.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌میشه واڕاهاتوین که سه‌رسام بین به زۆرینه‌ی که‌لتوره جۆراوجۆره‌کان جگه له‌که‌لتوری ولاتی خۆمان به‌شێوه‌یه‌ک سنوری سه‌رسامی ده‌بڕێت و ده‌چێته قاڵبی شوێنکه‌وتن و لاساییکردنه‌وه مانه‌وه له سنوری سه‌رسامیدا له‌زۆر کاتددا کێشه‌یه‌کی وا دروست ناکات به‌لام کێشه‌که کاتێک دروست ده‌بێت که بچێته چوارچێوه‌ی لاسایکردنه‌وه و جێبه‌جیکردن بێئه‌وه‌ی بیر له لایه‌نه چاک و خراپه‌کانی بکه‌ینه‌وه ڕاسته‌وخۆ به چاوداخراوی هه‌مان ئه‌و ره‌فتار و دیاردانه‌ی ئه‌وان دوباره ده‌که‌ینه‌وه جا بینینیان له ڕێگه‌ی که‌ناڵ و زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانه‌وه بێت یان له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کانی ئینته‌رێته‌وه ،،،،
ده‌توانم بڵێم ئێمه نێچیرێکی زۆر ساده‌ین به‌ده‌ست که‌لتوره نامۆ و بێگانه‌کان به‌ولاتی خۆمان به‌تایبه‌ت که‌لتوری ڕۆژئاوا بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگر و قبوڵکه‌ری ڕه‌فتار و که‌لتوره نهرێیهتیهکانیان به‌داخه‌وه شته باشه‌کان وه‌رناگرین و نایانبینین،،،
به‌مشێوه‌یه ده‌بینه هاوبه‌ش و پشتگیری شکسته‌کانیان نه‌ک پێشکه‌وتنه‌کانیان له‌به‌رئه‌وه شکستپێهێنانی ئێمه سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه به‌سه‌رماندا و له‌به‌رامبه‌ردا دۆڕانی خۆمانه،،،
ده‌بینین زۆر به ئاسانی و شانازیه‌وه سه‌لامی پڕلهبهرهکهتی لای خۆمان ده‌گۆڕین با(های)زۆر به ئاسانی مۆدێل ه جلوبه‌رگه سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانیان که نامۆن به ئاین و که‌لوری ولاتی خۆمان که‌چی قبوڵی ده‌که‌ین و لامان ئاساییه به‌لام زۆرجار به‌کارهێنانی وشه و که‌لتوره ڕه‌سه‌نه‌کانی خۆمانمان لێده‌بێت به عه‌یبه !!،،،
ستایل و شێوازی ئه‌وان وه‌رده‌گرین و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ین شانازی به ڕاگرتن و به‌خێوکردنی سه‌گ له‌ناو ماڵه‌کانماندا ده‌که‌ین ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی لای ئه‌وان شتێکی باوه‌و منداڵه‌کانیان زیاتر بایه‌خی پێده‌ده‌ن و نرخی مرۆڤی ده‌ده‌نێ!!!!بێئه‌وه‌ی بزانین و لێی بکۆڵینه‌وه که ئایا ئه‌مانه چین و بنه‌ڕه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان له چیه‌وه سه‌رجاوه‌ی گرتووه؟؟!!
بیرمان ده‌چێت که ئه‌وان له ژینگه و که‌لتورێکی زۆر نامۆ به ولات و دینی ئێمه ده‌ژین گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و ئاکار ڕه‌فتاره بێئامانجانهیانن ،،ئێمه به‌م کاره ده‌بینه بازاڕێکی چالاک و گوێڕایه‌ڵ بۆ نمایشکردن و ساغکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی که‌لتوره نامۆ‌و نه‌رێنییه جۆراوجۆره‌کان بۆیه نابێت ئێمه هه‌روا به ئاسانی و شلگیرانه ڕێچکه‌ی خۆمان به‌ربده‌ین و سه‌ر به ڕێگه‌یه‌کی متمانه پێنهکراوو نه‌ناسراودا بکه‌ین،،
ئایا تا ئێستا هه‌وڵمانداوه و توانیومانه که ئێمه ئه‌وان ناچار که‌ین به قبوڵکردن و په‌یڕه‌وکردنی که‌لتوری خۆمان؟؟
بێگومان نه‌خێر چونکه ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن به ئاسانی که‌لتورێکی نامۆ به وڵاتی خۆیان بێئه‌وه‌ی لێی بکۆڵنه‌وه و بزانن چیه و چۆنه قبوڵی بکه‌ین پشت له‌که‌لتوری چه‌ند ساڵه‌ی خۆیان بکه‌ن چونکه له بنه‌ڕه‌ته‌وه وا په‌روه‌رده کراون که زۆر دڵسۆز بن بۆ دین و که‌لتوری ولاته‌که‌یان
که‌واته بۆ ده‌بێت ئێمه ئه‌وه‌نده ساده بین له‌کاتیکدا به‌شێکی زۆری که‌لتورمان لهدینهکهمانهوه دهرجاوهی گرتووه که راسترین و سه‌رکه‌وتوترین ڕیبازه بۆ په‌یڕه‌وکردن له ژیاندا!..
