❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-22 13:48:31

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

به‌رنامه‌ ڕیژی بکه‌ بۆ به‌یانی،،،،

*به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ساڵی یه‌کجار سه‌یری هه‌ڵهاتنی خۆر بکه‌،،،

*ڕۆژی له‌دایک بونی که‌سانی ترتان بیر بێت،،،

*هه‌وڵبده‌ زیاد له‌ پێویست هاوکاری و یارمه‌تی خزمه‌تگوزار و کرێکاره‌کان بکه‌یت،،،،

*هه‌موو به‌هارێک چه‌ند گوڵێک بنێژه‌،،،،

*هه‌میشه‌ سڵاوکردنت بخه‌ره‌ پێش خه‌ڵکی تره‌وه‌،،،

*به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌ڕه‌که‌ی خۆت پێ ڕاکێشه‌،،،

*باشترین کتێب بکڕه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیخوێنیته‌وه‌،،،،

*له‌به‌رامبه‌ر خۆت و خه‌ڵکانی تردا لێبورده‌ به‌،،،

*کارێک زانیت توانای کاری زیاده‌تان هه‌یه‌ زۆرتر ئیش بکه‌،،،

*هه‌رشتێکت به‌ ئامانه‌ت وه‌رگرت به‌ دروستی بیگه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی،،،

*ئه‌وه‌ی ده‌یزانیت فێری که‌سانی تری بکه‌،،،،

*ئه‌و شتانه‌ بکڕه‌ که‌ مناڵه‌کان ئه‌یفرۆشن،،،،

*حه‌ز ده‌که‌یت خه‌لک چۆن هه‌ڵسوکه‌ت بکات له‌گه‌ڵتا تۆش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌لسوکه‌ت بکه‌،،،،

*له‌ ڕۆژی له‌دایک بونتا نه‌مامێک بنێژه‌،،،،

*ساڵی یه‌ک جار خوێن ببه‌خشه‌،،،،،

*هاوڕێی تازه‌ په‌یدا بکه‌ به‌لام هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت فه‌رامۆش نه‌که‌یت،،،،

*نهێنی پارێز به‌،،،،،

*هه‌رگیز هه‌لی چێژ وه‌رگرتنت دوانه‌خیت بۆ کاتێکی تر،،،

*ڕێز له‌ مامۆستاکانت بگره‌،،،،

*ڕێز له‌ پۆلیس و ئاسایش و کارمه‌ندانی ئاگر کوژێنه‌ره‌وه‌ بگره‌،،،،

*کاتت به‌ ته‌ڵه‌که‌بازی و فێڵ به‌سه‌ر مه‌به‌ هه‌وڵبده‌ زیاتر شته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌ بنه‌ماو یاسایانه‌ فێربه‌ ،،،،

*زۆر خۆت له‌ بڕیار و په‌یمان دوربخه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئازاد تر بیت،،،،

*هه‌میشه‌ ئه‌و ده‌سته‌ی که‌ درێژ ده‌کرێت بۆت قبوڵی بکه‌،،،،

*به‌ شێوه‌یه‌ک بژی له‌ ژیانتا کاتێک که‌ منداڵه‌کانت بیر له‌ به‌رپرسیارێتی و گه‌وره‌یی و دادپه‌روه‌ری و ویژدان ده‌که‌نه‌وه‌ تۆیان بیربکه‌وێته‌وه‌،،،

*دان به‌ هه‌ڵه‌کانتدا بنێ،،،،،

*سود له‌ قسه‌ی خۆش و گاڵته‌کردن وه‌ربگره‌ له‌گه‌ڵ خه‌لکدا بۆ کات به‌سه‌ربردنێکی به‌چێژ و خۆش به‌ک بۆ شکاندنی خه‌ڵکی،،،،،

*ئه‌وه‌ بزانه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یانبیستیت ڕاست نین،،،،

*له‌کاتی تێپه‌ڕبونی که‌سێک به‌ ته‌نیشتدا  ڕیگه‌ی بکه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات،،،،،

*به‌رده‌وام شاگردێکی چوست و چالاک به‌،،،،

*هه‌وڵبده‌ به‌ده‌ستی خۆت شتی جوان دروست بکه‌یت،،،،،

*ئه‌و جلوبه‌رگانی که‌ زیاتر له‌ سالێکه‌ له‌به‌رت نه‌کردون بیان به‌خشه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی خێرخوازی به‌ که‌سێک یان به‌دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی،،،،،

*هیچکاتێک سالوه‌ختی ژنهێنانه‌که‌ت له‌یاد نه‌که‌یت،،،،

*له‌بیرت نه‌چێت ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گه‌ره‌ترین ده‌ستکه‌وت و سه‌رمایه‌یه‌،،،،

