.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ماوه‌ی چه‌نده هاوڕێیه‌تیم ده‌كه‌یت؟؟
مامۆستایه‌ك له قوتابی یه‌كه‌ی پرسی: ماوه‌ی چه‌نده هاوڕێیه‌تیم ده‌كه‌یت ؟؟
قوتابیه‌كه‌ش ووتی: ماوه‌ی 33 ساڵه…
مامۆستا ووتی: له‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵم بووی چی فێر بوویت؟
قوتابیه‌كه ووتی: هه‌شت مه‌سه‌له فێر بووم….
مامۆستاكه ووتی: إنا لله وإنا إلیه را‌جعون ته‌مه‌نم ڕۆی له‌گه‌ڵت هیچ فێر نه‌بووی هه‌شت مه‌سه‌له نه‌بێت؟!
قوتابیه‌كه ووتی مامۆستا له‌وه زیاتر هیچ فێر نه‌بووم حه‌زناكه‌م درۆت له‌گه‌ڵ بكه‌م..
مامۆستاش ووتی : چیت پێ یه بیڵێ تا ببیستم ….
قوتابیه‌كه ووتی :
یه‌كه‌م: من سه‌یری دروست كراوه‌كانم كرد بینیم هه‌موو یه‌كێك كه‌سێكی خۆش ئه‌وێت…
ئه‌گه‌ر مرد و چووه گۆڕه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌جێی ده‌هێڵێت …..
من كاری چاكه‌م كرده خۆشه‌ویستی خۆم ئه‌گه‌ر چوومه گۆڕه‌وه له‌گه‌ڵم دێت..
دووه‌م: سه‌یری ووته‌ی خوای گه‌وره‌م كرد كه ده‌فه‌رموێ:[ هه‌ركه‌سێك ترسا له مه‌قامی خوای گه‌وره و نه‌فسی خۆی گرته‌وه له ئاره‌زووه‌كان ئه‌وا به‌هه‌شت مه‌نزڵگایه‌تی]….
منیش جیهادم كرد له‌گه‌ڵ نه‌فسم بۆ ئاره‌زووه‌كانی هه‌تا جێگیر بووم له‌سه‌ر تاعه‌ت و خواپه‌رستی….
سێهه‌م: سه‌یری مه‌خلوقم كرد و بینیم هه‌موو كه‌سێك شتێكی پێیه كه له لای به‌نرخه، ده‌یپارێزێت هه‌تا لێی وون نه‌بێت…..
منیش سه‌یرم كرد كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ڕوات و نامێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای خودایه ده‌مێنێته‌وه]…
بۆیه منیش كاتێ هه‌رشتێكی به‌نرخ هاته ده‌ستمه‌وه به‌ره‌و خوای گه‌وره ئاڕاسته‌م ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆم بپارێزێت ….
چواره‌م: سه‌یری مه‌خلوقم كرد و بینیم هه‌موو به ماڵ و بنه‌ماڵه و سامانه‌وه ده‌نازێت و شانازی پێوه ده‌كات….
منیش سه‌یرم كرد كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌وه‌یه زۆرترین ته‌قوای هه‌یه]…
منیش كار له‌سه‌ر ته‌قوا ده‌كه‌م تا به‌ڕێز بم لای خوای گه‌وره….
پێنجه‌م: سه‌یری دروستكراوه‌كانم كرد ده‌بینم تانه له‌یه‌ك ده‌ده‌ن و هه‌ندێك نه‌فره‌ت له هه‌ندێكی تر ده‌كات،بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌مووی ئیره‌یی و حه‌سوودی یه….
پاشان سه‌یری ووته‌ی خوای گه‌وره‌م كرد ده‌فه‌رموێت:[ ئێمه له ژیانی دونیادا بژێویمان بۆ دابه‌ش كردوون]….
بۆیه حه‌سودیم واز لێهێناو و دوور كه‌وتمه‌وه له خه‌ڵك، وه زانیم به‌شی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه و وازم له حه‌سوودی هێنا.
شه‌شه‌م: سه‌یری مه‌خلوقم كرد هه‌ندێ دوژمنایه‌تی هه‌ندێكی تر ده‌كه‌ن و سته‌م له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و یه‌ك ده‌كوژن….
وه سه‌یرم كرد خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و ئێوه‌ش بیكه‌نه دوژمنی خۆتان].
منیش دوژمنایه‌تی خه‌ڵكم واز لێهێنا و ده‌ستم كرد به دوژمنایه‌تی كردنی شه‌یتان به ته‌نها….
حه‌وته‌م: سه‌یری مه‌خلوقم كرد كه چۆن خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و خۆیان زه‌لیل ده‌كه‌ن بۆ په‌یداكردنی ڕزق و ڕۆزی ته‌نانه‌ت ده‌ست ده‌بات بۆ شتێك كه بۆی حه‌ڵاڵ نی یه…..
كه سه‌یرم كرد خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[هیچ گیان دارێك له‌سه‌ر زه‌وی نی یه ئیلا له‌سه‌ر خوایه كه ڕزقی بدات]
زانیم من یه‌كێكم له‌و گیاندارانه و مه‌شغوڵ بووم به‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆی بڕیار داوم و وازم هێنا له‌وه‌ی كه هی من نی یه و بۆم حه‌رامه….
هه‌شته‌م: سه‌یری مه‌خلوقم كرد بینم هه‌ندێ پشت ده‌به‌ستن به مه‌خلوقێكی وه‌ك خۆی، هه‌ندێ له‌سه‌ر پاره‌كه‌ی وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی وه هه‌ندێ له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی…..
كه سه‌یری ووته‌ی خوای گه‌وره‌م كرد كاتێ ده‌فه‌رموێت:[كێ پشت به خوای گه‌وره ده‌به‌ستێت ئه‌وا خوای به‌سه]….
بۆیه وازم له پشت به‌ستن هێنا له‌سه‌ر دروستكراوی وه‌ك خۆم و تێكۆشام بۆ پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره….
مامۆستاكه‌ش ووتی : خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ژیانته‌وه
س.يانةى خةليفان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه