بێت چونکه‌ زۆرجار مرۆڤ ئه‌نجامی کاره‌ باشه‌کانی ته‌نها بریتییه‌ له‌ سزادانی خۆی ئه‌و کاته‌ی بۆ یه‌که‌مین جار زانایه‌ک گوتی(زه‌وی خره‌) ئایا زاناکه‌ خه‌لات کرا؟؟!!یان سزا درا؟؟!!بێگومان سزا درا له‌سه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وه‌ زانستیه‌ی زیندانی کرا ئێستاش هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ هاوڕان

هه‌موو شتێک که‌ ڕووده‌دات له‌به‌ر هۆکارێکه‌:

ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ی که‌ تۆ ئێستا دانیشتویت سه‌یری جیهان بکه‌یت له‌ سه‌دا جه‌ندی شته‌کان ده‌بینیت ؟؟
ئه‌گه‌ر له‌ شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیؤنه‌وه‌ یان له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ سه‌یری جیهان بکه‌یت چه‌ند له‌ سه‌ددا ده‌بینیت ؟؟بێگومان هه‌موومان کۆببینه‌وه‌ ناکاته‌ سه‌دیه‌ک
ئێمه‌ی مرۆڤ که‌ سه‌یری ده‌وروبه‌رمان ده‌که‌ین ته‌نها شته‌کان له‌ چاوی خۆمانه‌وه‌ ده‌بینین به‌لام نازانین هه‌رستێک له‌م جیهانه‌دا روده‌دات ته‌نها بریتیه‌ له‌ به‌شێکی بچوک له‌ پلانێکی گه‌وره‌ی خودا بۆ دنیا ئه‌و پلانه‌ی که‌ تۆ  یان من هه‌رگیز له‌ ته‌واوی شته‌کان ناگه‌ین
ئه‌م جیهانه‌ هه‌موو ئه‌و کردارانه‌ی هه‌ر مرۆڤێک ده‌یکات ئاواته‌کان،کێشه‌کان،بریاره‌کان،کرداره‌کان هه‌مووی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ کرداره‌کانی ملیۆنان که‌سانی تری ئه‌م زه‌مینه‌
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆ توشی کێشه‌یه‌ک بیت ئه‌وا بزانه‌ له‌وانیه‌ سودی بۆ که‌سێکی تر هه‌بێت که‌ ڕۆژانێک تۆ دڵخۆشبویت ئه‌و خه‌مبار بووه‌   
بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئوتۆمبێله‌که‌ت لێخوڕی و هه‌رگیز توشی ڕوداوی هاتوچۆ نه‌بویت یان ئوتۆمبێله‌که‌ت تێکنه‌چێت ئایا فیته‌ر و ته‌نه‌که‌چیه‌کان بێکار نامێننه‌وه‌ ؟؟
که‌واته‌ ژیان ته‌رازویه‌کی گۆڕاوه‌ که‌ به‌لای خۆشی و ناخۆشیدا ده‌جوڵێن..


هه‌موو شتێک که‌ روده‌دات بۆ چاکه‌ی تۆیه‌:

ئێمه‌ زو بریار ده‌ده‌ین له‌سه‌ر خراپی یان باشی دادوه‌رانه‌ یان نادادوه‌رانه‌ خۆشی یان خه‌مباری ڕوداوه‌کان ده‌ده‌ین
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر وابیرکه‌ینه‌وه‌ هه‌موو شتێک که‌ روده‌دات ته‌نها بۆ خۆشبه‌ختی ئێمه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌ ئێستادا ئازارمان ده‌دات
که‌ کات تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئینجا نرخی ڕودانی ئه‌م روداوه‌ ده‌زانین که‌ چه‌نده‌ گرنگ و سودبه‌خش بوه‌ بۆ ئێمه‌ 
تۆ پێویست ناکات به‌رده‌وام له‌ بارودۆخی کێشه‌کان خه‌مبار بیت و ئازاری خۆت بده‌یت به‌ رسته‌ پرسیار (بۆچی من؟؟!!)له‌ جیاتی ئه‌وه‌ داوا له‌ خودا بکه‌ که‌ ڕێنمایت بکات و کاره‌کانت بۆ ئاسان بکات
زۆر جار ده‌بێت کاره‌که‌مان له‌ده‌ست بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی باشتر به‌ده‌ست بهێنین یان ده‌بێت یه‌کێک له‌ هاوڕیکانمان له‌ده‌ست بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانمان  به‌ره‌وه‌ باشتر بروات



ئاماده‌کردنی یوجین
س/کتێبێکی خۆم

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-11 17:17:30

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: (((بۆچی من؟؟!!)))

کاتێک له‌ (ویمبۆلدۆن) ڕاوه‌ستابووم و جامه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسیارم له‌خودا نه‌کرد که‌ (بۆچی من؟؟!!)ئایا ئێستا چ مافێکم هه‌یه‌ له‌ خودا بپرسم (بۆچی من؟؟!!) )

هه‌ر گیز مرۆڤ له‌ کاتی خۆشیدا له‌ خۆی ناپرسێت که‌ بۆ چی من؟؟؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا ده‌زانێت ئه‌و شایانه‌ی هه‌موو شتێکه‌
به‌لام کاتێک شتێکی ناخۆشی به‌سه‌ر دێت هه‌میشه‌ گله‌ی ده‌کات و هه‌میشه‌ ده‌لێت بۆجی من ،، به‌راستی ئه‌م وه‌لامه‌ زۆر جوان و سه‌رسام که‌ره‌ بۆ ئه‌و قسانه‌
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش ىێت یوجین نگیان هه‌ر بژیت و سه‌ر که‌وتوو بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم ئه‌زیزم هه‌ر شاد بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-11 17:53:42

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: (((بۆچی من؟؟!!)))

کاتێک له‌ (ویمبۆلدۆن) ڕاوه‌ستابووم و جامه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسیارم له‌خودا نه‌کرد که‌ (بۆچی من؟؟!!)ئایا ئێستا چ مافێکم هه‌یه‌ له‌ خودا بپرسم (بۆچی من؟؟!!) )

باوەڕدەکەیت ئەمرۆ من چووم بۆدەورە و تامامۆستا ھات وتم با گۆڤارێک بخوێنمەوە یەکەم بابەت بەرچاوم کەوت ئەم بابەتە زۆۆۆر جوانە بوو سەیرم کرد سایت و شتی پێوەنەبوو دەمویست لێرەبینووسم بۆ ماڵپەڕ بەڵام زۆۆر دڵخۆشم کەدەبینم ھاوڕێکەم بابەتەکەی داناوە ، سەرکەوتووبیت بەڕاستی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە نوسراوەکە ، وە ئەویاریزانی تێنسە زۆر جوان وەڵامی ھاوڕێکانی داوەتەوە ، ھەربژیت ماڵەکەم ، بەھیوای بەردەوامیت خوشکەگیان

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-12 12:36:26

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: (((بۆچی من؟؟!!)))

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان (بڕوا گیان  و  سه‌نگینی گوڵ)
مه‌منون بۆ وته‌ و ده‌ربڕینه‌کانتان
خۆشحاڵم ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ بوبێت
هه‌ربژین و به‌خته‌وه‌ربن هاوڕێکانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-14 22:22:33

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsFirefox

Re: (((بۆچی من؟؟!!)))

dastt xoshbe sarkawtu be

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net