*به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆت توشی مادده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان نه‌که‌یت ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌تی ئه‌وانه‌ش نه‌که‌یت که‌ ئه‌و ماده‌یه‌ به‌کار ئه‌هێنن،،،

*له‌بیرت بێت که‌له‌کاتی ئیشوکار و په‌وه‌ندیه‌کان له‌ماڵه‌وه‌ باشترین شت متمانه‌ و باوه‌رپێبونه‌ له‌ نێوانتاندا،،،،

*جگه‌ره‌  مه‌کێشه‌،،،،،

*ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر خۆشگوزه‌رانی هه‌وڵبده‌ منداله‌کانت رابێنه‌ و فیریان بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک پاره‌ بۆ زانکۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌،،،،

*سود له‌ ڕۆژنامه‌ کۆنه‌کان و قاپه‌ کۆنه‌کانت وه‌ربگره‌،،،،

*به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست پاره‌ پاشه‌که‌وت بکه‌ له‌ شوێنێکی باوه‌رپێکراودا  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک توشی شکستی مادی بوویت بتوانیت جارێکی تر خۆت دروست بکه‌یته‌وه‌،،،،،

*خۆت رابێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر ناتوانیت خۆشه‌ویستی بنوێنیت له‌گه‌ڵ خه‌لدا جاکه‌ بکه‌،،،،

*هه‌ولبده‌ خۆت رابهێنیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌رده‌وام شتێکی جوان له‌به‌رجاوتا بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ یه‌ک چل گوڵیش بێت،،،

*بیر له‌ شتی گرنگ بکه‌ره‌وه‌ به‌لام ڕازی و دڵخۆش به‌ به‌خۆشی و شادیه‌ک ئه‌گه‌ر زۆر بچوکیش بێت،،،،

*هه‌رگیز خیانه‌ت له‌ هاوسه‌ره‌که‌ت نه‌که‌یت،،،،

*به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هێرش نه‌که‌یته‌ سه‌ر پیرۆزیه‌کانی خه‌ڵکی،،،

*له‌کاتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیه‌کی باشدا وه‌سێتنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل بنوسه‌،،،،

*قفڵی چاک بده‌ له‌ده‌رگای ده‌ره‌وه‌تان،،،

*هه‌ولبده‌ هه‌میشه‌ هۆشیار و ئاگاداربه‌ چونکه‌ چانس زۆرجار به‌ئارامی له‌ده‌رگا ده‌دات،،،،

*خۆت فێری په‌نچه‌رچێتی بکه‌،،،،

*هه‌وڵبده‌ ناوی ئه‌و که‌سانه‌ت بیرنه‌چێته‌وه‌ که‌ ده‌یان ناسیت و بینیوتن،،،،

*کاتێک که‌سێک ده‌یه‌وێت روداوێک یان به‌سه‌رهاتێکی خۆی بگێڕێته‌وه‌ بۆت هه‌رگیز قسه‌کانی پێمه‌بڕه‌ و باسی خۆتی بۆمه‌که‌ ڕێز بۆ بیروبۆچونه‌کانی دابنێ،،،،

*هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ کاتژمێره‌که‌ت 5 خوله‌ک له‌ پێشه‌وه‌ بێت،،،،

*که‌سێک ئومێد و هیوای هه‌یه‌ بێئومێدی مه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ته‌نیا خاوه‌نی ئه‌و ئومێد و هیوایه‌ بێت،،،،

*بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن هه‌وڵبده‌ نه‌ک بۆ کامڵبون و بێعه‌یب بوون،،،،

*هه‌وڵبده‌ توند و جدی به‌ له‌هه‌لسوکه‌وتدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روتان خۆشبێت،،،،

*تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێویسته‌ ئارام و میهره‌بان به‌،،،

*کاتێک داوایان لێکردی شتێک ئیمزا بکه‌یت به‌ وردی ئه‌و شته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌بیرت نه‌چێت که‌ شتی زۆریان پێداویت و شتی که‌میان لێداوا کردویت،،،،

*کاتێک توڕه‌یت هیچ شتێک نه‌که‌یت،،،

*هه‌میشه‌ له‌هه‌موو شوێنێک هه‌وڵبده‌ ڕێگه‌ له‌ توڕه‌یی و جیابونه‌وه‌ بگریت،،،

*حساب بۆ دڵی خه‌ڵک بکه‌ نه‌ک بۆ گیرفانیان،،،

*ڕێز بۆ هه‌موو دروستکراوێک دانێ،،،

*با ئاسانی شکسته‌کانت قبوڵ بکه‌،،،

*کاتی خۆت مه‌کوژه‌ به‌وه‌وه‌ که‌ بزانیت کامیان ڕاسته‌ بیر له‌وه‌ بکه‌روه‌ که‌ چ شتێک ڕاسته‌،،،،