یه‌کێک له‌و که‌لتوره نامۆ و نه‌رێنیانه‌ی هاتۆته که دزه‌ی کردووه ته‌وه نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان (تاتۆیه)که‌به‌داخه‌وه زۆرێک لهگهنجهکانمانی سه‌رقاڵ کردووه دووجاری زیانی گه‌وره‌ی کردوون ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا بیخه‌مه رو زیانه‌کانی کێشانی تاتۆیه:
1/کێشان و هه‌ڵکۆڵینی تاتۆ له‌سه‌ر پێست ده‌بێته هۆی دروستبونی برین ئه‌گه‌ر بخورێنرێت،،،
2/بوونی حه‌ساسیه‌ت به‌و مادده کانزاییانه‌ی بۆ کێسانی تاتۆ به‌کارده‌هێنرێت،،
3/ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که ده‌گوازرێنه‌وه،،
4/هه‌وکردنی پێست و دروستبونی دومه‌ڵ و برین،،
5/هه‌وکردنی بۆری خوێن له ڕوکه‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست،،
6/نۆ جار ئه‌گه‌ری توشبونی زیاتر ده‌بێت له‌که‌سانی ئاسایی به‌ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری(c
7/له‌کاتی گرتنی تیشکیmri له‌که‌سی تاتۆ بۆ کێشراودا توشی کێشه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه شوێنی تاتۆکه سور ببێته‌وه و بئاوسێت و وه‌کو سوتاوی لێدێت
8/ژه‌هراویبونی خوێن
9/به‌رزبونه‌وه و هه‌ڵتۆقان و هه‌لئاوسانی سوێنی ده‌رزی ئاژنهکه به‌سه‌ر لێواره تهنیشتیهکانیدا له‌هه‌ندێ که‌سدا
10/هه‌روه‌ها ئێستا له‌ئه‌مریکادا ئه‌و که‌سانه‌ی تاتۆ ده‌کێشن تا یه‌ک سال ڕێگهیانپێنادرێت خوێن ببه‌خشن له ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی،،
11/ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی تاتۆ ده‌کێشن خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی ڕوخاون له‌روی ده‌رونیه‌وه هه‌میشه ناجێگیرن چونکه به کێشانی تاتۆیه‌ک ناتوانن قه‌ناعه‌ت بهێنن به‌ڵکو جه‌ندین جار ده‌یکوژێننه‌وه تاکو وێنه‌ی نوێ ده‌کێشن زۆرینه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی که ده‌یکێشن ده‌ربڕینێکی سه‌لبی ده‌نوێنێت بۆ نمونه وێنه‌ی که‌سایه‌تیه شه‌ڕانگێزه‌کان و سه‌رنه‌که‌وتووه‌کان یاخود وێنه‌ی گیانداری زیانبه‌خش وه دوپشک و مار پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێبێت)له‌عنه‌ت ده‌کات له‌وه‌ی خاڵ ده‌کوتێت له‌وه‌ش که بۆی ده‌کوتێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستکاریکردنی دروستکراوی پاک و بێگه‌ردی خودایه و زیان پێگه‌یاندنی ئه‌و بهخششهیه،،
ئه‌مانه ته‌نها زیانی ته‌نها یه‌ک له‌و کهلتورانهیه که هاتۆته کۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه ئه‌مه‌و هه‌موو ئه‌و ره‌فتار و دیارده نه‌رێنیانه‌ی تر که ملکه‌چیان ده‌بین هه‌ریه‌که‌یان بۆ خۆی چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی و که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه و ناسنامه‌ی ره‌سه‌نی خۆمانمان لێوه‌رده‌گرێته‌وه
بۆیه ده‌توانین له‌بری وه‌رگرتنی دیارده نه‌رێنیه‌کان چه‌ندین بیرۆکه‌ی باش و بنیاتنه‌ریان لیوه‌ربگرین ده‌توانین له داهێنانه زه‌به‌لاح و تواناکانیان له‌کارکردن و ماندونهبونیاندا چاویان لێبکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان کرد نه‌ک ته‌نها پێشکه‌وتن نیه به‌ڵکو هه‌نگاوێک به‌ره‌و دواوه‌مان ده‌بات
