❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئومێد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-29 08:25:10

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

ئومێد

چوار مۆم بە ھێواشی دەسووتان و لە ژینگەیەکی ھێمن دا دەنگی و تووێژی ئەوان دەبیسترا ، مۆمی یەکەم وتی : من ئاشتی و ئارامیم بەڵام ھیچ کەسێک ناتوانێت کڵپەی من بە رووناکی بھێڵێتەوە ، لەو باوەڕدەدام بە زوویی دەمرم . پاشان کڵپەی ئاشتی و ئارامی لاواز بوو تاکو بە تەواوی دامرکا

مۆمی دووەم وتی : من باوەڕم ، دیارە لەم سەردەمەدا بۆ کەسانێکی زۆر لە ژیاندا پێویست نیم ، بۆیە ھۆیەک نییە بە رووناکی بمێنەوە ، بە ھەڵکردنی شنە بایەکی نەرم ، باوەڕیش دامرکا .

مۆمی سێیەم بە خەمباری وتی: من ئەشقم بەڵام ئەو توانایەم نەماوە ئیتر رووناک بمێنەوە ، لەم سەردەمە مرۆڤ منی پەراوێز خستووە و بەھای من نازانێت ، ئەوان تەنانەت لە یادیان کردووە نزیکترین کەسی خۆیان خۆش بوێت ماوەیەکی زۆری نەبرد ئەشقیش خامۆش بوو . لە ناکاو کەسێک ھاتە ژوورەوە ھەر سێ دامرکاوی بینی و وتی : بۆ ئێوە کوژاونەتەوە ؟
ئێوە وەک چاوەروان دەکرێ پێویستە تا کۆتایی بە رووناکی بمێننەوە پاشان دەست کرد بە گریان
مۆمی چوارەم وتی : دڵگران مەبە تاکو کاتێک من ھەم ، دەتوانین مۆمەکانی تر دووبارە رووناک بکەینەوە .((من ئومێدم ))م 



ئامادەکردنی و وەرکێرانی:نیگار
تایبەت بە کوردژین
کوردژین پێشەنگە

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-29 18:56:45

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئومێد

[color=#000080][size=16]سلاو ورێز ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ نیگار بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌که‌ت به‌راستی وایه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موو کات له‌ زۆر رووه‌وه‌ پشت له‌ شته‌ باشه‌کان ده‌که‌ین ئاشتی وه‌ک بنه‌مایه‌کی راسته‌قینه‌یی بۆ هه‌موو سات و سه‌رده‌مه‌کان گونجاوی و به‌های خۆی هه‌یه‌ له‌ نێو رۆژگا%D

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-29 18:56:49

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئومێد

سلاو ورێز ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ نیگار بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌که‌ت به‌راستی وایه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موو کات له‌ زۆر رووه‌وه‌ پشت له‌ شته‌ باشه‌کان ده‌که‌ین ئاشتی وه‌ک بنه‌مایه‌کی راسته‌قینه‌یی بۆ هه‌موو سات و سه‌رده‌مه‌کان گونجاوی و به‌های خۆی هه‌یه‌ له‌ نێو رۆژگاردا به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێی بێ ئاگا بین زۆر جار فه‌رامۆشی ده‌که‌ین ئه‌مه‌ش ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی کا ناتوانین به‌ ئاشآتی و یه‌کسانی ژیان به‌سه‌ر به‌رین یاخود له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه‌ ئه‌م ئاشتیه‌مان لێ زه‌وت ده‌که‌ن ئیتر وه‌ک مۆمێکی داگیرساو ماوه‌یه‌ک ئه‌مێنێته‌وه‌ دوای فه‌رامۆش کردن رووناکیه‌ جوانیه‌که‌ی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات و نامێنێت