*پێش ئه‌وه‌ی نهێنی خۆت لای هاوڕیکه‌ت باس بکه‌یت به‌ باشی بیری لێبکه‌ره‌وه‌،،،،،،،،

*خۆت بپارێزه‌ له‌ ئامۆژگاری خه‌لکانی تر له‌باره‌ی کێسه‌کانی هاوسه‌ری و ماددی و مۆدێله‌کانی وه‌کو داهێنانی قژه‌وه‌،،،،،،

*هه‌ولبده‌ هه‌موو ڕۆژێک ڕۆژنامه‌یه‌ک بخوێنه‌ره‌وه‌،،،،

*خه‌یاڵه‌کانت کرداری بکه‌،،،،

*هه‌رگیز نه‌هێڵیت به‌درۆ بکه‌ویته‌وه‌ له‌به‌ڵێن و وه‌عده‌کانت،،،

*هه‌رگیز هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت به‌ ڕوکه‌ش،،،،

*ڕێز له‌ نه‌ریت و عاده‌ته‌کان بگره‌،،،

*داوا بکه‌ له‌دایک و باوکت باسی سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینی خۆیانت بۆ بکه‌ن ئه‌گه‌ر پێت کرا هه‌وڵبده‌ ده‌نگیان ته‌سجیل بکه‌یت،،،،،،،

*تاکو پێت ده‌کرێت جیابونه‌وه‌کان بگۆڕه‌ بۆ په‌یوه‌ندی،،،،،

*ئاگاداری ئه‌و که‌سانه‌ به‌ که‌ خۆشت ده‌وێن،،،،،،

*ژیان به‌ قورسی مه‌گره‌،،،،

*هه‌موو ڕۆژێک له‌ماڵه‌وه‌ به‌ ده‌ربڕینی خۆسه‌ویستانه‌ و به‌کارهێنانی وشه‌ی میهره‌بانانه‌ تێبینی ئیشکردن به‌ منداله‌کانت بڵی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بزانن چه‌نده‌ خۆشت ده‌وێن،،،

*چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ مه‌که‌ که‌ پاره‌ خۆشبه‌ختیت بۆ بهێنێت،،،،،

*پرده‌کان له‌ناو نه‌به‌یت له‌وانه‌یه‌ ناچار بیت جه‌ندین جار تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ڕوباردا،،،،

*بێفیز و لێبورده‌به‌،،،

*کێشه‌و ئازاره‌کان و نه‌گبه‌تیه‌کان وه‌ک و به‌شێک له‌ حه‌قیقه‌تی ژیان وه‌ربگره‌ ،،،،،،

*پێوه‌ری سه‌رکه‌وتنی خۆت به‌ ئارامی و سه‌لامه‌تی و بوونی عه‌سق له‌ ژیانتا هه‌ڵبسه‌نگێنه‌،،،

*هه‌میشه‌ ئاگاداربه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌که‌ت وون نه‌که‌یت،،،،،،

*ئه‌وه‌ بزانه‌ هێزی عه‌شق به‌تواناترین هێزه‌،،،،

*هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام ژیان په‌یامی بۆت هه‌بێت،،،

*له‌کاتی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شیوه‌ی تۆران و شه‌ڕ له‌ماڵ نه‌چیته‌ ده‌ر،،،،

*وانه‌زانیت هه‌رشتێک گران بو ئه‌وه‌ باشه‌،،،،،

*وێنه‌ کۆنه‌کانت فه‌رامۆش نه‌که‌یت ده‌ له‌و وێنانه‌ت هه‌ڵبژێره‌ و هه‌ندێکیان بلکێنه‌ به‌دیوای مه‌تبه‌خه‌که‌دا و هه‌موو مانگێکیش  بیانگۆڕه‌،،،،،،

*هه‌موو ڕۆژێک گوێ بگره‌ له‌و گۆرانیه‌ یان ئه‌و مۆسیقایه‌ی که‌ حه‌زی لیده‌که‌یت،،،،

*ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر نه‌خۆشیش بیت له‌نه‌خۆشخانه‌دا هه‌رگیز  نه‌ترسی له‌ قسه‌ی پزیشکه‌کان و جاودێره‌کان چونکه‌ هیچ نه‌بێت هێشتا جه‌سته‌ت زیندووه‌،،،،

*نه‌هێلیت پاره‌ و سامان هه‌موو دڵ و ده‌روون و بوونت داگیربکات،،،،

*کاتێک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت کێشه‌یه‌کت بۆ دروست بوه‌ یان له‌سه‌ر شتێک ناکۆکی که‌وتۆته‌ نێوانتانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بکه‌یته‌وه‌ که‌ راستی لای کامتانه‌ داوای لێبوردنی لێبکه‌ و پێی بڵێ (خۆشه‌ویستم بمبوره‌ که‌ دڵم ئێشاندی،،بمبه‌خشه‌)ئه‌م قسانه‌ ئارام به‌خشن و کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه‌،،،،

