❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-12 19:58:39

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

رووداو-هه‌ولێر

http://rudaw.net/kurdish/thumbnail.php?file=article%20images/banaz_234014108.jpg&size=article_medium

كچێك له‌ هه‌ولێر به‌هۆى دانه‌مه‌زراندنیه‌وه‌ خۆى ده‌سوتێنێت‌و دواتریش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

رۆژى 6/9/2011 كچێك به‌ناوى به‌ناز جه‌واد محه‌ممه‌د، 24 ساڵ، به‌هۆى سووتانه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا، به‌ناز دانیشتووى گه‌ڕه‌كى نێرگزى هه‌ولێر بوو، ده‌رچووى په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى بووه‌.


نه‌قیب ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌دواداچوونى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان له‌ هه‌ولێر به‌(رووداو)ى راگه‌یاند "به‌ناز كاژێر 1ى شه‌و خۆى سووتاندووه‌و كه‌س ئاگاى لێی نه‌بووه، به‌ڵام له‌ ئیفاده‌كه‌یدا گوتى زۆر له‌ خۆم بێزار بووم، ئه‌وكاته‌ زۆر عه‌سه‌بى بووم، نه‌وتم به‌خۆمداكردو خۆم سووتاند، له‌به‌رئه‌وه‌ى دانه‌مه‌زراوم".


Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-13 08:04:26

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

لەبەر ئەوەی وشی نەشیاو هەبوو لە نێو پەیامەکەتدا
پەیام رەشکرایەوە هیوام وایە سەرجەم ئەندامان خۆیان بە دوور بگرن لە وشەی نەشیاو..

لەگەڵ رێزماندا،،،
دەستەی بەرێوەبەرایەتی کوردژین...

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-19 11:15:08

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

سڵاو هاوڕێیان من نامه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم هه‌ر که‌س خۆی بسوتێنێت یان به‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك خۆی بکوژێت خۆی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه‌!

به‌ڵام ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵیم که‌ له‌ تیڤی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ( عمید عبدالخالق ) و باوك و برای ئه‌و خانمه‌ ڕایانگه‌یان
که‌ هۆکاری خۆ سووتاندنی ( به‌ناز) هیچ په‌یوه‌ندی به‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ نیه‌ ،
به‌ڵكو هۆکاره‌که‌ی کێشه‌یه‌کی خێزانی بووه‌ که‌ ئه‌و ئێواره‌ له‌ ماڵیان ڕوویداوه‌،،

وه‌ به‌ڵگه‌ی به‌هێزیش بۆ قسه‌کانیان ئه‌وه‌بوو که‌ :
- به‌ناز ده‌رچووی په‌یمانگایه‌ به‌شی کارگێڕی یاسا ، واتا له‌ وه‌زاره‌تی داد داواکاری پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ دامه‌زراندن
وه‌ ئه‌وکاته‌ی به‌ناز خۆی سوتاندووه‌ ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌ دامه‌زراون ئاشکرا نه‌کرابوو .
که‌واته‌ به‌ناز نه‌ی زانیوه‌ که‌ ئایا ناوی ده‌رچووه‌ بۆ دامه‌زراندن یان نا !!!!!!
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ خۆسوتاندنی ئه‌و خانمه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ نه‌بووه‌ .


داوای لێخۆشبوون بۆ به‌ناز و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه‌ له‌ یه‌زدان ئه‌که‌م و ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-20 13:38:41

buka_shusha
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-09
دواترین سه‌ردان: 2012-03-16
په‌یامه‌كان: 106
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

SOZ GEAN RASTY AKAE BRAKAE WAE WT
MNESH NALE XATAE XOEATE BAS LAPENAWE CHE XOE AKUZHET LAM WLATA DA
AWEAKAM KASW AXR KASESH NEA BE MSTAQBAL BET LAKURDSTA MN DAEM MALAWA ALE BXWENA PEKANENM HET CHENKA LAM WLATA HECH WAK AWANEA XOT ATAWET LAGAL AWASH AWLE XOM AEAM

DAST XOSH BOTO

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن buka_shusha (2011-09-20 13:41:05)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ffc5190ac.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-21 08:52:14