بۆیه ده‌کرێت و ده‌توانین له ته‌ماشاکردنی هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان په‌ند وه‌ربگرین تاده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی باوه‌ش به به‌هاو و ره‌وشته بالاکانی خۆماندا بکه‌ین و له له‌ده‌ست دان بیانپارزین
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خوش بؤ ئه م بابه ته 

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت یوجین به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه به‌راستی ره‌نگه زیاتر هه‌لبگرێت له‌وه‌ی ئێمه به چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ک یاخود چه‌ند دێرێک باس له‌م دیاردانه بکه‌ین بۆیه په‌یره‌و کردنی که‌لتوری بیانی ره‌نگه ببێته دوو به‌ش به‌شێکیان سود به‌خش بن‌و هه‌ندێکیان زیان به‌خش وه‌ک لاسایی کردنه‌وه له شته باشه‌کان ئه‌مه خۆی له خۆیدا گرنگی و بایه‌خێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به زیاتر ده‌وله‌مه‌ند کردنی ئاستی تاک به‌لام وه‌ک به‌رێزتان له‌م بابه‌ته ئاماژه‌ت به‌وه داوه که تاتۆ چۆن زیانێکی هه‌یه له‌گه‌ل ریزمدا ئێمه‌ش هاتووین ئه‌م که‌لتوره له انوخۆمان جێ به‌جێ ده‌که‌ین بۆیه به‌دڵنیایه‌وه زیانێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به که‌لتوری خۆمان و له‌بیرکردنی هه‌ندێک رێسا و بنه‌مای کۆمه‌لایه‌تی که زۆر جیاواز ده‌بن له‌گه‌ل رۆژئاوادا
دووباره ده‌ستت خۆش بیت و ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته
هیوادارم که به بابه‌ته جوان و به سوده‌کانت بێ زانیاری زیاترمان پێ ببه‌خشێت و هه‌میشه چاوه‌رێی بابه‌تی باشتر و جوانتر ده‌که‌ین
به هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ به‌رێزتان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه ڕێباز گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت برا گیان
بژیت
زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک سیروان گیان
قسه‌کانت زۆر ڕاسته
به ته‌ئکید ولاته بیانیه‌کان که‌لتوری باشیشیان هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێمه په‌یڕه‌وی بکه‌ین سودمان پێده‌گه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها که‌لتوری خراپیشیان هه‌یه که له‌وانه‌یه زیانمان پێبگه‌یه‌نێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی ڕۆشنبیری ئه‌م ولاته‌یه ئه‌وه‌یه که شوێنکه‌وته‌ی بنه‌ما باشه‌کان بکه‌وێت و بتوانێت سودێک به خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی بگه‌یه‌نێت نه‌ک به‌ره‌وه که‌لتوره بێ بنه‌ماکان هه‌نگاو بنێت و خۆشی و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی به‌ره‌و زیان ببات و کۆمه‌ڵگاکه‌شمان به‌ره‌و دواوه و دور له سه‌قافه‌ت ببا،،،،
دوباره ده‌ست و چاوی تۆش خۆشبێت کاکه سیروان گیان
خۆشحاڵ بوم به بینینی په‌یامی به‌ڕێزتان له‌ناو بابه‌ته‌که
مه‌منون بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت و
شاد و به‌خته‌وه‌ربیت هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه