❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌شــیمانیی‌ ، ســه‌ركه‌وتنه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-27 18:01:48

hemin xoshnus
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كــه‌ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 363
WindowsXPMSIE7

په‌شــیمانیی‌ ، ســه‌ركه‌وتنه‌

په‌شیمانیی‌، سه‌ركه‌وتنه‌

به‌گوێره‌ی‌ دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ جیاواز ده‌ركه‌وتووه‌، ...ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌ندێك كاری‌ ژیاندا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، هانده‌رێكن بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر پێشبكه‌ون.

شاره‌زایانی‌ دوو زانكۆی‌ ئه‌مریكا له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شدا ئاشكرایانكردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ به‌درێژایی‌ ته‌مه‌نیان خه‌فه‌ت ده‌خۆن، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ده‌ده‌ن، كه‌ كاری‌ باشترو چاكتر بكه‌ن‌و هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ بۆشاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ژیانیاندا دروست كردووه‌، واته‌ په‌شیمانی‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌بێت، هه‌لی‌ كاری‌ باشتر ده‌ڕه‌خسێنێت.

پێشووتر له‌ڕووی‌ زانستییه‌وه‌ ئه‌وه‌ وترابوو، كه‌ له‌پێناو ژیان هه‌ڵه‌ زۆر باشه‌، به‌ڵام شاره‌زایان ئه‌و ڕسته‌یان ڕاستكرده‌وه‌و ده‌ڵێن ((هه‌ڵه‌كردن له‌پێناو ژیان، زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی‌ هیچ نه‌زانی‌ له‌ژیان)).

شاره‌زایانی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، هه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ره‌تادا هه‌رچه‌نده‌ تووشی‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ گه‌وره‌ت بكات، ده‌رفه‌تێكت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ژیان هه‌ڵه‌یه‌كی‌ وه‌ها دووباره‌ نه‌كه‌یته‌وه‌و كاری‌ باشترو جدیتر بكه‌یت‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت.


facebook

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f72d427580.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net