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

خاتوو بووکه‌ شوشه‌ جوانه‌که‌ سڵاو دڵی من

من نامه‌وێ بڵێم خۆی تاوانباره‌ یان باوکی یان براکه‌ی یاخود هه‌رکه‌س !
من ئه‌لێم خۆی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه‌ .
وه‌ نامه‌وێ باسی ئه‌وه‌ بکه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان ئه‌کوژن یان خۆیان ئه‌سوتێنن
بۆچی وایان کردووه‌ یان بۆ وا ئه‌که‌ن ئه‌وه‌ له‌لای من باسێکی تره‌ ،،،،، و زۆ هه‌ڵده‌گرێ


ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆکوشتنی ئه‌و خانمه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ دامه‌زراندن و دانه‌مه‌زراندنه‌وه‌ نیه‌
به‌ پێی ئه‌و لێدوانه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و باوك و براکه‌ی ئاماژه‌یان پێدا و به‌ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ش
( وه‌کو له‌ په‌یامی پێشووما ئاما‌ژه‌م پێکردووه‌)
جا تکایه‌ با ئێمه‌ شته‌کان تێکه‌ڵ نه‌که‌ین !

ڕێزم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-21 08:59:11

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

هه‌روه‌ك سۆز خان گووتی خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه‌ خۆیان قسه‌یان كرد گوتیان هۆكاره‌كه‌ی كیشه‌یه‌كی ناوخۆیان بوو نه‌ك هۆی دامه‌زراندن
ده‌سته‌كانت خۆش بیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-09-21 10:06:00

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

سڵاو دەست خۆشی بۆ هەموو لایەک
هاورێی گیان دەستت خۆش بێت بۆ بڵاو کردنەوەی ئەو ڤیدۆیە
سەرکەوتوو بیت و تەمەن درێژ بیت ئەزیزم..

هەر چەندە لە دوای مردوو قسە کردن هیچ مانایەکی نامێنێتەوە چونکە کەسی مردوو
تەنانەت شەیتانیش دەستی لێ دەشواتەوە ئیدی نە بادە مرۆڤ.
بەڵام دیارە هەندێک رووداو پێویست دەکات قسە و باسی لێو بکرێت کە پەیوستە بە ژیانی هەموو لایەکەوە،،

سەرەتا رووی قسەکانم دەکەمە سۆز خان و سۆران خۆشناو کە گوایە لە تیڤیدا لە دوای رووداوەکە خانەوادەکەی دەلێن هۆکاری کۆمەڵایەتی یاخود کێشەی خێزانی بووە بەڵام ئایا دەزانن ئەم قسانە لای حاکم نرخی نیە چونکە دوا وتەی خۆی شایەت حاڵە لە سەر هۆکاری سوتانەکەی لای حاکم کەس ناتوانێت لە بری کەس قسە بکات ئەگەر وتەی کەسەکە خۆی ئامادە بێت وە هەموانیش ئەوە باش دەزانین هەر وەک لەم ڤیدۆیەدا دەردەکەوێت دەڵێت هۆکاری خۆ سوتاندنم لەبەر دانەمزراندن بووە ئەمە بەڵگەیەکی حاشە هەڵنەگرە و ئەبێت هەموو لایەک دان بەو راستیەدا بنێنین کە بێ کاری و دانەمزراندن و زۆر شتی تر لەم وڵاتدا دیاردەیەکی روونە و بوونی هەیە وە لە وانەیە زۆر کێشەی تریش بە دوای خۆیدا بێنێت ئەگەر لایەنی دەسەلاتدار بە سیستەمی ئیداری وڵاتدا نەچێتەوە،،

بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خۆ کوشتن یاخود خۆ سوتاندا نیم بەڵام ئایا کێ زەمانەتی ئەوە دەکات هەلێکی وا لەبار بێتە کایەوە کە کەس بێ ئومێد نەبێت لە ژیاندا زۆرێک لە پێداویستیەکانی ژیان دابین بکرێت بێگومان ئەمە لە ئەستۆی حکومەتدایە حکومەت ئەبێت چاو بەسەرجەم ئاستی چینەکاندا بخشێنێتەوە چونکە بەراستی لەوانەیە زۆربەمان هەستی پێ نەکەین بەلام زۆرێک هەن ئاستی ژیانیان زۆر لە مەترسیدایە پێویست بە ئاوردانەوەی جدی هەیە...