*کاره‌کانت ڕیزبه‌ندی بکه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ زۆر گرنگن ئه‌نجامیان بده‌ بێمانایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لێواری مه‌رگدا بڵییت(خۆزگه‌ کاتی زۆرتم هه‌بوایه‌)،،،،،

*ده‌نگی پێکه‌نینی دایک و باوکت ته‌سجیل بکه‌،،،،

*مه‌ترسه‌ له‌ به‌کارهێنانی وشه‌ی نازانم،،،

*ته‌ریق مه‌به‌ره‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی وشه‌ی هه‌ڵه‌م کرد،،،

*نه‌ترسی له‌وه‌ی که‌ بڵێیت من پێویستم به‌ هاوکاری هه‌یه‌،،،،

*مه‌ترسه‌ له‌ به‌کارهێنانی وشه‌ی داوای لێبوردن ده‌که‌م،،،،

*نه‌هێڵیت شه‌ره‌فت له‌که‌دار بێت،،،

*ڕێز له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بگره‌ که‌ ده‌یانه‌وێت بژین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیشه‌کانیشیان زۆر که‌م بێت،،،،

*هیچ کاتێک خۆشیه‌کانی خه‌ڵکانی تر له‌ناونه‌به‌یت،،،،

*هه‌وڵبده‌ نهێنیه‌کت لا نه‌بێت که‌ ژیانی که‌سی پێله‌ناو بچێت،،،

*هه‌وڵبده‌ هۆکاری هاوسه‌رگیریت ته‌نها عیشق بێت،،،،

*هه‌وڵبده‌ له‌ ناخی دڵته‌وه‌ عاشق و سه‌رمه‌ست بیت له‌وانه‌یه‌ هه‌بدێک جار توشی گرفت بیت به‌لام ته‌نیا ئه‌مه‌ ڕیگه‌ی سود وه‌رگرتنی جوانی ژیانه‌،،،،،

*هه‌میشه‌ ده‌رگای ئوتۆمبێله‌که‌ بکه‌ره‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت و یارمه‌تی بده‌ له‌ ئیش و کاره‌کاندا،،،،

*هه‌ندێک نهێنیتان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی میوانی و قه‌ره‌بالغی دا زۆر تێکنه‌چن و هه‌راوهوریا نه‌نێنه‌وه‌ و که‌ سه‌یری یه‌کتان کرد تێبگه‌ن له‌یه‌ک،،،،،

*له‌بیرت بێت خۆشه‌ویستی هه‌موو که‌س ده‌خاته‌ ژێر کاریگه‌ریه‌وه‌،،،،

*له‌بیرت نه‌چێت هه‌موو که‌س هه‌ر ڕقی له‌ شتێک هه‌یه‌ و حه‌زیشیان له‌ شتێک هه‌یه‌ و شتێکیشیان له‌ده‌ست داوه‌،،،،

*به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کۆتایی فلیمه‌کان وکتێبه‌ خۆشه‌کان بۆ که‌س باس نه‌که‌یت،،،،

*ئه‌م سێ بنه‌مایه‌ هه‌رگیز له‌بیر نه‌که‌یت :ڕێزی خۆت بگره‌   ڕێزی خه‌ڵک بگره‌   هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بکه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که‌ ده‌درێت به‌سه‌رتدا،،،،

*کاتێک ڕاڕای له‌ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگێکدا پانتۆڵێکی خۆڵه‌مێشی و کراسێکی سپی له‌به‌ر بکه‌ به‌م جلانه‌وه‌ هه‌میشه‌ جوان ده‌ر ئه‌که‌ویت،،،،

*کاتێک کتێبێک پێشکه‌شی هه‌رکه‌سێک ده‌که‌یت هه‌وڵبده‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا شتێکی له‌سه‌ر بنوسی،،،،

*ئه‌و شیعرانه‌ی که‌ خۆشت ده‌وێن له‌به‌ریان بکه‌،،،

*به‌ هه‌له‌ له‌ ئیسراحه‌ت و خۆشبه‌ختی تێنه‌گه‌یت،،،

*کاتێک قسه‌ له‌گه‌ل پزیشکه‌که‌تا ده‌که‌یت هه‌رگیز نه‌هێڵیت قسه‌کانت پێببڕێت یان باسه‌که‌ به‌ نیوه‌ چڵی واز لێبهێنێت چونکه‌ مه‌سه‌له‌که‌ جه‌سته‌ و پاره‌یه‌ بۆ هه‌موو پرسیاره‌کان وه‌لامی دڵنیا بون وه‌ربگره‌،،،