ئه‌گه‌ر له‌ نێوان خودی که‌سه‌کان  له‌گه‌ل ئاسمانا باوه‌ر هه‌بێت و مرۆڤ پشت ببه‌ستێت به‌ باوه‌رێکی توند و به‌هێز هه‌رگیز له‌و ئاسته‌ نابێت که‌ وه‌ک مۆمێک بێت و دامڕکێته‌وه‌ به‌لام ئه‌وه‌ ژیانه‌ ئیتر نابیت هه‌موو که‌س باوه‌ڕێکی پته‌وی هه‌بێت له‌ نیوان خودی که‌سه‌کان و خۆی و به‌لکو دروستکه‌ری که‌ون بۆیه‌ ئه‌بێت ئه‌مه‌ش رووبدات به‌لام به‌ دڵنیایه‌وه‌ باوه‌ر به‌ خۆبوون یاخود باوه‌ربوون به‌ هه‌ر شتێکی سودبه‌خش ئامانجێکی گرنگ له‌ ژیان ده‌پێکێت

خۆشه‌ویستی وه‌ک بنه‌مایه‌کی پته‌و له‌ ژیان سه‌رچاوه‌ی به‌هێزبوونی دڵ و ده‌روونی تاکه‌کانه‌ و په‌یوه‌ست بوونیانه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ به‌لام وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر که‌س له‌مه‌ بێ ئاگا بێت وه‌ک تۆپێک یاری به‌ چاره‌نوسی خۆشه‌ویستی ده‌کات و له‌ ده‌رفه‌تێکا رای ئه‌مالێت و نایهێلێت و به‌رزو پیرۆز و به‌های خۆشه‌ویستی نازانێت

ئومێد : به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئومێدی رێگه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانج و به‌دی هێنانی خه‌ونه‌کان بۆیه‌ مرۆڤ ئه‌بێت هه‌مو وکات به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ ژیان بڕوانێت و وه‌ک چرایه‌کی هه‌میشه‌ داگیرساو سه‌یری بکات چونکه‌ ئومێدی دابین که‌ری هه‌موو توانا و هیزه‌کانی خودی که‌سه‌کانه‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆش ىی تو ماندوو نه‌بیت کاکه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-29 19:14:50

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئومێد

ده‌سته‌كانت خۆش بێت ئه‌زیزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت ،،، سه‌ر كه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dca8dbf10e.jpg
بۆ بینینی جوانترین  و به‌سوودترین بابه‌ت سه‌ردانی ئه‌م په‌یجه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
* ARYANl *

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-09-29 20:01:14

zhmarayastirakan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-25
په‌یامه‌كان: 233
WindowsMSIE7

Re: ئومێد

ياخوا دةستةكانت خؤش بى كاكة نيكار هيوادارم هةر سةركةوتوبى لةناردنى ئةوبابةتة جوانانة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-09-30 09:05:12

..hogr..
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-26
دواترین سه‌ردان: 2011-11-01
په‌یامه‌كان: 47
WindowsMSIE7

Re: ئومێد

dastakant xosh kak nigar bo am babata jwana.. barsty waya
har katek mrovek omedy mabe awa datwane ashty u arami u
bawar u ashq zindu bkatawa...   2

Kurdzhin
hawreyatit guleka la dllma halm grtwa 
dlnya ba nayalm sis be baxawanm bo grtwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-09-30 17:02:54

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ئومێد

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ نیگار گیان ماندوو نه‌بیت

بابه‌تێکی جوانت ئاماده‌ کردوه‌ ، هه‌ر بژیت

من ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر مۆمی  چواره‌م ئه‌که‌م ، به‌ڕاستی ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی پێش هه‌موو مۆمه‌کانی تری ژیانیان مۆمی ئومێدیان ئه‌کوژێته‌وه‌ ، بۆیه‌ چه‌نده‌ها گیروگرفتی تریان دێته‌ پێش و زۆرجار په‌نا بۆ ئه‌وه‌ ئه‌به‌ن خۆشیان وه‌ک مۆمه‌کانیان بکوژێننه‌وه‌ یان وه‌ک مۆم بسوتێنن،
ئومێد مرۆڤ به‌ره‌و هه‌مو سه‌رکه‌وتنه‌کان ئه‌بات ئه‌گه‌ر ئاره‌زوشی له‌گه‌ڵ بێت ،

دوباره‌ ده‌ست خۆش برام هیوام وایه‌ له‌ بابه‌تی جوان بێ به‌شمان نه‌که‌یت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net