سەری رێز و نەوازش بۆ بەناز جەوادی خوای گەورە بە رەحمی خۆی رەحمی پێ بکات لە رۆژی قیامەتدا...

دووبارە ریزم هەیە بۆ هەموو لایەک چاوتان ماچ دەکەم....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-09-21 11:09:04

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

سڵاو ڕێز بۆ جه‌نابتان کاکه‌ یادگار گیان

براکه‌م جا ئه‌کرێ من خۆم بکوژم و بڵیم له‌ داخی کاك یادگارا خۆم کوشتووه‌ ؟!!!!!
له‌ کاتێکا جه‌نابت له‌ ژیانتا منت نه‌دیوه‌ ؟؟؟؟؟؟!!!!!


ڕاسته‌ قسه‌ی ئه‌و وه‌رده‌گیرێ و وه‌رگیراوه‌ منیش ئه‌زانم که‌س ناتوانێت له‌باتی که‌س قسه‌ بکات به‌ڵام به‌لگه‌ ئه‌توانێت ڕاستی و درووستی قسه‌ی هه‌موومان بسه‌لمێنێ !


به‌ڵام چاوه‌که‌م ئه‌و ناوانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌ داوای دامه‌زراندنیان کردووه‌
ئه‌و کاته‌ ده‌رنه‌چوبوون
که‌واته‌ ئه‌و ئه‌سڵه‌ن نه‌یزانیوه‌ ناوی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان نا .

ئایا ئه‌کرێت حکومه‌ت بێت بانگی من و خوشکه‌که‌ی تۆ بکات بڵێ نابێت له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌تان کێشه‌تان هه‌بێت ؟
چاوه‌که‌ی سۆز  ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی خێزانی بووه‌ ئه‌و خانمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی باوك و براکه‌ی توشی کێشه‌ نه‌کات وای وتووه‌
ڕه‌نگه‌ له‌ ترسا وای وتبێت ... ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌کو باوك و براکه‌ی ووتیان که‌ چه‌ن که‌سێك سه‌ربه‌ لایه‌نێکی دیاری کراوی سیاسی
چوون بۆ ماڵیان و داوایان کردووه‌ که‌ وا بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م مه‌رامی سیاسی ئه‌و لایه‌نه‌ به‌دی بێت وه‌ هه‌م ئه‌و خانمه‌ له‌ کێشه‌ی زیاتر خۆی و خانه‌واده‌که‌ی بپارێزێت.،،


ڕاسته‌ قسه‌ی ئه‌و وه‌رده‌گیرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نه‌بێت پێم وانیه‌ کاری پێبکرێت !


بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وترێت : ئه‌بێت حکومه‌ت کار بۆ خه‌ڵك بکات ، منیش ئه‌ڵێم ئه‌بێت بیکات به‌ڵام له‌م باسه‌یا نابێت بیکات !!!!!!! چونکه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حکومه‌ته‌وه‌ نیه‌
ئه‌مه‌ باسێکی تره‌ و کاری حکومه‌ت باسێکی تر !!!
وه‌ کاکه‌ یادگار گیان بڕوا ناکه‌م له‌ هیچ کونجێکی ئه‌م زمینه‌یا شتی وا هه‌بێت که‌س زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ بکات هیچ که‌سێك بێ ئومێد نه‌بێت چونکه‌ شتی وا مه‌حاڵه‌ !!!!!!!!!!!!!

هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی ئازیز کاکه‌ یادگار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-09-21 11:50:24

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

هاورێی سۆز خان
بەرێزم لە ڤیدۆکەدا دیارە باوەر ناکەم کەس زۆری لێ کردبێت بڵێت ئاوا بڵێ و ئاوا مەڵێ
ئەگەر کەسێک ئامادە بێت خۆی بسوتێنێت ئەوا ئامادەشە ناوی سەبەبکارەکەشی بڵێت ئەگەر برای بێت یاخود باوکی یاخود هەرکەسێکی دی بێت !! هیچ پێویست بەوە ناکات بیشارێتەوە ،،

ئیتر بەهەر حاڵ ئەو کەسە ساڵ و نیوێکە ئەم سەرو ئەو سەر دەکات هیچ دەرگایەکی لێ نەکراوەتەوە دیارە ئەم جارەش دڵنیا بووە کە دەرگای لێ ناکرێتەوە بۆ دامەزراندن چونکە واستەی نەبووە !!!

ئیتر وتن لەسەر ئەم بابەتە هیچ پێویست ناکات . ئەوەی ڤیدۆکە ببینێت تێ ئەگات هۆکارەکەی چی بووە ئیتر دوای ڤیدۆکە هەرچی ئەبێت ئەمە لەوانەیە هۆکاری تر هەبێت لەوانەیە ئێمە درکی پێ نەکەین !!!

وە سەلام لەگەڵ رێزمدا،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-09-21 12:07:35

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

کاکه‌ یادگاری به‌رێز ،،،
مرۆڤ تا دوا هه‌ناسه‌ هیوای هه‌یه‌ بۆ ژیان !
وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ خۆیان ئه‌سوتێنن له‌ داخی مێرد یان باوك یان برا یاخود هه‌رکه‌س دوایی ئه‌ڵێن په‌ره‌مێز ته‌قی یاخود غاز گڕی گرت
ئه‌ی ئه‌مانه‌ چۆن وا ئه‌ڵێن !!!!!
که‌واته‌ له‌ ترسی مانیان و دووباره‌ دروستبوونی کێشه‌ ئاماده‌ نین ڕاستیه‌که‌ی بڵێن .

ئه‌و کچه‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت قسه‌ ئه‌کات که‌ زۆر به‌ ئه‌سته‌م لێی تێئه‌گه‌یت چی ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ژێرنووسه‌که‌ی نه‌بوایه‌ من نه‌مده‌زانی چی ئه‌ڵێت
به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ڕسته‌پڕ مانایه‌ی که‌ مه‌به‌ستی هه‌ندێك که‌س بووه‌  ئا له‌و کاته‌ پڕ ئازاره‌ی ئه‌وا دڵنیام ئه‌و به‌س ئه‌یڵێته‌وه‌
(هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆچوونی خۆمه‌ ).

به‌ڵام ئه‌و ناوانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌ داوای دامه‌زراندنیان کردووه‌ که‌ ئه‌و  داوای لێ پێشکه‌ش کردووه‌ ده‌رنه‌چوبوون.
ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌


کاتت پڕ گوڵ بێت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-09-21 12:34:10

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

له‌وانه‌شه‌ خانه‌واده‌كه‌ی بۆ مه‌سله‌حه‌ت یان هۆكاری تایبه‌ت وایان گووتبئ.ئه‌وه‌ی راستی بیت كاك یادگار وه‌ك خۆت گووته‌نی ڤیدیۆكه‌ش به‌ڵگه‌یه‌
دةستان خؤش بيت


تكایه‌ بانه‌بیته‌هۆی دڵگرانی كه‌س

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soran xoshnaw (2011-09-21 12:40:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-09-21 12:45:24

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

سڵاو
دەستت خۆش کاک ژیکاف بۆدانانی بابەت و ڤیدیۆکە سەرکەووتووبیت بەھیوای بەردەوامیت .

سەبارەت بەخۆکوشتنی ئەو خانمەش خودای گەورە زاناترە و من وەک خۆم زانیارییەکی ئەوتۆم نیە .

بەڵام ئەگەر وتەکانی سۆز خانیش ڕاسبێت ھەمان بۆچونی کاک یادگارم دەبێت .

چونکە رۆژ رۆژی یاسایە و تەواو ئیتر خەڵک چاویان کراوەتەوە ھەمووکەس خاوەنی بۆچونە ، ئەو خانمەش سەرەڕای ئەوەی خۆی سوتاندووە باوەڕ ناکەم لەو وەزعەی توانیبێتیان داوای لێبکەن و زۆری لێبکەن لەپێناو درۆکردن و پاساوھێنانەوە .

سەرکەوتن بۆ گشتان ئازيزانم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-09-21 14:48:44

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

سڵاو هاوڕێیان،،،

کاکه‌ سۆران خۆ به‌ قسه‌ی باوکو براکه‌ی نابێت تا به‌ که‌یفی خۆیان شت بڵێن
به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ ناوه‌کان ده‌رنه‌چوون براکه‌م


سه‌نگین گیان هه‌رکه‌س ئازاده‌ چۆن بیر ئه‌کاته‌وه‌ به‌ڵام


بەڵام ئەگەر وتەکانی سۆز خانیش ڕاسبێت ھەمان بۆچونی کاک یادگارم دەبێت .

که‌واته‌ ئه‌گه‌ر بشفڕێت هه‌ر بزنه‌ هههههههههههه


خانم گیان به‌ڵێ ڕۆژ ڕۆژی یاسایه‌ بۆیه‌ ناکرێت من هه‌ر قسیه‌ك بکه‌م بڵێن ته‌واوه‌ ئه‌بێت به‌ڵگه‌ هه‌بێت تا یاسا کاری خۆی بکات

نموونه‌یه‌كت بۆ ئه‌هێنمه‌وه‌ ( ئه‌گه‌ر دوو پیاو له‌ چۆڵه‌وانیه‌کا بوو به‌ شه‌ڕیان و هه‌ردووکیان سا به‌کام هۆکار بێت یه‌کتر بریندارکه‌ن قسه‌یان وه‌ربگیرێت
هه‌ریه‌که‌یان بڵێ ئه‌و سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی کردووه‌ (بۆنموونه‌) دوای وه‌رگرتنی قسه‌کانیان هه‌ردوکیان بمرن ) ئه‌بێت قسه‌ی کامیان ڕاست بێت ؟؟؟!!!
ئه‌ی گوڵه‌که‌م ئه‌بێت یاسا به‌ دوای به‌ڵگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێت تا ڕاستی قسه‌ی یه‌کێکێان بسه‌لمێنێت.
که‌واته‌ مه‌رجه‌ هه‌موو که‌سیك پێش مردنی هه‌رچی بڵێت ڕاست بێت ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌ ناڕاست ده‌رخست
نابێت یاسا بڵێ ئه‌و قسه‌ ڕاست نه‌بووه‌ ؟؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-09-21 15:51:23

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

تێناگەم تۆیەک کەلە ڕاستی وڵاتی ئێمەدەزانیت و شتەکان بەچاوی خۆت دەبینیت بۆچی ئەوەنە سوریت لەسەر ئەوەی ئەم کچە لەسەر دانەمەزراندنی خۆی نەسوتاندووە .??!!!4

سوپاس بۆتۆ و بۆمادوبوونت بۆئەوکاتەی بەمنت بەخشی و رونکردنەوەیەکت بۆنوسیم .

یەزدانی مەزن زاناترە سەبارەت بەو ڕوداوەی ڕوی داوە.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-09-21 16:05:22

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

منیش دەلێم لەبەر دانەمەزراندن خۆی نەسوتاندوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-09-21 18:44:13

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: به‌ ڤیدیۆ: كچێك له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندنى خۆى سووتاند

خاتوو سه‌نگین گیان رۆحه‌که‌م دڵه‌که‌م من ئه‌زانم که‌مو کورتی زۆر له‌ ووڵاته‌که‌مانا هه‌یه‌
به‌ڵام گیانی من نابێت شته‌کان تێکه‌ڵ بکه‌ین

ئێستا که‌ ناو ده‌رنه‌چوبێت بۆ بڵێین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ خۆی سوتاندووه‌ ؟

من دووباره‌ ئه‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌زانم زۆر شتی خراپ هه‌یه‌ به‌ چاوی خۆم ئه‌یبینم به‌ڵام چاوی من باشه‌کانیش ئه‌بینێت
وه‌ توانای جیاکردنه‌وه‌ی شته‌کانم هه‌یه‌ !!!!


هیوام وایه‌ دڵگران نه‌بیت له‌ قسه‌کانم نه‌ تۆ و نه‌ هاوڕێیانیش سه‌رکه‌وتووبیت خوشکه‌ جوانه‌که‌ی سۆز

کاتتان شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net