*له‌گه‌ڵ ژنێکدا هاوسه‌رگیری بکه‌ کاتێک داده‌نیشیت له‌گه‌ڵی چێژی لێوه‌ربگری چونکه‌ تاکو پیرتر بێت توانای قسه‌کردنی هاوسه‌ره‌که‌ت بۆت گرنگتر ده‌بێت،،،،

*به‌ جاکه‌ کردن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانت بیانگۆڕه‌ بۆ هاوڕێ،،،،

*جار و بار خۆت  به‌ته‌نیا به‌،،،

*هه‌موو ساڵێک یادی ئه‌و ڕۆژه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌که‌تدا بریاری هاوسه‌رگیریت دا،،،،

*ئاگادار به‌ جاری واهه‌یه‌ بێده‌نگی باشترین وه‌لامه‌،،،،

*هه‌وڵ بده‌ ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌یت به‌ عیشق و خۆشه‌ویستانه‌ بێت،،،

*کاتێک به‌ که‌سێک ده‌ڵییت خۆشم ده‌وێیت به‌ کرداری بیسه‌لمێنه‌،،،

*ئه‌گه‌ر ویستت به‌ باشی که‌سێک بناسی سه‌یری هاوڕێکانی بکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ زۆر شتی لێتێده‌گه‌یت،،،،

*په‌یژه‌ و سۆنده‌ هه‌میشه‌  درێژتر له‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست بکڕه‌،،،

*کۆمه‌ڵێک نهێنی ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌ بیانپارێزه‌،،،،،

*وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌تان لابێت که‌ خۆشتان ده‌وێت وه‌ک و یادگاریه‌ک بیخه‌ره‌ ناو لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کانته‌وه‌،،،،

*هه‌میشه‌ و هه‌موو کاتێک پشتان به‌ خوا هه‌بێت،،،،

*هه‌موو ساڵێک له‌کاتی ڕۆژی له‌دایک بونی منداڵه‌که‌ت هه‌وڵبده‌ بڕۆیت بۆ بازاڕ چه‌ند کتێبێکی به‌سودی بۆ بکریت ده‌توانیت ئه‌م کاره‌ له‌یه‌کم ساڵی له‌دایک بونیه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌یت،،،

هه‌رگیز له‌به‌رجاوی که‌سانی تر هاوسه‌ره‌که‌ت یان منداڵه‌که‌ت ته‌ریق نه‌که‌یته‌وه‌،،،،
*له‌ ڕۆژی له‌دایک بونی هاوسه‌ره‌کتدا گوڵێک بنێره‌ بۆ دایکی،،،
*بوکه‌ شوشه‌یه‌ک و ده‌سته‌یک جلی منداڵی خۆت هه‌ڵگره‌ بۆ داهاتوو،،،

*بۆ نانی ئێواره‌ی ساڵیادی هاوسه‌رگیریت کراسێکی تازه‌ بکره‌ ته‌نها یه‌ک جار له‌به‌ری بکه‌ و بۆ هه‌میشه‌ بیپارێزه‌،،،،

*ئه‌و نامانه‌ی که‌ بۆ هاوسه‌ره‌که‌تی ده‌نوسیت تایپی نه‌که‌یت به‌ ده‌ست بۆی بنوسه‌ره‌وه‌،،،،،

*ڕێگای ژیان هه‌ندێک جار قورسه‌ و هه‌ندێک جار ئاسان به‌رده‌وام جاوه‌ڕێی ئاسان مه‌به‌،،،،

*کاتێک که‌ وێنه‌یه‌ک ده‌گریت ناوی ئه‌و که‌سانه‌ و ڕۆژی گرتنه‌که‌ی هه‌موو له‌ پشت وێنه‌که‌وه‌ بنوسه‌،،،

*له‌بیرت نه‌جێت ئه‌وه‌ی که‌ ڕاسته‌ هه‌میشه‌ جێی گرنگی خه‌ڵک نیه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ جێگه‌ی گرنگی خه‌ڵکه‌ هه‌میشي راست نیه‌،،،،

*به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ دو ڕۆژ پێش گواستنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت هه‌وڵبده‌ ئاهه‌نگێکی بچوک ساز بکه‌یت بۆکۆتایی هاتنی سه‌رده‌می ته‌نهایی،،،،

*ئه‌م ده‌ربڕینه‌ت هه‌رگیز بیرنه‌چێته‌وه‌ : زۆربه‌ی ترسه‌کان و کێشه‌کان هه‌مویان له‌گومان و دو دڵی یه‌ وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن،،،،

*ئگه‌ر ئه‌سپ و له‌و گرنگتریش ژیانی تۆ بدات به‌ زه‌ویا هه‌وڵبه‌ دوباره‌ هه‌ستیته‌وه‌،،،،

*گرنگ نیه‌ له‌ چ ته‌مه‌نێکدایت هه‌رکات گه‌یشتیته‌ لای دایکت باوه‌شی پیا بکه‌،،،،

*هه‌رگیز ته‌ریق نه‌بیته‌وه‌ له‌و فرمێسکه‌ راستیانه‌ی ده‌یانڕێژیت،،،،

*کاتێک زۆر توڕه‌ بویت ده‌ستت بخه‌ره‌ ناوی گیرفانته‌وه‌،،،،

*ئازایی به‌ بێ عه‌قڵی و ده‌به‌نگی تێمه‌گه‌،،،،

*میهره‌بانی به‌ لاوازی تێمه‌گه‌،،،،

*ئه‌م ده‌ربڕینه‌ به‌ که‌م نه‌زانیت که‌ ده‌ڵێت%10ی ژیان کێشه‌یه‌که‌ بۆ من ڕوده‌دات و %90ی شێوه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵیدا،،،،

*ڕێز له‌و دیاریه‌ وه‌ربگره‌ ژه‌ پێشکه‌شت ده‌که‌ن گرنگ نیه‌ چه‌نده‌،،،،

*هه‌وڵبده‌ جه‌ترێک بکڕه‌ که‌ ڕه‌نگێکی کراوه‌ی هه‌بێت ده‌توانیت به‌ ئاسانی په‌یدای بکه‌یت له‌ناوی چه‌تره‌ ره‌شه‌کانی تردا جونکه‌ له‌ ڕۆژێکی بێتاقه‌تی و باراناویدا ئه‌و ڕه‌نگه‌ خۆشی و شادی ده‌به‌خشێت به‌تۆ،،،

*هه‌رگیز ئه‌و که‌سانه‌ له‌بیر خۆت مه‌به‌ره‌وه‌ که‌ خۆشت ده‌وێن،،،،

*هه‌موو سه‌ره‌تای ڕۆژێک قسه‌یه‌کی ئومێد به‌خشانه‌ بکه‌،،،،

*هه‌رگیز نزیک نه‌که‌ویته‌وه‌ له‌و منداله‌ی که‌ سۆنده‌ی ئاوی پێیه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها نیازی ئه‌وه‌ت هه‌بێت که‌ خۆت ته‌ڕبکه‌یت،،،،

*جار و بار شیعر بنوسه‌،،،

*کاتێک که‌سێکت خۆشده‌وێت له‌ناو ئوتۆمبێلێکدا لێت دورده‌که‌وێته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ تاکو لێت ون ده‌بێت سه‌یری بکه‌،،،،

*پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ بگریت له‌که‌سێک که‌ یه‌که‌م ڕۆژی ئیشکردنی بێت یه‌که‌م ڕۆژی ئیشکردنی خۆت بهێنه‌ره‌وه‌ به‌رجاوت،،،،

*کاتێک که‌سێک پێت ده‌ڵێت خۆشمده‌وێیت هه‌رگیز نه‌ڵێیت وانیه‌،،،

*ئه‌وه‌ بزانه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک ڕۆژێک و به‌روارکی ناخۆش هه‌یه‌،،،،

*ئه‌وه‌ بزانه‌ ئاینده‌یه‌کی ڕون له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێده‌کات،،،،



ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-22 16:04:53

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ئافەرم یوجین گیان بەراستی ئەمە بابەتێکی هەتا بڵێت جوانە وبە پێزە.
بەراستی یەک بە یەکی خاڵەکانی نێو ئەم بابەتەدا لە پێناو دروست بونی مرۆڤایەتیدایە
هەرچی بڵێم لەسەر ئەم بابەتەو  بابەتەکانی ترت هێشتا هەر کەمە
توانایەکی زۆر بە هێزت هەیە بۆ ئامادە کردنی بابەت
لە رێگەی بابەتەکانتەوە توانیوتە خزمەتێکی جوان و گەورە بە کوردژین و هاورێیانت بکەیت
بۆ هەموو کات جێگەی شانازیت بۆ کوردژین و بۆ هاورێیکان.
ئەخوازم خوای گەورە سەر بەرز و سەرفراز و سەرکەوتووت بکات لە ژیاندا
هەمیشە دەرگای بەختەوەری بە رووتدا کراوە بێت
ئاواتە خوازم بەردەوام بیت لەگەڵماندا و بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت
دووبارە دەست خۆشیم بۆت هەیە و هیوام وایە قەت ماندوو نەبیت ئەزیزم....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-22 16:44:21

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ده‌ستت خۆش یوجین خان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ت
ته‌واوی ئامۆژگاریه‌کان جوانن وشایه‌نی په‌یره‌و کردنن
هیوای هه‌میشه‌ به‌رده‌وام وته‌مه‌ندرێژی بۆ تۆی به‌رێز ده‌خوازم
هیوادارم که‌ ماندو نه‌بووبێتیت له‌ ئاماده‌کردنیاندا
دوباره‌ ده‌ستت خۆش و سه‌رکه‌وتوبیت ...............

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-22 16:45:34

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

[size=16]دەستت خۆش بێت خوشکەزا ژیرەکەم ، هەتا بڵێیت بابەتێکی جوان و ڕەنگینت ئامادەکردوە ،

بەڕاستی هەموو ئامۆژگاریەکان  سوود مەندن بۆ مرۆف ، دەستەکانت خۆش بێت ئازیزەکەم ، بۆ نوسینی ئەم ڕستە جوانانەت و ،

دڵخۆشم کەبابەتەکانی خوشکەزای جوانم لەنێو یانەکەمدا شەوق ئەداتەوە ، جێگای شانازی بۆمن ،

هیوادارم بەردەوام بییت و دووبارە دەستەکانت خۆش بێت .[/size]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-22 17:00:05

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت یوجین گیان
زۆر بابه‌ته‌که‌ت جوانه‌
به‌راستی هه‌مووی وته‌و ئاۆژگاری زۆر جوان بون
هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وامبیت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی  بابه‌تی جوانانه‌
سه‌رکه‌وتووبیت خوشکی ئازیزم 

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-22 17:26:08

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

زۆۆر زۆۆر سوپاس مامه‌ یادگار گیان
به‌راستی منیش هه‌رشتێک بڵێم هێشتا ناتوانم له‌ئاست ئه‌و په‌یامه‌ جوان و گه‌وره‌یی تۆدا بم
ده‌ست و جاوی تۆش خۆشبێت
مه‌منونم بۆ ئه‌و وته‌ به‌نرخانه‌ت
به‌ڕاستی هه‌موو کات ئێوه‌ قدوه‌ن بۆ ئێمه‌
منیش هیوادارم ئه‌گه‌ر توانیبێتم دڵۆپێک دروست بکه‌م له‌م ده‌ریا قوڵ و به‌رینه‌ی کوردژین
دوباره‌ سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت و
هه‌رشاد بیت
***************************
زۆر سوپاس بۆ تۆ کاکه‌ به‌رهه‌م گیان
برای گه‌وره‌ و به‌ڕێزی منیت
ده‌ست و چاوی تۆش خۆشبێت
من هیچ کاتێک له‌ ئاماده‌کردنی بابه‌ت بۆیانه‌ جوانه‌که‌م خۆم به‌ ماندو نازانم
هیوای سه‌رکه‌تن و خۆشبه‌ختی بۆ تۆ ده‌خوام ئه‌زیزم
***************************
زۆۆ زۆۆر سوپاس خاڵی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم
به‌ بونی په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت له‌نێوه‌ بابه‌ته‌که‌مدا زۆر خۆشحاڵ بوم
گه‌وره‌ت کردم به‌ وته‌ جوانه‌کانت و زۆر به‌ڕیزیت له‌لام
هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێکی بچوک به‌ کوردژین و هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم بگه‌یه‌نم
ده‌ستی تۆش خۆش و چاوت هه‌میشه‌ گه‌ش بێت خاڵی دوروڵاتم
ته‌مه‌ندرێژی و به‌خته‌وه‌ری تۆ ئاواتمه‌
*****************************
زۆر زۆر سوپاس ڕۆشنا گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت گوڵه‌ جوانه‌که‌م
هیوادارم که‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ دڵی تۆی ئازیز بوبێت
هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ربیت دڵه‌که‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن یوجین (2011-09-22 17:28:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-09-23 10:57:54

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ده سته كانت خوش بيت يوجين خان به راستى بره له به ندوئاموزكارى زيرين
به وهيوايه ى هه ركه سيكمان ده يخوينينه وه به ندو ئاموزكاريه كان له ياد نه كه ين
جونكه به يوه سته به زيانى روزانه ى هه رتاكيكى ئه م كومه لكايه
هيواى سه ربه رزى وسه ركه وتن بوده خوازم هه ربزيت به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-09-23 11:43:35

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

8

dastt xosh bet xatunakm   babteke jwana u ba heza hiwe brdwam bont  bo axwazem guli mn

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-09-23 11:59:55

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

*پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ بگریت له‌که‌سێک که‌ یه‌که‌م ڕۆژی ئیشکردنی بێت یه‌که‌م ڕۆژی ئیشکردنی خۆت بهێنه‌ره‌وه‌ به‌رجاوت،،،،

تەواوی وتەکان جوان بووون بەڵام ئەم وتەیەی کەھەڵم بژاردووە لەلای من لەسەرجەمیان جوانتر و جیاوازترە .
لەکاتێکدا دەمانەوێت ڕوبەڕوی کەسێک بینەوە لە ھەڵەکردنی کارێکدا ئەگەر ئەم خاڵەمان لەبیر بێت ھەرگیز بە تووڕەییەوە ، ڕوبەڕوی نابینەوە .

پێموابێت تەواوی ئەم وتانەش بەشێکن لەوو پەرتووکە بەسودەی کەبەناوی ئامۆژگارییەسادەکانی ژیان دەرچووە .

سەرنج ڕاکێشترین وتەی ئەم پەرتووکە لە پێشەکیەکەی دایە کە باوکەکە لەکاتێکدا پەرتووکەکەی بەکوڕەکەی پێشکەش کردوە دەڵێت (( ئەگەرچی پیشاندانی ھەموو ڕێگا ڕاستەکان لەەستۆی دایک و باوک دا نیە ))
زۆر ڕاستە لەکاتێکدا ھەریەک لەێمە گەورە بووین و چوینە ئەوتەمەنەی بەرەو ناوەندی یان دوای ناوەندی یان وەک کوڕی ئەو پیاوە بەرە و زانکۆ بڕۆین خۆشمان دەبێت بیر بکەینەوە و بەدوای ڕێگا راستەکاندا بگەڕێین

ھەربژیت و دەستەکانت خۆشبێت گوڵە جوانەکەم خوشکە ئازیزەکەم یوجین گیان بەڕاستی تەواوی بابەتەکانت شایستەی ئەوەن کاتەکانیان پێ ببەخشی چونکە سود مەندت دەکەن .

بەدوبارە خوێندنەوەی وشەکان دڵخۆش بووم ھەربژیت و بەھیوای بەردەوامیت ئەزیزی دڵم


Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-09-23 13:16:00

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

زۆر سوپاس کاکه‌ نه‌به‌ز گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێر برای ئه‌زیزم
منیش هیوادارم که‌ هه‌موومان بتوانین ئه‌م خالانه‌ له‌خۆماندا به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین و بتوانین په‌یڕه‌وی بکه‌ین
مه‌منون بۆ په‌یامت و خۆشحاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگای ره‌زامه‌ندی به‌ڕێزتان بوه‌
**********
زۆر سوپاس بۆ تۆش خاتو سه‌راب گیان
ده‌ست و چاوی تۆش خۆشبێت
هه‌ربژیت و هیوای سه‌رکه‌وتنیش بۆ تۆ گیانه‌که‌م
********
زۆۆر سوپاس  بۆ تۆ سه‌نگینی گوڵ
وته‌کانت زۆر راسته‌ ،،،
مه‌منون بۆ په‌یام و ده‌ستخۆشیه‌که‌ت دله‌که‌م
هیوادارم له‌ ئاست ئه‌و په‌یامه‌ هه‌ست ناسکانه‌ی ئێوه‌دا بم
ته‌مه‌ندرێژ بیت گوڵه‌که‌م
ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌ بۆ تۆ ماله‌که‌م


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-09-23 13:37:07

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ده‌ستت خۆشبێت یوجین خان به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر به‌سوده‌
هیوای هه‌میشه‌ به‌رده‌وامیو سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-09-23 15:06:06

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

دةست و بةنجةكانت خؤش بيت يوجين خان, ماندوو نةبيت ئةزيزم
هةرجةند وةسفى ئةم بابةته جوان و بةسووده بكةم كةمه
جوانترين وته و ئامؤشكارييةكانى لةخؤ كرتووه
دووباره دةستةكانت خؤش بيت
بةهيواى بةردةواميت له بابةتى جوان
هيوادارم هةميشه بةختةوةر و سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-09-23 15:16:42

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

ھەزار جار ئەلێم دەست خوش یوجین کیان بۆ ئەم بابەت بە راستی بابەتکی جوان
بەراستی جوانی شیکردوو دووبار دەلێم دەست خوشبێت ھەر سەرکەوتوبیت لە ژیانێت 

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-09-24 16:13:05

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک بۆ ئێوه‌،،، وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌

زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک بروسک گیان
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش
هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتوبیت برا گیان
**********************
زۆۆۆر زۆۆر سوپاس هولیا گیان
ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆش خۆشبێت خوشکی خۆشه‌ویستم
خۆشحاڵ بوم به‌ بینینی په‌یامت له‌ناو بابه‌ته‌که‌م
ته‌مه‌ندرێژ بیت باوانم
*********
زۆر سوپاس بۆ تۆ کاکه‌ نیگار گیان
مه‌منون بۆ ده‌ستخۆشیه‌که‌ت هاوڕێ گیان
هیوای هه‌مه‌یشه‌ سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی ئه‌زیز ده‌خوازم
بمێنیت به‌ خۆشی ماڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net